Account

Posts of AVA TODAY

newest first

#155845Link preview

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا: کەشتیی ڕێژیمی ئێران لە نوقمبووندایە وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا سکۆت بێسێنت ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مانگی هەشتەوە، ئەو کاتەی ئەمەریکا گەمارۆی خستە سەر بەندەرەکانی ئێران لە ئاوەکانی کەنداودا، نەیتوانیوە نەوت لەوێ بەڕێ بکات. بێسێنت لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، “ڕژێمی ئێران بریتییە لەو کەشتیەی کە لە نوقمبووندایە.’’ دەشڵێت، ‘’لە مانگی هەشتەوە و لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووری لەلایەن وەزارەتی گەنجینەوە، ئێران نەیتوانیوە یەک کەشتیی نەوتهەڵگر بار بکات؛ ئێران چیتر هیچ دڵۆپە نەوتێکی لەسەر ئاو نەماوە بۆ فرۆشتن.’’ پێشتریش ڕۆژی دووشەممە، بێسێنت ڕایگەیاند کە ‘’ ئابووریی ئێران لەژێر ئاودایە و سەرکردەکانیشی تووشی شڵەژان بوون،’’ ئەوەش دوای ئەوەی وەزارەتی گەنجینە سزای نوێی بەسەر زیاتر لە ٢٥ نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو، کۆمپانیای ڕووکەش و کەسایەتیی سەرەکیی ئێراندا سەپاند، لە چوارچێوەی هەوڵێکی بەرفراواندا بۆ تێکشکاندنی تۆڕە داراییە سێبەرەکانی ئێران لە جیهاندا. وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم لایەنانە هاوکاریی ئێران دەکەن بۆ ‘’گواستنەوەی ملیاران دۆلار لە ڕێگەی سیستمی دارایی نێودەوڵەتییەوە تا، سەرەڕای سزا گشتگیرەکان، دراوی بیانی بۆ ڕژێمەکە دابین بکەن.’’ بێسێنت بەڵێنیشی دا کە وەزارەتی گەنجینە بەردەوام دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی ئەم تۆڕە نایاساییانە “هەتا سەری مارەکە دەخەینە ژێر گڵ.’’ https://t.me/avatodaykurdi/155844

Open in Telegram
Views504−43%vs avg
Forwards—
Reactions4
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h81
3 h504
  1. Total to date504
#155843Link preview

پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بارودۆخی سێ بەندکراوی مەزهەبیی کورد لە دووەم مانگی مانگرتن لە خواردندا سێ بەندکراوی مەزهەبیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی حامید مەعرووفی، هیوا نووری و عەلی فارووقی کە لە ڕەزبەری ئەمساڵەوە لە پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانەدا دژ بە ڕێگریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکان لە بەهرەمەندبوونیان لە مافە یاساییەکانیان، لەوانە مۆڵەتی پشووی کاتی و زیندانی کراوە، مانیان لە خواردن گرتووە، لە حەفتەکانی ڕابردوودا ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون. دوای تێپەڕینی زیاتر لە مانگێک لەم مانگرتنە، دەوترێت دۆخی تەندروستیی هەرسێکیان خراپ و ناجێگیرە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە ئەم سێ بەندکراوە مەزهەبییە ڕۆژی ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥ لەگەڵ لانیکەم ١١ بەندکراوی مەزهەبیی دیکەدا نامەیەکیان ڕوو لە بەرپرسانی زیندانی بۆکان نووسیوە و مانگرتنەکەیان بە شێوەی فەرمی پێ ڕاگەیاندوون. دوابەدوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکە، هەموویان ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی بۆکان کران و ئەم سێ کەسەیان نزیکەی مانگێک لەمەوپێش وەکوو سزادان گوازرانەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێ. بە وتەی سەرچاوەکە، دۆخی تەندروستیی ئەم سێ بەندکراوە لەبەر درێژەدان بە مانگرتنەکە ناجێگیرە و تا ئێستە چەندین جار براونەتە نەخۆشخانەکەی زیندانی ناوەندیی ورمێ. لەگەڵ ئەمەیشدا و سەرباری گوشار و داواکاریی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکە، ئامادە نەبوون کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن. هەروەها لە کاتی دەسپێکردنی مانگرتنەکەوە تا ئێستە، ئەم سێ بەندکراوە لە مافی پێوەندیی تەلەفۆنی و دیداری بنەماڵە بێبەش کراون. تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو بەندکراوەکانی تر لە زیندانی بۆکان بەردەست نەکەوتووە. حامید مەعرووفی، هیوا نووری و عەلی فارووقی کە خەڵکی شارەکانی بۆکانن، پێشتر لەبەر هەندێ تۆمەتی مەزهەبی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای بەندکرانیان بۆ دەر چووە. https://t.me/avatodaykurdi/155842

