Кабинет

Посты канала فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی.‌

сначала новые

#3977Текст
Просмотры33−95%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#3976Текст
Просмотры234−67%к среднему
Пересылки—
Реакции3
Комментарии—
#3974Текст

Переслано из کابان

ڕۆمانی کابان بەشی یەکەم سەرما و سۆڵی جستانێ بە سەر چوو و نەورۆزیش بە هێلکە شکێنە و هەتەری و مەتەرێ و ئاور کردنەوە تێپەڕی، ئەو پیاوانەی بە بەریانەوە مابوو دە گەڵ کوڕە جحێڵەکان خەریکی كێڵان و چاندنی زەوی و زارێ بوون گەنم و جۆی دێمەی هەستابوون و لە بەر بای کەروێشکەیان دەکرد . کچە جحێڵەکان ماڵیان وە دەرنابوو و سۆبەکانیان هێنابوە سەر چۆمی دەیانشوشت بۆ وەی بوغ و ڕەشایی ئەو جستانە دوور و درێژەی لێ بکەنەوە . وەختی وەی هاتبوو مەڕ و ماڵات لە تەویلە و هۆڵەکان بێنە دەرێ و بۆ لەوەڕێ بچنە ئەو موچە و مەزرا پڕ لە پیت و بەرەکەتەی . ئیدی دە گەڵ هاتنی بەهارێ وەرزی کوێرەوەری و هەڵات هەڵاتێنیش دەستی پێدەکرد ، حەر لە وەرزێڕ و جوتبەندە ڕا بگرە حەتا دەگاتە ئەوانەی خۆیان ساز دەکرد بۆ چوونە کورەخانەی یان دەبوون بە پاڵە و سەپان حەمووی دە فکری وە دەست هێنانی ڕسقێکی حەڵاڵ و زەڵاڵ دا بوون بۆ خۆیان و ژن و ماڵ و منداڵیان . مام وسێن دەستی بە حەواوە بوو و دەپاڕاوە دەیکوت خوڵایە چیدی باران نەبارێ دڵۆپەی ئەو جستانەی حەجمینی لێ هەڵگرتبووین ، فەقیرە بەو سارد و سەرمایەی حەر پێدەکرا بچێ سەر بانی بشێلێتەوە سوێندی دەخوارد دەیکوت ئەگە نانی شەوێم نەبێ ئەو ساڵ ئەو سەر بانەی حەر سواغ دەکەم خۆ گوزەرانن نەبوو لە بەر دڵۆپەی . نەنکم ڕۆنیشتبوو بەو دەسحێبانەی خاڵم لە حەجێ ڕا بۆی هێنابوو خەریکی تەلیلەی بوو و جار جار دەرزیلەکەی دەگوێزتەوە دەیکوت چی وام نەماوە ئەو ختمەشم خەڵاس بێ ، دایکیشم کۆڵێکی شمەک لە پێش خۆی هەڵڕشتبوو شمەکی جستانێی جۆ دەکردنەوە و دە بوخچانی دەنا بۆ ساڵێکی دیکە هەڵیدەگرتن و لە بەرەخۆیەوە نارە ناری دەهات هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێی دەگوت . ئەمنیش بارێک شیو و کوڵم دانابوو بیبەمە جۆمی بیانشۆم بە پێکەنینەوە بە دایکم کوت جا ئەوە سێ ڕۆژە ئەو ماڵ و حاڵەی خاوێن دکەمەوە نێو زگن دەرهات بە شۆرباو لەپە و پیوازاوێ حەتا دێمەوە لە چۆمی هەریشتەپڵاوێکی خۆشن بۆ لێ بنێ دایکم وا دەکا بە خوڵای ناماقوڵی وا دەکا کەس نەیکردووە ئەرێوەڵا دە نێو ئەو کار و کوێرەوەرێی دا هەڵدەستم هەریشتەپڵاوی بۆ تۆ لێدەنێم . تەشتم لە سەر سەرم دانا و بەرەو چۆمی ڕۆیشتم هێشتا نەگەیشتبوومە نیوەی ڕێیە گوێم لە سرت و خورتان بوو دەیانکوت فاتم دیار نێ ئەو دێیەیان لە سەنگ و سوژن داوە نایبیننەوە ،بە پەلە گەڕامەوە ئەو خەبەرەم بۆ ماڵێن بردەوە . دایکم بە حەرتک دەستان بە ڕانی خۆی دادا کوتی بێ و نەبێ ڕە گەڵ جەفحەری کەوتووە ، کوتی لە دایکی خۆت کەوێ بە غارێکی بچۆ بزانە لە مەزرایەیە چ باس و خواسە جوابێکم بۆ بێنەوە چووم حەر کاکە ڕەسووم لە مەزرایێ بوو ژنی مە قەت نەدەچوونە مەزرایێ کاکم بە توڕەیەوە کوتی ئەوە لێرە چ دەکەی کوتم وا بزانم جەفحەر فاتمی هەڵگرتووە هاتووم بزانم لێرەیە کوتی نەوەڵا ئەوڕۆ حەر نەهاتۆتە مەزرایێ ، حەح بریا ئەو پیاوەتێی کردبێ ماڵە سەگبابی بە حیچ جوور کچیان نەداینێ سەت کەسن ناردە سەری دە با هەڵیگرنەوە دەی درێژەی هەیە 📝ماری موکریانی بەشەکانی دیکە دەتوانن لە کاناڵی کابان بخوێننەوە کاناڵی کابان👇 @KABANMUKRYAN2721

