🌿 ناوەندی سوننە /هەولێر-شورش- حدید و خشب 🌿 🌸 تایبەت بە ئافرەتان و کچان 🌸 ئاگادار بن ئەمە بە ئونلاین نیە بەلکو دەبێت ئامادە بن ئەی خوشکانی بەڕێز و دایکانی خەمخۆر! بە خۆشحاڵییەوە ڕادەگەیەنین کە دەرگای ناونووسین بۆ خولەکانی قورئانی پیرۆز و زانستە شەرعییەکان لە ناوەندی سوننەدا کرایەوە. 📚 خولە بەردەستەکان: 🔹 📖 فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز 🔹 📚 فێربوونی زانستە شەرعییەکان 📖 بەشەکانی خوێندن: 🔸 فێرکردن و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز 🔸 تەجوید و ڕاستخوێندنەوەی قورئانی پیرۆز 🔸 لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز (حفظ)، بەپێی ئاستی فێرخواز کات / ڕوژانی شەممە لە کاتژمێر ٢:٠٠ تاکو ٥:٠٠ دەوام دەکرێت 🗓️ ماوەی ناونووسین: 📌 دەستپێک: پێنجشەممە، ١٥/١٠/٢٠٢٦ 📌 کۆتایی: یەکشەممە، ١٥/١١/٢٠٢٦ 📝 شێوازی ناونووسین: ناونووسین بە شێوەی ئۆنلاین و لە ڕێگەی فۆڕمی فەرمیی ناوەندەوە ئەنجام دەدرێت. بەڵام خوێند ئونلاین نیە و دەنێت لە ناوەند ئامادە بێت 🔗 لینکی ناونووسین: https://sites.google.com/view/nawandisuna/tomarkrdn) ⚠️ تێبینییە گرنگەکان: 🌷 ژینگەیەکی گونجاو و تایبەت بە ئافرەتان فەراهەم کراوە. 🌷 دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، لە ڕێگەی واتسئەپەوە پەیوەندیتان پێوە دەکرێت بۆ دیاریکردنی کاتی سەردان و تەواوکردنی ڕێکارەکان. 🌷 ژمارەی شوێنەکان سنووردارە؛ بۆیە پێشینەیی دەدرێت بەو خوشکانەی زووتر ناوی خۆیان تۆمار دەکەن. 📍 ناونیشان: 📍 هەولێر، حەدید و خەشەب، نزیک مزگەوتی شەهید سەباح. 💚 فێربوونی قورئان، ڕووناکیی دڵ و ڕێنمایی ژیانە. 📣 تکایە ئەم ڕاگەیاندنە بۆ خوشک و کچانی تر بنێرن، بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن سوود لەم دەرفەتە پیرۆزە وەربگرن. 🌿 ناوەندی سوننە بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز 🌿
Открыть в Telegram
فەتوای زانایان
ئەم کەناڵە تایبەتە بە فەتوای زانایان، بەپێی قورئان و فەرموودە صەحیحەکان. الدال علی الخیر کفاعله. کەنالەکانی ترمان: [ @alraqaiq ] [ @wtayzanakan ] [ @learnqurankarim1] بۆ ئالوگوری کەنال:👇 @JihadMzuri
Новые посты
📖مُتُون طَالِبِ العِلْمِ — ئاستی یەکەم بە فەزڵی خوای گەورە، کتێبێکی دیجیتاڵی مۆدێرن بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی و ئەوانەی حەزیان بە لەبەرکردنی متوونەکانە، ئامادە کراوە. 📗 ناوەڕۆک: 🔹 نَوَاقِضُ الإِسْلَامِ 🔹 القَوَاعِدُ الأَرْبَعُ 🔹 الأُصُولُ الثَّلَاثَةُ 🔹 ٥٠ فەرموودە لەگەڵ زیادکراوەکانی ئیبن ڕەجەب 📝 تایبەتمەندی: • دەقی عەرەبی بە تەشکیلی تەواو • وەرگێڕانی کوردیی سۆرانی • گەڕانی خێرا 🔍 • دۆخی 🌙☀️ • گونجاو بۆ مۆبایل و کۆمپیوتەر • بەبێ پێویستی بە دابەزاندنی هیچ بەرنامەیەک 🔗 بۆ دەستپێکردنی خوێندنەوە: https://sites.google.com/view/mtontalbelm/001 🌿 دالٌّ على الخير كفاعله تکایە بەشداریی پێ بکەن و لەگەڵ کەسانی تریش هاوبەشی بکەن، بۆ ئەوەی هەموومان لە خێر و سوودەکەی بەشدار بین.