Open in Telegram
Views625−29%vs avg
Forwards—
Reactions6
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
1 h329
4 h625
  1. After 1 hour329
  2. After 6 hours625
  3. Total to date625
#155842Photo
Views583−34%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
1 h313
4 h583
  1. After 1 hour313
  2. After 6 hours583
  3. Total to date583
#155841Photo
Views941+7%vs avg
Forwards—
Reactions12
Comments—
#155840Link preview

مستەفا هیجری: هەرێمی کوردستان، تەنیا بە یەکگرتوویی دەپارێزرێت مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پێوەندی لەگەڵ دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی حیزبی دێموکرات، جەختی لەسەر پاراستنی یەکگرتوویی وەک تاکە فاکتەری پارێزراوبوونی هەرێمی کوردستان کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: هەرێمی کوردستان، تەنیا بە یەکگرتوویی دەپارێزرێت. وەک هەموو لایەک ئاگادارن دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێستادا لەژێر مەترسیدارترین هەڕەشەکانی سەردەمی خۆیدایە. بێگومان بەشێک لەو دۆخە، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، بەرهەمی کێشە و بەربەرەکانیی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی ئەم بەشەی کوردستانە؛ هەروەها ڕێکنەکەوتنیان لە پێکهێنانی پارلەمان و حکوومەتی هاوبەش، ئەویش دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر دوایین هەڵبژاردنەکاندا. بۆیە وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم دەستکەوتە نەتەوەییە، بەپەرۆشەوە، نیگەرانی ئەم دۆخەین. داوام ئەوەیە هەتا کات لەدەست نەچووە بەرپرسیارانە لە پێکهێنانی حکوومەتێکی یەگکرتوو و یەکڕیزیی نیشتمانی پەلە بکەن و بە هاودەنگی و لە چوارچێوەی ڕێوشوێنی یاساییدا، ڕووبەڕووی ئەم بارودۆخە مەترسیدارە ببنەوە. با ئەو ڕاستییەشمان لەبیر نەچێت کە ئەم کیانە سیاسییە بەرهەمی خوێنی دەیان و سەدان هەزار کەس لە ڕۆڵەکانی کورد و قوربانییانی ئەنفال و کیمیابارانە و لە ئاکامدا موڵکی نەتەوەی کوردی خێرلەخۆنەدیوە بە هەموو بەشەکانیەوە؛ گومانیش لەوەدا نییە کە داگیرکەرانی کوردستان لە کاتی لاوازیدا پیلانی نگریسی خۆیان دەبەنە سەر. مێژوو ئەو لایەنانە نابەخشێت کە ئەم دەستکەوتە نەتەوەییە بکەنە دەسمایە و بارمتەی ڕقەبەرایەتییەک کە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی تێدا ببێتە قوربانی. https://t.me/avatodaykurdi/155839

Open in Telegram
Views953+9%vs avg
Forwards—
Reactions26
Comments—
#155838Photo
Views861−2%vs avg
Forwards—
Reactions7
Comments—
#155837Video
Views872−1%vs avg
Forwards—
Reactions8
Comments—
#155835Photo

