📚 شێعر : #کوردستان ✍ هۆنراوە : #کاوە_داشبەندی کاری ئاوازدانان و گۆرانی بە ژیری دەسکرد. کاناڵی هۆنراوەکانی #کاوە_داشبەندی 👇👇👇👇 https://t.me/kaveh_dashbandi
Открыть в Telegram
هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی
شێعرەکانم کۆرپەی ئەنفالن، زۆربەیان بە ساوایی نێژراون کاوەداشبەندی
Новые посты
📚شێعر : #ماڵاوا_ئەی_بێوەفاکەم ✍ هۆنراوە : #کاوە_داشبەندی بە دەنگی بەسۆزەکەی کاکەی دڵان : #ئاوات_بۆکانی https://t.me/kaveh_dashbandi
Открыть в Telegramئەم شێعرە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کچ پێشکەش بە کچە تاقانەکەی خۆم و هەموو کچە چاوگەشەکانی نیشتمانە جوانەکەم ✍ هۆنراوە و خوێندنەوە #کاوە_داشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi
Открыть в Telegram#گڕووی_دڵ شەو بە تاسەی باوەشت کۆرپەی دڵم لاواندەوە هەر بەیادی ئەودەمەی تۆ بووی و دەتحاواندەوە ژووری تاریک و تنۆکم ڕوون بە شەوقی وێنەکەت چی گڵۆپ و مۆم هەبوون یەک یەک هەمووم کووژاندەوە چەند مژێ سیگار و چایەک بوونە هاوڕێم دوور لە تۆ تا بەیان سیگار بە سیگار زووزوو دامگیرساندەوە ژانەشێعرێ گرتمی بۆ شەونخوونی و بێکەسیم تا لەدایکبوونی ئەم شێعرە دەسی نەکشاندەوە ئارەزووی شیرینی تێدا وەک خەیاڵی ماچی تۆ هەر بەیادی ئەو شەوەی ماچت بە ماچ دەستاندەوە خۆشەویستیت هەستی دەبزووتم وشەم دەڕژا لە دەم خۆزگە دەتزانی کە چۆن پێنووسی بۆت دەخولاندەوە ئەو گڕەی ناخی دەسووتاندم بەهۆی ئەم عەشقەوە نووکی پێنووسی لە نێو دەستم وەکوو مۆم تواندەوە عەشقی پیریم هەر بەرەو جوانی دەچێ بۆ چاوی تۆ تۆ نەمامی خۆشەویستیت لەو دڵەم بووژاندەوە هەر دەمێ دەگرێ گڕوو کۆرپەی دڵی "کاوە" لە دووت من بە شێعرێکی لە نێو بێشکەی حەزت ڕامژاندەوە ✍ #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi
Открыть в Telegram📚شێعری #پێم_مەفڕۆشە_شەڕێ ✍ هۆنراوە #کاوەداشبەندی لە شەواهەنگی ئاڤامیدیا بە دەنگی برای خۆشەویستم مامە #ئاوات_بۆکانی https://t.me/kaveh_dashbandi
Открыть в Telegram#کەی_دەبێ_کاتت کەی دەبێ کاتت لە کوچەی ئێمە جارێ تێپەڕی؟ تۆزە لوتفێ کەی بە حاڵم ڕوو بە خوارێ تێپەڕی چاوەکان هێشتا بە تاسەی دیتنی دووبارەتن تۆ نەبووی گەرچی لەبەر چاو چەند نیگارێ تێپەڕی من لە نێو شێعرێ سکاڵام کرد لە تۆ گەر نایەوە چی نەخایایند ئەم وتارەی من لە شارێ تێپەڕی پاییزێ گرتوویە ئەستۆی خونچەوردیلەی حەزم لەو بەڵێنەی تۆ دەزانی چەند بەهارێ تێپەڕی؟ ژەنگەژانێکم لە دڵ نیشت و نەبووی سوکنایی بۆم بێ وەفاییم دی لە ژین، وەک تۆ لە بارێ تێبەڕی دەوڵەمەندی بوو ئەوینت زوو ڕما کۆشکی حەزم ژین لە دوای تۆ هەر لە خەڵوەت وەک هەژارێ تێپەڕی نامە شێعرێکم لە لات جێماوە هەر بیخوێنەوە یادی ئەو ڕۆژانە گەر وەک یادگارێ تێپەڕی گیانی "کاوە" تۆ دەزانی عەشقی تۆ هەر کۆن نەبوو گەرچی خۆت هاتی بەلاما وەک تەوارێ تێپەڕی ✍ هۆنراوە و خوێندنەوە #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi
Открыть в Telegram#ژانی_کۆن بە ژانی کۆنەوە کەوتووم لەسەر جێی پڕ لە ئازارم ئەوەندم خوێن لەبەر ڕۆیی نەیانزانی بریندارم بە سەرداری لە ڕێی عەشقا ڕچەم دەشکاند و ئێستاکەش بە یاسا و حوکمی دڵدارێ سبەی یا دووی لە سەر دارم ئەوین و باسی ئازادی لە دێڕێکی حەکەم دیتم کە گۆیا پێکەوە هاتوون لە خەڵوەتدا بەسەر زارم بە کۆڵانی مە دانایە و ڕێگای کەوتۆتە شوێنێتر ئەوەی تا دوێکە یارم بوو لەلای ئەو تازە ئەغیارم نە نامە و زەنگێ وەک جاران نە سەردانێکی ژووری من بەڵێ بیستوومە فەرموویە: نەبێ کاری بەسەر کارم لەبیری چۆتەوە ئەو بوو شکاندی عەهد و پەیمانی ئەوەی ویستی بە من کردی کەچی هێشتا قەرزدارم غەزەل شانی وەبەر نادا خەمی تۆ چۆن بدرکێنم؟ بە هانام گەر نەیە شێعرێ دەبینی خۆم لە خۆم بارم ڕمێنی شێعری من دوای تۆش دەمێنێ لای ئەوینداران ئەوانن پێدەزانن من چەنێ شەیدا و ئەویندارم بە زاتی حەزرەتی دڵدار لە ئاسۆ چاو بزر ناکەم هەتا سۆمای ببێ چاوم لەسەر ئەسپی ئەوین سوارم گلەم زۆر بوو لە چاوی تۆ، دڵی "کاوە"ی نەکرد هێدی کە گەیمە دێڕی کۆتایی ببوورە هەر نەبوو چارم ✍ #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi
Открыть в Telegram📚 شێعر : #بۆی_غەریبی ✍ هۆنراوە و خوێندنەوە : #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi
Открыть в TelegramПереслано из لکێنەر بات 🆕
من سەردەشتم شێعر : #کاوەداشبەندی ئامادەکردنی گۆرانی #عومەرخاکی ٢٠٢٦ من سەردەشتی خەم و خوێنم من شاری زامداری کوردم من ئەو شارەم لە باوەشما گیانیان سپارد ڕۆڵەی وردم من ئەو کۆرپەم مەمکی دایکم لە زار دابوو خنکاندیانم من ئەو دایکەم جەرگم سووتا و نەیارەکان گریاندیانم من ئەو بووکەم تارای سوورم بە خوێنی خۆم ڕازاندەوە لە نێو ئامێزی زاواکەم جەستەی سڕم تلاندەوە من ئەو لاوەم بە سۆرانی و ڕانکوچۆغە و جامانەوە بەرەبەیان گیانیان کێشام بە سەد فێڵ و پیلانەوە من ئەو باوکەم تەرمی کۆرپەم لە باوەش دا و دەیلاوێنم من ئەو کوردە بێ تاوانەم لە سەد لاوە دەڕژێ خوێنم من زاگڕۆسی