Открыть в Telegramعتبەی کوڕی ڕەبیعەی کوڕی عەبد شەمس پێش ئیسلام یەکێک بوو لە گەورە پیاوان و سەروەرانی قورەیش. لە مەککە خاوەن پلەوپایە و ڕێز و خاوەن ڕاوبۆچوون بوو، خەڵکیش بە یەکێک لە داناکانی قورەیشیان دەژمارد. باوکی هەردوو هاوەڵی جەلیل (ئەبو حودەیفە) و (هند)ی کچی عتبە و (وەلید)ی کوڕی عتبە بوو. عتبە لە سەرەتای بانگەوازدا دژایەتییەکی توندی پێغەمبەر (د.خ)ی دەکرد، بەڵام وەک ئەبو جەهل ڕادەبەدەر دەمارگیر نەبوو، بەڵکو زیاتر مەیلی بەرەو دیالۆگ و دانوستاندن دەچوو. چوو بۆ لای پێغەمبەر (د.خ) و دەستپێشخەریی سامانی زۆر، پلەوپایە و پاشایەتیی خستە بەردەستی تا واز لە بانگەوازەکەی بهێنێت. کاتێک قسەکانی تەواو بوو، پێغەمبەر (د.خ) سەرەتای سورەتی (فُصِّلَت)ی بەسەردا خوێندەوە: ﴿حم تَنزِيلٌ مِّنَ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ كِتَابٌ فُصِّلَتْ آيَاتُهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لِّقَوْمٍ يَعْلَمُونَ﴾، تا گەیشتە ئەم فەرموودەیەی خوای گەورە: ﴿فَإِنْ أَعْرَضُوا فَقُلْ أَنذَرْتُكُمْ صَاعِقَةً مِّثْلَ صَاعِقَةِ عَادٍ وَثَمُودَ﴾. لەگەڵ گوێبیستبوونی ئەمەدا، عتبە بە ترسەوە هەستایەوە و گەڕایەوە ناو قەومەکەی، پێی وتن: «بە خوا سوێند، گوێم لە قسەیەک بووە کە هەرگیز وێنەم نەبیستووە!»؛ داوای لێ کردن کە دەستبەرداری محەمەد ببن و لێی بگەڕێن، بەڵام قبووڵیان نەکرد. لە جەنگی بەدردا عتبە لەگەڵ قورەیش دەرچوو، هەوڵی زۆری دا قەومەکەی لە شەڕکردن پەشیمان بکاتەوە و پێی وتن: «شەڕ لەگەڵ محەمەد مەکەن و بگەڕێنەوە»، بەڵام قسەکەیان ڕەت کردەوە. پاشان خۆی و (شەیبە)ی برای و (وەلید)ی کوڕی بۆ مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوە و موبارەزە چوونە پێشەوە. لەبەرامبەریاندا هەریەکە لە (حەمزەی کوڕی عەبدولموتەلیب)، (عەلی کوڕی ئەبو تالیب) و (عوبەیدەی کوڕی حارث) (ڕەزای خوایان لێ بێت) چوونە مەیدانەکەوە. حەمزە شەیبەی کوشت، عەلی وەلیدی کوشت، عوبەیدە و عتبەش یەکتریان بریندار کرد و پاشان عتبە کوژرا. کوژرانی ئەو خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ قورەیش. دوای تەواوبوونی جەنگەکە، پێغەمبەر (د.خ) لەسەر تەرمی کوژراوەکانی موشریکان وەستا و فەرمووی: «ئایا ئەوەی پەروەردگارتان بەڵێنی پێ دابوون بە ڕاستی دۆزیتانەوە؟ من ئەوەی پەروەردگارم بەڵێنی پێ دابووم بە ڕاستی دۆزیمەوە.» بەمهۆیەشەوە کۆتایی بە ژیانی پیاوێک هات کە خاوەنی ئاوەز و پلەوپایە بوو، بەڵام شوێنکەوتنی قەومەکەی هەڵبژارد بەسەر شوێنکەوتنی حەق و ڕاستیدا. خوای گەورەش دەربارەی هاوشێوەکانی ئەو دەفەرموێت: ﴿قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ ۖ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَٰكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ﴾. ئەم بەسەرهاتە بڵاو بکەرەوە تا خەڵکی ئاشنای سیرەی ئەم پیاوە ببن و ئامۆژگاری وەربگرن لەوەی کە پلەوپایە و ژیری هیچ سوودێک بە خاوەنەکەیان ناگەیەنن ئەگەر لە حەق ڕابکات. «ڕێنماییکار بۆ کاری خێر، وەک ئەنجامدەری وایە».
