«فێرم بکە چۆن ئیتر بیرت نەکەم...» هەندێک جار خۆشەویستی دەبێتە بارێکی ئەوەندە قورس کە ڕۆح لەژێر سەنگینیەکەیدا دەچەمێتەوە. بیرکردنت دەبێتە خوو، دەبێتە هەناسە، دەبێتە بەشێک لە ئاوازی ڕۆژانەی ژیانم. بەڵام کاتێک دەزانم ئەم ڕێگەیە بێهودەیە و تەنها خۆم لەم ئاگرەدا دەسوتێم، دەست دەکەم بە پاڕانەوە لە تۆ و لە تەمەن: فێرم بکە چۆن بێدەنگ ببم! فێرم بکە چۆن ڕەگ و ڕیشەی ئەم ئەشقە لە ئەعماقی دڵمدا هەڵبکێشم، چۆن ئەو یادگارییانەی وەک درەختێکی کۆن لە ناخمدا ڕواون بنبڕ بکەم. فێرم بکە کاتێک فرمێسک دەگاتە گۆشەی چاوەکانم، چۆن لەوێدا بیخنکێنم و ڕێنەدەم بپڕژێتە خوارەوە. چۆن خۆشەویستی دەمرێت؟ چۆن ئارەزوو و تینی دیدار لەناو ناخی مرۆڤدا خۆی دەکۆژێتەوە؟ ئەمە ئەو پرسیارە سەختانەن کە تەنها دڵێک دەیزانێت کە تا سەر ئێسک شەیدا بووە و ئێستا دەبێت فێری فەرامۆشکردن و ماڵئاوا بوون بێت.🖤.!
Open in TelegramPosts of نامەڪانـم🖤📜
چەندە تامەزرۆی چرکەساتی گەڕانەوەتم چەندە چاوەکانم بەبێدەنگی لەسەر ڕێگاکان جێگیر بون و دڵم لە ناو سنگمدا جێی نابێتەوەتەنها بۆ ئەوەی جارێکی تر دڵم بە دیدارەت شادببێتەوەزۆرە لێک دابڕاوین و ڕێگاکانمان لە یەکتر دور کەوتونەتەوە لەم ماوە درێژەی نەبینینتداناخم پڕ دەبێت لەو پرسیارانەی کە تەنهابە بینینەوەی تۆ وەڵام دەدرێنەوە دووریی تۆ تەنهامەودایەکی سادەچەند کیلۆمەترێکی بێدەنگ یان دابڕانێکی کاتی نییەبەڵکو وەک بارێکی قورس کێوێکی سەرەکەش وتاقیکردنەوەیەکی یەکجار سەخت بەسەرشانی دڵمەوەنیشتووە ئەم دابڕانە بەجۆرێک ئازاری دام ڕۆحی ماندوو کردووم و هێزی لێ بڕیوم لەم شەو ە درێژتاریک و بێدەنگانەدا کاتێک تەنیایی بە قورسی باڵ بەسەر ژورەکەمدا دەکێشێت و بێدەنگیی ماڵەکە دەبێتە تاقە هاودەم و هاوسەفەرەم تەواوی وجودم خانەکانم وڕۆحم پڕدەبن لە حەسرەتی قوڵی بیستنی دەنگت بیر لەوشەوە بێوێنە و مێژووییانە دەکەمەوە کەپێکەوە دادەنیشتین بەدیار کاتژمێرەکانەوەقسەمان دەکردو خەمەکانی ژیانمان بە زەردەخەنەیەک قسەیەکی خۆش بەبادەکرد! چی لێی بێتەوە دوبارە گوێم لە دەنگت بێتەوە؟ چی ئەڵێی کە بێتەوە من هەمو دڵخۆشیەکانی خۆم قوربانی تۆ بکەم؟.🖤؛)؟
Open in Telegramئەی چەند بە بێدەنگ و خەمناک ڕۆشتی، بێ ئەوەی بزانیت بەو بێدەنگییە، کۆتاییت بە هەموو پێکەنینەکانی ئەم دڵە هێنا ..🖤
