💥️خۆپێشاندانی ھەزاران كەسی لە ھەولێر، دژی بڕیاری حكوومەتی عێراق بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی كوردستان 🌐 ئاڤاتوودەی پێنج شەممە، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Open in Telegram
AVA TODAY
بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ: @avakurdiadmin
Average views per post by day
By publication day
Show as table
| Date | Avg views per post |
|---|---|
| Nov 25, 2026 | 1,028 |
| Nov 26, 2026 | 453 |
Most viewed this month
- 01Views1.23KForwards—Reactions7Comments—
- 02Views1.22KForwards—Reactions6Comments—
- 03Views1.19KForwards—Reactions16Comments—
- 04Views1.19KForwards—Reactions13Comments—
Latest posts
وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا: کەشتیی ڕێژیمی ئێران لە نوقمبووندایە وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا سکۆت بێسێنت ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مانگی هەشتەوە، ئەو کاتەی ئەمەریکا گەمارۆی خستە سەر بەندەرەکانی ئێران لە ئاوەکانی کەنداودا، نەیتوانیوە نەوت لەوێ بەڕێ بکات. بێسێنت لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، “ڕژێمی ئێران بریتییە لەو کەشتیەی کە لە نوقمبووندایە.’’ دەشڵێت، ‘’لە مانگی هەشتەوە و لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووری لەلایەن وەزارەتی گەنجینەوە، ئێران نەیتوانیوە یەک کەشتیی نەوتهەڵگر بار بکات؛ ئێران چیتر هیچ دڵۆپە نەوتێکی لەسەر ئاو نەماوە بۆ فرۆشتن.’’ پێشتریش ڕۆژی دووشەممە، بێسێنت ڕایگەیاند کە ‘’ ئابووریی ئێران لەژێر ئاودایە و سەرکردەکانیشی تووشی شڵەژان بوون،’’ ئەوەش دوای ئەوەی وەزارەتی گەنجینە سزای نوێی بەسەر زیاتر لە ٢٥ نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو، کۆمپانیای ڕووکەش و کەسایەتیی سەرەکیی ئێراندا سەپاند، لە چوارچێوەی هەوڵێکی بەرفراواندا بۆ تێکشکاندنی تۆڕە داراییە سێبەرەکانی ئێران لە جیهاندا. وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم لایەنانە هاوکاریی ئێران دەکەن بۆ ‘’گواستنەوەی ملیاران دۆلار لە ڕێگەی سیستمی دارایی نێودەوڵەتییەوە تا، سەرەڕای سزا گشتگیرەکان، دراوی بیانی بۆ ڕژێمەکە دابین بکەن.’’ بێسێنت بەڵێنیشی دا کە وەزارەتی گەنجینە بەردەوام دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی ئەم تۆڕە نایاساییانە “هەتا سەری مارەکە دەخەینە ژێر گڵ.’’ https://t.me/avatodaykurdi/155844
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 81 |
| 3 h | 504 |
- Total to date504
💥️وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا: کەشتیی ڕێژیمی ئێران لە نوقمبووندایە 🌐 ئاڤاتوودەی پێنج شەممە، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 76 |
| 3 h | 488 |
- Total to date488
پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بارودۆخی سێ بەندکراوی مەزهەبیی کورد لە دووەم مانگی مانگرتن لە خواردندا سێ بەندکراوی مەزهەبیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی حامید مەعرووفی، هیوا نووری و عەلی فارووقی کە لە ڕەزبەری ئەمساڵەوە لە پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانەدا دژ بە ڕێگریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکان لە بەهرەمەندبوونیان لە مافە یاساییەکانیان، لەوانە مۆڵەتی پشووی کاتی و زیندانی کراوە، مانیان لە خواردن گرتووە، لە حەفتەکانی ڕابردوودا ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون. دوای تێپەڕینی زیاتر لە مانگێک لەم مانگرتنە، دەوترێت دۆخی تەندروستیی هەرسێکیان خراپ و