Кабинет
فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی.‌

فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی.‌

فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی. کاناڵ: @farhangijin: https://t.me/farhangijin کۆڕ https://t.me/farhangijin1 ئەدمین: @Tahirrahmani2 هەوەڵ پەیام: https://t.me/farhangijin/4

Юзернейм
@farhangijin
Категория
Лингвистика
Страна
ИракИрак
Подписчики5 850
Просмотров на пост, 7 дн.473−56,9% к пред. 7 дн.
ERR8,09 %за 7 дней

Средние просмотры поста по дням

По дню публикации

Показать таблицей
ДатаПросмотров на пост
16 нояб. 2026 г.937
17 нояб. 2026 г.1 460
18 нояб. 2026 г.914
19 нояб. 2026 г.1 235
20 нояб. 2026 г.999
21 нояб. 2026 г.1 060
22 нояб. 2026 г.843
23 нояб. 2026 г.679
24 нояб. 2026 г.600
25 нояб. 2026 г.515
26 нояб. 2026 г.482
27 нояб. 2026 г.412
28 нояб. 2026 г.134

Самые просматриваемые за месяц

  1. 01

    مەڕ و مێش یان دەتکەنە شێخ یان دەتکەنە دەروێش    ــــــــــــــــ   ـــــــــــــــــــ لە دەشتی قەراج و کەندێناوەی ئەو ئیدیۆمە بەکار دەهێنرێت و هەندێک جار دەوترێت: بزن و مێش، بەڵام لێرەدا مەڕ و مێشهەنگ بەکار هێنراوە، ئەگەر دووچاری وشکەساڵی و نەخۆشی و ئافات و دەرد و بەڵا و کارەسات و پەلاماری گورگ و زەنگەستوورە نەبن، ئەوا بەروبوومەکانیان و فرۆشیان دەبێتە هۆی دەوڵەمەندبوونی خاوەنەکانیان، بەمەش پێگەی شێخ و پیر بۆ خاوەنەکانیان دەستەبەر دەکەن و ڕێزلێگیراو دەبن، بەڵام ئەگەر نەخۆشی و دەردوبەڵا ڕوویان تێ بکات خاوەنەکانیان زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت و دێنەوە سەر ساجی عەلی و دەبنە دەروێشی کەشکۆڵ‌لەکۆڵ و چاو لە دەستی خەڵک و بەر ئەو دەرگا و ئەم دەرگا دەبن بۆ ئەمەیە لە سنووری دەشتەکییەکانی هەولێر وتراوە: مەڕ و مێش یان دەتکەنە شێخ یان دەتکەنە دەروێش. ــــــــــــــ بە سوپاسە لە کوردیپیدیا وەرگیراو ە مێش: مێش هەنگوین، هەنگ زەنگەستورە: ژەنگەسوورە بەکر ئەحمەدی ✅✅✅✅✅ فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی @farhangijin

    Фото
    Просмотры1,46 тыс.
    Пересылки—
    Реакции7
    Комментарии—
  2. 02
    Просмотры1,38 тыс.
    Пересылки—
    Реакции8
    Комментарии—
  3. 03
    Просмотры1,09 тыс.
    Пересылки—
    Реакции9
    Комментарии—
  4. 04

    #گەردان_گەرد_گەشت. لە دنیای مەجازی دیتم ئەیژن گەردان و گەردانکردن واتا صرف افعال، گەردانکردن فارسییە و هاتووە نێو زمانی کورد، باشە ئەگەر فارسییە بە کام بەڵگەی زانستیی زمانەوانی؟ ئێمە لە زمانی کوردیدا هەزاران وشەمان هەیە کە وشەی لێکدراو وداڕێژراون و لە گەرد و گەردان درووست کراون و گەر و گەردان هەر وەکوو دەوری کار واتا فعل لەنێو زمانماندا هەیە، وە سەرگەردت بم واشەی سەر لانە، سەرگەرد: گەڕان و سووڕانەوە بە دەوری سەر ئەم ئاکارە باوەڕێکی کۆنی کوردییە کە حەوت جار بسووڕیتەوە دەوری کەسێک دەرد و بەڵای ئەو کەسە تێ بۆ تۆ، وشەی گەشتیار لە گەرد و گێڵ درووست کراوە، وێنەی ماڵ‌بریای مینەی ئەگەردم، گەردیم: گەڕام، لە شێوەزاری لەکی و کەلهوڕی و گەڕووسی ئەم وشەیە وەکوو کار واتا فعل گۆیە دەکرێ، ئاخۆ ئەوەی بەشێکی زۆری کورد ئەم وشەیە هەیە و گۆیەی دەکا نابێتە بەڵگە بۆ سەلماندنی کوردبوونی ئەم وشەیە؟ جا ئەگەر وتیان هاوبەشی نێوان زمانەکانی کوردی و فارسییە دڵنیا بین کە ئەوە سەرچاوەکەی کوردییە چۆن کورد هێشتاشی لەگەڵ بێ ناوەندێکمان نەبووە و نیە بۆ تۆماری وشەکانی زمانمان، ئەوەی هەیە سنگاوسنگ و دەم بە دەم گەیشتووە ئێمە، لەمە بەڵگەی گەورەتر چی ببێ؟ هەزاران نموونەمان هەیە کە گەرد هەم بەشێکە لە وشە و هەم کار واتا فعلە، بێ هیچ سێ‌ودوو کردنێ وشەی گەرد و گەردان و گەشت و گەشتکردن و گەڕان و گەڕیان و گێڵان کوردیین و داشدەی حاشاهەڵنەگری زمانی کوردین. کاناڵ وشەی دانسقەی کوردی ✅✅✅✅ فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی @farhangijin