Open in Telegramمردنێکی هێواش لە ڕۆحدا هەیە، کاتێک تەواوی بوونت، دڵت و سەرانسەری بیرکردنەوەت بۆ کەسێک تەرخان دەکەیت، کەچی ئەو خۆی لە جیهانێکی تردا و بۆ چاوگەلێکی تر دەستەپاچەیە. سەخترین و بەئازارترین جۆری شکانی دڵ ئەوە نییە کە کەسێکت خۆشبوێت و ئەو بێئاگابێت لێت، یان دڵڕەق بێت بەرامبەرت؛ بەڵکو ئەوپەڕی ئازار و بێدەرەتانی ئەوەیە، ئاشقی دەستەکانی کەسێک بوبیت، کەچی ئەو دەستانە لە نێو نوێژی ئاشقبوونیدا بۆ کەسێکی تر پەیدا بووبن. تۆ لە سووتانی ئەو بۆ دەستپێڕانەگەشتنێک ئەسووتێیت، و ئەویش تەنانەت ئاگاداری ئەو دوو کەسە نییە کە لەم وێنەیەدا وێران دەبن. ئاخەر ئەزیزم، من ئاشقی چاوە ڕەشەکانت بوم... ئەو چاوە قووڵ و تاریکانەی کە بەس بوون بۆ ئەوەی تەواوی ڕووناکی جیهانیان تێدا بەرجەستە بکەم. من لە نێو ئەو ڕەشییە جادووییەدا بە دوای نیشتمانێکدا گەڕام تا لێی ئارام بگرم، بەڵام بێئاگا بووم لەوەی ئەو چاوە ڕەشانە، خۆیان غەریب و وێڵی ڕوانینێکی ترن. سەیرەکە لەوەدایە، من نەمدەتوانی ڕقم لەو دڵە بێت کە تۆی تێدا بوویت، بەڵام هەموو شەوێک بە دەست بێدەنگیی خۆمەوە دەخنکام کاتێک دەمبینی ئەو چاوە ڕەشانەی من خۆم لە نێویاندا دۆزیبووەوە، بۆ كەسێكی تر دەگریان و دەسوتاین 🖤.!
Open in Telegramنـازانم ژیـان بـۆ ئـەوەنـدە نـاداتـپـەروەرە هـەرچـی بـووە هـۆی دڵ خـۆشـیـمـان لـێـمـان سـەنـدرایـەوە.. کـەی دەبـێـت ئـێـمـەش دووبـارە دڵـخـۆش بـیـن؟ دەزانـم هـەرگـیـز ئـەو دڵـخـۆشـیـە نـایـەت، بـەڵام هـەمـوو جـارێـک لـەگـەڵ خـەم،خـەفـەت،ئـازار،مـاندووی،بـێـهـیوای دادەنیشم بەشکم ئیتر واز لە ژیانم بـێـنـن ئـیـتـر بـرۆن بـەڕێی خۆیانەوە🖤.!
Open in Telegramنــەم دەتــوانی فــریــو نــەخــۆم، ئــەو زۆر میــهرەبــان بــوو دەیــتوانی بــاوەش بــە بۆمبـێــکدا بــکات و ڕازی بــکــات نــەتــەقــێتــەوە 🖤.!
Open in Telegramدڵمت کەت کەت کرد و بە تەواوی وێرانت کرد، ئەی بێسۆزترین و بێبەزەییترین مرۆڤی ئەم جیهانە من لە تاوی نەبوون و دووری تۆدا، شەوانە تا بەیانی لەناو تاریکی و تەنیاییدا ناخم دەخۆمەوە و هێدی هێدی دەسووتێم هەرچەندە هەوڵم دا و بارگە و بنەم تێکنا و لەژێر سێبەری ژیانت تێپەڕیم و ڕۆشتم، بەڵام نازانم بەرەو کوێ بڕۆم و چی لەم دەردە بێدەرمانە بکەم تۆ بەقەد ڕێژەی سووتانی هەموو سیگارەکانی مانگێک ئازار و بڕانەوەت خستە ناو جەرگ و سییەکانمەوە تۆ بوویتە هۆکاری سەرەکی ئەو چاوە هەمیشە تەڕ و پڕ لە فرمێسک و ئەم دڵە شێواو و بێقەرارەی من سەیر لەوەدایە حەوت توێی زەویش بپێوم، تۆ تەنانەت لەناو خەون و خەیالەکانیشمدا لە پەنامدا ڕاوەستاویت و دەستبەردارم نابیت دەنگ و ناڵەی دڵشکاوی و فریادڕەسی من ئاسمانی بڕی و گەیشتە کۆتایی گەردوون بارستەی خەم و پەژارە قورسەکانت بە جۆرێک داباریون بەسەرمدا، تا بەردەوام تا قوڵایی ڕۆح و جەستەم شۆڕ دەبنەوە دۆخ و گوزەرانم گەیشتووەتە ئاستێک کە تەنانەت گریان و ئەسرینەکانی خۆشم بە بێچارەیی و حاڵی زاری من پێدەکەنن🖤.
