Кабинет

Посты канала هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

сначала новые

#2593Текст

#گڕووی_دڵ شەو بە تاسەی باوەشت کۆرپەی دڵم لاواندەوە هەر بەیادی ئەودەمەی تۆ بووی و دەتحاواندەوە ژووری تاریک و تنۆکم ڕوون بە شەوقی وێنەکەت چی گڵۆپ و مۆم هەبوون یەک یەک هەمووم کووژاندەوە چەند مژێ سیگار و چایەک بوونە هاوڕێم دوور لە تۆ تا بەیان سیگار بە سیگار زووزوو دامگیرساندەوە ژانەشێعرێ گرتمی بۆ شەونخوونی و بێکەسیم تا لەدایکبوونی ئەم شێعرە دەسی نەکشاندەوە ئارەزووی شیرینی تێدا وەک خەیاڵی ماچی تۆ هەر بەیادی ئەو شەوەی ماچت بە ماچ دەستاندەوە خۆشەویستیت هەستی دەبزووتم وشەم دەڕژا لە دەم خۆزگە دەتزانی کە چۆن پێنووسی بۆت دەخولاندەوە ئەو گڕەی ناخی دەسووتاندم بەهۆی ئەم عەشقەوە نووکی پێنووسی لە نێو دەستم وەکوو مۆم تواندەوە عەشقی پیریم هەر بەرەو جوانی دەچێ بۆ چاوی تۆ تۆ نەمامی خۆشەویستیت لەو دڵەم بووژاندەوە هەر دەمێ دەگرێ گڕوو کۆرپەی دڵی "کاوە" لە دووت من بە شێعرێکی لە نێو بێشکەی حەزت ڕامژاندەوە ✍ #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi

Открыть в Telegram
Просмотры1 490+25%к среднему
Пересылки—
Реакции33
Комментарии—
#2591Аудио
Просмотры2 660+124%к среднему
Пересылки—
Реакции21
Комментарии—
#2590Текст

#ژانی_کۆن بە ژانی کۆنەوە کەوتووم لەسەر جێی پڕ لە ئازارم ئەوەندم خوێن لەبەر ڕۆیی نەیانزانی بریندارم بە سەرداری لە ڕێی عەشقا ڕچەم دەشکاند و ئێستاکەش بە یاسا و حوکمی دڵدارێ سبەی یا دووی لە سەر دارم ئەوین و باسی ئازادی لە دێڕێکی حەکەم دیتم کە گۆیا پێکەوە هاتوون لە خەڵوەتدا بەسەر زارم بە کۆڵانی مە دانایە و ڕێگای کەوتۆتە شوێنێ‌تر ئەوەی تا دوێکە یارم بوو لەلای ئەو تازە ئەغیارم نە نامە و زەنگێ وەک جاران نە سەردانێکی ژووری من بەڵێ بیستوومە فەرموویە: نەبێ کاری بەسەر کارم لەبیری چۆتەوە ئەو بوو شکاندی عەهد و پەیمانی ئەوەی ویستی بە من کردی کەچی هێشتا قەرزدارم غەزەل شانی وەبەر نادا خەمی تۆ چۆن بدرکێنم؟ بە هانام گەر نەیە شێعرێ دەبینی خۆم لە خۆم بارم ڕمێنی شێعری من دوای تۆش دەمێنێ لای ئەوینداران ئەوانن پێدەزانن من چەنێ شەیدا و ئەویندارم بە زاتی حەزرەتی دڵدار لە ئاسۆ چاو بزر ناکەم هەتا سۆمای ببێ چاوم لەسەر ئەسپی ئەوین سوارم گلەم زۆر بوو لە چاوی تۆ، دڵی "کاوە"ی نەکرد هێدی کە گەیمە دێڕی کۆتایی ببوورە هەر نەبوو چارم ✍ #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi

Открыть в Telegram
Просмотры2 370+99%к среднему
Пересылки—
Реакции22
Комментарии—
#2588Текст

Переслано из لکێنەر بات 🆕

‌من سەردەشتم شێعر : #کاوەداشبەندی ئامادەکردنی گۆرانی #عومەرخاکی ٢٠٢٦ من سەردەشتی خەم و خوێنم من شاری زامداری کوردم من ئەو شارەم لە باوەشما گیانیان سپارد ڕۆڵەی وردم من ئەو کۆرپەم مەمکی دایکم لە زار دابوو خنکاندیانم من ئەو دایکەم جەرگم سووتا و نەیارەکان گریاندیانم من ئەو بووکەم تارای سوورم بە خوێنی خۆم ڕازاندەوە لە نێو ئامێزی زاواکەم جەستەی سڕم تلاندەوە من ئەو لاوەم بە سۆرانی و ڕانکوچۆغە و جامانەوە بەرەبەیان گیانیان کێشام بە سەد فێڵ و پیلانەوە من ئەو باوکەم تەرمی کۆرپەم لە باوەش دا و دەیلاوێنم من ئەو کوردە بێ تاوانەم لە سەد لاوە دەڕژێ خوێنم من زاگڕۆسی گیری تەم و گردەلوول و شەوەزەنگم من هاواری نەبیسراوەم دەیانهەوێ کپ بێ دەنگم من ئەو شارەم مێژوونووسیش لە ئاستمدا کوێر و کەڕ بوو قەڵەمەکەی بۆ سەولەیەک خزمەتکاری خودای شەڕ بوو من شارێکم بە کیمیایی و چەکی دوژمن خاپوور کرام هاوارم کرد بۆ چوار دەورم هاوارێک بووم نەبیسترام من ئەو بەڕوو خۆڕسکانەی زاگڕۆسی خۆڕاگرم دوژمنەکان نەیانزانی دەمبڕنەوە، بەس نامرم لەسەر گۆڕی شەهیدەکان جارێکتر شین دەبمەوە بە خوێن ڕیشەم پاراو دەبێ و باڵا دەکەم هەڵ دەچمەوە پەلەکانم دەبنە دەڕکێک ڕۆ دەچنە چاوی دوژمنم تا تئ‌بگەن قەت ناهێڵم دڵخۆش ببن بە مردنم سەدان جاریش خوێنم بڕژێ و لاشەم بخرێتە سەر زەوی هەڵدەستمەوە هاوار دەکەم سەر بۆ دوژمن ناکەم نەوی بە کیمیایی و چەکوچۆڵتان لە مردنم ناترسێنن دڵنیا بن بۆ نەمانم ڕووڕەش دەبن کەمی دێنن سەدجاری‌تر بۆ کوشتنم بێن و بگرن دەور و پشتم ڕووبەڕووتان هاوار دەکەم پێو نامرم من سەردەشتم #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi

Открыть в Telegram
Просмотры2 530+113%к среднему
Пересылки—
Реакции29
Комментарии—
#2587Аудио
Просмотры2 290+92%к среднему
Пересылки—
Реакции28
Комментарии—
#2586Аудио

#بەدناوترم من لە هەرچی عاشقی ئەم شارەیە بەرچاوترم هەست دەکەم بەم عەشقەوە تۆزێ لەوان بەدناوترم هەرکە شێواندی کەزێی هاوار دەکەم کافر نەکەی زۆر لەوەی تۆ دەتهەوێ ئێستاکە من شێواوترم تۆ دەفەرمووی: بێم شەقامی شار دەقەومێ دەستبەجێ لەو شەقامەی گەر دەڵێی بێڕادە لێقەوماوترم هێند خەیاڵی ناسک و خاوم لەگەڵ چاوت دەکرد لەو خەیاڵە خاوەشم ئێستاکە هەر زۆر خاوترم ئاوی لێوت سەد چرۆی بووژاندەوە و دەرچوون لە خەم کەی دەرمدێنی لە خەم خۆ من گەلێک بێ ئاوترم دەچمەوە کۆڵانی منداڵی و سەرەی شێر و خەتێک پێکەنینم دێ بەوەی گەر لەودەمیش دۆڕاوترم وام دەڕووخێنێ خەمی دووری لە ڕوخساری گەشت هەست دەکەم زیاتر لە ماڵ و حاڵی کورد ڕووخاوترم هەرچی عاشق بوون بە داماوی لە تۆ پاڕانەوە چی بکەم تۆ  تێدەگەی زۆر بێکەس و داماوترم؟ گەرچی "کاوە" ڕۆژ بە ڕۆژ پیری سەری لێ هەڵدەدا سوێند بە گیانت، خۆ لە هەرچی لاو دەبینی لاوترم ✍هۆنراوە و خوێندنەوە: #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi

Открыть в Telegram
Просмотры2 870+141%к среднему
Пересылки—
Реакции21
Комментарии—
#2583Текст
Просмотры1 850+55%к среднему
Пересылки—
Реакции8
Комментарии—
#2582Превью ссылки
Просмотры1 910+61%к среднему
Пересылки—
Реакции22
Комментарии—
#2580Превью ссылки

#باری_خەم لەوەتی هەم لە ئەوین هەر خەمە بۆم ماوەتەوە دڵەکەم لەو کەسەرەی تووش بووە نەبڕاوەتەوە شەوچرای مەنزڵی تەنیایی دڵم بوو چاوت لەو دەمەی ڕۆیشتی چرای ماڵەکە کووژاوتەوە کەسێ پرسی لە دڵم بێژە وەکوو ڕۆژی ئەوەڵ: بە منی بەخشی بەڵام کوشتم و نەمداوەتەوە وەرە جانتای سەفەرت دانێ مەڕۆ مەمکە خەمین دڵ دەڵێ: باری خەمە بۆ منی پێچاوەتەوە هێندە خەمبارە دڵ و هێندە پەرێشان و شەکەت ئەوە سەگ‌گیانە دەنا بۆچی نەبووراوەتەوە لە زنەی چاوەوە بۆت خوێنی دڵم ڕشتە دەرێ سەیرە ئەو چاوە بەبێ هیچ پەڵەیەک زاوەتەوە لە دڵی تۆ گلەیی ناکەم و پێشم نەکوتووی بۆ عەزاب دانی دڵم دەستی نەگێڕاوەتەوە چ دەگۆڕێ بە سەری پیری سەرێ بەیتەوە لێم؟ بەسەرم کەیتەوە بەو ناز و نیگای چاوەتەوە غەیری تۆ هیچ منەتم لێرە بە کەس هەر نییە نی هەرچی چاکەی لەگەڵم کردبوو هەمووم داوەتەوە غەزەلێ ڕازی دڵی دەرنەبڕیم، هەرچی دەکەم لە ئەوینی من و تۆ زۆری نەنووسراوەتەوە شاعێرێکم بە خەمی تۆوە کە دەدوێم لە عەشق هەست دەکەم زێدە قەڵەم سووکە بە دەست "کاوە"تەوە ✍ #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi

Открыть в Telegram
Просмотры3 050+156%к среднему
Пересылки—
Реакции20
Комментарии—