    Текст
    Просмотры1,06 тыс.
    Пересылки—
    Реакции8
    Комментарии—

Новые посты

#3977Текст
Просмотры33−95%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#3976Текст
Просмотры234−67%к среднему
Пересылки—
Реакции3
Комментарии—
#3974Текст

Переслано из کابان

ڕۆمانی کابان بەشی یەکەم سەرما و سۆڵی جستانێ بە سەر چوو و نەورۆزیش بە هێلکە شکێنە و هەتەری و مەتەرێ و ئاور کردنەوە تێپەڕی، ئەو پیاوانەی بە بەریانەوە مابوو دە گەڵ کوڕە جحێڵەکان خەریکی كێڵان و چاندنی زەوی و زارێ بوون گەنم و جۆی دێمەی هەستابوون و لە بەر بای کەروێشکەیان دەکرد . کچە جحێڵەکان ماڵیان وە دەرنابوو و سۆبەکانیان هێنابوە سەر چۆمی دەیانشوشت بۆ وەی بوغ و ڕەشایی ئەو جستانە دوور و درێژەی لێ بکەنەوە . وەختی وەی هاتبوو مەڕ و ماڵات لە تەویلە و هۆڵەکان بێنە دەرێ و بۆ لەوەڕێ بچنە ئەو موچە و مەزرا پڕ لە پیت و بەرەکەتەی . ئیدی دە گەڵ هاتنی بەهارێ وەرزی کوێرەوەری و هەڵات هەڵاتێنیش دەستی پێدەکرد ، حەر لە وەرزێڕ و جوتبەندە ڕا بگرە حەتا دەگاتە ئەوانەی خۆیان ساز دەکرد بۆ چوونە کورەخانەی یان دەبوون بە پاڵە و سەپان حەمووی دە فکری وە دەست هێنانی ڕسقێکی حەڵاڵ و زەڵاڵ دا بوون بۆ خۆیان و ژن و ماڵ و منداڵیان . مام وسێن دەستی بە حەواوە بوو و دەپاڕاوە دەیکوت خوڵایە چیدی باران نەبارێ دڵۆپەی ئەو جستانەی حەجمینی لێ هەڵگرتبووین ، فەقیرە بەو سارد و سەرمایەی حەر پێدەکرا بچێ سەر بانی بشێلێتەوە سوێندی دەخوارد دەیکوت ئەگە نانی شەوێم نەبێ ئەو ساڵ ئەو سەر بانەی حەر سواغ دەکەم خۆ گوزەرانن نەبوو لە بەر دڵۆپەی . نەنکم ڕۆنیشتبوو بەو دەسحێبانەی خاڵم لە حەجێ ڕا بۆی هێنابوو خەریکی تەلیلەی بوو و جار جار دەرزیلەکەی دەگوێزتەوە دەیکوت چی وام نەماوە ئەو ختمەشم خەڵاس بێ ، دایکیشم کۆڵێکی شمەک لە پێش خۆی هەڵڕشتبوو شمەکی جستانێی جۆ دەکردنەوە و دە بوخچانی دەنا بۆ ساڵێکی دیکە هەڵیدەگرتن و لە بەرەخۆیەوە نارە ناری دەهات هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێی دەگوت . ئەمنیش بارێک شیو و کوڵم دانابوو بیبەمە جۆمی بیانشۆم بە پێکەنینەوە بە دایکم کوت جا ئەوە سێ ڕۆژە ئەو ماڵ و حاڵەی خاوێن دکەمەوە نێو زگن دەرهات بە شۆرباو لەپە و پیوازاوێ حەتا دێمەوە لە چۆمی هەریشتەپڵاوێکی خۆشن بۆ لێ بنێ دایکم وا دەکا بە خوڵای ناماقوڵی وا دەکا کەس نەیکردووە ئەرێوەڵا دە نێو ئەو کار و کوێرەوەرێی دا هەڵدەستم هەریشتەپڵاوی بۆ تۆ لێدەنێم . تەشتم لە سەر سەرم دانا و بەرەو چۆمی ڕۆیشتم هێشتا نەگەیشتبوومە نیوەی ڕێیە گوێم لە سرت و خورتان بوو دەیانکوت فاتم دیار نێ ئەو دێیەیان لە سەنگ و سوژن داوە نایبیننەوە ،بە پەلە گەڕامەوە ئەو خەبەرەم بۆ ماڵێن بردەوە . دایکم بە حەرتک دەستان بە ڕانی خۆی دادا کوتی بێ و نەبێ ڕە گەڵ جەفحەری کەوتووە ، کوتی لە دایکی خۆت کەوێ بە غارێکی بچۆ بزانە لە مەزرایەیە چ باس و خواسە جوابێکم بۆ بێنەوە چووم حەر کاکە ڕەسووم لە مەزرایێ بوو ژنی مە قەت نەدەچوونە مەزرایێ کاکم بە توڕەیەوە کوتی ئەوە لێرە چ دەکەی کوتم وا بزانم جەفحەر فاتمی هەڵگرتووە هاتووم بزانم لێرەیە کوتی نەوەڵا ئەوڕۆ حەر نەهاتۆتە مەزرایێ ، حەح بریا ئەو پیاوەتێی کردبێ ماڵە سەگبابی بە حیچ جوور کچیان نەداینێ سەت کەسن ناردە سەری دە با هەڵیگرنەوە دەی درێژەی هەیە 📝ماری موکریانی بەشەکانی دیکە دەتوانن لە کاناڵی کابان بخوێننەوە کاناڵی کابان👇 @KABANMUKRYAN2721