Открыть в Telegram
Просмотры386−46%к среднему
Пересылки—
Реакции9
Комментарии—
Динамика просмотровСкрыть динамику

Рост просмотров

Часов после публикации

Показать таблицей
Часов после публикацииПросмотры
0 ч0
12 ч234
27 ч386
  1. Через 24 часа386
  2. Всего сейчас386
#3972Опрос
Просмотры750+6%к среднему
Пересылки—
Реакции4
Комментарии—
Динамика просмотровСкрыть динамику

Рост просмотров

Часов после публикации

Показать таблицей
Часов после публикацииПросмотры
0 ч0
17 ч607
33 ч750
  1. Через 24 часа607
  2. Всего сейчас750
#3971Текст

سڵاوتان لێ بێت ئەندامانی هێژا🤝 وەبیرهێنانەوە و ناساندنی یەکێکی تر لە کایە و یارییە کۆنەکانی کوردەواری لە ناوچەی لەیلاخ. بەر لەوەی باسی کایە و یاریی ئەمجارە بکەین، پێویستە ئەوەتان بۆ ڕوون بکەمەوە کە جۆراوجۆریی یارییەکان لە هەر ناوچەیەکدا، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە سروشت، بارودۆخی جوغرافیایی و بەربەستە سروشتییەکانی ئەو ناوچەیەوە هەبووە. ناوچەی لەیلاخ بە سروشتییەکی دەشتایی و زەوییە فراوان و تەختەکانییەوە ناسراوە؛ بۆیە ئەم تایبەتمەندییە سروشتییە، مەرجی گەشەکردن و ئەنجامدانی ئەو جۆرە یارییانەی دابین کردووە کە پێویستییان بە زەوییەکی تەخت و فراوان هەیە. کایە و یاریی چل‌کوچکە لە ناوچەی لەیلاخ و بە گشتی لە ئەردەڵان، بە بەرد دەڵێن «کوچک». چل کوچکە، یارییەکی دووکەسی بوو کە زیاتر لە ڕاهێنانێکی جەستەیی دەچوو و ئامانجی بەهێزکردنی توانای ڕاکردن و خۆڕاگریی یاریزانەکان بوو. ئەم یارییە بە شێوەی خوارەوە ئەنجام دەدرا: لە وەرزی کەم‌کاریی پاییز و زستاندا، لە شوێنێکی درێژ و ڕاست، چل دانە کوچک بە ڕیز و بە دووریی نزیکەی گەزێک لە یەکتر دادەنران. یاریزانی یەکەم دەبوو بە ڕاکردن، کوچکەی یەکەم بباتە لای کوچکەی چلەم. پاشان دەگەڕایەوە و کوچکەی دووەمیشی دەبردە هەمان شوێن. بە هەمان شێوە، کوچکەکانی سێیەم و چوارەم و... هەتا کوچکەی سی و نۆیەمیشی دەگواستەوە. بەو جۆرە هەموو چل کوچکەکە لە تەنیشت کوچکەی چلەم کۆدەبوونەوە. بەڵام