📚 شێعر : #کوردستان ✍ هۆنراوە : #کاوە_داشبەندی کاری ئاوازدانان و گۆرانی بە ژیری دەسکرد. کاناڵی هۆنراوەکانی #کاوە_داشبەندی 👇👇👇👇 https://t.me/kaveh_dashbandi
Open in TelegramPosts of هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی
📚شێعر : #ماڵاوا_ئەی_بێوەفاکەم ✍ هۆنراوە : #کاوە_داشبەندی بە دەنگی بەسۆزەکەی کاکەی دڵان : #ئاوات_بۆکانی https://t.me/kaveh_dashbandi
Open in Telegramئەم شێعرە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کچ پێشکەش بە کچە تاقانەکەی خۆم و هەموو کچە چاوگەشەکانی نیشتمانە جوانەکەم ✍ هۆنراوە و خوێندنەوە #کاوە_داشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi
Open in Telegram#گڕووی_دڵ شەو بە تاسەی باوەشت کۆرپەی دڵم لاواندەوە هەر بەیادی ئەودەمەی تۆ بووی و دەتحاواندەوە ژووری تاریک و تنۆکم ڕوون بە شەوقی وێنەکەت چی گڵۆپ و مۆم هەبوون یەک یەک هەمووم کووژاندەوە چەند مژێ سیگار و چایەک بوونە هاوڕێم دوور لە تۆ تا بەیان سیگار بە سیگار زووزوو دامگیرساندەوە ژانەشێعرێ گرتمی بۆ شەونخوونی و بێکەسیم تا لەدایکبوونی ئەم شێعرە دەسی نەکشاندەوە ئارەزووی شیرینی تێدا وەک خەیاڵی ماچی تۆ هەر بەیادی ئەو شەوەی ماچت بە ماچ دەستاندەوە خۆشەویستیت هەستی دەبزووتم وشەم دەڕژا لە دەم خۆزگە دەتزانی کە چۆن پێنووسی بۆت دەخولاندەوە ئەو گڕەی ناخی دەسووتاندم بەهۆی ئەم عەشقەوە نووکی پێنووسی لە نێو دەستم وەکوو مۆم تواندەوە عەشقی پیریم هەر بەرەو جوانی دەچێ بۆ چاوی تۆ تۆ نەمامی خۆشەویستیت لەو دڵەم بووژاندەوە هەر دەمێ دەگرێ گڕوو کۆرپەی دڵی "کاوە" لە دووت من بە شێعرێکی لە نێو بێشکەی حەزت ڕامژاندەوە ✍ #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi
Open in Telegram📚شێعری #پێم_مەفڕۆشە_شەڕێ ✍ هۆنراوە #کاوەداشبەندی لە شەواهەنگی ئاڤامیدیا بە دەنگی برای خۆشەویستم مامە #ئاوات_بۆکانی https://t.me/kaveh_dashbandi
Open in Telegram#کەی_دەبێ_کاتت کەی دەبێ کاتت لە کوچەی ئێمە جارێ تێپەڕی؟ تۆزە لوتفێ کەی بە حاڵم ڕوو بە خوارێ تێپەڕی چاوەکان هێشتا بە تاسەی دیتنی دووبارەتن تۆ نەبووی گەرچی لەبەر چاو چەند نیگارێ تێپەڕی من لە نێو شێعرێ سکاڵام کرد لە تۆ گەر نایەوە چی نەخایایند ئەم وتارەی من لە شارێ تێپەڕی پاییزێ گرتوویە ئەستۆی خونچەوردیلەی حەزم لەو بەڵێنەی تۆ دەزانی چەند بەهارێ تێپەڕی؟ ژەنگەژانێکم لە دڵ نیشت و نەبووی سوکنایی بۆم بێ وەفاییم دی لە ژین، وەک تۆ لە بارێ تێبەڕی دەوڵەمەندی بوو ئەوینت زوو ڕما کۆشکی حەزم ژین لە دوای تۆ هەر لە خەڵوەت وەک هەژارێ تێپەڕی نامە شێعرێکم لە لات جێماوە هەر بیخوێنەوە یادی ئەو ڕۆژانە گەر وەک یادگارێ تێپەڕی گیانی "کاوە" تۆ دەزانی عەشقی تۆ هەر کۆن نەبوو گەرچی خۆت هاتی بەلاما وەک تەوارێ تێپەڕی ✍ هۆنراوە و خوێندنەوە #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi
Open in Telegram#ژانی_کۆن بە ژانی کۆنەوە کەوتووم لەسەر جێی پڕ لە ئازارم ئەوەندم خوێن لەبەر ڕۆیی نەیانزانی بریندارم بە سەرداری لە ڕێی عەشقا ڕچەم دەشکاند و ئێستاکەش بە یاسا و حوکمی دڵدارێ سبەی یا دووی لە سەر دارم ئەوین و باسی ئازادی لە دێڕێکی حەکەم دیتم کە گۆیا پێکەوە هاتوون لە خەڵوەتدا بەسەر زارم بە کۆڵانی مە دانایە و ڕێگای کەوتۆتە شوێنێتر ئەوەی تا دوێکە یارم بوو لەلای ئەو تازە ئەغیارم نە نامە و زەنگێ وەک جاران نە سەردانێکی ژووری من بەڵێ بیستوومە فەرموویە: نەبێ کاری بەسەر کارم لەبیری چۆتەوە ئەو بوو شکاندی عەهد و پەیمانی ئەوەی ویستی بە من کردی کەچی هێشتا قەرزدارم غەزەل شانی وەبەر نادا خەمی تۆ چۆن بدرکێنم؟ بە هانام گەر نەیە شێعرێ دەبینی خۆم لە خۆم بارم ڕمێنی شێعری من دوای تۆش دەمێنێ لای ئەوینداران ئەوانن پێدەزانن من چەنێ شەیدا و ئەویندارم بە زاتی حەزرەتی دڵدار لە ئاسۆ چاو بزر ناکەم هەتا سۆمای ببێ چاوم لەسەر ئەسپی ئەوین سوارم گلەم زۆر بوو لە چاوی تۆ، دڵی "کاوە"ی نەکرد هێدی کە گەیمە دێڕی کۆتایی ببوورە هەر نەبوو چارم ✍ #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi
Open in Telegram📚 شێعر : #بۆی_غەریبی ✍ هۆنراوە و خوێندنەوە : #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi
Open in TelegramForwarded from لکێنەر بات 🆕
من سەردەشتم شێعر : #کاوەداشبەندی ئامادەکردنی گۆرانی #عومەرخاکی ٢٠٢٦ من سەردەشتی خەم و خوێنم من شاری زامداری کوردم من ئەو شارەم لە باوەشما گیانیان سپارد ڕۆڵەی وردم من ئەو کۆرپەم مەمکی دایکم لە زار دابوو خنکاندیانم من ئەو دایکەم جەرگم سووتا و نەیارەکان گریاندیانم من ئەو بووکەم تارای سوورم بە خوێنی خۆم ڕازاندەوە لە نێو ئامێزی زاواکەم جەستەی سڕم تلاندەوە من ئەو لاوەم بە سۆرانی و ڕانکوچۆغە و جامانەوە بەرەبەیان گیانیان کێشام بە سەد فێڵ و پیلانەوە من ئەو باوکەم تەرمی کۆرپەم لە باوەش دا و دەیلاوێنم من ئەو کوردە بێ تاوانەم لە سەد لاوە دەڕژێ خوێنم من زاگڕۆسی گیری تەم و گردەلوول و شەوەزەنگم من هاواری نەبیسراوەم دەیانهەوێ کپ بێ دەنگم من ئەو شارەم مێژوونووسیش لە ئاستمدا کوێر و کەڕ بوو قەڵەمەکەی بۆ سەولەیەک خزمەتکاری خودای شەڕ بوو من شارێکم بە کیمیایی و چەکی دوژمن خاپوور کرام هاوارم کرد بۆ چوار دەورم هاوارێک بووم نەبیسترام من ئەو بەڕوو خۆڕسکانەی زاگڕۆسی خۆڕاگرم دوژمنەکان نەیانزانی دەمبڕنەوە، بەس نامرم لەسەر گۆڕی شەهیدەکان جارێکتر شین دەبمەوە بە خوێن ڕیشەم پاراو دەبێ و باڵا دەکەم هەڵ دەچمەوە پەلەکانم دەبنە دەڕکێک ڕۆ دەچنە چاوی دوژمنم تا تئبگەن قەت ناهێڵم دڵخۆش ببن بە مردنم سەدان جاریش خوێنم بڕژێ و لاشەم بخرێتە سەر زەوی هەڵدەستمەوە هاوار دەکەم سەر بۆ دوژمن ناکەم نەوی بە کیمیایی و چەکوچۆڵتان لە مردنم ناترسێنن دڵنیا بن بۆ نەمانم ڕووڕەش دەبن کەمی دێنن سەدجاریتر بۆ کوشتنم بێن و بگرن دەور و پشتم ڕووبەڕووتان هاوار دەکەم پێو نامرم من سەردەشتم #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi
Open in Telegram#وەرە شەوە دیسان بەخەمی تۆوە سەرم کردە سەرین نییە ئەستێرەیێ بۆم چۆڵگەیە ئاسمانی بەرین زەردەپاییزی تەمەن گرتی بەری دەرگا پێم گوڵچرۆی لێو بە خەمی تۆوە هەمووی هەڵدەورین وەرە جارێ خەبەرێ بگرە لە شەوگاری ڕەشم بەسەرت ئێستی من و دەرد و پەژارە و کەسەرین چ دەبوو نامەیێکت بێت و کەمێ شادم کات؟ ئەوە دوو ساڵی ڕەبەق ڕۆیشت و لە یەک بێخەبەرین من و دڵ خۆزگە بە مردن کە نەخوازین چبکەین؟ ئەو هەموو داخی دڵ و ژان و خەمە چۆنی بەرین؟ گوڵبزەم خەونە، لە دڵ شادی نەماوە دە وەرە چی بڵێم؟ هەر وەکوو تۆ دیارە ئەوانیش سەفەرین بێ تۆ ئامێزی خەفەت هەڵدەگڵۆفم بە تەنێ تێدەگەی گەر من و دڵ ئێستێ چەنێ قوڕبەسەرین؟ وەرە بخوێنەوە ئەم شێعرە کە بۆتم نووسی غەزەلیش حاڵ و هەوای دووری لە تۆ و دەربەدەرین نییە سوکنایی دڵی "کاوە" غەزەل چەند کورتە زۆر و کەم هەرچی هەبوو تۆ بڵێ: ئی بێهونەرین ✍ هۆنراوە و خوێندنەوە #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi
Open in Telegram#بەدناوترم من لە هەرچی عاشقی ئەم شارەیە بەرچاوترم هەست دەکەم بەم عەشقەوە تۆزێ لەوان بەدناوترم هەرکە شێواندی کەزێی هاوار دەکەم کافر نەکەی زۆر لەوەی تۆ دەتهەوێ ئێستاکە من شێواوترم تۆ دەفەرمووی: بێم شەقامی شار دەقەومێ دەستبەجێ لەو شەقامەی گەر دەڵێی بێڕادە لێقەوماوترم هێند خەیاڵی ناسک و خاوم لەگەڵ چاوت دەکرد لەو خەیاڵە خاوەشم ئێستاکە هەر زۆر خاوترم ئاوی لێوت سەد چرۆی بووژاندەوە و دەرچوون لە خەم کەی دەرمدێنی لە خەم خۆ من گەلێک بێ ئاوترم دەچمەوە کۆڵانی منداڵی و سەرەی شێر و خەتێک پێکەنینم دێ بەوەی گەر لەودەمیش دۆڕاوترم وام دەڕووخێنێ خەمی دووری لە ڕوخساری گەشت هەست دەکەم زیاتر لە ماڵ و حاڵی کورد ڕووخاوترم هەرچی عاشق بوون بە داماوی لە تۆ پاڕانەوە چی بکەم تۆ تێدەگەی زۆر بێکەس و داماوترم؟ گەرچی "کاوە" ڕۆژ بە ڕۆژ پیری سەری لێ هەڵدەدا سوێند بە گیانت، خۆ لە هەرچی لاو دەبینی لاوترم ✍هۆنراوە و خوێندنەوە: #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi
Open in Telegram📚 شێعری : #مرد_ئەوین نوێترین شێعرم کە بە ژیری دەستکرد لەلایەن مامۆستا عومەری خاکییەوە کراوە بە گۆرانی. https://t.me/kaveh_dashbandi
