Посты канала Kurdînûs
تکایە بە بڵاوکردنەوە و ناردنی بۆ هاوڕێیان یا گرووپ و کەناڵەکانتان، بەشدار بن لە پەرەپێدانی بەکارهێنانی بابەت و ناوەرۆکی کوردی 🌻
Открыть в Telegram📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ١١). ➿ @Kurdinus
Открыть в Telegram📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ١٠). ➿ @Kurdinus
Открыть в Telegram📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ٩). ➿ @Kurdinus
Открыть в Telegram📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ٨). ➿ @Kurdinus
Открыть в Telegram📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ٧). ➿ @Kurdinus
Открыть в Telegram📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ٦). ➿ @Kurdinus
Открыть в Telegram📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ٥). ➿ @Kurdinus
Открыть в Telegram📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ٤). ➿ @Kurdinus
Открыть в Telegram🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣). ➿ @Kurdinus
Открыть в Telegram🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢). ➿ @Kurdinus
Открыть в Telegram🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١). ➿ @Kurdinus
Открыть в Telegramکابرا بە شەش لادا مۆدێلی داوە بە سەروڕدێنی، ڕۆژی سێ کیلۆ پڕۆتئین و کڕاتین و گلۆتامین و هەر ژەقنەمووتێکی دی دەخوا لەشی جوان بێ، حەوتەی جارێک نۆبەی ئاڕایشگا دەگرێتەوە، مانگێ جارێک دەچێتە لەیزێر، شەش جاری لووتی نەشتەرگەری کردووە تا ڕاست بۆتەوە، برۆی هەڵدەگرێ، نەفەرێک ڕۆژانە بەیانییان سمێڵی بۆ بادەدا شکڵ بگرێ و سەد شتی دی، بەڵام... کچه سێ جۆرە سپیاو و پوودر و کرێمی لە خۆی هەڵسووە و توێژێکی دە سانتی لە سەر دەموچاوی ساز بووە، نیو کیلۆی ژێل لە سەر و بنی خۆی کردووە و دەرزیی لێ دەی دەتەقێ، قژی هەشت ڕەنگ کردووە، بە چوار زمانی زیندوو و مردووی دنیا لە سەر چوار جێی لەشی تەتۆی کردووە، ئەگەر دەموچاوی بشوا دایکی نایناسێتەوە بەڵام کە دێتە بەر دووربین، لە دە وشەی نۆی کوردی نییە. پێی دەڵێی تکایە لانیکەم لێرە دەقێکی کوردی ئامادە بکە و ئەو بڵێ. وەڵامت دەداتەوە: ئەمن هەر ئەو جۆرەی وەختی دی قسە دەکەم، واش دەیڵێم. خۆم ناگۆڕم بۆ ئێوە. ئەی بۆ هەر بەو سەروسەکوتەی خۆتەوە نایە بەر دووربین، ئەگەر وا سووری لەوەی سروشتی بی و خۆت نەگۆڕی؟ یا هەر وەختێک باسی زمانپارێزییە، زمانت درێژ دەبێ ؟ @Kurdinus
Открыть в Telegramسەبارەت بە ئەوین، بۆ جارێ سێهەم چاپ کرایەوە. زۆربەمان ئەویندار بوویین یا پێوەندیمان به ڕەگەزی بەرانبەرەوە بووە و لە خۆمان پرسیوە بۆ خۆشەویستی و پێوەندیی هەستەکی، لەگەڵ گشت جوانییەکانی، هەندێ جار وا ئاڵۆز و دژوار دەبێ؟ بۆ دەست پێ دەکا و چۆنه کۆتایی دێ؟ سەبارەت به ئەوینی ئەڵێن دوباتن، بۆ هەموو ئەوانەیە که ئەویندار بوون، ئەویندارن، لە پێوەندیدا شکستیان هێناوە یا بەدوای پێوەندییەکی دوولایەنە و چێژبەخشەوەن. دوباتن به ڕوانینێکی فەلسەفی، دەروونناسانە و لە توێی ڕۆمانێکدا، به چییەتی و چۆنیەتیی دۆخە جیاوازەکانی پێوەندی ئاشنامان دەکا و سەفەرێکه به هەرێمی هەورازونشێوی دڵداری، مەیل و تاسە، خەیاڵ، دڵگرانی، لێکتێنەگەیشتن، ئیرەیی، کۆنترۆڵکردن، تەنیایی و هەموو ئەو ڕەوشانەی دەکرێ لە پێوەندییەکدا ڕوو بدەن. ئەم کتێبه نەک یارمەتی دەدا باشتر ئەوین هەست بکەین، بەڵکوو باشتریش لێی تێ بگەین، چونکه ئەوەی لە پێوەندیدا پێویستمان پێیەتی ڕەنگه نەک ئەوینێکی زیاتر، بەڵکوو تێگەیشتنێکی باشتر بێ. بۆ دەستخستنی کتێبەکە، پێوەندی بە کوردینووسەوە بکەن. @Kurdinus
Открыть в Telegramجوانی بەپەله و بەبێ نەوەستان ڕۆیی ڕۆژگاری ژیان وەک شەوی مەستان ڕۆیی ئەو ژیـنـه که هـەر دەمێکی دنیای دێنا داخم که بە بێهووده لە دەستمان ڕۆیی @Kurdinus «هەژار، له چوارینەکانی خەییام»
Открыть в Telegramتێکۆشان، یاسای تاهەتایی ژیانه. بەرەوپێشچوون، ڕێگەبڕین و سەرکەوتن، ئەمە چارەنووسی مرۆڤە. ئەگەر پێیەکانت بریندارن، لە سەر ئەژنۆ بڕۆ؛ ئەگەر دەستەکانت توانایان نییە، به سینگت خاک بدڕه و ڕێگە ببڕە. هیچ تاریکییەک وا قووڵ نییە که بەرانبەر ئەو نوورەی لە بەرخۆدانی ڕۆحێکی ماندوونەناسەوە دەردەکەوێ، دەوام بێنێ. ڕەنجچێژتن بۆ گەیشتن به ڕووناکی، شەڕەفمەندانەترین کاری ژیانه. @Kurdinus «ڤیکتۆر هوگۆ، داماوەکان»
Открыть в Telegram