Кабинет

Посты канала چــاوەکــانــی🖤

сначала новые

#37615Текст

سەختترین هەست لە ژیاندا ئەوەیە کە مرۆڤ هەست بەنامۆیی بكات لەو شوێنەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان وای ئەزانی لانکەی ئارامی و حەوانەوەیەتی، سەختە تێبگەیت ئەو کەسەی هەموو شتێکت بۆی تەرخان کردبوو تەنها وەک “پردێک” سەیری کردوویت بۆ تێپەڕبوون بەسەر کاتە ناخۆشەکانیدا و کاتێک گەیشتە کەناری ئارامی  ڕێگاکەی گۆڕی و تۆی لە نیوەڕێدا بەتەنها جێهێشت، ئەو جۆرە هەستە تەنها شکاندنی دڵ نییە بەڵکو وێرانکردنی باوەڕە بە مرۆڤ بوون، مرۆڤ کاتێک ئەبینێت بەرامبەرەکەی کاتێک پێویستی پێ بوو وەک "تاقانە" و گرنگترین سەیری ئەکرد بەڵام هەر کە پێویستییەکەی تەواو بوو وەک کاغەزێکی کاتی فڕێی دا، لێرەدا برینەکە ئەگاتە قوڵایی ڕۆح..... تۆ هەموو شتێکت بۆ بەخشی کات، قسەی خۆش، گوێگرتن و سۆز  بەڵام بەرامبەرەکەت تەنها "بەکارهێنان"ی ئەناسی ئەوان ئەیانویست کاتە پڕ لە  تاڵەکانیان بەتۆ بسڕنەوە بەڵام کە کاتی خۆشی و بریقەدار بوونی ژیانیان هات سەیریشی نەکردیتەوە، ئەمە زۆریش ئازار بەخشە چونکە مرۆڤی پاک هەمیشە بەدڵێکی کراوەوە مامەڵە ئەکات و باوەڕ بەوە ناکات کە کەسێک هەبێت توانای ئەوەی هەبێت سۆزی ئەو بخاتە ژێر پێیەکانی و بەکاری بهێنێت بەڵام دواجار فێر ئەبیت کە هەندێک کەس لە ژیاندا تەنها وەک میوانێکی کاتی و سێبەرێکی نامۆ دەردەکەون، دێن بۆ ئەوەی فێرت بکەن چۆن چیتر دڵت نەدەیتە دەست هەرکەسێک و چۆن فێری خۆشەویستی خۆت ببیت پێش هەر کەسێکی تر سەختە بەڵام لەهەمان کاتدا هێزیشە چونکە لەمەودوا ئەزانیت کێ شایستەی ئەوەیە لە باخچەی دڵتدا بژی و کێ تەنها گەشتیارێکی کاتییە و ئەبێت زوو دەرگای لێ داخەیت.

Открыть в Telegram
Просмотры51−55%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#37612Текст

هەندێک نامە،لەلایەن ئەو کەسانەی خۆیان کۆشتووە جێهێڵراون.. . . 1-‏ساڵانێکە هەست ئەکەم ئەبێ بڕۆم .ڕۆیشتن بۆ کوێ؟ نازانم ،بەڵام هەر ڕۆیشتن بێ.. . . 2-بەڕاستی بە شێوەیەکی سەیر نەجاتم بوو لە ژیان. (واتە بەم خۆکوشتنە).. . 3-ژیانیش ئەو جدییاتە نەبوو.. . 4-‏نامەوێ دوابکەوم. کەسێک هەیە لە شوێنێک چاوەڕێمە بڕۆم بولای.. . 5-‏ئیتر بۆ هەتا هەتایە جوابی تەلەفۆنەکانم نادەمەوە.. . 6-‏چەند ساڵێکە من تەنها بڕیارەکانی ئەم و ئەو جێبەجێ ئەکەم. ئەمەیان یەکەم بڕیاری خۆمە جێبەجێی کەم.. . 7-‏دایکە، ئێستا ئەتوانی زوو درگای حەوشەکە دابخەی و چاوەڕێم نەکەی بێمەوە.. . . 8-‏ئەم تەمەنەم بەڕێکرد بەدوای ڕێگایەک بووم بۆ وەستاندنی ڕۆژەکان(کات) لە ڕۆیشتن، لە کۆتاییا دۆزیمەوە.. . . 9-‏کورسیەک نیە لەسەری دانیشم، هەموویان گیراون... . 10-‏ جەستەم پارچە پارچە بکەن و هەر پارچەی لە شوێنێک بنێژن، ئەم هەموو بێ شانسی و بەدبەختیە لە ناو یەک چاڵ مەنێژن.. . 11-بە درێژایی ژیانم گوێم لە قسەی ئەوانی تر ئەبوو لە سەر مردن بە شێوەیەکی ناشیرین، ئێستا بڕیارم دا خۆم دڵنیا بمەوە بزانم وایە!!. .