گیری تەم و گردەلوول و شەوەزەنگم من هاواری نەبیسراوەم دەیانهەوێ کپ بێ دەنگم من ئەو شارەم مێژوونووسیش لە ئاستمدا کوێر و کەڕ بوو قەڵەمەکەی بۆ سەولەیەک خزمەتکاری خودای شەڕ بوو من شارێکم بە کیمیایی و چەکی دوژمن خاپوور کرام هاوارم کرد بۆ چوار دەورم هاوارێک بووم نەبیسترام من ئەو بەڕوو خۆڕسکانەی زاگڕۆسی خۆڕاگرم دوژمنەکان نەیانزانی دەمبڕنەوە، بەس نامرم لەسەر گۆڕی شەهیدەکان جارێکتر شین دەبمەوە بە خوێن ڕیشەم پاراو دەبێ و باڵا دەکەم هەڵ دەچمەوە پەلەکانم دەبنە دەڕکێک ڕۆ دەچنە چاوی دوژمنم تا تئبگەن قەت ناهێڵم دڵخۆش ببن بە مردنم سەدان جاریش خوێنم بڕژێ و لاشەم بخرێتە سەر زەوی هەڵدەستمەوە هاوار دەکەم سەر بۆ دوژمن ناکەم نەوی بە کیمیایی و چەکوچۆڵتان لە مردنم ناترسێنن دڵنیا بن بۆ نەمانم ڕووڕەش دەبن کەمی دێنن سەدجاریتر بۆ کوشتنم بێن و بگرن دەور و پشتم ڕووبەڕووتان هاوار دەکەم پێو نامرم من سەردەشتم #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi
Открыть в Telegram#وەرە شەوە دیسان بەخەمی تۆوە سەرم کردە سەرین نییە ئەستێرەیێ بۆم چۆڵگەیە ئاسمانی بەرین زەردەپاییزی تەمەن گرتی بەری دەرگا پێم گوڵچرۆی لێو بە خەمی تۆوە هەمووی هەڵدەورین وەرە جارێ خەبەرێ بگرە لە شەوگاری ڕەشم بەسەرت ئێستی من و دەرد و پەژارە و کەسەرین چ دەبوو نامەیێکت بێت و کەمێ شادم کات؟ ئەوە دوو ساڵی ڕەبەق ڕۆیشت و لە یەک بێخەبەرین من و دڵ خۆزگە بە مردن کە نەخوازین چبکەین؟ ئەو هەموو داخی دڵ و ژان و خەمە چۆنی بەرین؟ گوڵبزەم خەونە، لە دڵ شادی نەماوە دە وەرە چی بڵێم؟ هەر وەکوو تۆ دیارە ئەوانیش سەفەرین بێ تۆ ئامێزی خەفەت هەڵدەگڵۆفم بە تەنێ تێدەگەی گەر من و دڵ ئێستێ چەنێ قوڕبەسەرین؟ وەرە بخوێنەوە ئەم شێعرە کە بۆتم نووسی غەزەلیش حاڵ و هەوای دووری لە تۆ و دەربەدەرین نییە سوکنایی دڵی "کاوە" غەزەل چەند کورتە زۆر و کەم هەرچی هەبوو تۆ بڵێ: ئی بێهونەرین ✍ هۆنراوە و خوێندنەوە #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi
Открыть в TelegramСвязи
Похожие каналы
خط سوم@khatvakhakИскусство1,39 тыс.- کانون خوشنویسی معاصر ایران@khoshnevisiemoaserИскусство1,38 тыс.
خانه هنرمندان مشهد@honar_mashhadИскусство1,38 тыс.
حُـسِيـنـْ جــانـ@hossein_jaanИскусство1,39 тыс.
🌹رسالت شعر🍃🖌@sher_resalatИскусство1,39 тыс.
Haha?.@mitititi2Искусство1,37 тыс.
Contraband warehouse.@bbebboppИскусство1,37 тыс.
Haniyan_Studio@haniyan_studioИскусство1,4 тыс.