سەختترین هەست لە ژیاندا ئەوەیە کە مرۆڤ هەست بەنامۆیی بكات لەو شوێنەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان وای ئەزانی لانکەی ئارامی و حەوانەوەیەتی، سەختە تێبگەیت ئەو کەسەی هەموو شتێکت بۆی تەرخان کردبوو تەنها وەک “پردێک” سەیری کردوویت بۆ تێپەڕبوون بەسەر کاتە ناخۆشەکانیدا و کاتێک گەیشتە کەناری ئارامی ڕێگاکەی گۆڕی و تۆی لە نیوەڕێدا بەتەنها جێهێشت، ئەو جۆرە هەستە تەنها شکاندنی دڵ نییە بەڵکو وێرانکردنی باوەڕە بە مرۆڤ بوون، مرۆڤ کاتێک ئەبینێت بەرامبەرەکەی کاتێک پێویستی پێ بوو وەک "تاقانە" و گرنگترین سەیری ئەکرد بەڵام هەر کە پێویستییەکەی تەواو بوو وەک کاغەزێکی کاتی فڕێی دا، لێرەدا برینەکە ئەگاتە قوڵایی ڕۆح..... تۆ هەموو شتێکت بۆ بەخشی کات، قسەی خۆش، گوێگرتن و سۆز بەڵام بەرامبەرەکەت تەنها "بەکارهێنان"ی ئەناسی ئەوان ئەیانویست کاتە پڕ لە تاڵەکانیان بەتۆ بسڕنەوە بەڵام کە کاتی خۆشی و بریقەدار بوونی ژیانیان هات سەیریشی نەکردیتەوە، ئەمە زۆریش ئازار بەخشە چونکە مرۆڤی پاک هەمیشە بەدڵێکی کراوەوە مامەڵە ئەکات و باوەڕ بەوە ناکات کە کەسێک هەبێت توانای ئەوەی هەبێت سۆزی ئەو بخاتە ژێر پێیەکانی و بەکاری بهێنێت بەڵام دواجار فێر ئەبیت کە هەندێک کەس لە ژیاندا تەنها وەک میوانێکی کاتی و سێبەرێکی نامۆ دەردەکەون، دێن بۆ ئەوەی فێرت بکەن چۆن چیتر دڵت نەدەیتە دەست هەرکەسێک و چۆن فێری خۆشەویستی خۆت ببیت پێش هەر کەسێکی تر سەختە بەڵام لەهەمان کاتدا هێزیشە چونکە لەمەودوا ئەزانیت کێ شایستەی ئەوەیە لە باخچەی دڵتدا بژی و کێ تەنها گەشتیارێکی کاتییە و ئەبێت زوو دەرگای لێ داخەیت.
Open in TelegramPosts of چــاوەکــانــی🖤
هەندێک نامە،لەلایەن ئەو کەسانەی خۆیان کۆشتووە جێهێڵراون.. . . 1-ساڵانێکە هەست ئەکەم ئەبێ بڕۆم .ڕۆیشتن بۆ کوێ؟ نازانم ،بەڵام هەر ڕۆیشتن بێ.. . . 2-بەڕاستی بە شێوەیەکی سەیر نەجاتم بوو لە ژیان. (واتە بەم خۆکوشتنە).. . 3-ژیانیش ئەو جدییاتە نەبوو.. . 4-نامەوێ دوابکەوم. کەسێک هەیە لە شوێنێک چاوەڕێمە بڕۆم بولای.. . 5-ئیتر بۆ هەتا هەتایە جوابی تەلەفۆنەکانم نادەمەوە.. . 6-چەند ساڵێکە من تەنها بڕیارەکانی ئەم و ئەو جێبەجێ ئەکەم. ئەمەیان یەکەم بڕیاری خۆمە جێبەجێی کەم.. . 7-دایکە، ئێستا ئەتوانی زوو درگای حەوشەکە دابخەی و چاوەڕێم نەکەی بێمەوە.. . . 8-ئەم تەمەنەم بەڕێکرد بەدوای ڕێگایەک بووم بۆ وەستاندنی ڕۆژەکان(کات) لە ڕۆیشتن، لە کۆتاییا دۆزیمەوە.. . . 9-کورسیەک نیە لەسەری دانیشم، هەموویان گیراون... . 10- جەستەم پارچە پارچە بکەن و هەر پارچەی لە شوێنێک بنێژن، ئەم هەموو بێ شانسی و بەدبەختیە لە ناو یەک چاڵ مەنێژن.. . 11-بە درێژایی ژیانم گوێم لە قسەی ئەوانی تر ئەبوو لە سەر مردن بە شێوەیەکی ناشیرین، ئێستا بڕیارم دا خۆم دڵنیا بمەوە بزانم وایە!!. .
