Кабинет
AVA TODAY

AVA TODAY

بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ: @avakurdiadmin

Юзернейм
@avatodaykurdi
Категория
Новости и СМИ
Страна
ИранИран
Подписчики9 676
Просмотров на пост, 7 дн.877за 7 дней
ERR9,07 %за 7 дней

Средние просмотры поста по дням

По дню публикации

Показать таблицей
ДатаПросмотров на пост
25 нояб. 2026 г.1 028
26 нояб. 2026 г.453

Самые просматриваемые за месяц

  1. 01
    Просмотры1,23 тыс.
    Пересылки—
    Реакции7
    Комментарии—
  2. 02

    ئیسرائیل: ئێران بەرنامەی چەکی کیمیایی هەیە ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوە ئیسرائیلییەکان دووپاتیانکردەوە، ئەرشیفی ئەتۆمیی ئێران کە لە ساڵی 2018ـەوە لە دەستی ئیسرائیلدایە، ئاماژەی بە هەبوونی بەرنامەی چەکی کیمیایی لەو وڵاتەدا کردووە. دەزگای پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەو سەرچاوە ئیسرائیلییانە ئاماژەیان بەوە کرد، ئیسرائیل لەنێو ئەرشیفە ئەتۆمییەکانی ئێراندا بەڵگە و کەرەستەی پەیوەندیدار بە بەرنامەی چەکی کیمیایی دۆزیوەتەوە. سەرچاوەکان جەختیان کردەوە، ئیسرائیل زیاتر لە 10 ساڵە ئاگاداری ئەو بەرنامەیەی چەکی کیمیاییە. دوێنێ سێشەممە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، تارانی بە کارکردن بۆ پەرەپێدانی چەکی کیمیایی تۆمەتبار کرد. ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت بڵاویکردەوە، کاتز بانگەشەی ئەوەی کردووە. ئێران دەیەوێت ئەو چەکانە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بەکاربهێنێت. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتی: “ئێران هێشتا سەرقاڵی پەرەپێدانی چەکی کیمیاییە و ئیسرائیل و ئەمریکاش ئاگاداری ئەوەن”. کاتز هەڕەشەی ئەوەشی کرد، ڕێگە بە ئێرانییەکان نادەن خاوەنی ئەو توانایە بن. ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە ڕوونیکردەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران ئەنجامی دوو خولی پێشووی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا لەبەرچاو گرتووە و لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیاریانداوە دەست بە پەرەپێدانی چەکی کیمیایی بکەن. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل روونیکردەوە، ئیسرائیل و ئەمریکا ماوەیەکی زۆرە زانیاریی هەواڵگریی پەیوەندیداریان لەبەردەستدایە. لەسەر ئەو بنەمایەش، ئیسرائیل بڕیاریدا رێگە بە ئێران نەدرێت تواناکانی لە بواری کیمیاییدا پەرە پێ بدات و نەهێڵرێت بگاتە ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی لەو بوارەدا. https://t.me/avatodaykurdi/155826

    Превью ссылки
    Просмотры1,22 тыс.
    Пересылки—
    Реакции6
    Комментарии—
  3. 03
    Просмотры1,19 тыс.
    Пересылки—
    Реакции16
    Комментарии—
  4. 04
    Просмотры1,19 тыс.
    Пересылки—
    Реакции13
    Комментарии—

Новые посты

#155850Фото
Просмотры467−47%к среднему
Пересылки—
Реакции8
Комментарии—
#155849Превью ссылки

