سەختترین هەست لە ژیاندا ئەوەیە کە مرۆڤ هەست بەنامۆیی بكات لەو شوێنەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان وای ئەزانی لانکەی ئارامی و حەوانەوەیەتی، سەختە تێبگەیت ئەو کەسەی هەموو شتێکت بۆی تەرخان کردبوو تەنها وەک “پردێک” سەیری کردوویت بۆ تێپەڕبوون بەسەر کاتە ناخۆشەکانیدا و کاتێک گەیشتە کەناری ئارامی ڕێگاکەی گۆڕی و تۆی لە نیوەڕێدا بەتەنها جێهێشت، ئەو جۆرە هەستە تەنها شکاندنی دڵ نییە بەڵکو وێرانکردنی باوەڕە بە مرۆڤ بوون، مرۆڤ کاتێک ئەبینێت بەرامبەرەکەی کاتێک پێویستی پێ بوو وەک "تاقانە" و گرنگترین سەیری ئەکرد بەڵام هەر کە پێویستییەکەی تەواو بوو وەک کاغەزێکی کاتی فڕێی دا، لێرەدا برینەکە ئەگاتە قوڵایی ڕۆح..... تۆ هەموو شتێکت بۆ بەخشی کات، قسەی خۆش، گوێگرتن و سۆز بەڵام بەرامبەرەکەت تەنها "بەکارهێنان"ی ئەناسی ئەوان ئەیانویست کاتە پڕ لە تاڵەکانیان بەتۆ بسڕنەوە بەڵام کە کاتی خۆشی و بریقەدار بوونی ژیانیان هات سەیریشی نەکردیتەوە، ئەمە زۆریش ئازار بەخشە چونکە مرۆڤی پاک هەمیشە بەدڵێکی کراوەوە مامەڵە ئەکات و باوەڕ بەوە ناکات کە کەسێک هەبێت توانای ئەوەی هەبێت سۆزی ئەو بخاتە ژێر پێیەکانی و بەکاری بهێنێت بەڵام دواجار فێر ئەبیت کە هەندێک کەس لە ژیاندا تەنها وەک میوانێکی کاتی و سێبەرێکی نامۆ دەردەکەون، دێن بۆ ئەوەی فێرت بکەن چۆن چیتر دڵت نەدەیتە دەست هەرکەسێک و چۆن فێری خۆشەویستی خۆت ببیت پێش هەر کەسێکی تر سەختە بەڵام لەهەمان کاتدا هێزیشە چونکە لەمەودوا ئەزانیت کێ شایستەی ئەوەیە لە باخچەی دڵتدا بژی و کێ تەنها گەشتیارێکی کاتییە و ئەبێت زوو دەرگای لێ داخەیت.
Open in Telegram
چــاوەکــانــی🖤
"چاوەکانی" ناسکترین ئەندامی جەستەی نین، ڕەقترین و تیژترینن. گەر وانیە، بۆ دڵ دەبڕن؟ -------------------------------- JOIN: @BAFR_00 @darwesh_99
Average views per post by day
By publication day
Show as table
| Date | Avg views per post |
|---|---|
| Oct 30, 2026 | 185 |
| Nov 2, 2026 | 165 |
| Nov 8, 2026 | 110 |
| Nov 14, 2026 | 100 |
| Nov 18, 2026 | 59 |
| Nov 19, 2026 | 62 |
| Nov 21, 2026 | 51 |
Most viewed this month
- 01Views185Forwards—Reactions1Comments—
- 02Views170Forwards—Reactions1Comments—
- 03Views160Forwards—Reactions2Comments—
- 04Views110Forwards—Reactions2Comments—
Latest posts
هەندێک نامە،لەلایەن ئەو کەسانەی خۆیان کۆشتووە جێهێڵراون.. . . 1-ساڵانێکە هەست ئەکەم ئەبێ بڕۆم .ڕۆیشتن بۆ کوێ؟ نازانم ،بەڵام هەر ڕۆیشتن بێ.. . . 2-بەڕاستی بە شێوەیەکی سەیر نەجاتم بوو لە ژیان. (واتە بەم خۆکوشتنە).. . 3-ژیانیش ئەو جدییاتە نەبوو.. . 4-نامەوێ دوابکەوم. کەسێک هەیە لە شوێنێک چاوەڕێمە بڕۆم بولای.. . 5-ئیتر بۆ هەتا هەتایە جوابی تەلەفۆنەکانم نادەمەوە.. . 6-چەند ساڵێکە من تەنها بڕیارەکانی ئەم و ئەو جێبەجێ ئەکەم. ئەمەیان یەکەم بڕیاری خۆمە جێبەجێی کەم.. . 7-دایکە، ئێستا ئەتوانی زوو درگای حەوشەکە دابخەی و چاوەڕێم نەکەی بێمەوە.. . . 8-ئەم تەمەنەم بەڕێکرد بەدوای ڕێگایەک بووم بۆ وەستاندنی ڕۆژەکان(کات) لە ڕۆیشتن، لە کۆتاییا دۆزیمەوە.. . . 9-کورسیەک نیە لەسەری دانیشم، هەموویان گیراون... . 10- جەستەم پارچە پارچە بکەن و هەر پارچەی لە شوێنێک بنێژن، ئەم هەموو بێ شانسی و بەدبەختیە لە ناو یەک چاڵ مەنێژن.. . 11-بە درێژایی ژیانم گوێم لە قسەی ئەوانی تر ئەبوو لە سەر مردن بە شێوەیەکی ناشیرین، ئێستا بڕیارم دا خۆم دڵنیا بمەوە بزانم وایە!!. .