Open in Telegramھەندێکجار، کەسێکت خۆشدەوێ. دواتر وێنایەکی جوانی بۆ دەخولقێنیت لە زەینی خۆتدا. بە تێپەڕینی کات، بە زیاتر وردبونەوە لێی، بە نزیکبونەوە لێی، چیتر ئەوت خۆشناوێت. تەنھا ئەو وێنا جوانەت خۆشدەوێ کە بۆ ئەوت خولقاندووە لە زەینی خۆتدا.
Open in Telegramمرۆڤ لەم دوونیا پڕ لە زریان و تۆفانەدا ؛ پێویستی بە پەناگەیەکە شوێنێک کە تێیدا لە ساردی و سڕی و ناڕەحەتییەکانی ڕۆژگار ڕزگاری بێت، ئەگەر بەهەر هۆکارێک ناتوانیت ببیتە ئەو باوەشە گەرمەی میهرەبانی و پڕ لە موحیبەت کە هێمن کەرەوەی دڵی کەسێکی بریندار بێت ، تکایە ڕێگەی پێ مەدە ببیتە ئەو بایە ساردەی کە ئاگرە لاوازەکەی هیوای کەسێکی تر ئەکوژێنێتەوە.. دوونیا خۆی بە ڕووداوە سەختییەکانی و زریانە بەردەوامییەکانییەوە ئەوەندە بار قوڕس و ماندووکەر هەست پێ ئەکرێت کە کەس پێویستی بە ئازاری زیادە نەبێت ، جیهان پێویستی بەو کەسانەیە کە ئەگەر ناتوانن برینێک ساڕێژ بکەن لانی کەم دەست بۆ برینی کەس نەبەن، مرۆڤ بوون بە سادەترین شێواز واتە : نەبوون بەهۆکاری فرمێسک لەچاوی کەسێکی تردا. با ڕەفتارمان لەگەڵ یەکتریدا بەجۆرێک بێت کە ئەگەر نەمان توانی ڕووناکی ببەخشین لانی کەم سێبەریش نەبین لەسەر ڕێگەی تێکشکانی کەسانی تر چونکە مرۆڤەکان هەموویان لەژێر بارێکی قوڕسی تەمەندا ئەژین و جوانترین کار ئەوەیە کە دەستی دەست گیر بوون نەبێت بێ لایەن بمێنیتەوە و نەبی بەهۆکاری دڵشکاندن.
Open in Telegramئەم ڕۆژانە، جگە لە جوانیی تۆ، من لە هیچشتێک دڵنیا نیم. جگە لە خۆشویستنی تۆ، گرەنتیی هیچشتێک ناکەم. جگە لە وێنای تۆ، هیچشتێک سەرنجمڕاناکێشێ. جگە لە دەنگی تۆ، هیچشتێک ئارامم ناکاتەوە. ئەمە خاڵی لاوازی من و لەهەمانکاتدا خاڵی بەهێزی تۆیە.
Open in Telegramسوووور ئەچێتەوە تۆۆۆۆۆخ لەپەڕۆی ژێر بووکی یەکەم شەو ئەچێ کاتێ بەهەڵەداوان ئەیهێننە دەرەوەو وەک و شانازی پیشانی خەڵکی ئەیەن پیرۆزە شەوی سورت... مەگەر ئەی نیشتمان تۆ بۆ شیربایی چەند جار بەشوو درای....
Open in Telegramکۆمەڵێک شت، لە بنەڕەتدا هی تۆ نین. گرنگ نیە چەند هەوڵ دەدەیت، گرنگ نیە چەندە باشیت تێیدا. هی تۆ نین. نابن بە هی تۆ. ئەمە بۆ هەموو مرۆڤێک ڕاستە، بۆ تۆش کاک کریستیانۆ. هەرچەندە وەک هاندەرێکی لیۆ، هیچکات حەزم بە سەرکەوتنت نەکردووە.بە دۆڕانت دڵخۆشبووم و بە بردنەوەت دڵتەنگ… بەڵام ئەمە ئەو ڕاستیە ناگۆڕێیت، کە تۆ هەمیشە وەک نمونەی کۆڵنەدان و وەک یەکێک لە باشترینەکان دەمێنیتەوە لە یادگەمدا.