Open in Telegramکاتێ هەستەکانی منت بۆ دەرکەوت دەستت کرد بە گۆڕان کاری بۆ نمونە ئەتزانی حەزم لە نامەی دوورو درێژی ڕەنگاو ڕەنگە بۆت نە ئەناردم ئەتزانی چاوەکانتم خۆشئەوێ سەیرت نەئەکردم ئەتزانی نەبوونت ڕۆحم ئەسوتێنێت، کەچی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لێم دوورئەکەوتیتەوە. ئەتزانی کە بێدەنگیت چەندە ئازارم دەدات، کەچی بێدەنگیت دەکردە وەڵام بۆ تەواوی پرسیارەکانم. ئەتزانی چەندە گرنگی بە وردەکارییەکانی ژیانت دەدەم، کەچی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر منیت لە خۆت و دنیات بێئاگا دەکرد تۆ گۆڕایت چونکە تێگەیشتبوویت چەندە ئاشقتم و دڵنیا بوویت لەوەی چی بکەیت هەر خۆشمئەوێیت تۆ درکت بەوە کرد کە خۆشویستنی من مەرجی نییە بۆیە بێمنەت بووی لە ڕاگرتنی دڵم دڵنیا بویت جێگەت لە دڵم جێگیرە متمانەت بە وەفاداریی من هەبوو، زانیت جێت ناھێڵم! بەڵام مانەوە لە شوێنێکدا کە بە ئەنقەست پشتگوێ دەخرێیت، خۆشەویستی نییە خۆکوژییە
Open in Telegramمــن نــەدەبــوو وەك مرۆڤێك بێمە بەردەمت دەبوو وەك ‘ئازارێك’لە ناو دڵتدا لە دایك بوومایە،تا هیچ كات ناچار نەبیت بەجێم بهێڵیت.!🖤
Open in Telegramئایا دەزانیت بۆچی ئەم هەموو ناڕەحەتییە ڕووبەڕووی دڵم دەبێتەوە؟ چونکە سەرسووڕهێنەرە کە مرۆڤ ئەم هەموو خۆشەویستی و سۆز و هەستە گەرمەی لە سینەدا هەبێت، کەچی کەسەکە بەرامبەری بێئاگا بێت لێی! ئاخر چۆن دەبێت من ئەم هەموو هەستە پاک و قووڵەم بۆت هەبێ، بەڵام تۆ هەستی پێ نەکەیت و لە قووڵایی چاوەکانمدا نەیخوێنیتەوە؟ هەندێک جار دەڵێن: "غرور و خۆبەگەورەزانی نایەڵێت"، بەڵام باوەڕ بکە، ئازیزەکەم، غرور کەی بوونی هەیە و لە کوێی ئەم هاوکێشەیەدایە کاتێک دڵ بە ڕاستی و لە نااخەوە عاشقم بووە؟ عەشق و غرور دوو دژە یەکن؛ کە عەشق دەرگا دەكاتەوە، غرور هەر لە بنەڕەتدا نییە و دەڕەوێتەوە. کاتێک مرۆڤ بە هەموو بوونییەوە کەسێکی خۆشبوێت، شتێک نامێنێت بە ناوی خۆبەگەورەزانی، چونکە لە خۆشەویستیدا مرۆڤ تەسلیم دەبێت، نەک خۆی گەورە بکات. ئەم ئێوارەیە، تەنها ویستبێتم ئەم پەیامە بگەیەنم: من لێرەم، لەم تاریکییە و لەناو ئەم هەموو بیرکردنەوەیەدا، تەنها تۆم هەیە لە مێشکدا، و دڵم بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ساتێکە کە بێباکی تۆ بگۆڕێت بۆ تێگەیشتن و هەستکردن بەم ئەوینە بێوێنەیە🖤.! Tevo🖤
