Кабинет

Посты канала نامەڪانـم🖤📜

сначала новые

#129779Голосовое
Просмотры792−10%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#129723Голосовое

چەندە تامەزرۆی چرکەساتی گەڕانەوەتم چەندە چاوەکانم بەبێدەنگی لەسەر ڕێگاکان جێگیر بون و دڵم لە ناو سنگمدا جێی نابێتەوەتەنها بۆ ئەوەی جارێکی تر دڵم بە دیدارەت شادببێتەوەزۆرە لێک دابڕاوین و ڕێگاکانمان لە یەکتر دور کەوتونەتەوە لەم ماوە درێژەی نەبینینتداناخم پڕ دەبێت لەو پرسیارانەی کە تەنهابە بینینەوەی تۆ وەڵام دەدرێنەوە دووریی تۆ تەنهامەودایەکی سادەچەند کیلۆمەترێکی بێدەنگ یان دابڕانێکی کاتی نییەبەڵکو وەک بارێکی قورس کێوێکی سەرەکەش وتاقیکردنەوەیەکی یەکجار سەخت بەسەرشانی دڵمەوەنیشتووە ئەم دابڕانە بەجۆرێک ئازاری دام ڕۆحی ماندوو کردووم و هێزی لێ بڕیوم لەم شەو ە درێژتاریک و بێدەنگانەدا کاتێک تەنیایی بە قورسی باڵ بەسەر ژورەکەمدا دەکێشێت و بێدەنگیی ماڵەکە دەبێتە تاقە هاودەم و هاوسەفەرەم تەواوی وجودم خانەکانم وڕۆحم پڕدەبن لە حەسرەتی قوڵی بیستنی دەنگت بیر لەوشەوە بێوێنە و مێژووییانە دەکەمەوە کەپێکەوە دادەنیشتین بەدیار کاتژمێرەکانەوەقسەمان دەکردو خەمەکانی ژیانمان بە زەردەخەنەیەک قسەیەکی خۆش بەبادەکرد! چی لێی بێتەوە دوبارە گوێم لە دەنگت بێتەوە؟ چی ئەڵێی کە بێتەوە من هەمو دڵخۆشیەکانی خۆم قوربانی تۆ بکەم؟.🖤؛)؟      

Открыть в Telegram
Просмотры903+2%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#129629Голосовое

مردنێکی هێواش لە ڕۆحدا هەیە، کاتێک تەواوی بوونت، دڵت و سەرانسەری بیرکردنەوەت بۆ کەسێک تەرخان دەکەیت، کەچی ئەو خۆی لە جیهانێکی تردا و بۆ چاوگەلێکی تر دەستەپاچەیە. سەخترین و بەئازارترین جۆری شکانی دڵ ئەوە نییە کە کەسێکت خۆشبوێت و ئەو بێئاگابێت لێت، یان دڵڕەق بێت بەرامبەرت؛ بەڵکو ئەوپەڕی ئازار و بێدەرەتانی ئەوەیە، ئاشقی دەستەکانی کەسێک بوبیت، کەچی ئەو دەستانە لە نێو نوێژی ئاشقبوونیدا بۆ کەسێکی تر پەیدا بووبن. تۆ لە سووتانی ئەو بۆ دەستپێڕانەگەشتنێک ئەسووتێیت، و ئەویش تەنانەت ئاگاداری ئەو دوو کەسە نییە کە لەم وێنەیەدا وێران دەبن. ئاخەر ئەزیزم، من ئاشقی چاوە ڕەشەکانت بوم... ئەو چاوە قووڵ و تاریکانەی کە بەس بوون بۆ ئەوەی تەواوی ڕووناکی جیهانیان تێدا بەرجەستە بکەم. من لە نێو ئەو ڕەشییە جادووییەدا بە دوای نیشتمانێکدا گەڕام تا لێی ئارام بگرم، بەڵام بێئاگا بووم لەوەی ئەو چاوە ڕەشانە، خۆیان غەریب و وێڵی ڕوانینێکی ترن. سەیرەکە لەوەدایە، من نەمدەتوانی ڕقم لەو دڵە بێت کە تۆی تێدا بوویت، بەڵام هەموو شەوێک بە دەست بێدەنگیی خۆمەوە دەخنکام کاتێک دەمبینی ئەو چاوە ڕەشانەی من خۆم لە نێویاندا دۆزیبووەوە، بۆ كەسێكی تر دەگریان و دەسوتاین 🖤.!

Открыть в Telegram
Просмотры995+13%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#129423Голосовое
Просмотры544−38%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#129005Голосовое

دڵمت کەت کەت کرد و بە تەواوی وێرانت کرد، ئەی بێسۆزترین و بێبەزەیی‌ترین مرۆڤی ئەم جیهانە من لە تاوی نەبوون و دووری تۆدا، شەوانە تا بەیانی لەناو تاریکی و تەنیاییدا ناخم دەخۆمەوە و هێدی هێدی دەسووتێم هەرچەندە هەوڵم دا و بارگە و بنەم تێکنا و لەژێر سێبەری ژیانت تێپەڕیم و ڕۆشتم، بەڵام نازانم بەرەو کوێ بڕۆم و چی لەم دەردە بێدەرمانە بکەم تۆ بەقەد ڕێژەی سووتانی هەموو سیگارەکانی مانگێک ئازار و بڕانەوەت خستە ناو جەرگ و سییەکانمەوە تۆ بوویتە هۆکاری سەرەکی ئەو چاوە هەمیشە تەڕ و پڕ لە فرمێسک و ئەم دڵە شێواو و بێقەرارەی من سەیر لەوەدایە حەوت توێی زەویش بپێوم، تۆ تەنانەت لەناو خەون و خەیالەکانیشمدا لە پەنامدا ڕاوەستاویت و دەستبەردارم نابیت دەنگ و ناڵەی دڵشکاوی و فریادڕەسی من ئاسمانی بڕی و گەیشتە کۆتایی گەردوون بارستەی خەم و پەژارە قورسەکانت بە جۆرێک داباریون بەسەرمدا، تا بەردەوام تا قوڵایی ڕۆح و جەستەم شۆڕ دەبنەوە دۆخ و گوزەرانم گەیشتووەتە ئاستێک کە تەنانەت گریان و ئەسرینەکانی خۆشم بە بێچارەیی و حاڵی زاری من پێدەکەنن🖤.

