«فێرم بکە چۆن ئیتر بیرت نەکەم...» هەندێک جار خۆشەویستی دەبێتە بارێکی ئەوەندە قورس کە ڕۆح لەژێر سەنگینیەکەیدا دەچەمێتەوە. بیرکردنت دەبێتە خوو، دەبێتە هەناسە، دەبێتە بەشێک لە ئاوازی ڕۆژانەی ژیانم. بەڵام کاتێک دەزانم ئەم ڕێگەیە بێهودەیە و تەنها خۆم لەم ئاگرەدا دەسوتێم، دەست دەکەم بە پاڕانەوە لە تۆ و لە تەمەن: فێرم بکە چۆن بێدەنگ ببم! فێرم بکە چۆن ڕەگ و ڕیشەی ئەم ئەشقە لە ئەعماقی دڵمدا هەڵبکێشم، چۆن ئەو یادگارییانەی وەک درەختێکی کۆن لە ناخمدا ڕواون بنبڕ بکەم. فێرم بکە کاتێک فرمێسک دەگاتە گۆشەی چاوەکانم، چۆن لەوێدا بیخنکێنم و ڕێنەدەم بپڕژێتە خوارەوە. چۆن خۆشەویستی دەمرێت؟ چۆن ئارەزوو و تینی دیدار لەناو ناخی مرۆڤدا خۆی دەکۆژێتەوە؟ ئەمە ئەو پرسیارە سەختانەن کە تەنها دڵێک دەیزانێت کە تا سەر ئێسک شەیدا بووە و ئێستا دەبێت فێری فەرامۆشکردن و ماڵئاوا بوون بێت.🖤.!
Открыть в Telegram
نامەڪانـم🖤📜
بێدەنگی ئەو وشەیە بوو هەزاران وشەم تێیدا بێدەنگ کرد🖤.. -𝗢𝗪𝗡𝗘𝗥• @im_tevoo -𝗚𝗥𝗨𝗣 @caffe_64w -𝗖𝗛𝗮𝗡𝗮𝗟• @namak4nm @wnbueek @xaiallm @gif_maxrurm @maxrurm
Подписчики, 30 дней
28 нояб. – 29 нояб.−3 (−0,1%)
Показать таблицей
| Дата | Подписчики |
|---|---|
| 28 нояб. 2026 г. | 5 089 |
| 29 нояб. 2026 г. | 5 086 |
Средние просмотры поста по дням
По дню публикации
Показать таблицей
| Дата | Просмотров на пост |
|---|---|
| 1 нояб. 2026 г. | 995 |
| 4 нояб. 2026 г. | 845 |
| 6 нояб. 2026 г. | 903 |
| 9 нояб. 2026 г. | 792 |
Самые просматриваемые за месяц
- 01Просмотры995Пересылки—Реакции—Комментарии—
- 02Просмотры903Пересылки—Реакции—Комментарии—
- 03Просмотры845Пересылки—Реакции—Комментарии—
- 04Просмотры792Пересылки—Реакции—Комментарии—
Новые посты
چەندە تامەزرۆی چرکەساتی گەڕانەوەتم چەندە چاوەکانم بەبێدەنگی لەسەر ڕێگاکان جێگیر بون و دڵم لە ناو سنگمدا جێی نابێتەوەتەنها بۆ ئەوەی جارێکی تر دڵم بە دیدارەت شادببێتەوەزۆرە لێک دابڕاوین و ڕێگاکانمان لە یەکتر دور کەوتونەتەوە لەم ماوە درێژەی نەبینینتداناخم پڕ دەبێت لەو پرسیارانەی کە تەنهابە بینینەوەی تۆ وەڵام دەدرێنەوە دووریی تۆ تەنهامەودایەکی سادەچەند کیلۆمەترێکی بێدەنگ یان دابڕانێکی کاتی نییەبەڵکو وەک بارێکی قورس کێوێکی سەرەکەش وتاقیکردنەوەیەکی یەکجار سەخت بەسەرشانی دڵمەوەنیشتووە ئەم دابڕانە بەجۆرێک ئازاری دام ڕۆحی ماندوو کردووم و هێزی لێ بڕیوم لەم شەو ە درێژتاریک و بێدەنگانەدا