💥️سنە بۆ هەرێمی کوردستان: باشوور تەنیا نییە و سنە پشتیوانتانە هاووڵاتییانی دانیشتووی شاری سنە سبەی بۆ پشتیوانی لە قەوارەی هەرێمی کوردستان دێنە سەر شەقام و بەم بۆنەیەوە بانگەوازێکیان بڵاوکردووەتەوە . ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاری سنەوە بانگەوازێکیان بۆ کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی دەربڕین دژی بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق بەرامبەر بە قەوارەی هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە: “لە بەرانبەر هەڕەشە و هێرشە ناڕەواکانی داگیرکەری عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان، خەڵکی شاری سنە دێنە سەر شەقام تاوەکوو دەنگی یەکگرتوویی و پاڵپشتیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی دەڤەرەکانی دیکەی کوردستان بگەیەننە جیهان”. هەر لە بانگەوازەکەدا هاتووە، “ئەم کۆبوونەوەیە، ڕاگەیاندنی پشتیوانییە لە ئاسایش، ئازادی و مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان”. لە بانگەوازەکەدا هاتووە سبەی پێنجشەممە کاتژمێر چواری ئێوارە لە شەقامی فیردەوسی شاری سنە خۆپیشاندانەکە بە دروشمی “ باشوور تەنیا نییە، سنە پشتیوانییە؛ یەکگرتووییی ئێمە سنوور ناناسێت”، بەڕێوە دەچێت. 🌐 ئاڤاتوودەی چوارشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ ‏@avatodaykurdi

Open in Telegram
Views989+13%vs avg
Forwards—
Reactions36
Comments—
#155834Photo

💥️دەستبەسەرکردنی دوو ھاووڵاتیی دیكەی خەڵكی ئاودانان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی هوومەن دارابی، حەمیدڕەزا ساداتی لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە. ڕۆژی چوارشەممە ٤ی سەرماوەز، هوومەن دارابی، تەمەن ٣٧ ساڵ و حەمیدڕەزا ساداتی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئاودانان، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکانیان بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە. بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم دوایییەی ئاودانان بەرامبەر بە ڕووداوی کارەساتباری وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران بووە و تا ئێستا زانیارییەکی ورد سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەردەستدا نییە. 🌐 ئاڤاتوودەی چوارشەممە، ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٥ ‏@avatodaykurdi

Open in Telegram
Views958+9%vs avg
Forwards—
Reactions11
Comments—
#155833Photo
Views991+13%vs avg
Forwards—
Reactions23
Comments—
#155832Photo
Views1,190+36%vs avg
Forwards—
Reactions16
Comments—
#155827Link preview

ئیسرائیل: ئێران بەرنامەی چەکی کیمیایی هەیە ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوە ئیسرائیلییەکان دووپاتیانکردەوە، ئەرشیفی ئەتۆمیی ئێران کە لە ساڵی 2018ـەوە لە دەستی ئیسرائیلدایە، ئاماژەی بە هەبوونی بەرنامەی چەکی کیمیایی لەو وڵاتەدا کردووە. دەزگای پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەو سەرچاوە ئیسرائیلییانە ئاماژەیان بەوە کرد، ئیسرائیل لەنێو ئەرشیفە ئەتۆمییەکانی ئێراندا بەڵگە و کەرەستەی پەیوەندیدار بە بەرنامەی چەکی کیمیایی دۆزیوەتەوە. سەرچاوەکان جەختیان کردەوە، ئیسرائیل زیاتر لە 10 ساڵە ئاگاداری ئەو بەرنامەیەی چەکی کیمیاییە. دوێنێ سێشەممە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، تارانی بە کارکردن بۆ پەرەپێدانی چەکی کیمیایی تۆمەتبار کرد. ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت بڵاویکردەوە، کاتز بانگەشەی ئەوەی کردووە. ئێران دەیەوێت ئەو چەکانە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بەکاربهێنێت. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتی: “ئێران هێشتا سەرقاڵی پەرەپێدانی چەکی کیمیاییە و ئیسرائیل و ئەمریکاش ئاگاداری ئەوەن”. کاتز هەڕەشەی ئەوەشی کرد، ڕێگە بە ئێرانییەکان نادەن خاوەنی ئەو توانایە بن. ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە ڕوونیکردەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران ئەنجامی دوو خولی پێشووی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا لەبەرچاو گرتووە و لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیاریانداوە دەست بە پەرەپێدانی چەکی کیمیایی بکەن. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل روونیکردەوە، ئیسرائیل و ئەمریکا ماوەیەکی زۆرە زانیاریی هەواڵگریی پەیوەندیداریان لەبەردەستدایە. لەسەر ئەو بنەمایەش، ئیسرائیل بڕیاریدا رێگە بە ئێران نەدرێت تواناکانی لە بواری کیمیاییدا پەرە پێ بدات و نەهێڵرێت بگاتە ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی لەو بوارەدا. https://t.me/avatodaykurdi/155826

Open in Telegram
Views1,220+39%vs avg
Forwards—
Reactions6
Comments—