💥️لە شاری سەقز ژنانی كولتورپارێزی ئاشتی بە سروود و ئامادە كردنی خواردنی گەرم، بەساڵاچووانی شاریان بەسەر كردەوە. 🌐 ئاڤاتوودەی پێنج شەممە، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в TelegramПосты канала AVA TODAY
💥️دیمەنێکی دیكەی خۆپیشاندانی خەڵکی شاری هەولێر دژ بە بڕیارەکانی بەغدا 🌐 ئاڤاتوودەی پێنج شەممە، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в Telegram💥️سوپای ئیسرائیل: ئامادەین تەنانەت بەبێ بەشداریی ئەمریکاش هێرش بکەینە سەر کۆماری ئیسلامی ئێڤی دێفرین، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی سەرماوەز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەیەکی ڕادیۆیی کەناڵی کان ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ئەم وڵاتە لە هەموو ساتێکدا، تەنانەت بەبێ بەشداریی ئەمریکاش، ئامادەیە هێرش بکاتە سەر کۆماری ئیسلامی. دێفرین ڕایگەیاند کە «ئێمە دۆخەکە بەچڕی چاودێری دەکەین و ئامادەین لە هەر ساتێکدا بە هێزەوە هێرش بکەین؛ تەنانەت بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بەبێ ئەمریکییەکان». ناوبراو ئاماژەی بە گرژییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کرد و زیادی کرد کە هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕێنماییەکانی سوپای ئیسرائیلدا نەکراوە. هەروەها گوتی ڕوانگەی ئێران بۆ لەنێوبردنی ئیسرائیل نەبڕاوەتەوە و ئەوان هێشتاش بۆ بەدیهێنانی هەوڵ دەدەن. 🌐 ئاڤاتوودەی پێنج شەممە، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в Telegramئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، ئێران لە قۆناخی ئامادەکردنی زەوییەکی بەتاڵەوە هەنگاوی بۆ هەڵکەندنی دوو کۆمەڵە تونێلی جیاواز لە ژێر زەویدا ناوە. هەروەها سەرقاڵی دروستکردنی ژێرخانێکی ئەمنی بە ڕووبەری نزیكەی ٥٠ کیلۆمەتر دووجا لە ناوچەكە دایە. ئەو ناوەندە ئەمریکییە ڕوونیکردەوە، هەرچەندە ئێستا ئەرکی دامەزراوەکە نادیارە، بەڵام ئەگەری هەیە پەیوەندیی بە چەند بەکارهێنانێکی سەربازییەوە هەبێت، وەک بەرهەمهێنانی مووشەک یان سیستەمە چەکدارییە قورسەکانی دیکە. پەیمانگەکە لە خەمڵاندنەکانیدا پشتی بەو ڕێوشوێنە ئەمنییانە بەستووە کە لە شوێنەکەدا گیراونەتەبەر، لە پاڵ سروشتی کارەکانی بنیاتنان و خێرایی جێبەجێکردنیان، جگە لە شێوازی دامەزراوەکانی پێشووی ئێران. لە هەمان کاتدا، ئەو ناوەندە ئەگەری ئەوەش ڕەت ناکاتەوە کە دامەزراوەکە ئامانجێکی ئەتۆمیی هەبێت. لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، تاران لەم دواییانەدا دەستی بە دانانی بەربەستی ئەمنیی دەوروبەری دامەزراوەکە کردووە و پێشبینی دەکرێت ڕووبەرەکەی بگاتە نزیکەی پێنج هەزار مەتر دووجا. وێڕای ئەوەی ئێران ژمارەیەکی زۆری لەو جۆرە دامەزراوانە دروست كردووە کە لە ڕووی جوگرافییەوە لێک دابڕاون، بەڵام دامەزراوە نوێیەکە بە خێراییەکی نائاسایی لە کارەکانی بنیاتنانیدا جیادەکرێتەوە. شوێنی دامەزراوەکە دەکەوێتە نزیکەی نیوەی مەودای نێوان کۆمەڵگەی ئەتۆمیی ئەسفەهان و چیای فاس، کە لە دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنزەوە نزیکە. https://t.me/avatodaykurdi/155848