Открыть в Telegram
Просмотры386−46%к среднему
Пересылки—
Реакции9
Комментарии—
Динамика просмотровСкрыть динамику

Рост просмотров

Часов после публикации

Показать таблицей
Часов после публикацииПросмотры
0 ч0
12 ч234
27 ч386
  1. Через 24 часа386
  2. Всего сейчас386
#3972Опрос
Просмотры750+6%к среднему
Пересылки—
Реакции4
Комментарии—
Динамика просмотровСкрыть динамику

Рост просмотров

Часов после публикации

Показать таблицей
Часов после публикацииПросмотры
0 ч0
17 ч607
33 ч750
  1. Через 24 часа607
  2. Всего сейчас750
#3971Текст

سڵاوتان لێ بێت ئەندامانی هێژا🤝 وەبیرهێنانەوە و ناساندنی یەکێکی تر لە کایە و یارییە کۆنەکانی کوردەواری لە ناوچەی لەیلاخ. بەر لەوەی باسی کایە و یاریی ئەمجارە بکەین، پێویستە ئەوەتان بۆ ڕوون بکەمەوە کە جۆراوجۆریی یارییەکان لە هەر ناوچەیەکدا، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە سروشت، بارودۆخی جوغرافیایی و بەربەستە سروشتییەکانی ئەو ناوچەیەوە هەبووە. ناوچەی لەیلاخ بە سروشتییەکی دەشتایی و زەوییە فراوان و تەختەکانییەوە ناسراوە؛ بۆیە ئەم تایبەتمەندییە سروشتییە، مەرجی گەشەکردن و ئەنجامدانی ئەو جۆرە یارییانەی دابین کردووە کە پێویستییان بە زەوییەکی تەخت و فراوان هەیە. کایە و یاریی چل‌کوچکە لە ناوچەی لەیلاخ و بە گشتی لە ئەردەڵان، بە بەرد دەڵێن «کوچک». چل کوچکە، یارییەکی دووکەسی بوو کە زیاتر لە ڕاهێنانێکی جەستەیی دەچوو و ئامانجی بەهێزکردنی توانای ڕاکردن و خۆڕاگریی یاریزانەکان بوو. ئەم یارییە بە شێوەی خوارەوە ئەنجام دەدرا: لە وەرزی کەم‌کاریی پاییز و زستاندا، لە شوێنێکی درێژ و ڕاست، چل دانە کوچک بە ڕیز و بە دووریی نزیکەی گەزێک لە یەکتر دادەنران. یاریزانی یەکەم دەبوو بە ڕاکردن، کوچکەی یەکەم بباتە لای کوچکەی چلەم. پاشان دەگەڕایەوە و کوچکەی دووەمیشی دەبردە هەمان شوێن. بە هەمان شێوە، کوچکەکانی سێیەم و چوارەم و... هەتا کوچکەی سی و نۆیەمیشی دەگواستەوە. بەو جۆرە هەموو چل کوچکەکە لە تەنیشت کوچکەی چلەم کۆدەبوونەوە. بەڵام مەرجێکی گرنگ هەبوو؛ یاریزان مافی ئەوەی