مەرجێکی گرنگ هەبوو؛ یاریزان مافی ئەوەی نەبوو هیچکام لە کوچکەکان لە دوورەوە فڕێ بدات. دەبوو هەموویان بە دەست بگوازێتەوە و ڕێک لەتەنیشت یەکتر دایانبنێت. لە هەمان کاتدا، چەند کەسێکی دیکە مەودایەکیان بۆ یاریزانی دووەم دیاری دەکرد. ئەو مەودایە بە درێژایی ئەو ڕێگایە بوو کە یاریزانی یەکەم دەبوو بۆ گواستنەوەی چل کوچکەکە هاتوچۆی پێدا بکات. یاریزانی دووەمیش دەبوو بە ڕاکردن ئەو مەودایە ببڕێت و بگەڕێتەوە. هەردوو یاریزانەکە بە یەکەوە و لە هەمان کاتدا دەستیان بە یارییەکە دەکرد. هەرکامەیان زووتر کاری خۆی تەواو بکردایە، براوەی کایەکە دەبوو. ئەم یارییە، جگە لە خێرایی، پێویستی بە خۆڕاگری و توانای بەردەوام ڕاکردنیش هەبوو. جەبار زارعی ✅✅✅✅ فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی @farhangijin

Открыть в Telegram
Просмотры373−48%к среднему
Пересылки—
Реакции8
Комментарии—
#3969Фото
Просмотры482−32%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—
#3967Фото

زاراوە خۆماڵیەکان: ● ئەنگاوتە: السَکْتة. دڵەنگاوتە: السکتة القلبیة. ـ ئەنگاوتەی دڵ. ـ مێژەنگاوتە: السکتة الدماغیة. ـ ئەنگاوتەی مێشک؛ مێژەنگاوتە "مێشک؛ مێژی": السکتة الدماغیة. ـ ئەنگاوتە لە گۆی دڵی دا. |دەردی کتوپڕ|. [ل: ٢٥٧، فەرهەنگی وشەزبرەکان]. ـ ئەنگاوتە لە مێشکی داوە. ـ چۆن نەناڵێ ئەو دڵە ئەنگاوتەیە؟!/ بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی هەیە. [هێمن]. ـ ئەنگۆتن بە مانای [پێکران، پێکیان، ئەنگێوران]: ئەنگوتم، ئەنگوتی، ئەنگوت.. تا دوایی. ئەلفێک هاتۆتە نێوان lگl و lوl  بۆتەl ئەنگاوتنl. ـ ئەنگاوتم، ئەنگاوتت، ئەنگاوتی، ئەنگاوتمان، ئەنگاوتیان، ئەنگاوتتان. ـ دەئەنگێوم، دەئەنگێوی، دەئەنگێوێ، دەئەنگێوین، دەئەنگێون. ئەم کردارە ئەگەر پێشگری |هەڵ|ـی پێشکەوێ ئەلف زیاد ناکرێ. [ئەنگێوە]: سفەتی فاعیلە، ئەو کەسەی باش دەپێکێ. [پەیکان] کە تیرە |پێکان|؛ ئەنگاوتن. ناسح حوسین سلێمان وێنەکە هەر بۆ جوانییە ✅✅✅✅ فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی @farhangijin