Открыть в Telegram💥️پەیمانگای زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی: ئێران خەریکی دروستکردنی دامەزراوەیەکی سەربازی لە ژێر زەوییە پەیمانگەی زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی لە واشنتن لە ڕێگەی وێنەی نوێی مانگی دەستکردەوە ئاشکرای کرد، ئێران سەرقاڵی بنیاتنانی دامەزراوەیەکی چەکداریی زۆر قایمکراوی ژێر زەوی لە نێوان چیای بیکاکس و وێستگەی ئەتۆمیی ئیسفەهان لە ناوچەی بەهجەت ئابادە. 🌐 ئاڤاتوودەی پێنج شەممە، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в Telegram💥️بنیامین ناتانیاهۆ،کوشتنی خالید ئەبوو نەدا، بەرپرسی هەردوو دۆسیەی ئابووری و پەروەردەی حەماسی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند ئەمڕۆ پێنج شەممە، بێنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسڕائیل، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل كوشتنی خالید ئەبوو نەدای ڕاگەیاند و گوتی: کوشتنی ئەبوو نەدا لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن دێت کە سوپای ئیسرائیل لەم دواییانەدا دژی ئەندام و سەرکردەکانی حەماس ئەنجامی داون؛ جەختیشی کردەوە، ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام دەبن و هیچ ئەندام و سەرکردەیەکی بزووتنەوەکە لە مەترسیی بەئامانجگرتن بەدوور نابێت. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە مانگەکانی ڕابردوودا نزیکەی ٨٠ ئەندامی حەماسیان کوشتووە، ھەروەھا هەڕەشەی بەردەوامبوونی بەئامانجگرتنی سەرکردە و ئەندامانی حەماسی لە کەرتی غەززە دووپاتکردەوە. سەبارەت بە پرۆسەی کوشتنەکە، میدیاكانی فەڵەستین بڵاویان کردووەتەوە هێرشەکەی ئیسرائیل شوقەیەکی نیشتەجێبوونی لە شاری دێر بلح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە خالید ئەبوو نەدا کوژراوە. 🌐 ئاڤاتوودەی پێنج شەممە، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в Telegram💥️خۆپێشاندانی ھەزاران كەسی لە ھەولێر، دژی بڕیاری حكوومەتی عێراق بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی كوردستان 🌐 ئاڤاتوودەی پێنج شەممە، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в TelegramДинамика просмотровСкрыть динамику
Рост просмотров
Часов после публикации
Показать таблицей
| Часов после публикации | Просмотры |
|---|---|
| 0 ч | 67 |
| 3 ч | 602 |
- Всего сейчас602
وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا: کەشتیی ڕێژیمی ئێران لە نوقمبووندایە وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا سکۆت بێسێنت ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مانگی هەشتەوە، ئەو کاتەی ئەمەریکا گەمارۆی خستە سەر بەندەرەکانی ئێران لە ئاوەکانی کەنداودا، نەیتوانیوە نەوت لەوێ بەڕێ بکات. بێسێنت لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، “ڕژێمی ئێران بریتییە لەو کەشتیەی کە لە نوقمبووندایە.’’ دەشڵێت، ‘’لە مانگی هەشتەوە و لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووری لەلایەن وەزارەتی گەنجینەوە، ئێران نەیتوانیوە یەک کەشتیی نەوتهەڵگر بار بکات؛ ئێران چیتر هیچ دڵۆپە نەوتێکی لەسەر ئاو نەماوە بۆ فرۆشتن.’’ پێشتریش ڕۆژی دووشەممە، بێسێنت ڕایگەیاند کە ‘’ ئابووریی ئێران لەژێر ئاودایە و سەرکردەکانیشی تووشی شڵەژان بوون،’’ ئەوەش دوای ئەوەی وەزارەتی گەنجینە سزای نوێی بەسەر زیاتر لە ٢٥ نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو، کۆمپانیای ڕووکەش و کەسایەتیی سەرەکیی ئێراندا سەپاند، لە چوارچێوەی هەوڵێکی بەرفراواندا بۆ تێکشکاندنی تۆڕە داراییە سێبەرەکانی ئێران لە جیهاندا. وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم لایەنانە هاوکاریی ئێران دەکەن بۆ ‘’گواستنەوەی ملیاران دۆلار لە ڕێگەی سیستمی دارایی نێودەوڵەتییەوە تا، سەرەڕای سزا گشتگیرەکان، دراوی بیانی بۆ ڕژێمەکە دابین بکەن.’’ بێسێنت بەڵێنیشی دا کە وەزارەتی گەنجینە بەردەوام دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی ئەم تۆڕە نایاساییانە “هەتا سەری مارەکە دەخەینە ژێر گڵ.’’ https://t.me/avatodaykurdi/155844
Открыть в TelegramДинамика просмотровСкрыть динамику
Рост просмотров
Часов после публикации
Показать таблицей