Open in Telegramھەندێکجار، کەسێکت خۆشدەوێ. دواتر وێنایەکی جوانی بۆ دەخولقێنیت لە زەینی خۆتدا. بە تێپەڕینی کات، بە زیاتر وردبونەوە لێی، بە نزیکبونەوە لێی، چیتر ئەوت خۆشناوێت. تەنھا ئەو وێنا جوانەت خۆشدەوێ کە بۆ ئەوت خولقاندووە لە زەینی خۆتدا.
Open in Telegramمرۆڤ لەم دوونیا پڕ لە زریان و تۆفانەدا ؛ پێویستی بە پەناگەیەکە شوێنێک کە تێیدا لە ساردی و سڕی و ناڕەحەتییەکانی ڕۆژگار ڕزگاری بێت، ئەگەر بەهەر هۆکارێک ناتوانیت ببیتە ئەو باوەشە گەرمەی میهرەبانی و پڕ لە موحیبەت کە هێمن کەرەوەی دڵی کەسێکی بریندار بێت ، تکایە ڕێگەی پێ مەدە ببیتە ئەو بایە ساردەی کە ئاگرە لاوازەکەی هیوای کەسێکی تر ئەکوژێنێتەوە.. دوونیا خۆی بە ڕووداوە سەختییەکانی و زریانە بەردەوامییەکانییەوە ئەوەندە بار قوڕس و ماندووکەر هەست پێ ئەکرێت کە کەس پێویستی بە ئازاری زیادە نەبێت ، جیهان پێویستی بەو کەسانەیە کە ئەگەر ناتوانن برینێک ساڕێژ بکەن لانی کەم دەست بۆ برینی کەس نەبەن، مرۆڤ بوون بە سادەترین شێواز واتە : نەبوون بەهۆکاری فرمێسک لەچاوی کەسێکی تردا. با ڕەفتارمان لەگەڵ یەکتریدا بەجۆرێک بێت کە ئەگەر نەمان توانی ڕووناکی ببەخشین لانی کەم سێبەریش نەبین لەسەر ڕێگەی تێکشکانی کەسانی تر چونکە مرۆڤەکان هەموویان لەژێر بارێکی قوڕسی تەمەندا ئەژین و جوانترین کار ئەوەیە کە دەستی دەست گیر بوون نەبێت بێ لایەن بمێنیتەوە و نەبی بەهۆکاری دڵشکاندن.
Open in Telegramئەم ڕۆژانە، جگە لە جوانیی تۆ، من لە هیچشتێک دڵنیا نیم. جگە لە خۆشویستنی تۆ، گرەنتیی هیچشتێک ناکەم. جگە لە وێنای تۆ، هیچشتێک سەرنجمڕاناکێشێ. جگە لە دەنگی تۆ، هیچشتێک ئارامم ناکاتەوە. ئەمە خاڵی لاوازی من و لەهەمانکاتدا خاڵی بەهێزی تۆیە.
Open in Telegramسوووور ئەچێتەوە تۆۆۆۆۆخ لەپەڕۆی ژێر بووکی یەکەم شەو ئەچێ کاتێ بەهەڵەداوان ئەیهێننە دەرەوەو وەک و شانازی پیشانی خەڵکی ئەیەن پیرۆزە شەوی سورت... مەگەر ئەی نیشتمان تۆ بۆ شیربایی چەند جار بەشوو درای....
Open in Telegramکۆمەڵێک شت، لە بنەڕەتدا هی تۆ نین. گرنگ نیە چەند هەوڵ دەدەیت، گرنگ نیە چەندە باشیت تێیدا. هی تۆ نین. نابن بە هی تۆ. ئەمە بۆ هەموو مرۆڤێک ڕاستە، بۆ تۆش کاک کریستیانۆ. هەرچەندە وەک هاندەرێکی لیۆ، هیچکات حەزم بە سەرکەوتنت نەکردووە.بە دۆڕانت دڵخۆشبووم و بە بردنەوەت دڵتەنگ… بەڵام ئەمە ئەو ڕاستیە ناگۆڕێیت، کە تۆ هەمیشە وەک نمونەی کۆڵنەدان و وەک یەکێک لە باشترینەکان دەمێنیتەوە لە یادگەمدا.
Open in Telegramتەنهایی تەنهات ناکات ، بەڵکو بوونت لەگەڵ کەسانی هەڵە تەنهات ئەکات ، خۆت بەو کەسانە دەورە بدە کە بەرزت ئەکەنەوە و پشتگیریت ئەکەن ، پەیوەندی چۆنیەتی گرنگترە لە چەندایەتی ، ئەو پەیوەندییانە هەڵبژێرە کە هیوا و ڕەزامەندبوونت بۆ ئەهێنن ، ئەگەر تەنهایت ئەوا ئەو کاتە لە دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ خۆتدا تەرخان بکە ، ئایا ئەتوانیت چی بکەیت تا چێژ ببینیت؟ پیاسەیەکی ناو پارک ، ڕۆیشتن بۆ کافێیەکی نوێ ، خواردنێکی بەتام بۆ خۆت ئامادە بکەیت یانیش دەست بە خولیایەکی نوێ بکەیت؟ باشترە تەنها و دڵخۆش بیت نەک لەگەڵ کەسانێک بیت کە وات لێبکەن هەست بە تەنهای بکەیت.
Open in Telegram