Open in Telegram“چارەم نەبوو خۆشەویستمــ من لەبری ئەوەی خۆم لەسەر دەفتەرەکانی باران و فەرهەنگەکانی خاکدا بنووسم، خۆم لەناو گوناهەکانی تۆدا نووسی و لە لیستی ڕەشی عـاشـقەکەت دا مردم لە دەرگاکانی ئەبەدییەتەوە تا ئۆقیانووسە تاریکەکان نــــا ، کەس لە مانای ئەم گوفتارانە تێناگات، کەس باکی بە قەترەیەک شەونم نییە لە دۆزەخدا و کەس تێنەگەیشت لەو ئاورینگەی بەسەر دڵمەوە بوو ، ئێستا من سەیرترین ئــافرەتـی دنیام، نیشتەجێی کۆشکێک لە وەهمــم •
Open in Telegramتوڕە نیم کە چیتر قسە ناکەین تەنیا دڵتەنگم کە ناتوانم لە بیرت بکەم دڵخۆشم بەم یادگاریانەی لە نێوانمان دروس بوو دڵتەنگم کە ناتوانم هێندە بیریان لێ نەکەمەوە توڕە نیم لێت بۆ ئەوەی منت خۆشناوێت لە خۆم توڕەم کە تاکو ئێستاش تۆم خۆشەوێت توڕە نیم لەوەی کە ئیتر تۆم لەدەست دا دڵتەنگم چونکە ڕۆژانێک تۆم هەبوو توڕە نیم کە تۆ منت لە یاد کردووە دڵتەنگم کە من ناتوانم وەکو تۆ بکەم توڕە نیم لەوەی کە تۆ ناگەڕێیتەوە دڵتەنگم کە من هەمیشە بە هیوای گەڕانەوەتم چونکە بەڕاستی بیرت ئەکەم🖤.!
Open in Telegramمەگری بۆ خەم و ئازاری خەڵكی مەگری ئەو فرمێسكانە هەڵگڕە بۆ ڕۆژی ڕەشی خۆت،فرمێسكت ڕاگرە بۆ ئەو ڕۆژانەی كە تەنیاو بێ هاودەمیت و بەدبەختی یەخەی گرتووی و كەسێكیش شك نابەی كە خەمخۆرت بێت.!🖤
Open in Telegramنازانیت چەنیك خەفەت بارم و چەنێك دڵ تەنگم لەوانەیە تاكوو ساتی هاتنی تۆ من خنكابێتم.هێشتاش هەندێك جار دادەنیشم و دەگریم .من بە تەواوی لە ژیانی ڕابردووم دابڕاوم ،من زۆر بەدبەختم و هیچ كەسیش نازانێت،تەنانەت خۆشم نامەوێت بزانم چونكە كاتێ ڕوبەەڕوی ئەم كێشەیە دەبمەوە تەنیا كارێك كە دەتوانم بیكەم ئەوەیە خۆم لە پەنجەرەكە فرێبدەمە خوارەوە .من لێرە زۆر تەنیام.بەهۆی تەنیایمەوە خەریكم كار دەكەم و لە بیرم دەچێت كە تۆ نەماویت و هەرگیز ناگەڕێیتەوە.ئەمە ژیانە هەرچۆنێك بێت من تەنیام و تەنیا دەمخوات و دەمجوێت ، من ڕوخسارم زۆر شكاوەو قژم خەریكە هەڵ ئەوەرێ .بیر كردنەوە لە داهاتوو خەریكە دەمخنكێنێت بەڵام لە بەری بكە لە بیری بكە ژیان هەر ئەمە بۆ من، خۆ تۆ غەمبار نیت ماڵەكەم 🖤.!