| Часов после публикации | Просмотры |
|---|---|
| 0 ч | 81 |
| 3 ч | 504 |
| 6 ч | 835 |
- Через 6 часов835
- Всего сейчас835
💥️وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا: کەشتیی ڕێژیمی ئێران لە نوقمبووندایە 🌐 ئاڤاتوودەی پێنج شەممە، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в TelegramДинамика просмотровСкрыть динамику
Рост просмотров
Часов после публикации
Показать таблицей
| Часов после публикации | Просмотры |
|---|---|
| 0 ч | 76 |
| 3 ч | 488 |
| 6 ч | 782 |
- Через 6 часов782
- Всего сейчас782
پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بارودۆخی سێ بەندکراوی مەزهەبیی کورد لە دووەم مانگی مانگرتن لە خواردندا سێ بەندکراوی مەزهەبیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی حامید مەعرووفی، هیوا نووری و عەلی فارووقی کە لە ڕەزبەری ئەمساڵەوە لە پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانەدا دژ بە ڕێگریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکان لە بەهرەمەندبوونیان لە مافە یاساییەکانیان، لەوانە مۆڵەتی پشووی کاتی و زیندانی کراوە، مانیان لە خواردن گرتووە، لە حەفتەکانی ڕابردوودا ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون. دوای تێپەڕینی زیاتر لە مانگێک لەم مانگرتنە، دەوترێت دۆخی تەندروستیی هەرسێکیان خراپ و ناجێگیرە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە ئەم سێ بەندکراوە مەزهەبییە ڕۆژی ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥ لەگەڵ لانیکەم ١١ بەندکراوی مەزهەبیی دیکەدا نامەیەکیان ڕوو لە بەرپرسانی زیندانی بۆکان نووسیوە و مانگرتنەکەیان بە شێوەی فەرمی پێ ڕاگەیاندوون. دوابەدوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکە، هەموویان ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی بۆکان کران و ئەم سێ کەسەیان نزیکەی مانگێک لەمەوپێش وەکوو سزادان گوازرانەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێ. بە وتەی سەرچاوەکە، دۆخی تەندروستیی ئەم سێ بەندکراوە لەبەر درێژەدان بە مانگرتنەکە ناجێگیرە و تا ئێستە چەندین جار براونەتە نەخۆشخانەکەی زیندانی ناوەندیی ورمێ. لەگەڵ ئەمەیشدا و سەرباری گوشار و داواکاریی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکە، ئامادە نەبوون کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن. هەروەها لە کاتی دەسپێکردنی مانگرتنەکەوە تا ئێستە، ئەم سێ بەندکراوە لە مافی پێوەندیی تەلەفۆنی و دیداری بنەماڵە بێبەش کراون. تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو بەندکراوەکانی تر لە زیندانی بۆکان بەردەست نەکەوتووە. حامید مەعرووفی، هیوا نووری و عەلی فارووقی کە خەڵکی شارەکانی بۆکانن، پێشتر لەبەر هەندێ تۆمەتی مەزهەبی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای بەندکرانیان بۆ دەر چووە. https://t.me/avatodaykurdi/155842
Открыть в TelegramДинамика просмотровСкрыть динамику
Рост просмотров
Часов после публикации
Показать таблицей
| Часов после публикации | Просмотры |
|---|---|
| 0 ч | 0 |
| 1 ч | 329 |
| 4 ч | 625 |
| 7 ч | 884 |
- Через 1 час329
- Через 6 часов884
- Всего сейчас884
💥️پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بارودۆخی سێ بەندکراوی مەزهەبیی کورد لە دووەم مانگی مانگرتن لە خواردندا 🌐 ئاڤاتوودەی پێنج شەممە، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в TelegramДинамика просмотровСкрыть динамику
Рост просмотров
Часов после публикации
Показать таблицей
| Часов после публикации | Просмотры |
|---|---|
| 0 ч | 0 |