Открыть в Telegram📲 ئەپڵیکەیشنی ڕاڤەی (#عمدة_الأحكام) بە کوردی بەردەستە! گەنجینەیەکی فیقهی لە ناو مۆبایلەکەتدا، بۆ تێگەیشتن لە حوکمە شەرعییەکانی ژیانی ڕۆژانە بەپێی فەرموودە سەحیحەکانی بوخاری و موسلیم. ✨ لە ئەپەکەدا: • وەرگێڕانی فەرموودەکان لەگەڵ پوختەیەک سەبارەت بە ڕاوی، تەخریج و مانای وشەکان. • سوودە فیقهی و عەقیدەییەکان • پشتبەستن بە بەڵگەی بەهێز، دوور لە دەمارگیری مەزهەبی. • زمانێکی ڕەوان و ئاسان بۆ هەمووان. 📖 نووسەر: ئیمام عبد الغني المقدسي ✍️ ڕاڤە و وەرگێڕان: زێرەڤان خۆشەوی خۆشەوی #eyetmax 📥 ئێستا بەخۆڕایی دایبەزێنە. داگرتن بۆ ئایفۆن (App Store) : https://apps.apple.com/iq/app/id6814734004 داگرتن بۆ ئەندڕۆید (Play Store) : https://play.google.com/store/apps/details?id=com.eyetmax.omda بۆ چاپ و دەسکەوتنی پەرتووک پەیوەندی بکەن👇: 📩 Telegram: @redin_kamal52 بەرهەمی گرووپی #ئایتی_ماکس https://t.me/eyetmax https://www.instagram.com/eyetmax https://www.facebook.com/eyetmax
Открыть в Telegramکێ لەئێوە بیری لەم فەرمودە کردۆتەوە کە هەڕەشەیەکی زۆر ترسناکە بۆ ئەوانەی زەرەرو زیان بەخەڵک دەگەیەنن یان ناڕەحەتیان دەکەن یان کاریان قورس دەکەن ... " هەرکەسێک زیان بەیەکێک بگەیەنێت پەروەردگاریش زیانی توش دەکات ، هەرکەسێکیش کاری یەکێک قورس کات یان ناڕەحەتی کات خوداش کارو باری قورس و ناڕەحەت دەکات " عَنْ أَبِي صِرْمَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: مَنْ ضَارَّ ، ضَارَّ اللَّهُ بِهِ، وَمَنْ شَاقَّ ، شَقَّ اللَّهُ عَلَيْهِ . روى أبو داود (3635) ، والترمذي (1940) بۆیە .... چاڵ بۆ هەر کەس هەڵکەنیت چاڵت بۆ هەڵدەکەندرێت . ژیانی هەرکەسێک تێک دەیت ژیانت لێ تێکدەدرێتەوە . هەرکەسێک لەکەدار کەیت تۆش لەکەدار دەکرێیتەوە . ماڵی هەرکەس تێک دەیت ماڵت تێک دەدرێتەوە . منداڵی خەڵک بێ دایک و باوک کەیت تۆش لەنازی منداڵت بێ بەش دەکرێیتەوە. سزاکان بەپێی سزاکانن هەرچی بکەیت بەرامبەرت دەکرێتەوە ....