Open in Telegramتەنهایی تەنهات ناکات ، بەڵکو بوونت لەگەڵ کەسانی هەڵە تەنهات ئەکات ، خۆت بەو کەسانە دەورە بدە کە بەرزت ئەکەنەوە و پشتگیریت ئەکەن ، پەیوەندی چۆنیەتی گرنگترە لە چەندایەتی ، ئەو پەیوەندییانە هەڵبژێرە کە هیوا و ڕەزامەندبوونت بۆ ئەهێنن ، ئەگەر تەنهایت ئەوا ئەو کاتە لە دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ خۆتدا تەرخان بکە ، ئایا ئەتوانیت چی بکەیت تا چێژ ببینیت؟ پیاسەیەکی ناو پارک ، ڕۆیشتن بۆ کافێیەکی نوێ ، خواردنێکی بەتام بۆ خۆت ئامادە بکەیت یانیش دەست بە خولیایەکی نوێ بکەیت؟ باشترە تەنها و دڵخۆش بیت نەک لەگەڵ کەسانێک بیت کە وات لێبکەن هەست بە تەنهای بکەیت.
Open in TelegramForwarded from چــاوەکــانــی🖤
پرسیار یا رەخنە ھەر شتێکت ھەیە بیڵێ جوابی ھەموو پرسیارەکان دەدەمەوە..💛👇 https://tellonym.me/darwesh_99
Open in Telegramکاتێک ئەم نووسینە ئەخوێنیتەوە ؛ ڕەنگە من تۆ نەناسم ، نەزانم کێیت؟ چ کارەیت؟ کەسێکی باشیت؟ یانیش خراپیت؟ نازانم لەم ساتەدا دڵت شادە یان لێوان لێوە لە خەم ! بەڵام ئەمەوێت ئەم ڕستەیەت پێ بڵێم : تۆ شایەنی گەورەترین دڵخۆشی ، تۆ زۆر لەوە بەهێزتر و جوانتری کە خۆت بیری لێ ئەكەیتەوە ، تۆ یەکێک لەو مرۆڤە ناوازانەی کە ئەتوانیت ڕۆژگار و ژیانی خۆت و ئەوانی تریش بە گڕ و تینتر و جوانتر بکەیت ، تۆ ئەتوانیت بە هەموو خەونە ڕەنگا و ڕەنگەکانت بگەی و ببیە خەونی گەورەی زۆر کەسی دیکەش.. من دڵخۆش ئەبم ئەگەر ئێستا تۆ زەردەخەنەیەک بکەیت و بڵێیت بەڵێ من هەر ئەو مرۆڤەم ئەتوانم زۆر شت باشتر بکەم ، بەڵێ من هەر ئەو مرۆڤەم کە دەتوانم جیهانی دەوروبەرم جوانتر بکەم.
Open in Telegramهیچ شتێک نییە کە ئارامم بکاتەوە جــگە لە تـۆ ، تۆش کە نیت.... هەزار و یەک شەو خەیاڵـم کرد بۆ تـۆیەک کە تەنانەت یەک شـەویش نەمبـوویت ، ئەوەی کە دڵـتەنگی تۆم دانپێـدانانی دەوێت مەگـەر؟ دڵـم دەیویسـت ببمە خانوویەک بـۆت کـە هەرکـات ماندوو دەبوویت بگەڕایتایەوە بـۆ مـن.... هیچ نەبێـت وەرە خەونـم دڵ کە نازانێـت تۆ ڕۆیشـتووی ، بەغەمـی تۆوە ئەسیرم تۆیەک کە ئاگات لـە من نییە ، مـن دەزانـم کە تـۆ مەحاڵیت بەڵام دیسانەوە هەر دەمەوێیت ، تـۆ نازانیت چ عەزابێک دەکێشـێت بێدەنگێک کە عاشقە! تۆ نازانیت هەنێک خۆشویسـتن هەیە مرۆڤ توانای جەنگانی نییە لەگەڵیدا ، بمبـووره ئەگەر خۆشمـدەوێیـت و هیچ کارێکـم لەدەست نایەت.. " خۆزگـه دەهاتـی و لەباوەشـت دەگرتم هێنده تووند کە هیچکەس نەزانێـت برین بەلاشەی مـنەوەیە یـان تۆ
Open in Telegramئهزانم ژیان ههندێ شتی پێ نهدایت ؛ كه له ناخی دڵهوه ئهتویست ، ههندێ خهونی لێ سهندیت كه به سهد دڵ هیوات بۆ بهدی هاتنیان ئهخواست بهڵام تۆ ههر چهندێك ئازارت چهشتووه نهكهی سارد ببیتهوه به پێچهوانهوه ههموو توانای خۆت كۆبكهرهوه تا شتی زۆر زیاتر و گهورهتری لێ بسهنیت بزانه کە له قوڵایی ڕۆحتا هێشتا توانا و هێزێكی بێ وێنه ههیه..
