Кабинет

Посты канала فەتوای زانایان

сначала новые

#4617Текст

🌿 ناوەندی سوننە /هەولێر-شورش- حدید و خشب 🌿 🌸 تایبەت بە ئافرەتان و کچان 🌸 ئاگادار بن ئەمە بە ئونلاین نیە بەلکو دەبێت ئامادە بن ئەی خوشکانی بەڕێز و دایکانی خەمخۆر! بە خۆشحاڵییەوە ڕادەگەیەنین کە دەرگای ناونووسین بۆ خولەکانی قورئانی پیرۆز و زانستە شەرعییەکان لە ناوەندی سوننەدا کرایەوە. 📚 خولە بەردەستەکان: 🔹 📖 فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز 🔹 📚 فێربوونی زانستە شەرعییەکان 📖 بەشەکانی خوێندن: 🔸 فێرکردن و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز 🔸 تەجوید و ڕاستخوێندنەوەی قورئانی پیرۆز 🔸 لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز (حفظ)، بەپێی ئاستی فێرخواز کات / ڕوژانی شەممە لە کاتژمێر ٢:٠٠ تاکو ٥:٠٠ دەوام دەکرێت 🗓️ ماوەی ناونووسین: 📌 دەستپێک: پێنجشەممە، ١٥/١٠/٢٠٢٦ 📌 کۆتایی: یەکشەممە، ١٥/١١/٢٠٢٦ 📝 شێوازی ناونووسین: ناونووسین بە شێوەی ئۆنلاین و لە ڕێگەی فۆڕمی فەرمیی ناوەندەوە ئەنجام دەدرێت. بەڵام خوێند ئونلاین نیە و دەنێت لە ناوەند ئامادە بێت 🔗 لینکی ناونووسین: https://sites.google.com/view/nawandisuna/tomarkrdn) ⚠️ تێبینییە گرنگەکان: 🌷 ژینگەیەکی گونجاو و تایبەت بە ئافرەتان فەراهەم کراوە. 🌷 دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، لە ڕێگەی واتسئەپەوە پەیوەندیتان پێوە دەکرێت بۆ دیاریکردنی کاتی سەردان و تەواوکردنی ڕێکارەکان. 🌷 ژمارەی شوێنەکان سنووردارە؛ بۆیە پێشینەیی دەدرێت بەو خوشکانەی زووتر ناوی خۆیان تۆمار دەکەن. 📍 ناونیشان: 📍 هەولێر، حەدید و خەشەب، نزیک مزگەوتی شەهید سەباح. 💚 فێربوونی قورئان، ڕووناکیی دڵ و ڕێنمایی ژیانە. 📣 تکایە ئەم ڕاگەیاندنە بۆ خوشک و کچانی تر بنێرن، بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن سوود لەم دەرفەتە پیرۆزە وەربگرن. 🌿 ناوەندی سوننە بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز 🌿

Открыть в Telegram
Просмотры1650%к среднему
Пересылки—
Реакции3
Комментарии—
#4616Текст
Просмотры293+78%к среднему
Пересылки—
Реакции5
Комментарии—
#4615Текст