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، ئێران لە قۆناخی ئامادەکردنی زەوییەکی بەتاڵەوە هەنگاوی بۆ هەڵکەندنی دوو کۆمەڵە تونێلی جیاواز لە ژێر زەویدا ناوە. هەروەها سەرقاڵی دروستکردنی ژێرخانێکی ئەمنی بە ڕووبەری نزیكەی ٥٠ کیلۆمەتر دووجا لە ناوچەكە دایە. ئەو ناوەندە ئەمریکییە ڕوونیکردەوە، هەرچەندە ئێستا ئەرکی دامەزراوەکە نادیارە، بەڵام ئەگەری هەیە پەیوەندیی بە چەند بەکارهێنانێکی سەربازییەوە هەبێت، وەک بەرهەمهێنانی مووشەک یان سیستەمە چەکدارییە قورسەکانی دیکە. پەیمانگەکە لە خەمڵاندنەکانیدا پشتی بەو ڕێوشوێنە ئەمنییانە بەستووە کە لە شوێنەکەدا گیراونەتەبەر، لە پاڵ سروشتی کارەکانی بنیاتنان و خێرایی جێبەجێکردنیان، جگە لە شێوازی دامەزراوەکانی پێشووی ئێران. لە هەمان کاتدا، ئەو ناوەندە ئەگەری ئەوەش ڕەت ناکاتەوە کە دامەزراوەکە ئامانجێکی ئەتۆمیی هەبێت. لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، تاران لەم دواییانەدا دەستی بە دانانی بەربەستی ئەمنیی دەوروبەری دامەزراوەکە کردووە و پێشبینی دەکرێت ڕووبەرەکەی بگاتە نزیکەی پێنج هەزار مەتر دووجا. وێڕای ئەوەی ئێران ژمارەیەکی زۆری لەو جۆرە دامەزراوانە دروست كردووە کە لە ڕووی جوگرافییەوە لێک دابڕاون، بەڵام دامەزراوە نوێیەکە بە خێراییەکی نائاسایی لە کارەکانی بنیاتنانیدا جیادەکرێتەوە. شوێنی دامەزراوەکە دەکەوێتە نزیکەی نیوەی مەودای نێوان کۆمەڵگەی ئەتۆمیی ئەسفەهان و چیای فاس، کە لە دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنزەوە نزیکە. https://t.me/avatodaykurdi/155848

Открыть в Telegram
Просмотры451−49%к среднему
Пересылки—
Реакции3
Комментарии—
#155848Фото
Просмотры402−54%к среднему
Пересылки—
Реакции5
Комментарии—
#155847Фото

💥️بنیامین ناتانیاهۆ،کوشتنی خالید ئەبوو نەدا، بەرپرسی هەردوو دۆسیەی ئابووری و پەروەردەی حەماسی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند ئەمڕۆ پێنج شەممە، بێنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسڕائیل، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل كوشتنی خالید ئەبوو نەدای ڕاگەیاند و گوتی: کوشتنی ئەبوو نەدا لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن دێت کە سوپای ئیسرائیل لەم دواییانەدا دژی ئەندام و سەرکردەکانی حەماس ئەنجامی داون؛ جەختیشی کردەوە، ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام دەبن و هیچ ئەندام و سەرکردەیەکی بزووتنەوەکە لە مەترسیی بەئامانجگرتن بەدوور نابێت. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە مانگەکانی ڕابردوودا نزیکەی ٨٠ ئەندامی حەماسیان کوشتووە، ھەروەھا هەڕەشەی بەردەوامبوونی بەئامانجگرتنی سەرکردە و ئەندامانی حەماسی لە کەرتی غەززە دووپاتکردەوە. سەبارەت بە پرۆسەی کوشتنەکە، میدیاكانی فەڵەستین بڵاویان کردووەتەوە هێرشەکەی ئیسرائیل شوقەیەکی نیشتەجێبوونی لە شاری دێر بلح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە خالید ئەبوو نەدا کوژراوە. 🌐 ئاڤاتوودەی پێنج شەممە، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥ ‏@avatodaykurdi

Открыть в Telegram
Просмотры576−34%к среднему
Пересылки—
Реакции8
Комментарии—
#155846Видео
Просмотры602−31%к среднему
Пересылки—
Реакции23
Комментарии—
Динамика просмотровСкрыть динамику

Рост просмотров

Часов после публикации

Показать таблицей
Часов после публикацииПросмотры
0 ч67
3 ч602
  1. Всего сейчас602
#155845Превью ссылки

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا: کەشتیی ڕێژیمی ئێران لە نوقمبووندایە وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا سکۆت بێسێنت ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مانگی هەشتەوە، ئەو کاتەی ئەمەریکا گەمارۆی خستە سەر بەندەرەکانی ئێران لە ئاوەکانی کەنداودا، نەیتوانیوە نەوت لەوێ بەڕێ بکات. بێسێنت لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، “ڕژێمی ئێران بریتییە لەو کەشتیەی کە لە نوقمبووندایە.’’ دەشڵێت، ‘’لە مانگی هەشتەوە و لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووری لەلایەن وەزارەتی گەنجینەوە، ئێران نەیتوانیوە یەک کەشتیی نەوتهەڵگر بار بکات؛ ئێران چیتر هیچ دڵۆپە نەوتێکی لەسەر ئاو نەماوە بۆ فرۆشتن.’’ پێشتریش ڕۆژی دووشەممە، بێسێنت ڕایگەیاند کە ‘’ ئابووریی ئێران لەژێر ئاودایە و سەرکردەکانیشی تووشی شڵەژان بوون،’’ ئەوەش دوای ئەوەی وەزارەتی گەنجینە سزای نوێی بەسەر زیاتر لە ٢٥ نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو، کۆمپانیای ڕووکەش و کەسایەتیی سەرەکیی ئێراندا سەپاند، لە چوارچێوەی هەوڵێکی بەرفراواندا بۆ تێکشکاندنی تۆڕە داراییە سێبەرەکانی ئێران لە جیهاندا. وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم لایەنانە هاوکاریی ئێران دەکەن بۆ ‘’گواستنەوەی ملیاران دۆلار لە ڕێگەی سیستمی دارایی نێودەوڵەتییەوە تا، سەرەڕای سزا گشتگیرەکان، دراوی بیانی بۆ ڕژێمەکە دابین بکەن.’’ بێسێنت بەڵێنیشی دا کە وەزارەتی گەنجینە بەردەوام دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی ئەم تۆڕە نایاساییانە “هەتا سەری مارەکە دەخەینە ژێر گڵ.’’ https://t.me/avatodaykurdi/155844