Открыть в Telegram
Просмотры3 450+290%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#128966Видео
Просмотры1 610+82%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#128939Текст

ئایا دەزانیت بۆچی ئەم هەموو ناڕەحەتییە ڕووبەڕووی دڵم دەبێتەوە؟ چونکە سەرسووڕهێنەرە کە مرۆڤ ئەم هەموو خۆشەویستی و سۆز و هەستە گەرمەی لە سینەدا هەبێت، کەچی کەسەکە بەرامبەری بێئاگا بێت لێی! ئاخر چۆن دەبێت من ئەم هەموو هەستە پاک و قووڵەم بۆت هەبێ، بەڵام تۆ هەستی پێ نەکەیت و لە قووڵایی چاوەکانمدا نەیخوێنیتەوە؟ هەندێک جار دەڵێن: "غرور و خۆبەگەورەزانی نایەڵێت"، بەڵام باوەڕ بکە، ئازیزەکەم، غرور کەی بوونی هەیە و لە کوێی ئەم هاوکێشەیەدایە کاتێک دڵ بە ڕاستی و لە نااخەوە عاشقم بووە؟ عەشق و غرور دوو دژە یەکن؛ کە عەشق دەرگا دەكاتەوە، غرور هەر لە بنەڕەتدا نییە و دەڕەوێتەوە. کاتێک مرۆڤ بە هەموو بوونییەوە کەسێکی خۆشبوێت، شتێک نامێنێت بە ناوی خۆبەگەورەزانی، چونکە لە خۆشەویستیدا مرۆڤ تەسلیم دەبێت، نەک خۆی گەورە بکات. ئەم ئێوارەیە، تەنها ویستبێتم ئەم پەیامە بگەیەنم: من لێرەم، لەم تاریکییە و لەناو ئەم هەموو بیرکردنەوەیەدا، تەنها تۆم هەیە لە مێشکدا، و دڵم بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ساتێکە کە بێباکی تۆ بگۆڕێت بۆ تێگەیشتن و هەستکردن بەم ئەوینە بێوێنەیە🖤.! Tevo🖤

Открыть в Telegram
Просмотры4 390+397%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#128938Видео
Просмотры1 240+40%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#128930Текст
Просмотры1 280+45%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#128921Текст
Просмотры1 310+48%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#128919Голосовое
Просмотры4 740+436%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#128881Голосовое
Просмотры3 520+298%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#128822Видео
Просмотры1 570+78%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#128781Видео
Просмотры1 320+49%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#128671Голосовое

بەپێچەوانەی تۆوە من بۆ تۆ زۆر بوێر بووم! سەیرکە بەدەست من نەبوو من نەمدەویست بڕۆم من گیانم دەرهات و دڵم بەجێما بەڵام ئیتر توانام نەما ، ئیتر نەمتوانی..سەخت بوو..ئەوەی کە خۆشەویستی ببەخشیت و خۆشەویستی وەرنەگریت بەئازار بوو ، ئەوەی کە سەد بیت سفر وەربگریتەوە بەئازار بوو بەڵام...لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دیسانەوە هەموو هەوڵی خۆممدا ، هەمیشە وامدەزانی من خراپم کردووە و من تێکمداوە بەڵام لەکۆتاییدا تێگەیشتم هەرجارێک دەگەڕامەوە دەبمینی کە چەنێک ئازار دراوم بۆ شتێک کە هۆکارەکەی من نەبووم..تۆ هەموو ئەمانەت دەزانی بەڵام هەستت پێ نەکردوو مافت بەمن نەدا..ئێستا ئیتر ئازاری ویژدانم نییە ئەوە من نەبووم و کە بەڵێنەکەم شکاند...! وازهێنان لەتۆ کە ڕۆژانێک هەموو شتێکی من بوویت و تاقانەی من بوویت سەختە و باوەڕناکەم هیچکات بەسەریدا زاڵ ببم..بەڵام منیش ئیتر زۆر ماندووم لە چاوەڕێ کردن و باشبوونەوەی باروودۆخمان ، من ماندووم لە سەد جار ماڵئاوایی و سەدو یەک جار پەشیمان بوونەوە..ماندووم لەوەی کە شەو و ڕۆژ بیرت لێدەکەمەوە..قسە لەدڵمدا زۆر زۆرە دەتوانم تاکوو سبەی بۆت بنووسم بەڵام بائەمەش لەسووچێکی دڵمدا بمێنێتەوە وەک تەواوی ئەو قسانەی دەبوایە بمكردبایە و نەمكرد بوو بە ڕق و بوو بە بێدەنگی، خۆشم دەوێی،هەمیشە خۆشم ویستووی هێشتاش تا كۆتای خۆشم ئەوێیت،چونكە تۆ كۆتای منیت ،لە بیرت ناكەم.🖤!

Открыть в Telegram
Просмотры4 510+410%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—