Open in Telegramبە بڕوای من گۆڕانکاری خیانەت نییە لە ڕابردوو، بەڵکو ڕاستگۆییە لەگەڵ بووندا. ئەوەی دەڵێت 'گۆڕاویت'، نەیتوانیوە لەگەڵ پەڕینەوەی تۆدا بەرەو ڕۆشنایی هۆشیاری سەربکەوێت، بۆیە زیندانی دەستکەوتەکانی ڕابردووی خۆیی و دەیەوێت تۆش لە شوێنپێی دوێنێدا بەند بکات. مرۆڤ وەک بەرد نییە تا نەگۆڕێت؛ مرۆڤ ئاگرێکە لە دەمارەکانیدا. ئازارەکان نامانشکێنن، بەڵکو لێوارە تیژەکانمان دەسڕنەوە تا ببڕین. ئێمە نەگۆڕاوین بۆ ئەوەی ڕەقتر ببڕین، گۆڕاوین تا چیتر وەک دراوێکی کۆن لە دەستی بێباکاندا دەستاودەست نەکەین. ئەوانەی لە گۆڕانی تۆ دەترسن، لە ڕاستیدا لەو هیوا و هێزە دەترسن کە خۆیان جورئەتی هەڵگرتنیان نییە
Open in Telegramڕۆژێک دێت تێدەگەیت کە تۆ بەڕاستی شایەنی دڵخۆشیت ، شایەنی ئەوەیت لە شتێکی دڵنیایدا بیت نەک نیوە ، تێدەگەیت ئەکرا دڵخۆشی خۆت بە هاتن و ڕۆشتنی هیچ کەس و شتێکەوە نەبەستیتەوە و خۆت دروستی بکەیت ، وە فێردەبیت لەبەر خۆت دەستبەرداری زۆر شت بیت بەبێ ئەوەی پەشیمان بیتەوە ، ڕۆژێک و لە نێوەندی ڕووداوێکی ناخۆشی ژیانتدا دادەنیشیت و بەخۆت ئەڵێیت : “من شایستەی ئەمە نیم” مرۆڤ ئەو کاتە ژیانی دەگۆڕێت کە بەڕاستی نرخی خۆی ئەزانێت و لەو شتانە دوور دەکەوێتەوە کە بە شایستەی خۆی نازانێت.
Open in Telegramکاتێک کەسـێـک ئەمرێت ھـێشـتـا ژیان بەردەوامە بەڵام کاتێک لێمان دوور ئەکەوێتەوە و ژیان ئـەوەسـتـێ.. سەیر ئەوەیە مردن میھرەبانترە لە دووری چـونکە مردن یەکلاکەرەوەیە بەڵام دووری پـڕە لـە ئـەگـەر ◟ .
Open in Telegramئاگاداری دڵی بەرامبەرتان بن ئێمە نازانین مرۆڤەکان بەچیدا تێپەڕدەبن ، ئەو پیاوەی کە ئەیبنیت پێ ئەکەنێت بەڕووی تۆ نازانی دوێنێ چی کێشەیەکی گەورەی هەبووە قەرزەکان لەسەری کەڵەکەبووە ، ئەو ژنە پیرەی کە بەردەوام لە کۆڵان ئەیبینی ڕەنگە ئەمڕۆ کەمێک بێتاقەت بێت لەبەر ئەوەی کچ و کوڕەکەی لە دەرەوەی شارن دەمێکە نەیبنیوون ، ئەو منداڵەی کە بەردەوام پێدەکەنێت ئەمڕۆ کز و ماتە ڕەنگە هۆکاری ئەوە بێت کە بە ماڵەوەی ووتوە حەزم لە شاری یارییە بەڵام ماڵەوە نەیان بردووە ، ئەو هاوڕێیەت کە هەواڵت ناپرسێت ڕەنگە دایکی نەخۆش بێت کاتی ئەوەی نییە هەواڵت بپرسێت ، ئەو کچەی هەموو ڕۆژەکان جوان دەردەکەوت و میکیاجی دەکرد ئەمڕۆ جوان دەرنەکەوتووە ڕەنگە ئەمشەو قسەیان پێ ووتبێ و بێتاقەت بووە بۆیە خۆی جوان نەکردووە ، ئەو کوڕەی کە هەموو ڕۆژێک قژی دائەهێنا بۆنی ئەدا لە خۆی ئەمڕۆ قژی شانە نەکردووە ڕەنگە هۆکار ئەوە بێت دڕەنگ لە ئیش تەواو بووە کاتی قژ داهێنانی نەبووە و بۆنەکە بدات لەخۆی ، هەوڵبدەن لەگەڵ کەسەکان کەمێک میهرەبان بن ژیان پڕە لە بەرز و نزمی ، پڕە لە خەم ، پڕە لە دەرد ئاگاداری یەکتر بن..
Open in Telegram