| 1 ч | 313 |
| 4 ч | 583 |
| 7 ч | 824 |
- Через 1 час313
- Через 6 часов824
- Всего сейчас824
💥️ڕۆژنامەنووسێكی کورد سزای بەندکران و بێبەشکران لە چالاکیی میدیایی بەسەردا سەپێندرا عەلی پوورداراب، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری کرماشان، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی حکوومەت» سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە. دادگا هەروەها ئەم ڕۆژنامەنووسەی وەک سزای تەواوکەر، بە دوو ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوە لە وڵات و دوو ساڵ بێبەشکرانی ڕەها لە چالاکیی پیشەیی لە بواری ڕۆژنامەنووسی و میدیادا سزا داوە. عەلی پوورداراب یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆ و چالاکەکانی کرماشان کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە شێوەی بەردەوام کاری لەسەر ڕووماڵکردنی هەواڵ، بەدواداچوونی دۆخی یاسایی و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی پەیوەست بە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان و دۆخی بنەماڵە دادخوازەکان کردووە. 🌐 ئاڤاتوودەی چوارشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в Telegramمستەفا هیجری: هەرێمی کوردستان، تەنیا بە یەکگرتوویی دەپارێزرێت مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پێوەندی لەگەڵ دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی حیزبی دێموکرات، جەختی لەسەر پاراستنی یەکگرتوویی وەک تاکە فاکتەری پارێزراوبوونی هەرێمی کوردستان کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: هەرێمی کوردستان، تەنیا بە یەکگرتوویی دەپارێزرێت. وەک هەموو لایەک ئاگادارن دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێستادا لەژێر مەترسیدارترین هەڕەشەکانی سەردەمی خۆیدایە. بێگومان بەشێک لەو دۆخە، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، بەرهەمی کێشە و بەربەرەکانیی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی ئەم بەشەی کوردستانە؛ هەروەها ڕێکنەکەوتنیان لە پێکهێنانی پارلەمان و حکوومەتی هاوبەش، ئەویش دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر دوایین هەڵبژاردنەکاندا. بۆیە وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم دەستکەوتە نەتەوەییە، بەپەرۆشەوە، نیگەرانی ئەم دۆخەین. داوام ئەوەیە هەتا کات لەدەست نەچووە بەرپرسیارانە لە پێکهێنانی حکوومەتێکی یەگکرتوو و یەکڕیزیی نیشتمانی پەلە بکەن و بە هاودەنگی و لە چوارچێوەی ڕێوشوێنی یاساییدا، ڕووبەڕووی ئەم بارودۆخە مەترسیدارە ببنەوە. با ئەو ڕاستییەشمان لەبیر نەچێت کە ئەم کیانە سیاسییە بەرهەمی خوێنی دەیان و سەدان هەزار کەس لە ڕۆڵەکانی کورد و قوربانییانی ئەنفال و کیمیابارانە و لە ئاکامدا موڵکی نەتەوەی کوردی خێرلەخۆنەدیوە بە هەموو بەشەکانیەوە؛ گومانیش لەوەدا نییە کە داگیرکەرانی کوردستان لە کاتی لاوازیدا پیلانی نگریسی خۆیان دەبەنە سەر. مێژوو ئەو لایەنانە نابەخشێت کە ئەم دەستکەوتە نەتەوەییە بکەنە دەسمایە و بارمتەی ڕقەبەرایەتییەک کە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی تێدا ببێتە قوربانی. https://t.me/avatodaykurdi/155839