Open in Telegramهیچ شتێک نییە کە ئارامم بکاتەوە جــگە لە تـۆ ، تۆش کە نیت.... هەزار و یەک شەو خەیاڵـم کرد بۆ تـۆیەک کە تەنانەت یەک شـەویش نەمبـوویت ، ئەوەی کە دڵـتەنگی تۆم دانپێـدانانی دەوێت مەگـەر؟ دڵـم دەیویسـت ببمە خانوویەک بـۆت کـە هەرکـات ماندوو دەبوویت بگەڕایتایەوە بـۆ مـن.... هیچ نەبێـت وەرە خەونـم دڵ کە نازانێـت تۆ ڕۆیشـتووی ، بەغەمـی تۆوە ئەسیرم تۆیەک کە ئاگات لـە من نییە ، مـن دەزانـم کە تـۆ مەحاڵیت بەڵام دیسانەوە هەر دەمەوێیت ، تـۆ نازانیت چ عەزابێک دەکێشـێت بێدەنگێک کە عاشقە! تۆ نازانیت هەنێک خۆشویسـتن هەیە مرۆڤ توانای جەنگانی نییە لەگەڵیدا ، بمبـووره ئەگەر خۆشمـدەوێیـت و هیچ کارێکـم لەدەست نایەت.. " خۆزگـه دەهاتـی و لەباوەشـت دەگرتم هێنده تووند کە هیچکەس نەزانێـت برین بەلاشەی مـنەوەیە یـان تـۆ.. " tevo
Open in Telegramنیازم دانیشتن بوو بەڵام لەپاڵـت نەک لەچاوەڕوانیت! نیازم شکاندنی غروورم بوو بەڵام لەباوەشت نەک لەژێر پێـت! نیازم پیربوون بوو بەڵام لەگەڵت نەک لەدەستت لەدوای تۆ تاقەتێک نەما بۆ دووبارە عاشقبوونەوە، لەخەوتن مـاندووم ،پێویستم بە شتێکە کە زیاتر بێت لە خەوتن ، شتێکی وەک بێهۆش بوون بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ ، لەوانەشە لە بێداری ماندوو بووبێتم ، لەوەی کە دەخەوم و کۆتاییەکەی دیسانەوە هەڵدەستمەوە دیـسـان تـۆیـت و دیسـان تـۆیت #S ~ 27/7 ~ 4:44 Am
Open in Telegramخراپترین جۆری وێرانبوون ئەوەیە... کە لە تاریکەدا،هاوار بۆ کەسێک بکەیت بە ناوی 'یار' کەچی بزانیت لەم گەردوونە پان و بەرینەدا، دەنگت دەگاتە گوێی هەموو کەس و شتێک تەنیا ئەو کەسە نەبێت کە بۆی ئەسووتێیت تەنیا پێویستم بە قسەکردنت نەبوو پێویستم بەوە بوو بزانیت کە چۆن لە بێدەنگی تۆیا من لێرە خەریکم وردە وردە وەک و مۆم ئەتوێمەوە و تۆش تەمومژ و تاریکییەکەی دەوروبەرم نابینیت تەنیایی و دڵتەنگی کاتێک لەگەڵ دڵت تێکەڵ ئەبن ، قورسترین بارگرانی دروست ئەکەن # S
Open in Telegramبەپێچەوانەی تۆوە من بۆ تۆ زۆر بوێر بووم! سەیرکە بەدەست من نەبوو من نەمدەویست بڕۆم من گیانم دەرهات و دڵم بەجێما بەڵام ئیتر توانام نەما ، ئیتر نەمتوانی..سەخت بوو..ئەوەی کە خۆشەویستی ببەخشیت و خۆشەویستی وەرنەگریت بەئازار بوو ، ئەوەی کە سەد بیت سفر وەربگریتەوە بەئازار بوو بەڵام...لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دیسانەوە هەموو هەوڵی خۆممدا ، هەمیشە وامدەزانی من خراپم کردووە و من تێکمداوە بەڵام لەکۆتاییدا تێگەیشتم هەرجارێک دەگەڕامەوە دەبمینی کە چەنێک ئازار دراوم بۆ شتێک کە هۆکارەکەی من نەبووم..تۆ هەموو ئەمانەت دەزانی بەڵام هەستت پێ نەکردوو مافت بەمن نەدا..ئێستا ئیتر ئازاری ویژدانم نییە ئەوە من نەبووم و کە بەڵێنەکەم شکاند...! وازهێنان لەتۆ کە ڕۆژانێک هەموو شتێکی من بوویت و تاقانەی من بوویت سەختە و باوەڕناکەم هیچکات بەسەریدا زاڵ ببم..بەڵام منیش ئیتر زۆر ماندووم لە چاوەڕێ کردن و باشبوونەوەی باروودۆخمان ، من ماندووم لە سەد جار ماڵئاوایی و سەدو یەک جار پەشیمان بوونەوە..ماندووم لەوەی کە شەو و ڕۆژ بیرت لێدەکەمەوە..قسە لەدڵمدا زۆر زۆرە دەتوانم تاکوو سبەی بۆت بنووسم بەڵام بائەمەش لەسووچێکی دڵمدا بمێنێتەوە وەک تەواوی ئەو قسانەی دەبوایە بمكردبایە و نەمكرد بوو بە ڕق و بوو بە بێدەنگی، خۆشم دەوێی،هەمیشە خۆشم ویستووی هێشتاش تا كۆتای خۆشم ئەوێیت،چونكە تۆ كۆتای منیت ،لە بیرت ناكەم.🖤!
Open in Telegram