Открыть в Telegram🌸 تەنها ٨ ڕۆژ ماوە! 🌸 ﴿وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ﴾ 🕌 خولی «چۆنیەتی نوێژی پێغەمبەر ﷺ» دەرفەتەکەت لەدەست مەدە! 🌿 ئەگەر دەتەوێت شێوازی نوێژکردنت بەپێی سوننەتی پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ فێربیت، ئەم خولە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ تۆ. 📚 وانەکان کورت و پراکتیکین؛ تەنها ٥–١٠ خولەک لە ڕۆژێکدا، بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانیت بەردەوام بیت. 💰 خولەکە بە تەواوی بەخۆڕاییە! 🎁 خەڵاتەکان: 🏆 ٣ سەفەری عومرە بۆ دەرچووانی ١٠٠٪ 📜 بڕوانامەی ئەلیکترۆنی 🎁 چەندین دیاریی تری بەنرخ ⏳ تەنها ٨ ڕۆژ ماوە بۆ ناونووسین! 📥 ئێستا ناوت تۆمار بکە و دەستبەجێ ئامادە بە بۆ دەستپێکردنی خولەکە. 🚀 دەستپێکردنی وانەکان: ١/٩ 🗓️ کۆتایی ناونووسین: ١/٩ 🔗 فۆرمی ناونووسین: 👉 https://sites.google.com/view/tomarkrdn/index 📢 کەناڵی تێلیگرام بۆ بینینی وانەکان: 👉 https://t.me/zanstashareyakan 📖 کتێبی خولەکە: 👉 https://t.me/zanstashareyakan/1175 🌿 تەنها ٨ ڕۆژت ماوە؛ ئێستا ناوت تۆمار بکە و ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە. 🌿
Открыть в Telegram١٩٠ـ حوکمی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر علیه السلام چیە؟ بۆ ئەوانەی یادی لەدایك بوونی پێغەمبەر علیه السلام دەکەنەوە: بزانە ئەم ئیسلامە دینێکی تەواو کاملە هیچ کەم و کوڕییەک و نوقستانیەکی تێدانیە، پێویستە بەزیادەی هیچ کەسێك نیە دینێکە لەو پەڕی تەواوەتی دایە. بۆیە هەرشتێك لەم ئیسلام زیاد بکرێت بەناوی دین ڕەت دەکرێتەوە. جا بابزانین یادی لەدایك بوونی پێغەمبەر علیه السلام چیەو چۆنە، ئایە بیدعەیە یان بیدعە نیە؟ ۱ـ پێغەمبەر علیه السلام دەفەرمووێ:(( هەر کەسێك شتێك لەوەی من هێناومە زیاد بکات و فەرمانی منی لەسەر نەبێت ڕەت دەکرێتەوە)) ئەم یادەش بەم شێوەیە فەرمانی لەسەر نیەو ڕەت دەکرێتەوە. ۲ـ پێغەمبەر علیه السلام دەفەرمووێ:(( هەموو زیاد کردنێك لەدین گومڕاییە وەهەموو گومڕاییەکیش لە ئاگردایە)) مەولودیش لەوانەیە کە زیاد کراوە لەدین و بۆیە ئەنجامدانی گومڕاییە. ۳ـ خودای گەورە دەفەرمووێ:(( ، ئهمڕۆ ئاین و بهرنامهکهتانم بهکۆتایی گهیاندو نازو نیعمهتی خۆمم بۆ تهواو کردن و)) کەواتە بەرنامەکەی خودای گەورە تەواو بوو مەولودیشی بەم جۆرە تێدا نەبوو، کەواتە گەر بڵێی مەولود خێرە دەبێت بڵێی بەرنامەی خودا تەواو نەبووە! ٤ـ پێغەمبەر علیه السلام دەفەرمووێ:(( ....... ئەوەی خێرە پێم ڕاگەیاندوون.....)) کەواتە خێرەکان لەلایان پێغەمبەر علیه السلام پێمان ڕاگەیاندراوەو مەولودیشی تێدا نەبووە بۆیە مەولود خێری پێوە نیە. ٥ـ هەروەها ئەنجامدانی مەولود بەم شێوەیەی ئێستا گۆڕینی بەرنامەی پێغەمبەرە علیه السلام چونکە پرسیار لەپێغەمبەر علیه السلام دەکەن کە ئایە بۆ دووشەم بەڕۆژو دەبێت دەفەرمووێ: لەبەر ئەوەی لەم ڕۆژە لەدایك بوم.... کەواتە یادی لەدایك بوونی خۆی بەبەڕۆژو کردنەوە کردووە نەك بەئاهەنگ گێڕان و پاقلاوەو شەربەت خواردن تێکەڵاوی ژن و پیاو. ٦ـ ئینجا ڕۆژی لەدایك بوونی پێغەمبەر علیه السلام دیارنیە زانایان دەیان وتەیان لەسەر هەیە هەندێک دەڵێن لەمانگی ڕەمەزان هەندێک دەڵێن یەکی ربیع