عتبەی کوڕی ڕەبیعەی کوڕی عەبد شەمس پێش ئیسلام یەکێک بوو لە گەورە پیاوان و سەروەرانی قورەیش. لە مەککە خاوەن پلەوپایە و ڕێز و خاوەن ڕاوبۆچوون بوو، خەڵکیش بە یەکێک لە داناکانی قورەیشیان دەژمارد. باوکی هەردوو هاوەڵی جەلیل (ئەبو حودەیفە) و (هند)ی کچی عتبە و (وەلید)ی کوڕی عتبە بوو. عتبە لە سەرەتای بانگەوازدا دژایەتییەکی توندی پێغەمبەر (د.خ)ی دەکرد، بەڵام وەک ئەبو جەهل ڕادەبەدەر دەمارگیر نەبوو، بەڵکو زیاتر مەیلی بەرەو دیالۆگ و دانوستاندن دەچوو. چوو بۆ لای پێغەمبەر (د.خ) و دەستپێشخەریی سامانی زۆر، پلەوپایە و پاشایەتیی خستە بەردەستی تا واز لە بانگەوازەکەی بهێنێت. کاتێک قسەکانی تەواو بوو، پێغەمبەر (د.خ) سەرەتای سورەتی (فُصِّلَت)ی بەسەردا خوێندەوە: ﴿حم ۝ تَنزِيلٌ مِّنَ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ۝ كِتَابٌ فُصِّلَتْ آيَاتُهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لِّقَوْمٍ يَعْلَمُونَ﴾، تا گەیشتە ئەم فەرموودەیەی خوای گەورە: ﴿فَإِنْ أَعْرَضُوا فَقُلْ أَنذَرْتُكُمْ صَاعِقَةً مِّثْلَ صَاعِقَةِ عَادٍ وَثَمُودَ﴾. لەگەڵ گوێبیستبوونی ئەمەدا، عتبە بە ترسەوە هەستایەوە و گەڕایەوە ناو قەومەکەی، پێی وتن: «بە خوا سوێند، گوێم لە قسەیەک بووە کە هەرگیز وێنەم نەبیستووە!»؛ داوای لێ کردن کە دەستبەرداری محەمەد ببن و لێی بگەڕێن، بەڵام قبووڵیان نەکرد. لە جەنگی بەدردا عتبە لەگەڵ قورەیش دەرچوو، هەوڵی زۆری دا قەومەکەی لە شەڕکردن پەشیمان بکاتەوە و پێی وتن: «شەڕ لەگەڵ محەمەد مەکەن و بگەڕێنەوە»، بەڵام قسەکەیان ڕەت کردەوە. پاشان خۆی و (شەیبە)ی برای و (وەلید)ی کوڕی بۆ مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوە و موبارەزە چوونە پێشەوە. لەبەرامبەریاندا هەریەکە لە (حەمزەی کوڕی عەبدولموتەلیب)، (عەلی کوڕی ئەبو تالیب) و (عوبەیدەی کوڕی حارث) (ڕەزای خوایان لێ بێت) چوونە مەیدانەکەوە. حەمزە شەیبەی کوشت، عەلی وەلیدی کوشت، عوبەیدە و عتبەش یەکتریان بریندار کرد و پاشان عتبە کوژرا. کوژرانی ئەو خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ قورەیش. دوای تەواوبوونی جەنگەکە، پێغەمبەر (د.خ) لەسەر تەرمی کوژراوەکانی موشریکان وەستا و فەرمووی: «ئایا ئەوەی پەروەردگارتان بەڵێنی پێ دابوون بە ڕاستی دۆزیتانەوە؟ من ئەوەی پەروەردگارم بەڵێنی پێ دابووم بە ڕاستی دۆزیمەوە.» بەمهۆیەشەوە کۆتایی بە ژیانی پیاوێک هات کە خاوەنی ئاوەز و پلەوپایە بوو، بەڵام شوێنکەوتنی قەومەکەی هەڵبژارد بەسەر شوێنکەوتنی حەق و ڕاستیدا. خوای گەورەش دەربارەی هاوشێوەکانی ئەو دەفەرموێت: ﴿قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ ۖ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَٰكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ﴾. ئەم بەسەرهاتە بڵاو بکەرەوە تا خەڵکی ئاشنای سیرەی ئەم پیاوە ببن و ئامۆژگاری وەربگرن لەوەی کە پلەوپایە و ژیری هیچ سوودێک بە خاوەنەکەیان ناگەیەنن ئەگەر لە حەق ڕابکات. «ڕێنماییکار بۆ کاری خێر، وەک ئەنجامدەری وایە».

Открыть в Telegram
Просмотры332+101%к среднему
Пересылки—
Реакции4
Комментарии—
#4614Фото

Переслано из پرسیار و وەڵامی شەرعی

Без текста

Открыть в Telegram
Просмотры290+76%к среднему
Пересылки—
Реакции4
Комментарии—
#4613Превью ссылки
Просмотры1 450+779%к среднему
Пересылки—
Реакции2
Комментарии—
#4612Текст
Просмотры394+139%к среднему
Пересылки—
Реакции9
Комментарии—
#4610Текст