Открыть в Telegram
Просмотры523−26%к среднему
Пересылки—
Реакции9
Комментарии—
#3965Текст

تێبینییەکی زمانەوانی: "ئەوندە"، "هەندێک" و "هێندێک" ئایا لە زمانی کوردیدا وشەکانی "ئەوندە"، " هەندێ/ هەندێک" و " هێندێ/ هێندێک" هەمان واتا دەگەیەنن؟ یان هەر یەکەیان واتای تایبەتی خۆی هەیە؟ بە سەرنجدان لە بەکارهێنانی ئەم وشانە لە هەندێک شێوەزاری کوردیدا، دەبینین کە لە ڕووی واتاوە جیاوازییان هەیە، هەرچەند لە زۆر شوێندا واتاکانیان تێکەڵ دەکرێن و هەندێک جار یەکێکیان لەجیاتی ئەوی تریان بەکار دەهێنرێت. ١-  "ئەوندە" ئەم وشەیە بە واتای "بەو ئەندازەیە" یان «ئەندازەیەکی زۆر" دێت. بۆ نموونە: ئەوندە ئێشم هەیە ناتوانم بخەوم. ئەوندە پارەی هەیە، نازانێ چی لێ بکات. ئەوندە ئازایە، هەموو شتێکی لێ دێت. لە زمانی ئەوێستاییدا وشەی "ئەوەنت"بە واتاکانی: avant  = as much, so much, so long, هاتووە، واتە "بەو ئەندازەیە، ئەوەندە، بۆ ئەو ماوەیە". ئەم هاوواتاییە دەکرێت بنەمایەک بێت بۆ بەراوردکردنی وشەی کوردیی"ئەوندە" لەگەڵ فۆرمی ئەوێستایی "ئەوەنت"، هەرچەند سەلماندنی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی مێژووییان پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە. ٢-  هەندێ/ هەندێک ئەم وشەیە بە واتای "بڕێک، ژمارەیەک، هەندێ کەس یان هەندێ شت" دێت. بە فارسی: (برخی، بعضی، شماری). بۆ نموونە: هەندێک لە مناڵەکان زۆر زیرەکن. هەندێ پەرتووکم بۆ بهێنە. هەندێک کەس نازانن خەریکی چین. لە زمانی پەهلەویشدا وشەی "ئەند(and) " بە هەمان واتا هاتووە. بڕوانە  بۆ: بەهرام فەڕەوشی، (فرهنگ فارسی به پهلوی)، چاپی ١٣٨١، لاپەڕەی ٧٩. ٣-  هێندێ/ هێندێک ئەم وشەیە لە هەندێک شێوەزاری کوردیدا، بەتایبەت لە کرمانجیدا، بە واتای "کەمێک، کەم" بەکاردێت. بۆ نموونە: "هێندێک ئاوێ مە ڕا بینە"، واتە "کەمێک ئاوم بۆ بێنە". "ئەوە هێندکە"، واتە "ئەوە کەمە". "ئەو پارە هێندکە تێرا مە ناکا"، واتە ئەو پارە کەمە بەشمان ناکا. لە فارسیشدا وشەی "اندک" بە واتای "کەم، کەمێک" هەیە. هەروەها لە پەهلەویشدا ئەم وشەیە بە شێوەی " andîk /andakو handak" هاتووە. بڕوانە: بەهرام فەڕەوشی، (فرهنگ فارسی به پهلوی)، چاپی ١٣٨١، لاپەڕەی ٤٥. نموونەیەک لە بەکارهێنانی هەر سێ وشەکەی لە ڕستەیەکدا: "هەندێک لە منداڵەکان ئەوندە ماندوو بوون، بۆیە ناچار بووین هێندێک پشوو بدەین". واتاکەی: بڕێک (ژمارەیەک) لە منداڵەکان بەو ئەندازەیە ماندوو بوون کە ناچار بووین کەمێک پشوو بدەین. کۆتایی: جیاوازیی نێوان ئەم وشانە نموونەیەکە لەوەی کە وردبوونەوە لە واتا و بەکارهێنانی وشەکانی کوردی، بەتایبەت لە شێوەزارە جیاوازەکاندا، دەتوانێت خاڵی نوێ بۆ لێکۆڵینەوەی زمانەوانی ڕوون بکاتەوە. هەروەها بەراوردکردنیان لەگەڵ وشەکانی ئەوێستایی و پەهلەویش دەتوانێت ڕێگایەک بێت بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە پەیوەندیی مێژوویی و واتاییان. سەرچاوەکان ١. Jonathan Slocum and Scott L. Harvey, Avestan: Base Form Dictionary, The University of Texas at Austin، بڕوانە ژێر وشەی avant-. ٢. بهرام فره‌وشی، فرهنگ فارسی به پهلوی، چاپی ١٣٨١، لاپەڕەکانی ٤٥ و ٧٩. فازڵ ✅✅✅✅ فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی @farhangijin