نەبوو هیچکام لە کوچکەکان لە دوورەوە فڕێ بدات. دەبوو هەموویان بە دەست بگوازێتەوە و ڕێک لەتەنیشت یەکتر دایانبنێت. لە هەمان کاتدا، چەند کەسێکی دیکە مەودایەکیان بۆ یاریزانی دووەم دیاری دەکرد. ئەو مەودایە بە درێژایی ئەو ڕێگایە بوو کە یاریزانی یەکەم دەبوو بۆ گواستنەوەی چل کوچکەکە هاتوچۆی پێدا بکات. یاریزانی دووەمیش دەبوو بە ڕاکردن ئەو مەودایە ببڕێت و بگەڕێتەوە. هەردوو یاریزانەکە بە یەکەوە و لە هەمان کاتدا دەستیان بە یارییەکە دەکرد. هەرکامەیان زووتر کاری خۆی تەواو بکردایە، براوەی کایەکە دەبوو. ئەم یارییە، جگە لە خێرایی، پێویستی بە خۆڕاگری و توانای بەردەوام ڕاکردنیش هەبوو. جەبار زارعی ✅✅✅✅ فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی @farhangijin

Открыть в Telegram
Просмотры373−48%к среднему
Пересылки—
Реакции8
Комментарии—
#3969Фото
Просмотры482−32%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—
#3967Фото

زاراوە خۆماڵیەکان: ● ئەنگاوتە: السَکْتة. دڵەنگاوتە: السکتة القلبیة. ـ ئەنگاوتەی دڵ. ـ مێژەنگاوتە: السکتة الدماغیة. ـ ئەنگاوتەی مێشک؛ مێژەنگاوتە "مێشک؛ مێژی": السکتة الدماغیة. ـ ئەنگاوتە لە گۆی دڵی دا. |دەردی کتوپڕ|. [ل: ٢٥٧، فەرهەنگی وشەزبرەکان]. ـ ئەنگاوتە لە مێشکی داوە. ـ چۆن نەناڵێ ئەو دڵە ئەنگاوتەیە؟!/ بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی هەیە. [هێمن]. ـ ئەنگۆتن بە مانای [پێکران، پێکیان، ئەنگێوران]: ئەنگوتم، ئەنگوتی، ئەنگوت.. تا دوایی. ئەلفێک هاتۆتە نێوان lگl و lوl  بۆتەl ئەنگاوتنl. ـ ئەنگاوتم، ئەنگاوتت، ئەنگاوتی، ئەنگاوتمان، ئەنگاوتیان، ئەنگاوتتان. ـ دەئەنگێوم، دەئەنگێوی، دەئەنگێوێ، دەئەنگێوین، دەئەنگێون. ئەم کردارە ئەگەر پێشگری |هەڵ|ـی پێشکەوێ ئەلف زیاد ناکرێ. [ئەنگێوە]: سفەتی فاعیلە، ئەو کەسەی باش دەپێکێ. [پەیکان] کە تیرە |پێکان|؛ ئەنگاوتن. ناسح حوسین سلێمان وێنەکە هەر بۆ جوانییە ✅✅✅✅ فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی @farhangijin

Открыть в Telegram
Просмотры523−26%к среднему
Пересылки—
Реакции9
Комментарии—
#3965Текст