🌸 تەنها ٨ ڕۆژ ماوە! 🌸 ﴿وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ﴾ 🕌 خولی «چۆنیەتی نوێژی پێغەمبەر ﷺ» دەرفەتەکەت لەدەست مەدە! 🌿 ئەگەر دەتەوێت شێوازی نوێژکردنت بەپێی سوننەتی پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ فێربیت، ئەم خولە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ تۆ. 📚 وانەکان کورت و پراکتیکین؛ تەنها ٥–١٠ خولەک لە ڕۆژێکدا، بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانیت بەردەوام بیت. 💰 خولەکە بە تەواوی بەخۆڕاییە! 🎁 خەڵاتەکان: 🏆 ٣ سەفەری عومرە بۆ دەرچووانی ١٠٠٪ 📜 بڕوانامەی ئەلیکترۆنی 🎁 چەندین دیاریی تری بەنرخ ⏳ تەنها ٨ ڕۆژ ماوە بۆ ناونووسین! 📥 ئێستا ناوت تۆمار بکە و دەستبەجێ ئامادە بە بۆ دەستپێکردنی خولەکە. 🚀 دەستپێکردنی وانەکان: ١/٩ 🗓️ کۆتایی ناونووسین: ١/٩ 🔗 فۆرمی ناونووسین: 👉 https://sites.google.com/view/tomarkrdn/index 📢 کەناڵی تێلیگرام بۆ بینینی وانەکان: 👉 https://t.me/zanstashareyakan 📖 کتێبی خولەکە: 👉 https://t.me/zanstashareyakan/1175 🌿 تەنها ٨ ڕۆژت ماوە؛ ئێستا ناوت تۆمار بکە و ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە. 🌿

Открыть в Telegram
Просмотры1 540+833%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#4609Текст

١٩٠ـ حوکمی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر علیه السلام چیە؟ بۆ ئەوانەی یادی لەدایك بوونی پێغەمبەر علیه السلام دەکەنەوە: بزانە ئەم ئیسلامە دینێکی تەواو کاملە هیچ کەم و کوڕییەک و نوقستانیەکی تێدانیە، پێویستە بەزیادەی هیچ کەسێك نیە دینێکە لەو پەڕی تەواوەتی دایە. بۆیە هەرشتێك لەم ئیسلام زیاد بکرێت بەناوی دین ڕەت دەکرێتەوە. جا بابزانین یادی لەدایك بوونی پێغەمبەر علیه السلام چیەو چۆنە، ئایە بیدعەیە یان بیدعە نیە؟ ۱ـ پێغەمبەر علیه السلام دەفەرمووێ:(( هەر کەسێك شتێك لەوەی من هێناومە زیاد بکات و فەرمانی منی لەسەر نەبێت ڕەت دەکرێتەوە)) ئەم یادەش بەم شێوەیە فەرمانی لەسەر نیەو ڕەت دەکرێتەوە. ۲ـ پێغەمبەر علیه السلام دەفەرمووێ:(( هەموو زیاد کردنێك لەدین گومڕاییە وەهەموو گومڕاییەکیش لە ئاگردایە)) مەولودیش لەوانەیە کە زیاد کراوە لەدین و بۆیە ئەنجامدانی گومڕاییە. ۳ـ خودای گەورە دەفەرمووێ:(( ، ئه‌مڕۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌تانم به‌کۆتایی گه‌یاندو نازو نیعمه‌تی خۆمم بۆ ته‌واو کردن و)) کەواتە بەرنامەکەی خودای گەورە تەواو بوو مەولودیشی بەم جۆرە تێدا نەبوو، کەواتە گەر بڵێی مەولود خێرە دەبێت بڵێی بەرنامەی خودا تەواو نەبووە! ٤ـ پێغەمبەر علیه السلام دەفەرمووێ:(( ....... ئەوەی خێرە پێم ڕاگەیاندوون.....)) کەواتە خێرەکان لەلایان پێغەمبەر علیه السلام پێمان ڕاگەیاندراوەو مەولودیشی تێدا نەبووە بۆیە مەولود خێری پێوە نیە. ٥ـ هەروەها ئەنجامدانی مەولود بەم شێوەیەی ئێستا گۆڕینی بەرنامەی پێغەمبەرە علیه السلام چونکە پرسیار لەپێغەمبەر علیه السلام دەکەن کە ئایە بۆ دووشەم بەڕۆژو دەبێت دەفەرمووێ: لەبەر ئەوەی لەم ڕۆژە لەدایك بوم....   کەواتە یادی لەدایك بوونی خۆی بەبەڕۆژو کردنەوە کردووە نەك بەئاهەنگ گێڕان و پاقلاوەو شەربەت خواردن تێکەڵاوی ژن و پیاو. ٦ـ ئینجا ڕۆژی لەدایك بوونی پێغەمبەر علیه السلام دیارنیە زانایان دەیان وتەیان لەسەر هەیە هەندێک دەڵێن لەمانگی ڕەمەزان هەندێک دەڵێن یەکی ربیع الاول هەندێک دەڵێن هەشت هەندێک دەڵێن نۆ هەندێک دەڵێن دوازدەی ربیع الاول، وەهیچیش بەبەڵگە نیە چونکە ڕۆژەکە دیارنیە، بەڵام هەموو زانایان کۆکن کە لە دوازدەی ربیع الآول کۆچی دوای کردووە بۆیە چ وەڵامێک دەدەیتەوە لە قیامەت کاتێک خودای گەورە پێت دەفەرمووێ: پێغەمبەر علیه السلام لەم ڕۆژە مرد تۆش ئاهەنگت دەگێڕا؟! ۷ـ ئینجا مەولود بۆ ماوەی چوارسەدساڵ نەکراوە دواتر شیعەکانی مصر دایان هێنا، بۆیە چۆن کارێک دەکەیت هیچ لەصەحابەو تابعین و چوار مەذهەبەکان ئەنجامیان نەدابێت، چۆن شوێنی شیعە دەکەویت. بۆیە گەر دەتەوێت مەولود  ئەنجام بدەیت ئەوە دەبێت بڵێی پێغەمبەر علیه السلام نەیزانیوە مەولود خێرە بۆیە نەی کردووە وەیان دەبێت بڵێی پێغەمبەر علیه السلام زانیویەتی بەڵام شاردیتیەوە لەخەڵک وەیان دەبێت بڵێی من لەپێغەمبەر علیه السلام شارەزاترم خودا پەنامان بدات کەهەرسێکیان کوفرە بۆیە واز لەکارێک بهێنە کە پێغەمبەر علیه السلام و ئەبو بکر و عمر و علی و عوسمان طلعە و ابو عبیدەو سعد بیلال و عمار و عائشە و فاتمەو حسن و حسێن و عباس و ابن مسعود رضی الله عنهم وە عروەو سعید و حەسەنی بەصری و ابن مبارەک و حەنەفی و مالک و شافعی و احمد و بخاری و مسلم هتد نەیان کردبێت چۆن تۆ دەیکەیت. ئایە تۆ لەوان شارەزاتری ئایە تۆ لەوان پێغەمبەرت علیه السلام زیاتر خۆشتر دەوێت؟! بۆیە ئەنجامدانی مەلود  ڕێگەپێنەدراوەو بیدعەیەوو گومڕاییەو چونی جائز نیەو خواردنی مەولودیش ڕێگە پێنەدراوە.