Открыть в Telegram
Просмотры600−16%к среднему
Пересылки—
Реакции8
Комментарии—
#3964Текст
Просмотры601−15%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—
#3962Текст
Просмотры679−4%к среднему
Пересылки—
Реакции8
Комментарии—
#3961Видео
Просмотры843+19%к среднему
Пересылки—
Реакции10
Комментарии—
#3959Текст

#گەردان_گەرد_گەشت. لە دنیای مەجازی دیتم ئەیژن گەردان و گەردانکردن واتا صرف افعال، گەردانکردن فارسییە و هاتووە نێو زمانی کورد، باشە ئەگەر فارسییە بە کام بەڵگەی زانستیی زمانەوانی؟ ئێمە لە زمانی کوردیدا هەزاران وشەمان هەیە کە وشەی لێکدراو وداڕێژراون و لە گەرد و گەردان درووست کراون و گەر و گەردان هەر وەکوو دەوری کار واتا فعل لەنێو زمانماندا هەیە، وە سەرگەردت بم واشەی سەر لانە، سەرگەرد: گەڕان و سووڕانەوە بە دەوری سەر ئەم ئاکارە باوەڕێکی کۆنی کوردییە کە حەوت جار بسووڕیتەوە دەوری کەسێک دەرد و بەڵای ئەو کەسە تێ بۆ تۆ، وشەی گەشتیار لە گەرد و گێڵ درووست کراوە، وێنەی ماڵ‌بریای مینەی ئەگەردم، گەردیم: گەڕام، لە شێوەزاری لەکی و کەلهوڕی و گەڕووسی ئەم وشەیە وەکوو کار واتا فعل گۆیە دەکرێ، ئاخۆ ئەوەی بەشێکی زۆری کورد ئەم وشەیە هەیە و گۆیەی دەکا نابێتە بەڵگە بۆ سەلماندنی کوردبوونی ئەم وشەیە؟ جا ئەگەر وتیان هاوبەشی نێوان زمانەکانی کوردی و فارسییە دڵنیا بین کە ئەوە سەرچاوەکەی کوردییە چۆن کورد هێشتاشی لەگەڵ بێ ناوەندێکمان نەبووە و نیە بۆ تۆماری وشەکانی زمانمان، ئەوەی هەیە سنگاوسنگ و دەم بە دەم گەیشتووە ئێمە، لەمە بەڵگەی گەورەتر چی ببێ؟ هەزاران نموونەمان هەیە کە گەرد هەم بەشێکە لە وشە و هەم کار واتا فعلە، بێ هیچ سێ‌ودوو کردنێ وشەی گەرد و گەردان و گەشت و گەشتکردن و گەڕان و گەڕیان و گێڵان کوردیین و داشدەی حاشاهەڵنەگری زمانی کوردین. کاناڵ وشەی دانسقەی کوردی ✅✅✅✅ فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی @farhangijin