Открыть в Telegram💥️مستەفا هیجری: هەرێمی کوردستان، تەنیا بە یەکگرتوویی دەپارێزرێت 🌐 ئاڤاتوودەی چوارشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в Telegram💥️فەرماندەییی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕۆژی چوارشەممە ٤ی سەرماوەز ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی سووریا سەرکەوتووبوون لە ڕێگریکردن و دەستبەسەرداگرتنی ئەو بارە چەکانەی کە لە ئێرانەوە بەرەو لوبنان ڕەوانە کرابوون. سێنتکۆم وێڕای سپاس كردنی هێزە ئەمنییەکانی سووریا، ھەوڵەكانیانی لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیی چەک و ماددە هۆشبەرەکان بە مەبەستی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا ھەڵسەنگاند. 🌐 ئاڤاتوودەی چوارشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в Telegram💥️ناتانیاهۆ: ئیسرائیل لەگەڵ مەترسی گەورە و دەستبەجێ ڕووبەڕوویە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە وتارێکدا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، جەختی لەسەر پێویستیی یەکگرتوویی نەتەوەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی ئیسرائیل دەبنەوە، کردەوە. ناتانیاهۆ گوتی كە لە مەترسییە گەورە و دەستبەجێیەکانی بەردەم ئیسرائیل ئاگادارە و یەکێتیی نەتەوەیی بە تاکە ڕێگا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانە و دەستەبەرکردنی داهاتووی وڵاتەکەی زانی. هەروەها ئامادەیی خۆی بۆ ئاشتەوایی و هاوکاری لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە ڕاگەیاند. 🌐 ئاڤاتوودەی چوارشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в Telegram💥️خەڵكی ناوچەی شەروێنە سەربە شاری جوانڕۆ بە دەست كارگەیەكی وردكردنی بەردەوە وەزاڵەھاتوون و دەڵێن; ژینگەی ناوچەكەی تەواو پیس كردووە. 🌐 ئاڤاتوودەی چوارشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в Telegram💥️سنە بۆ هەرێمی کوردستان: باشوور تەنیا نییە و سنە پشتیوانتانە هاووڵاتییانی دانیشتووی شاری سنە سبەی بۆ پشتیوانی لە قەوارەی هەرێمی کوردستان دێنە سەر شەقام و بەم بۆنەیەوە بانگەوازێکیان بڵاوکردووەتەوە . ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاری سنەوە بانگەوازێکیان بۆ کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی دەربڕین دژی بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق بەرامبەر بە قەوارەی هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە: “لە بەرانبەر هەڕەشە و هێرشە ناڕەواکانی داگیرکەری عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان، خەڵکی شاری سنە دێنە سەر شەقام تاوەکوو دەنگی یەکگرتوویی و پاڵپشتیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی دەڤەرەکانی دیکەی کوردستان بگەیەننە جیهان”. هەر لە بانگەوازەکەدا هاتووە، “ئەم کۆبوونەوەیە، ڕاگەیاندنی پشتیوانییە لە ئاسایش، ئازادی و مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان”. لە بانگەوازەکەدا هاتووە سبەی پێنجشەممە کاتژمێر چواری ئێوارە لە شەقامی فیردەوسی شاری سنە خۆپیشاندانەکە بە دروشمی “ باشوور تەنیا نییە، سنە پشتیوانییە؛ یەکگرتووییی ئێمە سنوور ناناسێت”، بەڕێوە دەچێت. 🌐 ئاڤاتوودەی چوارشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в Telegram💥️دەستبەسەرکردنی دوو ھاووڵاتیی دیكەی خەڵكی ئاودانان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی هوومەن دارابی، حەمیدڕەزا ساداتی لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە. ڕۆژی چوارشەممە ٤ی سەرماوەز، هوومەن دارابی، تەمەن ٣٧ ساڵ و حەمیدڕەزا ساداتی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئاودانان، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکانیان بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە. بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم دوایییەی ئاودانان بەرامبەر بە ڕووداوی کارەساتباری وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران بووە و تا ئێستا زانیارییەکی ورد سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەردەستدا نییە. 