الاول هەندێک دەڵێن هەشت هەندێک دەڵێن نۆ هەندێک دەڵێن دوازدەی ربیع الاول، وەهیچیش بەبەڵگە نیە چونکە ڕۆژەکە دیارنیە، بەڵام هەموو زانایان کۆکن کە لە دوازدەی ربیع الآول کۆچی دوای کردووە بۆیە چ وەڵامێک دەدەیتەوە لە قیامەت کاتێک خودای گەورە پێت دەفەرمووێ: پێغەمبەر علیه السلام لەم ڕۆژە مرد تۆش ئاهەنگت دەگێڕا؟! ۷ـ ئینجا مەولود بۆ ماوەی چوارسەدساڵ نەکراوە دواتر شیعەکانی مصر دایان هێنا، بۆیە چۆن کارێک دەکەیت هیچ لەصەحابەو تابعین و چوار مەذهەبەکان ئەنجامیان نەدابێت، چۆن شوێنی شیعە دەکەویت. بۆیە گەر دەتەوێت مەولود ئەنجام بدەیت ئەوە دەبێت بڵێی پێغەمبەر علیه السلام نەیزانیوە مەولود خێرە بۆیە نەی کردووە وەیان دەبێت بڵێی پێغەمبەر علیه السلام زانیویەتی بەڵام شاردیتیەوە لەخەڵک وەیان دەبێت بڵێی من لەپێغەمبەر علیه السلام شارەزاترم خودا پەنامان بدات کەهەرسێکیان کوفرە بۆیە واز لەکارێک بهێنە کە پێغەمبەر علیه السلام و ئەبو بکر و عمر و علی و عوسمان طلعە و ابو عبیدەو سعد بیلال و عمار و عائشە و فاتمەو حسن و حسێن و عباس و ابن مسعود رضی الله عنهم وە عروەو سعید و حەسەنی بەصری و ابن مبارەک و حەنەفی و مالک و شافعی و احمد و بخاری و مسلم هتد نەیان کردبێت چۆن تۆ دەیکەیت. ئایە تۆ لەوان شارەزاتری ئایە تۆ لەوان پێغەمبەرت علیه السلام زیاتر خۆشتر دەوێت؟! بۆیە ئەنجامدانی مەلود ڕێگەپێنەدراوەو بیدعەیەوو گومڕاییەو چونی جائز نیەو خواردنی مەولودیش ڕێگە پێنەدراوە.
Открыть в TelegramПереслано из خولی زانستە شەرعیەکان
﴿وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ﴾ 🌸 خولی "چۆنیەتی نوێژی پێغەمبەر ﷺ" 🌸 بە دەرفەتی بزانە! فێری شێوازی دروستی نوێژکردن بەپێی سوننەتی پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ ببە، بە شێوەیەکی پراکتیکی و زۆر ئاسان. سەرچاوەکەمان کتێبی "صفة صلاة النبي"یە. 📋 دەربارەی خولەکە: 💰 بە تەواوی بەخۆڕاییە. 🗓️ماوەی خۆلەکە : ٢٠ ڕۆژ ١-٩ تا ٢٠-٩ ⏱️ ماوەی وانەکان: کورت (٥-١٠ خولەک). 📚 بابەت: فێربوونی وردی دەستنوێژ، ئەرکان، سوننەتەکان و دوورکەوتنەوە لە هەڵە باوەکان. 🎁 خەڵات و هاندان: ٣ سەفەری عومرە بۆ دەرچووانی ١٠٠٪. بڕوانامەی ئەلەکترۆنی چەندین دیاریی تری بەنرخ 👥 کێ دەتوانێت بەشدار بێت؟ هەموو موسڵمانێک (کوڕ و کچ) لە هەموو تەمەنێک. ⏰ خشتەی کاتی: 📥 ناونووسین: ١٥ / ٨ تاوەکو ١ / ٩ 🚀 دەستپێکی وانەکان: ١ / ٩ 🔗 ئێستا ناوت تۆمار بکە: 👇 فۆرمی ناونووسین: ناو تۆمارکردن - Www.sunaist.org/sunaapp/pryerregistration.html 📢 کەناڵی تێلیگرام بۆ بینینی وانەکان: 👉 https://t.me/zanstashareyakan 📖 لینکی کتابەکە: 👉 https://t.me/zanstashareyakan/1175 🌿 بەشدار بە لە بڵاوکردنەوەی خێردا! 🌿
Открыть в TelegramСвязи
Похожие каналы
✨أنوار العقيلة✨@noor_alaqeelaРелигия1,89 тыс.- /الشاعره خادمة الحسين ام علي المالكي@typkjРелигия1,88 тыс.
💚#قناة الشاعره سهيله حسين💚@moohamd1963Религия1,88 тыс.
تەفسیری قورئانی پیرۆز@tafsirquran_piruzРелигия1,91 тыс.
خانمی گوڵ🧡@xanmigwllРелигия1,87 тыс.
الشاعر عماد محمد الدراجي@emad_al_darajiРелигия1,86 тыс.
الشاعر حيدر عيسى البديري@haederhРелигия1,95 тыс.
✔حيجاب و عبا و نيقاب✔@haba_hijabРелигия1,82 тыс.