Открыть в Telegram
Просмотры1 060+49%к среднему
Пересылки—
Реакции8
Комментарии—
#3956Фото
Просмотры1 090+53%к среднему
Пересылки—
Реакции9
Комментарии—
#3955Текст
Просмотры1 380+94%к среднему
Пересылки—
Реакции8
Комментарии—
#3953Фото

جنین / ئەنجنین جنین یا ئەنجنین بە مانای لەتلەتکردن و وردکردن وشەیەکی زۆر مێژووییە کە تا ئێستاش هەر لە زمانی کوردیا بۆ لەتکردنی زۆر شت لەوانە گۆشت و وردکردنی پیواز(پیاز) و ... بەکار دێت، لەبیرمە ساڵانی زوو کە زۆر مناڵ بووم کاتێ ئەچووم بەشوێن هاوڕێیەکەما تا لەگەڵما بێت بۆ کایەکردن، هەموو جارێ ئەم قسەم لە دایکی ئەبیست: باشە بڕۆ وەلی خۆت خاکوخۆڵایی نەکەی بەخوا ئەتجنم(لەتلەتت ئەکەم، ئەتکوژم). ئەم وشەی (جنین)ە 2500 ساڵ پێش لە کەتیبەکانی بێستونی کرماشانیشا لە لایەن داریوەشەوە هەر بە جنین و بە مانای لەتەلەتکردن(کوشتن) هاتووە کاتێ هەڕەشە لە گۆماتی موغ (مەڵایەکی ئایینی ئەو سەردەمە) ئەکات و لە چەند جێیا ئەڵێ «ئەو ئەجنم»، «ئاوا ئەجنم» و... ئەجنم ئێستاش لە زمانی کوردی و بەتایبەتیش لە بنشێوەزارێکی وەک سەقزیا ڕێک بەهەمان شێوە بەکار دێت، ئەوەیە زار و شێوەزار و بنشێوەزارەکانمان زۆر گرینگن و ئەبێ بیانپارێزین، لە ژمارەی داهاتووی گۆڤاری بەیان کە تایبەت بە شاری سەقزە وتارێکی توێژەرانەم بە ناوی «سەقز قەڵایەکی مێژوویی و گەنجینەیەکی زمانی» لەسەر گرنگیی شێوەزار و بنشێوەزارە کوردییەکان بڵاو ئەبێتەوە، جوان سەرنجی بەن. ڕامان غەفووری

Открыть в Telegram
Просмотры914+29%к среднему
Пересылки—
Реакции14
Комментарии—
#3951Фото

مەڕ و مێش یان دەتکەنە شێخ یان دەتکەنە دەروێش    ــــــــــــــــ   ـــــــــــــــــــ لە دەشتی قەراج و کەندێناوەی ئەو ئیدیۆمە بەکار دەهێنرێت و هەندێک جار دەوترێت: بزن و مێش، بەڵام لێرەدا مەڕ و مێشهەنگ بەکار هێنراوە، ئەگەر دووچاری وشکەساڵی و نەخۆشی و ئافات و دەرد و بەڵا و کارەسات و پەلاماری گورگ و زەنگەستوورە نەبن، ئەوا بەروبوومەکانیان و فرۆشیان دەبێتە هۆی دەوڵەمەندبوونی خاوەنەکانیان، بەمەش پێگەی شێخ و پیر بۆ خاوەنەکانیان دەستەبەر دەکەن و ڕێزلێگیراو دەبن، بەڵام ئەگەر نەخۆشی و دەردوبەڵا ڕوویان تێ بکات خاوەنەکانیان زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت و دێنەوە سەر ساجی عەلی و دەبنە دەروێشی کەشکۆڵ‌لەکۆڵ و چاو لە دەستی خەڵک و بەر ئەو دەرگا و ئەم دەرگا دەبن بۆ ئەمەیە لە سنووری دەشتەکییەکانی هەولێر وتراوە: مەڕ و مێش یان دەتکەنە شێخ یان دەتکەنە دەروێش. ــــــــــــــ بە سوپاسە لە کوردیپیدیا وەرگیراو ە مێش: مێش هەنگوین، هەنگ زەنگەستورە: ژەنگەسوورە بەکر ئەحمەدی ✅✅✅✅✅ فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی @farhangijin