Открыть в Telegram
Просмотры372+125%к среднему
Пересылки—
Реакции3
Комментарии—
#4608Превью ссылки

Переслано из خولی زانستە شەرعیەکان

​﴿وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ﴾ 🌸 خولی "چۆنیەتی نوێژی پێغەمبەر ﷺ" 🌸 بە دەرفەتی بزانە! فێری شێوازی دروستی نوێژکردن بەپێی سوننەتی پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ ببە، بە شێوەیەکی پراکتیکی و زۆر ئاسان. سەرچاوەکەمان کتێبی "صفة صلاة النبي"یە. 📋 دەربارەی خولەکە: 💰 بە تەواوی بەخۆڕاییە. 🗓️ماوەی خۆلەکە : ٢٠ ڕۆژ ١-٩ تا ٢٠-٩ ⏱️ ماوەی وانەکان: کورت (٥-١٠ خولەک). 📚 بابەت: فێربوونی وردی دەستنوێژ، ئەرکان، سوننەتەکان و دوورکەوتنەوە لە هەڵە باوەکان. 🎁 خەڵات و هاندان: ٣ سەفەری عومرە بۆ دەرچووانی ١٠٠٪. بڕوانامەی ئەلەکترۆنی چەندین دیاریی تری بەنرخ 👥 کێ دەتوانێت بەشدار بێت؟ هەموو موسڵمانێک (کوڕ و کچ) لە هەموو تەمەنێک. ⏰ خشتەی کاتی: 📥 ناونووسین: ١٥ / ٨ تاوەکو ١ / ٩ 🚀 دەستپێکی وانەکان: ١ / ٩ 🔗 ئێستا ناوت تۆمار بکە: 👇 فۆرمی ناونووسین: ناو تۆمارکردن - Www.sunaist.org/sunaapp/pryerregistration.html 📢 کەناڵی تێلیگرام بۆ بینینی وانەکان: 👉 https://t.me/zanstashareyakan 📖 لینکی کتابەکە: 👉 https://t.me/zanstashareyakan/1175 🌿 بەشدار بە لە بڵاوکردنەوەی خێردا! 🌿