ناجێگیرە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە ئەم سێ بەندکراوە مەزهەبییە ڕۆژی ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥ لەگەڵ لانیکەم ١١ بەندکراوی مەزهەبیی دیکەدا نامەیەکیان ڕوو لە بەرپرسانی زیندانی بۆکان نووسیوە و مانگرتنەکەیان بە شێوەی فەرمی پێ ڕاگەیاندوون. دوابەدوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکە، هەموویان ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی بۆکان کران و ئەم سێ کەسەیان نزیکەی مانگێک لەمەوپێش وەکوو سزادان گوازرانەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێ. بە وتەی سەرچاوەکە، دۆخی تەندروستیی ئەم سێ بەندکراوە لەبەر درێژەدان بە مانگرتنەکە ناجێگیرە و تا ئێستە چەندین جار براونەتە نەخۆشخانەکەی زیندانی ناوەندیی ورمێ. لەگەڵ ئەمەیشدا و سەرباری گوشار و داواکاریی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکە، ئامادە نەبوون کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن. هەروەها لە کاتی دەسپێکردنی مانگرتنەکەوە تا ئێستە، ئەم سێ بەندکراوە لە مافی پێوەندیی تەلەفۆنی و دیداری بنەماڵە بێبەش کراون. تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو بەندکراوەکانی تر لە زیندانی بۆکان بەردەست نەکەوتووە. حامید مەعرووفی، هیوا نووری و عەلی فارووقی کە خەڵکی شارەکانی بۆکانن، پێشتر لەبەر هەندێ تۆمەتی مەزهەبی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای بەندکرانیان بۆ دەر چووە. https://t.me/avatodaykurdi/155842
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 0 |
| 1 h | 329 |
| 4 h | 625 |
- After 1 hour329
- After 6 hours625
- Total to date625
💥️پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بارودۆخی سێ بەندکراوی مەزهەبیی کورد لە دووەم مانگی مانگرتن لە خواردندا 🌐 ئاڤاتوودەی پێنج شەممە، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 0 |
| 1 h | 313 |
| 4 h | 583 |
- After 1 hour313
- After 6 hours583
- Total to date583
💥️ڕۆژنامەنووسێكی کورد سزای بەندکران و بێبەشکران لە چالاکیی میدیایی بەسەردا سەپێندرا عەلی پوورداراب، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری کرماشان، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی حکوومەت» سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە. دادگا هەروەها ئەم ڕۆژنامەنووسەی وەک سزای تەواوکەر، بە دوو ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوە لە وڵات و دوو ساڵ بێبەشکرانی ڕەها لە چالاکیی پیشەیی لە بواری ڕۆژنامەنووسی و میدیادا سزا داوە. عەلی پوورداراب یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆ و چالاکەکانی کرماشان کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە شێوەی بەردەوام کاری لەسەر ڕووماڵکردنی هەواڵ، بەدواداچوونی دۆخی یاسایی و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی پەیوەست بە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان و دۆخی بنەماڵە دادخوازەکان کردووە. 🌐 ئاڤاتوودەی چوارشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Open in Telegramمستەفا هیجری: هەرێمی کوردستان، تەنیا بە یەکگرتوویی دەپارێزرێت مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پێوەندی لەگەڵ دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی حیزبی دێموکرات، جەختی لەسەر پاراستنی یەکگرتوویی وەک تاکە فاکتەری پارێزراوبوونی هەرێمی کوردستان کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: هەرێمی کوردستان، تەنیا بە یەکگرتوویی دەپارێزرێت. وەک هەموو لایەک ئاگادارن دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێستادا لەژێر مەترسیدارترین هەڕەشەکانی سەردەمی خۆیدایە. بێگومان بەشێک لەو دۆخە، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، بەرهەمی کێشە و بەربەرەکانیی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی ئەم بەشەی کوردستانە؛ هەروەها ڕێکنەکەوتنیان لە پێکهێنانی پارلەمان و حکوومەتی هاوبەش، ئەویش دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر دوایین هەڵبژاردنەکاندا. بۆیە وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم دەستکەوتە نەتەوەییە، بەپەرۆشەوە، نیگەرانی ئەم دۆخەین. داوام ئەوەیە هەتا کات لەدەست نەچووە بەرپرسیارانە لە پێکهێنانی حکوومەتێکی یەگکرتوو و یەکڕیزیی نیشتمانی پەلە بکەن و بە هاودەنگی و لە چوارچێوەی ڕێوشوێنی یاساییدا، ڕووبەڕووی ئەم بارودۆخە مەترسیدارە ببنەوە. با ئەو ڕاستییەشمان لەبیر نەچێت کە ئەم کیانە سیاسییە بەرهەمی خوێنی دەیان و سەدان هەزار کەس لە ڕۆڵەکانی کورد و قوربانییانی ئەنفال و کیمیابارانە و لە ئاکامدا موڵکی نەتەوەی کوردی خێرلەخۆنەدیوە بە هەموو بەشەکانیەوە؛ گومانیش لەوەدا نییە کە داگیرکەرانی کوردستان لە کاتی لاوازیدا پیلانی نگریسی خۆیان دەبەنە سەر. مێژوو ئەو لایەنانە نابەخشێت کە ئەم دەستکەوتە نەتەوەییە بکەنە دەسمایە و بارمتەی ڕقەبەرایەتییەک کە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی تێدا ببێتە قوربانی. https://t.me/avatodaykurdi/155839
Open in Telegram💥️مستەفا هیجری: هەرێمی کوردستان، تەنیا بە یەکگرتوویی دەپارێزرێت 🌐 ئاڤاتوودەی چوارشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Open in Telegram💥️فەرماندەییی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕۆژی چوارشەممە ٤ی سەرماوەز ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی سووریا سەرکەوتووبوون لە ڕێگریکردن و دەستبەسەرداگرتنی ئەو بارە چەکانەی کە لە ئێرانەوە بەرەو لوبنان ڕەوانە کرابوون. سێنتکۆم وێڕای سپاس كردنی هێزە ئەمنییەکانی سووریا، ھەوڵەكانیانی لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیی چەک و ماددە هۆشبەرەکان بە مەبەستی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا ھەڵسەنگاند. 🌐 ئاڤاتوودەی چوارشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Open in Telegram💥️ناتانیاهۆ: ئیسرائیل لەگەڵ مەترسی گەورە و دەستبەجێ ڕووبەڕوویە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە وتارێکدا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، جەختی لەسەر پێویستیی یەکگرتوویی نەتەوەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی ئیسرائیل دەبنەوە، کردەوە. ناتانیاهۆ گوتی كە لە مەترسییە گەورە و دەستبەجێیەکانی بەردەم ئیسرائیل ئاگادارە و یەکێتیی نەتەوەیی بە تاکە ڕێگا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانە و دەستەبەرکردنی داهاتووی وڵاتەکەی زانی. هەروەها ئامادەیی خۆی بۆ ئاشتەوایی و هاوکاری لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە ڕاگەیاند. 🌐 ئاڤاتوودەی چوارشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Open in TelegramConnections
Similar channels
آدراپانا@adrapana_asadabadNews and media9.68K
قوجامان تبریزیم «بهزاد قانونی»@qocamantabrizimNews and media9.68K
🌐 ورزنه نیوز 🌐@varzanehnews1News and media9.67K
"ایلام معلّم"@ilammoallemNews and media9.67K
شبسترنیوز@shabestarnewsNews and media9.68K
پایگاه خبری زیرکوه نیوز@zirkoohnewsNews and media9.68K
📡 خبرگزاری قهدریجان ( قدرجون )@ghahderijannewsNews and media9.65K
رادیو بوکان@radiobokanNews and media9.64K