Открыть в Telegram
Просмотры1 460+105%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—
#3949Текст

📚وشه‌ و ده‌سته‌وشه‌ی ده‌ڤه‌ری دیوانده‌ره‌: به‌شی: 🔸چیلانکار: مەبەست لەو کەسانەیە کە وستایی قاپی چینی و قۆری شکاو دەکەن و چینی شکاو چاک دەکەنەوە. 🔹سۆلات:  ڕەسەنایەتی بنەماڵە، ڕیشەیی و ڕەچەڵەکی. 🔸چەکوشە دەکات: هەڵبەزین و دابەزین دەکات، هەڵخە و داخە دەکات. 🔸 زەرتک: گیایەکی بەرزی لق باریکی گوڵ‌زەردە، لقەکانی وەک دەرزی باریکە و گوڵ ناگرێ، سەر گوڵی هەیە لە سەرەوە گوڵ دەگرێ. 🔹بەرکەفت:  پێشڕەو، ئەوەی لە بەرەو دەڕوات، ئەوەی لە پێشەو دەڕوات. 🔸خۆڕێک: سروشت، سەحرا، دەشت و بیابان. 🔹 پەڕچەم: ئەوپەڕی چۆم، ئەوبەری چۆم، شوینی دیاریکراو لە چۆم بۆ پەڕینەوە.( بوار) 🔸حەقی ناکەم: نایگەمێ، پێی  ناگەم، ناگەم پێی. 🔹پەلوکۆ: خۆراوا دەبێ، روو لە کۆ دەکات. 🔸پویشیان: قەید لێدان، پشت‌گوێ‌خستن، گرینگ نەمان، سووک. 🔹خوێست:  یانی سەرەوە بەرزتر لە خوارەوە بێت. 🔸دۆڵدڕ: کەلەڕێژ،  زۆرترلە پڕ.( سەرڕێژ) 🔹زوان مەخە لا:  کەتمان مەکە، ڕاستگۆ بە، ڕاستی بڵێ. 🔸هەوەجە: یانی: پێویستی، موحتاجی. 🔸 جەنەڵە:   خڕ بوونەوەی مرۆڤ بە چڕ و پڕی لە دەوری یەک، که‌ سەر دەکەن بە ناو یەکدا، بۆ کارێکی گرینگ، یان بۆ گوتارێکی نەهێنی یان لەتاو سەرما و گەرما یان بۆ بڕیاری فەرماندە یان سەرپەل. 🔹 سەمەوڕ: گێژ و وڕ، حۆل، سەرلێشێواو، سەرلێشێوانی مێشک. 🔸بەلەژان: ئەو ئێش و دەردەی پێش ژان دێت. 🔸 توویلە:  چوزە مرۆڤی لاو، تازە پێگەیه‌شتۆ، تەمەنی پازدە بۆ بیست ساڵ. تۆڵاز. 🔹 تیلمە: شتی زۆر باریک وەک تۆزە پارچەیەکی باریک. بزگوڕ 🔸 شەرابردوو: ئەو خەلە و دانەی بە هۆی گەرمای زۆری هاوینەوە دەسووتێت وە هیچ قازانجی نابێ. 🔹 کوتەکی: کەلەڕێژ، پڕاوپڕ، لیپ، سەرڕێژ. ✍️کۆکردنه‌وه‌ و نووسین: جه‌میل که‌ره‌م وه‌یسی "ده‌روون" ✅✅✅✅ فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی @farhangijin

Открыть в Telegram
Просмотры951+34%к среднему
Пересылки—
Реакции11
Комментарии—
#3947Текст

