✍ سوره النحل آیه 106 مَنْ كَفَرَ بِاللَّهِ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِهِ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالْإِيمَانِ وَلَٰكِنْ مَنْ شَرَحَ بِالْكُفْرِ صَدْرًا فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ مِنَ اللَّهِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ {هەركەسێك بە زۆر كوفری پێ بكرێت كافر نابێت ئەگەر دڵی پڕ لە باوەڕ بێت} هه‌ر كه‌سێك كوفر بكات به خوای گه‌وره له پاش ئیمان هێنانی مه‌گه‌ر كه‌سێك زۆری لێ بكرێ و به زۆر كوفری پێ بكرێ پێى بڵێن: ئه‌گه‌ر كوفر نه‌كه‌ی ئه‌تكوژین ئه‌ویش ته‌نها به ده‌م كوفر بكات و دڵی پڕ له باوه‌ڕ بێ ئه‌وا ڕێگاى پێدراوه‌و عوزری هه‌یه وه‌كو (عه‌مماری كوڕی یاسر) كاتێك كه دایك و باوكیان كوشت ئه‌گه‌ر كوفری نه‌كردایه خۆیشیان ئه‌كوشت كوفری كرد‌و دواتر پرسیارى له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - كرد خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، به‌ڵام زانایان كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه خۆى بگرێت و كوفر نه‌كات تا ده‌یكوژن ئه‌وا باشتره‌و به‌هه‌شت بۆ خۆى مسۆگه‌ر ده‌كات به‌ڵام كه‌سێك كوفر بكات و ڕازی بێ پێی و دڵی پێی ئارام بێ به‌و كوفره‌ی كه كردوویه‌تی ئه‌وانه غه‌زه‌بی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ره‌و خوای گه‌وره لێیان تووڕه ئه‌بێ وه سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Открыть в Telegram
تەفسیری قورئانی پیرۆز
هەموو کتێبێك لەسەرتاوە نووسەرەکەی داوای لێبووردەیی دەکات گەر هەڵەو خەڵەتێکی تێدایە بەڵام تەنها "قورئانی‌پیرۆزە" لاپەڕەی یەکەمی لێی نووسراوە: ذلک الکتاب لا ریب فیە ئەم کتێبە هیچ شەك و گومانێکی تێدا نییە سەرچاوە: تەفسیری ڕێبەر مامۆستا صلاح‌الدین عبدالڪریم
Средние просмотры поста по дням
По дню публикации
Показать таблицей
| Дата | Просмотров на пост |
|---|---|
| 28 окт. 2026 г. | 221 |
| 29 окт. 2026 г. | 217 |
| 31 окт. 2026 г. | 204 |
| 1 нояб. 2026 г. | 202 |
| 2 нояб. 2026 г. | 208 |
| 4 нояб. 2026 г. | 194 |
| 5 нояб. 2026 г. | 194 |
| 7 нояб. 2026 г. | 187 |
| 8 нояб. 2026 г. | 205 |
| 9 нояб. 2026 г. | 202 |
| 10 нояб. 2026 г. | 213 |
| 12 нояб. 2026 г. | 193 |
| 15 нояб. 2026 г. | 145 |
| 16 нояб. 2026 г. | 155 |
| 17 нояб. 2026 г. | 152 |
| 18 нояб. 2026 г. | 172 |
| 19 нояб. 2026 г. | 172 |
| 23 нояб. 2026 г. | 79 |
| 25 нояб. 2026 г. | 57 |
Самые просматриваемые за месяц
- 01Просмотры221Пересылки—Реакции5Комментарии—
- 02Просмотры217Пересылки—Реакции7Комментарии—
- 03Просмотры213Пересылки—Реакции7Комментарии—
- 04Просмотры208Пересылки—Реакции6Комментарии—
Новые посты
✍ سوره النحل آیه 105 إِنَّمَا يَفْتَرِي الْكَذِبَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْكَاذِبُونَ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن كه ئیمانیان به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره نییه له كافران و بێباوه‌ڕان وه ئه‌و كه‌سانه خۆیان درۆزنن. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Открыть в Telegram✍ سوره النحل آیه 104 إِنَّ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ لَا يَهْدِيهِمُ اللَّهُ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمان به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ناهێنن و باوه‌ڕیان پێى نییه خوای گه‌وره هیدایه‌تیان نادات وه سزایه‌كی زۆر به ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Открыть в Telegram✍ سوره النحل آیه 103 وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّهُمْ يَقُولُونَ إِنَّمَا يُعَلِّمُهُ بَشَرٌ ۗ لِسَانُ الَّذِي يُلْحِدُونَ إِلَيْهِ أَعْجَمِيٌّ وَهَٰذَا لِسَانٌ عَرَبِيٌّ مُبِينٌ (عبدالله بن مسلم الحضرمي) دوو منداڵى كۆیله‌ى یه‌مه‌نى هه‌بوو كه ناویان (یه‌سارو جه‌بر) بوو، كه ته‌وراتیان ده‌خوێنده‌وه، جارى وا هه‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - له لایان داده‌نیشت، كافرانى قوڕه‌یش وتیان: محمد بۆیه لایان داده‌نیشێت بۆ ئه‌وه‌ى لێیانه‌وه فێر بێت و له‌وانه‌وه وه‌ریده‌گرێت. خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: به دڵنیایی ئێمه ئه‌زانین كه كافران ئه‌ڵێن ئه‌م قورئانه مرۆڤێك فێرى محمدی كردووه - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێوه ئه‌ڵێن كه‌سێكی گاور پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - فێر ئه‌م قورئانه كردووه زمانی ئه‌وان ئه‌عجه‌می بووه عه‌ره‌بی نه‌بووه وه ئه‌م قورئانه‌ش به زمانێكی عه‌ره‌بی ئاشكرا دابه‌زیوه پڕه له ڕه‌وانبێژی و به‌لاغه‌ت و فه‌صاحه‌ت. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Открыть в Telegram✍ سوره النحل آیه 102 قُلْ نَزَّلَهُ رُوحُ الْقُدُسِ مِنْ رَبِّكَ بِالْحَقِّ لِيُثَبِّتَ الَّذِينَ آمَنُوا وَهُدًى وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ ئه‌ی محمد - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌م قورئانه پیرۆزه جبریل دایبه‌زاندووه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌و حه‌ق و ڕاست و دادپه‌روه‌ره‌و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تیا نییه بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕداران جێگیر‌و دامه‌زراو بكات له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كه‌یان وه هیدایه‌ت و موژده‌یه بۆ موسڵمان. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Открыть в Telegram✍ سوره النحل آیه 101 وَإِذَا بَدَّلْنَا آيَةً مَكَانَ آيَةٍ ۙ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُنَزِّلُ قَالُوا إِنَّمَا أَنْتَ مُفْتَرٍ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ وه ئه‌گه‌ر ئایه‌تێك شوێنه‌كه‌ی بگۆڕین و له جیاتی ئایه‌تێكی تر داینێین، واته: ئایه‌تێك نه‌سخ بكه‌ینه‌وه‌و بیسڕینه‌وه‌و نه‌یهێڵین، یان حوكمه‌كه‌ی نه‌هێڵین له جیاتی ئایه‌تێكی تر داینێین خوای گه‌وره خۆی باشتر ئه‌زانێ كه چی دائه‌به‌زێنێ بۆ ئێوه ئه‌و كاته كافرانی قوڕه‌یش ئه‌ڵێن: ئه‌ی محمد - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - تۆ درۆ ئه‌كه‌یت و خۆت قسه هه‌ڵئه‌به‌ستی و ئه‌یده‌یته پاڵ خوای گه‌وره به‌ڵام زۆربه‌یان ئاگایان له نه‌سخ نیه له قورئاندا، وه حیكمه‌تی نه‌سخ نازانن. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Открыть в Telegram✍ سوره النحل آیه 100 إِنَّمَا سُلْطَانُهُ عَلَى الَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُ وَالَّذِينَ هُمْ بِهِ مُشْرِكُونَ به‌ڵكو توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌وه‌یه كه شه‌یتان ئه‌كه‌نه دۆستی خۆیان و گوێڕایه‌ڵی ئه‌كه‌ن و سه‌رپێچی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن، یان به‌هۆى گوێڕایه‌ڵى شه‌یتان شه‌ریكیان بۆ خوا داناوه. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Открыть в Telegram✍ سوره النحل آیه 99 إِنَّهُ لَيْسَ لَهُ سُلْطَانٌ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ به‌دڵنیایى شه‌یتان توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی نییه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه‌و ته‌وه‌كولیان له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌و كاره‌كانیان به خوای گه‌وره ئه‌سپێرن. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Открыть в Telegram✍ سوره النحل آیه 98 فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ كه ویستت قورئانی پیرۆز بخوێنی ئه‌وا په‌نا بگره به خوای گه‌وره له شه‌یتانی ڕهجمكراو دوورخراو له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره، واته: بڵێ: (أعُوْذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيم) تا قورئان خوێندنه‌كه‌ت لێ تێك نه‌دات و بیرت له لاى بێت و لێى تێبگه‌یت. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Открыть в Telegram✍ سوره النحل آیه 97 مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً ۖ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ {ژن و پیاو یه‌كسانن له پاداشتدا} هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی چاك بكات ئه‌گه‌ر پیاو بێ یان ئافره‌ت به مه‌رجێك باوه‌ڕدار بێ ئه‌وا ئهیژیهنین ژیانێكی زۆر خۆش قه‌ناعه‌ت و ڕزقی حه‌ڵاڵی ئه‌ده‌ینێ وه به‌خته‌وه‌رو سه‌ركه‌وتووی ئه‌كه‌ین له دونیادا وه به دڵنیایی له به‌هه‌شتیشدا پاداشتیان ئه‌ده‌ینه‌وه به باشتر له‌وه‌ی كه له دونیا كردوویانه. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Открыть в TelegramСвязи
Похожие каналы
القــۘ❀ـوآرير|شووشەڪانــۘ❀@elqawareerРелигия1,02 тыс.
✫༄وتـە و فەرموودە༄✫@wtawfarmudaРелигия2,78 тыс.
فەتوای زانایان@wtawofatwa2019Религия1,89 тыс.
✨أنوار العقيلة✨@noor_alaqeelaРелигия1,89 тыс.- /الشاعره خادمة الحسين ام علي المالكي@typkjРелигия1,88 тыс.
💚#قناة الشاعره سهيله حسين💚@moohamd1963Религия1,88 тыс.
خانمی گوڵ🧡@xanmigwllРелигия1,87 тыс.
الشاعر حيدر عيسى البديري@haederhРелигия1,95 тыс.