Открыть в Telegram
Просмотры383+132%к среднему
Пересылки—
Реакции1
Комментарии—
#4607Текст
Просмотры396+140%к среднему
Пересылки—
Реакции9
Комментарии—
#4606Текст
Просмотры538+226%к среднему
Пересылки—
Реакции10
Комментарии—
#4605Текст

حوکمی سوێندخواردن بە «حەقی قورئان» (بحق القرآن) *پرسیار:*حوکمی سوێندخواردن بە حەقی قورئان چییە؟ *وەڵام:* الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله، وبعد: > «بۆ هیچ کەسێک نییە سوێند بە حەقی قورئان بخوات؛ چونکە حەقی قورئان بەسەر ئێمەوە بریتییە لە: بەگەورەگرتنی، شوێنکەوتنی، و باوەڕهێنان بەوەی کە کلام و وتەی خوای گەورەیە. ئەمانەش هەموویان لە کردەوەکانی خۆمانن (کردەوەی مرۆڤن)، دروستکراویش (مەخلوق) نابێت سوێندی پێبخورێت و نەک بە کردەوەکانیشی. بەڵکو سوێندخواردن تەنها بە خوای پەروەردگار، یان بە ناوێک لە ناوەکانی، یاخود بە سیفاتێک لە سیفاتەکانی دەبێت؛ بەهۆی فەرموودەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) کە دەفەرموێت: (هەرکەسێک سوێند دەخوات، با تەنها بە خوا سوێند بخوات یان با بێدەنگ بێت). > وبالله التوفيق، وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم.» کۆتایی هات. > * شێخ عەبدولعەزیز بن عەبدوڵڵا بن باز * شێخ عەبدوڕەزاق عەفیفی * شێخ عەبدوڵڵا بن غودیان * شێخ عەبدوڵڵا بن قەعوود «فەتاواکانی لیژنەی بەردەوامی فەتوادان» (٢٤ / ٣٦٣). بەڵام جائزە سوێند بخۆی بە قورئان بڵێ بەم قورئانە کەمەبەستت کەلامی خودایە بەڵام بەحەقی قورئان جائیز نیە

Открыть в Telegram
Просмотры745+352%к среднему
Пересылки—
Реакции12
Комментарии—
#4603Текст

ئافرەتان ئەمەش ئاسانکاریە بۆتان ... مەرج نییە کە زیکری دوای نوێژ لەهەمان شوێن بکرێت(شوێنی نوێژ)..! پرسیار لە زانای شەرع زان محمد بن صالح العثیمین رحمە اللە کرا: ئایا زیکری دوای نوێژ پێویستە لەهەمان ئەو شوێنە بێ کە نوێژی تێدا دەکرێت یەکێک دەڵێت لەبەرئەوەی ئافرەتێکی هاوسەردارم و منداڵم هەیە ناتوانم دانیشم تا زیکرەکانم تەواو ئەکەم و هەڵدەستم بە ئیش و ئاگاداربوونی ئەندامانی خێزانەکەم؟ وەڵام مەرج نییە بۆ زیکرەکان و صلاوات لەو شوێنە بێت خوای گەورە فەرموویەتی : (فَإِذَا قَضَيْتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ قِيَٰمًا وَقُعُودًا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمْ)   واتە: ئه‌نجا کاتێك نوێژه‌کانتان به‌ جێ هێناو تەواو بون ئه‌وسا یادی خوا بکه‌ن به‌ پێوه‌ و به‌ دانیشتنه‌وه‌، وه‌ له‌سه‌ر ته‌نیشتان(به‌ پاڵکه‌وتنه‌وه‌). وەهەروەها بۆ نوێژی جومعە خوای گەورە فەرموویەتی:(فَإِذَا قُضِيَتِ ٱلصَّلَوٰةُ فَٱنتَشِرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَٱبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِ ٱللَّهِ وَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَثِيرًا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) واتە: جا کاتێك که‌ نوێژی هه‌ینی ته‌واو بوو ئیتر بڵاو ببنه‌وه‌ به‌سه‌ر زه‌وی دا وه‌ داوای ڕزق و ڕۆزیی خوا بکه‌ن زۆر یادی خوا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگار و سه‌رفراز ببن. •بەڵام گرنگترین شت ئەوە کە دڵی لای زیکرەکانی بێت فتاوی نور علی الدرب