لە سەر داخوازی کاکە جەبباری زارعی ئازیز؛ گەمەڴەل دەسەجەمی و پێکەوە بوون ڕۆژانەی دەوران مناڵیمان وا هاوتەمەنڴەل و ڕەفێقڴەل ناو ئاوایی ( کاکۆزەکریا ) بە یەکۆ ئەمانکرد تا شوێنێ ها لەبیرم ئامانەونە: ۱- کۆکۆیلێ: ئەبووینە دوو دەستەوە، هەر دەسەیێ شەش حەفت نەفەر یا فرەتر، ئەگەر شوێن گەمەکە بەربڵاو بوایێ تا فرەتر وایین خوەشتروو، ئەوەڵ بە شێر یا خەت سەر دەسەکان ئەیانبڕیەو  کام دەستە بە دەور " کوا " کاوێ ( کواکەدا بێ ) یانێ پارێزگاری بکا لە مەرکەز و بنەی گەمەکەوە کە پێمان ئەوت: " کوا " یانێ مەرکەز، مەکۆ، وێستگە، قەڵا و مەقەڕ وە کام دەستە لە دەرەوە بێ؛ ئەو دەسە وا لە شیریاوخەتەکا دای ئەنیا ئەشیا لە ناوەو بوایا (بە دەور کواکەدا)، دەسەکەی تریژ هەڵی ئەکرد بەو دەرووبەرەدا، ئەمجا ئەوانەی وا لە ناوەو بوون ئەشیا بیاننایێتە شوێن ئەوانترەو، هەر دەسیان لێیان کەفتایێ ئیتر ئەو کەسە سووتیاوو، ئەگەر یەک نەفەر لە دەرینەکان بیانتوانیایێ لە بەین ئەفرادەکان ناووینەو هەڕا کەن و پا بنێنە سەر کواکە یانێ مەکۆ و مەرکەزەکە داگیر کەن ئیتر بە بردنەوەی ئەوانە کە لە دەرۆ بوون گەمەکە تەواو ئەبوو وە هەر دەستەیێ ئەڕوییەوە سەر جێگە و پێگە و پایەگای خوەی بەڵام ئەگەر ئەو کارە ڕووی نەدایێ وە ناوییەکان بیانتوانیایێ تەواو ئەفراد دەرەوە بسووتێنن ئەمان بردیویانۆ ئەمجا ئەمان بۆ دەسێ تر هەڵیان ئەکردە دەرۆ وە ئەوان ئەهاتنە ناوەو؛ سووتیانی کەسەکانی ناوەو ئاوا بوو کە ئەگەر کەسێ لەوانەی وا لە دەرۆ بوون بیانتوانیایێ لە بەین کەسێ لە ناویەکانۆ لە تەک کواکا، هەڕاکا و ڕابتەکە ( پێوەندییەکە ) بقرتێنێ بە ڕستەی: " بڕمە بڕی یا بڕمە بڕ فڵانە کەس" ئەوکەسە ئەسووتیا، بازێڕا بازێکەسڴەل کە پێکەوە ڕەحەت بوون و بەینیان خوەشتروو دوای ئەو ڕستە، چتێ تریژیان ئەوت کە کەمێ دوورە لە شەرم و حەیاوە وە ناکرێ لێرا بیتێرم. گشتمان گەمەی " کۆکۆیلێ " مان پێ خوەش بوو تا جێگەیێ کە تا ئام ئاخرڴەل ئاوارەییە هەر ئەمانکرد ، فرە وەختڴەل جیا لە هاوتەمەنڴەل ئێمە، مناڵتر لە ئێمە و گەورەتر لە ئێمەیژ لە تەکمانا گەمەیان ئەکرد چوون گەمەیێ گشتی و خوەش بوو، ئایسەیژە من حەزی لێ ئەکەم. ئیبراهیم وەلی پوور ۱۴۰۵/۸/۲۴ ✅✅✅✅✅ فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی @farhangijin

Открыть в Telegram
Просмотры923+30%к среднему
Пересылки—
Реакции5
Комментарии—