Open in Telegramهاوڕێیان نوێترین ئەلبوومی شێعرەکانم کە لەلایەن مامۆستا عومەری خاکییەوە بە ژیری دەستکرد کراون بە گۆرانی هەر ئێستا لە یوتیووب بەردەستە و دەتوانن گوێبیستی بن. ئەو خوشک و برا شاعێرانەش کە حەزیان لێیە شێعرەکانیان بە ژیری دەستکرد بکرێتە گۆرانی پەیوەندیم پێوە بگرن ڕێگای پەیوەندی مامۆستایان دەنێرمە خزمەتی. بەستەری یوتیووب بۆ بینینی ئەلبوومی تازەێ شێعرەکانم. https://youtube.com/@kurdixai?si=ldCx9pJylp4-gW03
Open in Telegram#مرد_ئەوین پێمکوتی تۆ گیانی خۆت دەست هەڵگرە وام لێ مەکە نابێ بۆ تۆ ئەو دڵەم زامدارە داوام لێ مەکە چەند لەتی دڵمم لە کۆڵانی جەفا لێ ون بووە نیم لەگەڵ باسی ئەوین، چاوی بە مانام لێ مەکە زەردە ئێوارەی نەبوون گرتوویە ئاسۆگی ژیان کەم کەمێ ئاوا دەبم چیتر سکاڵام لێ مەکە پڕ بە قوڕگی شێعرەکەم لەم دێڕە خەم دەڕشێمەوە لێمگەڕێ پێدا بڕۆم ئیلهام و سەروام لێ مەکە سستە ئەژنۆ تاقەتی ئەم هاتوچۆیەی تیا نەما وێڵ بە کۆڵانی ئەوین شێوەی بەڕەڵڵام لێ مەکە چی وتم نەیبیست ئەوەی گوێبیستی بووم و دەمهەویست با لەکن تۆی دەربڕم ڕاوەستە تۆ ڕام لێ مەکە دوێ شەوێ بوو دڵ بە ناکامی لەبن گوێم پێی وتم: مرد ئەوین، تۆ گیانی خۆت "کاوە" تەمەنام لێ مەکە ✍ #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi
Open in Telegram📚 شێعر: #نیشتمانم ✍ هۆنراوە و خوێندنەوە: #کاوەداشبەندی 🎤 ئاواز و گۆرانی : مامۆستا حەسەن دەرزی 🖥 چێکردنی کلیپ: سولەیمانی چەرخەنداز(ڕاژان فیلمی بۆکان) https://t.me/kaveh_dashbandi
Open in Telegram#باری_خەم لەوەتی هەم لە ئەوین هەر خەمە بۆم ماوەتەوە دڵەکەم لەو کەسەرەی تووش بووە نەبڕاوەتەوە شەوچرای مەنزڵی تەنیایی دڵم بوو چاوت لەو دەمەی ڕۆیشتی چرای ماڵەکە کووژاوتەوە کەسێ پرسی لە دڵم بێژە وەکوو ڕۆژی ئەوەڵ: بە منی بەخشی بەڵام کوشتم و نەمداوەتەوە وەرە جانتای سەفەرت دانێ مەڕۆ مەمکە خەمین دڵ دەڵێ: باری خەمە بۆ منی پێچاوەتەوە هێندە خەمبارە دڵ و هێندە پەرێشان و شەکەت ئەوە سەگگیانە دەنا بۆچی نەبووراوەتەوە لە زنەی چاوەوە بۆت خوێنی دڵم ڕشتە دەرێ سەیرە ئەو چاوە بەبێ هیچ پەڵەیەک زاوەتەوە لە دڵی تۆ گلەیی ناکەم و پێشم نەکوتووی بۆ عەزاب دانی دڵم دەستی نەگێڕاوەتەوە چ دەگۆڕێ بە سەری پیری سەرێ بەیتەوە لێم؟ بەسەرم کەیتەوە بەو ناز و نیگای چاوەتەوە غەیری تۆ هیچ منەتم لێرە بە کەس هەر نییە نی هەرچی چاکەی لەگەڵم کردبوو هەمووم داوەتەوە غەزەلێ ڕازی دڵی دەرنەبڕیم، هەرچی دەکەم لە ئەوینی من و تۆ زۆری نەنووسراوەتەوە شاعێرێکم بە خەمی تۆوە کە دەدوێم لە عەشق هەست دەکەم زێدە قەڵەم سووکە بە دەست "کاوە"تەوە ✍ #کاوەداشبەندی https://t.me/kaveh_dashbandi
Open in Telegramشینگێڕی هونەرمەندی پەنجەزێڕینی کوردستان مامۆستا عوسمانی ڕەحمانزادە (باوکەژێپێتۆ) لە کۆڕی پڕسە و ماتەمینی مامۆستا لە مزگەوتی ئاوایی ناچیت. https://t.me/kaveh_dashbandi
Open in Telegram