🌐 ئاڤاتوودەی چوارشەممە، ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в Telegram💥️حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارەکانی بەغدای سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان ڕەت كردەوە کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، بڕیارەکانی حکوومەتی ناوەندیی عێراقی سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم بە پێچەوانەی دەستووری وڵات زانی. ئەم هەڵوێستە ڕۆژی چوارشەممە، دوای پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر دەسەڵاتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گیرا. 🌐 ئاڤاتوودەی چوارشەممە،٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в Telegram💥️كچێكی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی زەھرا جەدیدی لە شار میاندواو بە دەستی دەستگیرانەكەی كوژرا ئەو كچە ناكۆكیی لەگەڵ دەستگیرانە تەمەن ٢١ ساڵەكەیدا ھەبووە و لە یەكێك لە پاركەكانی نێو شاری میاندواو لە پارێزگای ورمێ بە چەقۆ لێی داوە و كوشتوویەتی. 🌐 ئاڤاتوودەی چوارشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в Telegram💥️لە ئیلام پێنج دەزگای ڕاگەیاندن بەھۆی ڕەخنە گرتن لە بەرپرسان داخران 🌐 ئاڤاتوودەی چوارشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в Telegram💥️بكوژی زێڕینگرەكەی مەھاباد دەستگیر كرا 🌐 ئاڤاتوودەی چوارشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в Telegramئیسرائیل: ئێران بەرنامەی چەکی کیمیایی هەیە ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوە ئیسرائیلییەکان دووپاتیانکردەوە، ئەرشیفی ئەتۆمیی ئێران کە لە ساڵی 2018ـەوە لە دەستی ئیسرائیلدایە، ئاماژەی بە هەبوونی بەرنامەی چەکی کیمیایی لەو وڵاتەدا کردووە. دەزگای پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەو سەرچاوە ئیسرائیلییانە ئاماژەیان بەوە کرد، ئیسرائیل لەنێو ئەرشیفە ئەتۆمییەکانی ئێراندا بەڵگە و کەرەستەی پەیوەندیدار بە بەرنامەی چەکی کیمیایی دۆزیوەتەوە. سەرچاوەکان جەختیان کردەوە، ئیسرائیل زیاتر لە 10 ساڵە ئاگاداری ئەو بەرنامەیەی چەکی کیمیاییە. دوێنێ سێشەممە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، تارانی بە کارکردن بۆ پەرەپێدانی چەکی کیمیایی تۆمەتبار کرد. ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت بڵاویکردەوە، کاتز بانگەشەی ئەوەی کردووە. ئێران دەیەوێت ئەو چەکانە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بەکاربهێنێت. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتی: “ئێران هێشتا سەرقاڵی پەرەپێدانی چەکی کیمیاییە و ئیسرائیل و ئەمریکاش ئاگاداری ئەوەن”. کاتز هەڕەشەی ئەوەشی کرد، ڕێگە بە ئێرانییەکان نادەن خاوەنی ئەو توانایە بن. ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە ڕوونیکردەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران ئەنجامی دوو خولی پێشووی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا لەبەرچاو گرتووە و لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیاریانداوە دەست بە پەرەپێدانی چەکی کیمیایی بکەن. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل روونیکردەوە، ئیسرائیل و ئەمریکا ماوەیەکی زۆرە زانیاریی هەواڵگریی پەیوەندیداریان لەبەردەستدایە. لەسەر ئەو بنەمایەش، ئیسرائیل بڕیاریدا رێگە بە ئێران نەدرێت تواناکانی لە بواری کیمیاییدا پەرە پێ بدات و نەهێڵرێت بگاتە ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی لەو بوارەدا. https://t.me/avatodaykurdi/155826
Открыть в Telegram💥️ئیسرائیل: ئێران بەرنامەی چەکی کیمیایی هەیە 🌐 ئاڤاتوودەی چوارشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @avatodaykurdi
Открыть в Telegram