Открыть в Telegram
Просмотры835−5%к среднему
Пересылки—
Реакции6
Комментарии—
Динамика просмотровСкрыть динамику

Рост просмотров

Часов после публикации

Показать таблицей
Часов после публикацииПросмотры
0 ч81
3 ч504
6 ч835
  1. Через 6 часов835
  2. Всего сейчас835
#155844Фото
Просмотры782−11%к среднему
Пересылки—
Реакции8
Комментарии—
Динамика просмотровСкрыть динамику

Рост просмотров

Часов после публикации

Показать таблицей
Часов после публикацииПросмотры
0 ч76
3 ч488
6 ч782
  1. Через 6 часов782
  2. Всего сейчас782
#155843Превью ссылки

پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بارودۆخی سێ بەندکراوی مەزهەبیی کورد لە دووەم مانگی مانگرتن لە خواردندا سێ بەندکراوی مەزهەبیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی حامید مەعرووفی، هیوا نووری و عەلی فارووقی کە لە ڕەزبەری ئەمساڵەوە لە پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانەدا دژ بە ڕێگریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکان لە بەهرەمەندبوونیان لە مافە یاساییەکانیان، لەوانە مۆڵەتی پشووی کاتی و زیندانی کراوە، مانیان لە خواردن گرتووە، لە حەفتەکانی ڕابردوودا ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون. دوای تێپەڕینی زیاتر لە مانگێک لەم مانگرتنە، دەوترێت دۆخی تەندروستیی هەرسێکیان خراپ و ناجێگیرە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە ئەم سێ بەندکراوە مەزهەبییە ڕۆژی ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥ لەگەڵ لانیکەم ١١ بەندکراوی مەزهەبیی دیکەدا نامەیەکیان ڕوو لە بەرپرسانی زیندانی بۆکان نووسیوە و مانگرتنەکەیان بە شێوەی فەرمی پێ ڕاگەیاندوون. دوابەدوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکە، هەموویان ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی بۆکان کران و ئەم سێ کەسەیان نزیکەی مانگێک لەمەوپێش وەکوو سزادان گوازرانەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێ. بە وتەی سەرچاوەکە، دۆخی تەندروستیی ئەم سێ بەندکراوە لەبەر درێژەدان بە مانگرتنەکە ناجێگیرە و تا ئێستە چەندین جار براونەتە نەخۆشخانەکەی زیندانی ناوەندیی ورمێ. لەگەڵ ئەمەیشدا و سەرباری گوشار و داواکاریی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکە، ئامادە نەبوون کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن. هەروەها لە کاتی دەسپێکردنی مانگرتنەکەوە تا ئێستە، ئەم سێ بەندکراوە لە مافی پێوەندیی تەلەفۆنی و دیداری بنەماڵە بێبەش کراون. تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو بەندکراوەکانی تر لە زیندانی بۆکان بەردەست نەکەوتووە. حامید مەعرووفی، هیوا نووری و عەلی فارووقی کە خەڵکی شارەکانی بۆکانن، پێشتر لەبەر هەندێ تۆمەتی مەزهەبی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای بەندکرانیان بۆ دەر چووە. https://t.me/avatodaykurdi/155842

Открыть в Telegram
Просмотры884+1%к среднему
Пересылки—
Реакции8
Комментарии—
Динамика просмотровСкрыть динамику

Рост просмотров

Часов после публикации

Показать таблицей
Часов после публикацииПросмотры
0 ч0
1 ч329
4 ч625
7 ч884
  1. Через 1 час329
  2. Через 6 часов884
  3. Всего сейчас884

Все посты

Связи