کاتێک تەنیایی بە قورسی باڵ بەسەر ژورەکەمدا دەکێشێت و بێدەنگیی ماڵەکە دەبێتە تاقە هاودەم و هاوسەفەرەم تەواوی وجودم خانەکانم وڕۆحم پڕدەبن لە حەسرەتی قوڵی بیستنی دەنگت بیر لەوشەوە بێوێنە و مێژووییانە دەکەمەوە کەپێکەوە دادەنیشتین بەدیار کاتژمێرەکانەوەقسەمان دەکردو خەمەکانی ژیانمان بە زەردەخەنەیەک قسەیەکی خۆش بەبادەکرد! چی لێی بێتەوە دوبارە گوێم لە دەنگت بێتەوە؟ چی ئەڵێی کە بێتەوە من هەمو دڵخۆشیەکانی خۆم قوربانی تۆ بکەم؟.🖤؛)؟
Открыть в Telegramئەی چەند بە بێدەنگ و خەمناک ڕۆشتی، بێ ئەوەی بزانیت بەو بێدەنگییە، کۆتاییت بە هەموو پێکەنینەکانی ئەم دڵە هێنا ..🖤
Открыть в Telegramمردنێکی هێواش لە ڕۆحدا هەیە، کاتێک تەواوی بوونت، دڵت و سەرانسەری بیرکردنەوەت بۆ کەسێک تەرخان دەکەیت، کەچی ئەو خۆی لە جیهانێکی تردا و بۆ چاوگەلێکی تر دەستەپاچەیە. سەخترین و بەئازارترین جۆری شکانی دڵ ئەوە نییە کە کەسێکت خۆشبوێت و ئەو بێئاگابێت لێت، یان دڵڕەق بێت بەرامبەرت؛ بەڵکو ئەوپەڕی ئازار و بێدەرەتانی ئەوەیە، ئاشقی دەستەکانی کەسێک بوبیت، کەچی ئەو دەستانە لە نێو نوێژی ئاشقبوونیدا بۆ کەسێکی تر پەیدا بووبن. تۆ لە سووتانی ئەو بۆ دەستپێڕانەگەشتنێک ئەسووتێیت، و ئەویش تەنانەت ئاگاداری ئەو دوو کەسە نییە کە لەم وێنەیەدا وێران دەبن. ئاخەر ئەزیزم، من ئاشقی چاوە ڕەشەکانت بوم... ئەو چاوە قووڵ و تاریکانەی کە بەس بوون بۆ ئەوەی تەواوی ڕووناکی جیهانیان تێدا بەرجەستە بکەم. من لە نێو ئەو ڕەشییە جادووییەدا بە دوای نیشتمانێکدا گەڕام تا لێی ئارام بگرم، بەڵام بێئاگا بووم لەوەی ئەو چاوە ڕەشانە، خۆیان غەریب و وێڵی ڕوانینێکی ترن. سەیرەکە لەوەدایە، من نەمدەتوانی ڕقم لەو دڵە بێت کە تۆی تێدا بوویت، بەڵام هەموو شەوێک بە دەست بێدەنگیی خۆمەوە دەخنکام کاتێک دەمبینی ئەو چاوە ڕەشانەی من خۆم لە نێویاندا دۆزیبووەوە، بۆ كەسێكی تر دەگریان و دەسوتاین 🖤.!
Открыть в Telegramنـازانم ژیـان بـۆ ئـەوەنـدە نـاداتـپـەروەرە هـەرچـی بـووە هـۆی دڵ خـۆشـیـمـان لـێـمـان سـەنـدرایـەوە.. کـەی دەبـێـت ئـێـمـەش دووبـارە دڵـخـۆش بـیـن؟ دەزانـم هـەرگـیـز ئـەو دڵـخـۆشـیـە نـایـەت، بـەڵام هـەمـوو جـارێـک لـەگـەڵ خـەم،خـەفـەت،ئـازار،مـاندووی،بـێـهـیوای دادەنیشم بەشکم ئیتر واز لە ژیانم بـێـنـن ئـیـتـر بـرۆن بـەڕێی خۆیانەوە🖤.!
Открыть в Telegramنــەم دەتــوانی فــریــو نــەخــۆم، ئــەو زۆر میــهرەبــان بــوو دەیــتوانی بــاوەش بــە بۆمبـێــکدا بــکات و ڕازی بــکــات نــەتــەقــێتــەوە 🖤.!