Открыть в Telegram
Просмотры720+336%к среднему
Пересылки—
Реакции11
Комментарии—
#4602Превью ссылки

Переслано из خولی زانستە شەرعیەکان

🌙 گەورەترین ١٠ ڕۆژی ساڵ هاتن! خۆتت بۆ ئامادە کردووە؟ 🤔 ١٠ ڕۆژی ذوالحجە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ کۆکردنەوەی چاکە. 🕋 بەم وێب ئەپە تایبەتە، عیبادەتەکانی تەواوی ڕۆژت بە ئاسانی ڕێکبخە: 📱 وێب ئەپی: ڕێبەری ڕۆژانەی ذوالحجە 🔗 https://sunaist.org/quiz/Zilhija.html ### 🔥 چی تێدایە؟ * ⏰ کات-بە-کات: دابەشکردنی عیبادەتەکان بەسەر ٦ بەشدا، لە نوێژی بەیانی تا شەونوێژ. * 📿 ژمێرەری ئەزکار: زیکرەکان بە عەرەبی و کوردی + ژمێرەری زیرەک لەسەر شاشە. * 📖 خەتمی قورئان: لە هەر بەشێکدا ٤ لاپەڕە بۆ ئەوەی بە ئاسانی خەتمەکەت بکەیت. * 🕌 تەواوی سوننەتەکان: تەکبیراتی مطلق، سوننەتی ڕەواتب، و دوعای نێوان بانگ و قامەت. ### ⭐ تایبەتمەندییە بەهێزەکان: * 🌐 بێ ئینتەرنێت کاردەکات (PWA): تەنها داگیری بکە سەر شاشەی موبایلەکەت، ئیتر بێ ئینتەرنێت کاردەکات بۆ ئەوەی سەرنجت تێکنەچێت. * 📈 پاشەکەوتکردنی پێشکەوتن: کارەکانت کات بە کات خەزن دەبن بۆ ئەوەی بزانیت چەندت جێبەجێ کردووە. 🎁 ببە بە هاوبەشی پاداشت! ئەم پۆستە بۆ دۆست و هاوڕێکانت بنێرە، با ئەوانیش عیبادەتەکانیان ڕێکبخەن و تۆش ببیتە شەریکی خێرەکەیان. 👥 🤲 اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، وَلِلهِ الْحَمْدُ 👇👇👇👇👇

Открыть в Telegram
Просмотры454+175%к среднему
Пересылки—
Реакции6
Комментарии—
#4601Текст
Просмотры1 910×12к среднему
Пересылки—
Реакции16
Комментарии—
#4600Текст
Просмотры549+233%к среднему
Пересылки—
Реакции4
Комментарии—
#4599Текст