Открыть в Telegram
Просмотры62−45%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#37611Текст
Просмотры59−47%к среднему
Пересылки—
Реакции2
Комментарии—
#37610Текст

مرۆڤ لەم دوونیا پڕ لە زریان و تۆفانەدا ؛ پێویستی بە پەناگەیەکە شوێنێک کە تێیدا لە ساردی و سڕی و ناڕەحەتییەکانی ڕۆژگار ڕزگاری بێت، ئەگەر بەهەر هۆکارێک ناتوانیت ببیتە ئەو باوەشە گەرمەی میهرەبانی و پڕ لە موحیبەت کە هێمن کەرەوەی دڵی کەسێکی بریندار بێت ، تکایە ڕێگەی پێ مەدە ببیتە ئەو بایە ساردەی کە ئاگرە لاوازەکەی هیوای کەسێکی تر ئەکوژێنێتەوە.. دوونیا خۆی بە ڕووداوە سەختییەکانی و زریانە بەردەوامییەکانییەوە ئەوەندە بار قوڕس و ماندووکەر هەست پێ ئەکرێت کە کەس پێویستی بە ئازاری زیادە نەبێت ، جیهان پێویستی بەو کەسانەیە کە ئەگەر ناتوانن برینێک ساڕێژ بکەن لانی کەم دەست بۆ برینی کەس نەبەن، مرۆڤ بوون بە سادەترین شێواز واتە : نەبوون بەهۆکاری فرمێسک لەچاوی کەسێکی تردا. با ڕەفتارمان لەگەڵ یەکتریدا بەجۆرێک بێت کە ئەگەر نەمان توانی ڕووناکی ببەخشین لانی کەم سێبەریش نەبین لەسەر ڕێگەی تێکشکانی کەسانی تر چونکە مرۆڤەکان هەموویان لەژێر بارێکی قوڕسی تەمەندا ئەژین و جوانترین کار ئەوەیە کە دەستی دەست گیر بوون نەبێت بێ لایەن بمێنیتەوە و نەبی بەهۆکاری دڵشکاندن.

Открыть в Telegram
Просмотры100−11%к среднему
Пересылки—
Реакции1
Комментарии—
#37608Текст
Просмотры110−2%к среднему
Пересылки—
Реакции2
Комментарии—
#37604Фото
Просмотры185+65%к среднему
Пересылки—
Реакции1
Комментарии—
#37572Текст
Просмотры414+269%к среднему
Пересылки—
Реакции3
Комментарии—
#37567Текст
Просмотры414+269%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#37530Текст
Просмотры485+333%к среднему
Пересылки—
Реакции1
Комментарии—
#37523Текст
Просмотры417+272%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#37517Текст
Просмотры410+266%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#37504Текст
Просмотры468+317%к среднему
Пересылки—
Реакции1
Комментарии—
#37499Текст
Просмотры440+292%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#37475Текст
Просмотры547+388%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#37426Текст

ئاگاداری دڵی بەرامبەرتان بن ئێمە نازانین مرۆڤەکان بەچیدا تێپەڕدەبن ، ئەو پیاوەی کە ئەیبنیت پێ ئەکەنێت بەڕووی تۆ نازانی دوێنێ چی کێشەیەکی گەورەی هەبووە قەرزەکان لەسەری کەڵەکەبووە ، ئەو ژنە پیرەی کە بەردەوام لە کۆڵان ئەیبینی ڕەنگە ئەمڕۆ کەمێک بێتاقەت بێت لەبەر ئەوەی کچ و کوڕەکەی لە دەرەوەی شارن دەمێکە نەیبنیوون ، ئەو منداڵەی کە بەردەوام پێدەکەنێت ئەمڕۆ کز و ماتە ڕەنگە هۆکاری ئەوە بێت کە بە ماڵەوەی ووتوە حەزم لە شاری یارییە بەڵام ماڵەوە نەیان بردووە ، ئەو هاوڕێیەت کە هەواڵت ناپرسێت ڕەنگە دایکی نەخۆش بێت کاتی ئەوەی نییە هەواڵت بپرسێت ، ئەو کچەی هەموو ڕۆژەکان جوان دەردەکەوت و میکیاجی دەکرد ئەمڕۆ جوان دەرنەکەوتووە ڕەنگە ئەمشەو قسەیان پێ ووتبێ و بێتاقەت بووە بۆیە خۆی جوان نەکردووە ، ئەو کوڕەی کە هەموو ڕۆژێک قژی دائەهێنا بۆنی ئەدا لە خۆی ئەمڕۆ قژی شانە نەکردووە ڕەنگە هۆکار ئەوە بێت دڕەنگ لە ئیش تەواو بووە کاتی قژ داهێنانی نەبووە و بۆنەکە بدات لەخۆی ، هەوڵبدەن لەگەڵ کەسەکان کەمێک میهرەبان بن ژیان پڕە لە بەرز و نزمی ، پڕە لە خەم ، پڕە لە دەرد ئاگاداری یەکتر بن..

Открыть в Telegram
Просмотры774+590%к среднему
Пересылки—
Реакции1
Комментарии—