Открыть в Telegramدڵمت کەت کەت کرد و بە تەواوی وێرانت کرد، ئەی بێسۆزترین و بێبەزەییترین مرۆڤی ئەم جیهانە من لە تاوی نەبوون و دووری تۆدا، شەوانە تا بەیانی لەناو تاریکی و تەنیاییدا ناخم دەخۆمەوە و هێدی هێدی دەسووتێم هەرچەندە هەوڵم دا و بارگە و بنەم تێکنا و لەژێر سێبەری ژیانت تێپەڕیم و ڕۆشتم، بەڵام نازانم بەرەو کوێ بڕۆم و چی لەم دەردە بێدەرمانە بکەم تۆ بەقەد ڕێژەی سووتانی هەموو سیگارەکانی مانگێک ئازار و بڕانەوەت خستە ناو جەرگ و سییەکانمەوە تۆ بوویتە هۆکاری سەرەکی ئەو چاوە هەمیشە تەڕ و پڕ لە فرمێسک و ئەم دڵە شێواو و بێقەرارەی من سەیر لەوەدایە حەوت توێی زەویش بپێوم، تۆ تەنانەت لەناو خەون و خەیالەکانیشمدا لە پەنامدا ڕاوەستاویت و دەستبەردارم نابیت دەنگ و ناڵەی دڵشکاوی و فریادڕەسی من ئاسمانی بڕی و گەیشتە کۆتایی گەردوون بارستەی خەم و پەژارە قورسەکانت بە جۆرێک داباریون بەسەرمدا، تا بەردەوام تا قوڵایی ڕۆح و جەستەم شۆڕ دەبنەوە دۆخ و گوزەرانم گەیشتووەتە ئاستێک کە تەنانەت گریان و ئەسرینەکانی خۆشم بە بێچارەیی و حاڵی زاری من پێدەکەنن🖤.
Открыть в Telegramکاتێ هەستەکانی منت بۆ دەرکەوت دەستت کرد بە گۆڕان کاری بۆ نمونە ئەتزانی حەزم لە نامەی دوورو درێژی ڕەنگاو ڕەنگە بۆت نە ئەناردم ئەتزانی چاوەکانتم خۆشئەوێ سەیرت نەئەکردم ئەتزانی نەبوونت ڕۆحم ئەسوتێنێت، کەچی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لێم دوورئەکەوتیتەوە. ئەتزانی کە بێدەنگیت چەندە ئازارم دەدات، کەچی بێدەنگیت دەکردە وەڵام بۆ تەواوی پرسیارەکانم. ئەتزانی چەندە گرنگی بە وردەکارییەکانی ژیانت دەدەم، کەچی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر منیت لە خۆت و دنیات بێئاگا دەکرد تۆ گۆڕایت چونکە تێگەیشتبوویت چەندە ئاشقتم و دڵنیا بوویت لەوەی چی بکەیت هەر خۆشمئەوێیت تۆ درکت بەوە کرد کە خۆشویستنی من مەرجی نییە بۆیە بێمنەت بووی لە ڕاگرتنی دڵم دڵنیا بویت جێگەت لە دڵم جێگیرە متمانەت بە وەفاداریی من هەبوو، زانیت جێت ناھێڵم! بەڵام مانەوە لە شوێنێکدا کە بە ئەنقەست پشتگوێ دەخرێیت، خۆشەویستی نییە خۆکوژییە
Открыть в TelegramСвязи
Похожие каналы
هـَواجـِـيـْـس@fbbb_bЦитаты5,08 тыс.
ئه ݪياࢪ 🧸🕊️@alyar70Цитаты5,08 тыс.
𓆩 Baغdad𓆪@baghdad762Цитаты5,11 тыс.
یــار...!🖤@kotaeyЦитаты5,06 тыс.
◜ُُ𝙀𝙢َِ𝙚𝙡𝙮◞َِ𓍲🦋@q5q_yЦитаты5,14 тыс.
Peter.@beter29Цитаты5,14 тыс.
شجَن .@txecdЦитаты5,16 тыс.
،11:1@a_l_i775Цитаты5,19 тыс.