Account

Posts of Kurdînûs

newest first

#14724Text

کابرا بە شەش لادا مۆدێلی داوە بە سەروڕدێنی، ڕۆژی سێ کیلۆ پڕۆتئین و کڕاتین و گلۆتامین و هەر ژەقنەمووتێکی دی دەخوا لەشی جوان بێ، حەوتەی جارێک نۆبەی ئاڕایشگا دەگرێتەوە، مانگێ جارێک دەچێتە لەیزێر، شەش جاری لووتی نەشتەرگەری کردووە تا ڕاست بۆتەوە، برۆی هەڵدەگرێ، نەفەرێک ڕۆژانە بەیانییان سمێڵی بۆ بادەدا شکڵ بگرێ و سەد شتی دی، بەڵام... کچه سێ جۆرە سپیاو و پوودر و کرێمی لە خۆی هەڵسووە و توێژێکی دە سانتی لە سەر دەم‌وچاوی ساز بووە، نیو کیلۆی ژێل لە سەر و بنی خۆی کردووە و دەرزیی لێ دەی دەتەقێ، قژی هەشت ڕەنگ کردووە، بە چوار زمانی زیندوو و مردووی دنیا لە سەر چوار جێی لەشی تەتۆی کردووە، ئەگەر دەم‌وچاوی بشوا دایکی نایناسێتەوە بەڵام کە دێتە بەر دووربین، لە دە وشەی نۆی کوردی نییە. پێی دەڵێی تکایە لانیکەم لێرە دەقێکی کوردی ئامادە بکە و ئەو بڵێ. وەڵامت دەداتەوە: ئەمن هەر ئەو جۆرەی وەختی دی قسە دەکەم، واش دەیڵێم. خۆم ناگۆڕم بۆ ئێوە. ئەی بۆ هەر بەو سەروسەکوتەی خۆتەوە نایە بەر دووربین، ئەگەر وا سووری لەوەی سروشتی بی و خۆت نەگۆڕی؟ یا هەر وەختێک باسی زمانپارێزییە، زمانت درێژ دەبێ ؟ @Kurdinus

Open in Telegram
Views4,030+39%vs avg
Forwards—
Reactions242
Comments—
#14723Photo

سەبارەت بە ئەوین، بۆ جارێ سێهەم چاپ کرایەوە. زۆربەمان ئەویندار بوویین یا پێوەندیمان به ڕەگەزی بەرانبەرەوە بووە و لە خۆمان پرسیوە بۆ خۆشەویستی و پێوەندیی هەستەکی، لەگەڵ گشت جوانییەکانی، هەندێ جار وا ئاڵۆز و دژوار دەبێ؟ بۆ دەست پێ دەکا و چۆنه کۆتایی دێ؟ سەبارەت به ئەوینی ئەڵێن دوباتن، بۆ هەموو ئەوانەیە که ئەویندار بوون، ئەویندارن، لە پێوەندیدا شکستیان هێناوە یا بەدوای پێوەندییەکی دوولایەنە و چێژبەخشەوەن. دوباتن به ڕوانینێکی فەلسەفی، دەروونناسانە و لە توێی ڕۆمانێکدا، به چییەتی و چۆنیەتیی دۆخە جیاوازەکانی پێوەندی ئاشنامان دەکا و سەفەرێکه به هەرێمی هەورازونشێوی دڵداری، مەیل و تاسە، خەیاڵ، دڵگرانی، لێک‌تێنەگەیشتن، ئیرەیی، کۆنترۆڵ‌کردن، تەنیایی و هەموو ئەو ڕەوشانەی دەکرێ لە پێوەندییەکدا ڕوو بدەن. ئەم کتێبه نەک یارمەتی دەدا باشتر ئەوین هەست بکەین، بەڵکوو باشتریش لێی تێ بگەین، چونکه ئەوەی لە پێوەندیدا پێویستمان پێیەتی ڕەنگه نەک ئەوینێکی زیاتر، بەڵکوو تێگەیشتنێکی باشتر بێ. بۆ دەست‌خستنی کتێبەکە، پێوەندی بە کوردینووسەوە بکەن. @Kurdinus

Open in Telegram
Views3,830+32%vs avg
Forwards—
Reactions57
Comments—
#14721Text
Views4,660+61%vs avg
Forwards—
Reactions82
Comments—