تێبینییەکی زمانەوانی: "ئەوندە"، "هەندێک" و "هێندێک" ئایا لە زمانی کوردیدا وشەکانی "ئەوندە"، " هەندێ/ هەندێک" و " هێندێ/ هێندێک" هەمان واتا دەگەیەنن؟ یان هەر یەکەیان واتای تایبەتی خۆی هەیە؟ بە سەرنجدان لە بەکارهێنانی ئەم وشانە لە هەندێک شێوەزاری کوردیدا، دەبینین کە لە ڕووی واتاوە جیاوازییان هەیە، هەرچەند لە زۆر شوێندا واتاکانیان تێکەڵ دەکرێن و هەندێک جار یەکێکیان لەجیاتی ئەوی تریان بەکار دەهێنرێت. ١-  "ئەوندە" ئەم وشەیە بە واتای "بەو ئەندازەیە" یان «ئەندازەیەکی زۆر" دێت. بۆ نموونە: ئەوندە ئێشم هەیە ناتوانم بخەوم. ئەوندە پارەی هەیە، نازانێ چی لێ بکات. ئەوندە ئازایە، هەموو شتێکی لێ دێت. لە زمانی ئەوێستاییدا وشەی "ئەوەنت"بە واتاکانی: avant  = as much, so much, so long, هاتووە، واتە "بەو ئەندازەیە، ئەوەندە، بۆ ئەو ماوەیە". ئەم هاوواتاییە دەکرێت بنەمایەک بێت بۆ بەراوردکردنی وشەی کوردیی"ئەوندە" لەگەڵ فۆرمی ئەوێستایی "ئەوەنت"، هەرچەند سەلماندنی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی مێژووییان پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە. ٢-  هەندێ/ هەندێک ئەم وشەیە بە واتای "بڕێک، ژمارەیەک، هەندێ کەس یان هەندێ شت" دێت. بە فارسی: (برخی، بعضی، شماری). بۆ نموونە: هەندێک لە مناڵەکان زۆر زیرەکن. هەندێ پەرتووکم بۆ بهێنە. هەندێک کەس نازانن خەریکی چین. لە زمانی پەهلەویشدا وشەی "ئەند(and) " بە هەمان واتا هاتووە. بڕوانە  بۆ: بەهرام فەڕەوشی، (فرهنگ فارسی به پهلوی)، چاپی ١٣٨١، لاپەڕەی ٧٩. ٣-  هێندێ/ هێندێک ئەم وشەیە لە هەندێک شێوەزاری کوردیدا، بەتایبەت لە کرمانجیدا، بە واتای "کەمێک، کەم" بەکاردێت. بۆ نموونە: "هێندێک ئاوێ مە ڕا بینە"، واتە "کەمێک ئاوم بۆ بێنە". "ئەوە هێندکە"، واتە "ئەوە کەمە". "ئەو پارە هێندکە تێرا مە ناکا"، واتە ئەو پارە کەمە بەشمان ناکا. لە فارسیشدا وشەی "اندک" بە واتای "کەم، کەمێک" هەیە. هەروەها لە پەهلەویشدا ئەم وشەیە بە شێوەی " andîk /andakو handak" هاتووە. بڕوانە: بەهرام فەڕەوشی، (فرهنگ فارسی به پهلوی)، چاپی ١٣٨١، لاپەڕەی ٤٥. نموونەیەک لە بەکارهێنانی هەر سێ وشەکەی لە ڕستەیەکدا: "هەندێک لە منداڵەکان ئەوندە ماندوو بوون، بۆیە ناچار بووین هێندێک پشوو بدەین". واتاکەی: بڕێک (ژمارەیەک) لە منداڵەکان بەو ئەندازەیە ماندوو بوون کە ناچار بووین کەمێک پشوو بدەین. کۆتایی: جیاوازیی نێوان ئەم وشانە نموونەیەکە لەوەی کە وردبوونەوە لە واتا و بەکارهێنانی وشەکانی کوردی، بەتایبەت لە شێوەزارە جیاوازەکاندا، دەتوانێت خاڵی نوێ بۆ لێکۆڵینەوەی زمانەوانی ڕوون بکاتەوە. هەروەها بەراوردکردنیان لەگەڵ وشەکانی ئەوێستایی و پەهلەویش دەتوانێت ڕێگایەک بێت بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە پەیوەندیی مێژوویی و واتاییان. سەرچاوەکان ١. Jonathan Slocum and Scott L. Harvey, Avestan: Base Form Dictionary, The University of Texas at Austin، بڕوانە ژێر وشەی avant-. ٢. بهرام فره‌وشی، فرهنگ فارسی به پهلوی، چاپی ١٣٨١، لاپەڕەکانی ٤٥ و ٧٩. فازڵ ✅✅✅✅ فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی @farhangijin

Открыть в Telegram
Просмотры600−16%к среднему
Пересылки—
Реакции8
Комментарии—

Все посты

Связи