Переслано из خولی زانستە شەرعیەکان

🌟 مژدە بۆ خوازیارانی زانستی شەرعی 🌟 *ڕاگەیاندنی ناونووسین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ – ٢٠٢٧* *لە پەیمانگای سوننە بۆ زانستە شەرعییەکان - هەولێر* پەیمانگای سوننە دەرگای ناونووسین بۆ ساڵی نوێی خوێندن واڵا دەکات. *تایبەتە بە پیاوان* و بە پەیڕەوێکی زانستی وانەکان دەوترێنەوە. 📚 ئەو وانانەی دەخوێندرێن: 📖 تەفسیری قورئانی پیرۆز ⚖️ فیقهی ئیسلامی 💎 عەقیدە و بیروباوەڕ 📜 فەرموودەناسی (حەدیس) 🕌 سیرەی پێغەمبەر (ﷺ) 🗣️ زمانی عەرەبی ⚖️ ئوسوڵی فیقهـ 🤲🏻 ئاداب و پەروەردەی ئیسلامی 🔖بڕوانامەی بەشداری دەبەخشرێت بە قوتابیان 📅 کاتەکانی ناونووسین: دەستپێکی تۆمارکردن: ٢٠٢٦/٥/١ کۆتایی تۆمارکردن:٢٠٢٦/٦ 📝 ناونووسین: تۆمارکردن تەنها بە یەک خولەک دەبێت: 🔗 https://surveyheart.com/form/69b034b82ac0ef04c52443d8 🏫 زانیارییەکانی خوێندن: 📍شێوازی وانەکان: ئامادەبوونه (*خوێندن ئۆنلاین نییە و پێویستە قوتابی ئامادە بێت*). ⏳ *ماوەی خوێندن:* ٢ ساڵ (٤ کۆرس). 🗓️ *ڕۆژانی وانە:* سێشەممە و چوارشەممە. ⏰ *کاتژمێر:* ٥:٠٠ی ئێوارە بۆ ٨:٠٠ی شەو. 📞 بۆ پەیوەندی و زانیاری زیاتر: 📞: 07504717166 🤖 *بۆتی تێلیگرام:* https://t.me/Sunaorgbot *ئیمەیڵ:* [email protected]

Открыть в Telegram
Просмотры490+197%к среднему
Пересылки—
Реакции3
Комментарии—
#4598Текст

بەبیانووی خوێندن وایان لە کچەکان کرد کەبیر لە هاوسەرگیری نەکەنەوە تا خوێندن تەواو دەکەن بۆیە دەبینین بەشێکی زۆریان دوای خوێنوون لەماڵ مانەوەو تەمەنیان گەورەبوو کەواتە سوودی خوێندن و ماندووبوونت چی بووە؟ ژینگەی خراپ: کچێ تۆ کەی بەکەڵکی شوکردن دێیت؟! جارێ زووە، بەڕێوەبردنی ماڵ ومنداڵ نازانیت، کابانی و چێشت لێنان نازانیت! ئەی چی بکەم؟ دوانزە ساڵ بخوێنەو هەموو ئەم دەرس و کتێبانە تەواو بکە، چواریش بخە سەری، دووی تریش بۆ ماستەر، ساڵێکی تریش بۆ دکتۆرا، ژیانی خۆت بفەوتێنە با داهاتووت هەبێت و بچیتەسەر نانی خۆت، مەمنونی پیاو نەبیت، ئەوە ئاسانترو خۆشترە لە شووکردن! - هەر بەجددی بەڕێوەبردنی ماڵ قورسترە؟! جا تەماشا بکە: کام کچ وکوڕە دەڵێیت؟ ئەگەر بێ عەقڵ ترین و گەمژەترین کەس بن بەژیانی هاوسەرگیری، دەتوانیت بەخولێکی 4 ڕۆژە تێی بگەیەنیت لەباسی هاوسەرگیریی بەزیادەوە.. بەڵام ئەگەر تەماشای بڕی هەوڵ و ماندووبوونی ئەو کوڕو کچانە بکەیت کەوا لە قوتابخانەدا بەگەرماو سەرما دەیکێشن، بەتایبەت ئەوانەی لەپۆلی 12 دان، والله بەزەییت بە حاڵیاندا دێتەوە وا لەڕو و لاوازبوون، هەیانە ڕۆژانە ئاوی موقەتەری بۆ هەڵدەواسن! بەشێکی زۆریان لەژێر فشاری هەوڵدان بۆ نمرەی بەرز تووشی چەندین کێشەی جەستەیی و دەروونی دەبن وەک: تێکچوونی جەستەو ڕووخسارو سترێس و فشاری دەروونی وهتد.. دواتر لەکاتی تاقیکردنەوەی کۆتاییدا ئەگەر نمرەیان بەرزنەبێت، هەندێکیان تووشی نەخۆشی دەروونی سەخت دەبن و لەهەندێک حاڵەتدا دەگاتە خۆکوشتن.. مەعقولە عەقڵ و فکریان لە قۆناغەکانی خوێندندا ئەم هەمووە کتێبە زانستی و ئەدەبیە جیاوازە لەخۆبگرێت، بەڵام تێنەگات لەژیانی هاوسەرگیری؟! ئەگەر ڕاستیت دەوێت: ژینگەیەکی تێکەڵ بەهزری فێمێنیزم و لیبراڵیەت وای فێرکردووە ئەمە داهاتووی دیاری دەکات، داهاتووش بەپێوەری ئەوان قیامەت نیە، بەڵکو بەدەستهێنانی دونیاو ململانێکردنە لەگەڵ مافەکانی پیاوان! ئیتر ئەوانیش بەعەقڵی مێگەل ملیان کەچ کردووەو تەنها بەڵێیان بۆدەکەن. توخوا مەعقولە تۆی ئافرەت خوای گەورە شێوازو نەخشی دەروون و جەستەی تۆی بەشێوەیەکی جیاواز لە پیاو خولقاندبێت، کەچی ئەرکە سەرەکییەکەت لەبیرببەنەوەو پێت وابێت تۆ یەکسانیت لەگەڵ پیاو، و دەبێت ململانێی لەگەڵ بکەیت و هاوشانی بیت، وە بەپێچەوانەی فیترەت و دین و هەموو شتێک بڕیابدەیت؟! لەسایەی ئەم هزرە تێکدەرانەدا گەنجی ئێمە هەموو دەرگایەکی شەرعی بەڕوودا داخراوە، بۆیە دەبێت سەرکێشی بکات و نەفسی خۆی بخەسێنێت تا زانکۆ تەواو دەکات، وە ئەگەر نەیتوانی نەفسی بگرێت ئەوە لەڕێی ناشەرعیەوە قەرەبووی دەکاتەوە! وەک: خووی نهێنی و ئیباحیەت و ماڵپەڕەکانی پۆڕن وهتد.. جا مەپرسە چەند کێشەی دەروونی وجەستەیی ڕووبەڕووی دەبێتەوە. چونکە هەرچی ڕۆژانە بەر 5 هەستەکانی دەکەوێت لەژینگەو لە میدیاکاندا بریتیە لە جەستەی ئافرەت و ڤیدیۆی ئافرەت وهتد، بۆیە هەمیشە لەململانێدایە لەنێوان گوێڕایەڵی شەیتان و گرتنی نەفسدا.. لەملاشەوە دینەکەی داوای ئەوەی لێدەکات زەواج بکات بۆئەوەی داوێنپاک بێت، کەچی کۆمەڵگای نا هۆشیار دەبنە ڕێگر، بەڕاستی وەک ئەوە وایە مرۆڤێک بخەیتە ناو ئاوەوە کەچی بڵێیت نابێت تەڕ ببیت! ئینجا کچ وکوڕ دەچنە زانکۆو تەواوی دەکەن، کچێ ئەوە ئێستا بوویتە چەند؟ بووم بە 30 ساڵ! عادەتەن ئەوپەڕی بژیت تا 20 ساڵی تر دەژیت، -ئەگەر خوا بیدات- بەنیسبەت ئافرەت منداڵ خستنەوەش تا 10-15 ساڵی ترە. وڵاتانی ئێمە کێشەی ئەوەیە نە کۆمەڵگایەکی ئیسلامیی تەواوین نە عالەمانی تەواو، بۆیە لەیەک کاتدا حساب دەکەین بۆ دین و ڕەهەندەکانی عالەمانیەتیش! لەلایەکەوە هەندێک پرسی عەشایەری و دینی ڕەچاو دەکەین بۆیە وەک ڕۆژئاوا دەرگا کراوە نیە بۆ ئازادی بەرەڵایی وهتد، کەوا هەرتاکێکی ڕۆژئاوایی لەسەرەتای باڵغ بووندا مومارەسەی دەکات، لەلایەکی دیکەشەوە ڕێگر نین لە دیاردەکانی فێمێنیزم و لیبراڵیەت وهتد و ڕێگرین لەوەی زەواج و هاوسەرگیری ڕووبدات کە دەبێتەهۆی خەساندنی دەروونی گەنجان یان بڵاوبوونەوەی بەدڕەوشتی نهێنی. کێشەکە ئەوەیە هەموو ئەمانەش لەپێناو هیچدا، لە وڵاتێکدا کە نەدامەزراندن هەیە، نە هەلی کار.. هەر بەجددی بەڕێوەبردنی ماڵ قورستر بوو؟!

Открыть в Telegram
Просмотры495+200%к среднему
Пересылки—
Реакции10
Комментарии—