Account

Posts of #شنەی_ئەوین

newest first

#2842Text

#خۆناسی وەره حاڵیت کەم،براکەم حاڵی لە خۆناسیدا زۆر کـرچ‌وکاڵی ڕاستە بە تەمەن چـووی بەرەو لووتکە بەڵام بـە زانست هێـشتا مـنداڵی هێشـتا نـانـاسی دۆسـت و دژبەرت گیرۆدەی نوشتە و جەمبەرە و فاڵی هۆی دواکەوتـووی چوارچین بوو کاکە کوردیان هێنا سـەر بەڕەی عمبـاڵی یەک بـە خانـەقا و یەک بە دیوەخان ئەویان بە مەندیل ئەمیان بە شاڵـی دەیانکوت هەرکەس چاوکراوە بـێ بای شەیتان دەیدا لە شان و باڵـی تۆش مام کورشت بۆتە شانازی حەک خۆڵم وەسەر چەندەی لێ حاڵی حەوشەی خۆت پـڕە لە بەفر و لیتە تۆ چووی سـەربانی خەڵکی دەماڵی پەندی پێشینیان هاتەوە بیـرم بۆ جـووتی نابێ گوێلکی خۆماڵی سەلاحەدینیش لای من کورد نییــە چ بـگا بــە باب و باپیر و خاڵی کاوەی هەژدەکوڕ بە کورد نــازانم بـۆ  فــەرەیدونێ نیـری دامـاڵی کورش کڵاوی نا سەر مادەکان ئێمەی خستە سـەر هەواری خاڵی شێخی مـەلیک و پیران و بـارزان چـەندیان کێشاوە جـەزرەبە و تاڵی سمکۆ و پێشەوا و یارانی دوای ئەو خـانانـی دزڵــی و سانـان و واڵـی #هۆگر پێت دەڵـێ ئەوانەن کورش ئەوەیتر پـووشی دم‌بای شەماڵـی                     #م_ئ_هۆگر ۹ـ٨ـ۲۷۲۰ی کوردی ـــــــ #تێبنی لەو شێعرەدا دوو هەڵوێستی دژ بەیەک{تەزاد}دەبیندرێ شاعیر هەرچەند ڕاستێکانی دیوەخان و خانەقا دەخاتە ڕوو بەڵام حاشا لەوەش ناکا کە گەشانەوەی ژیلەمۆی ئاوری هەموو شۆڕشەکوردێڪان بە فووی شێخ و ئاوغاوەت بوو هەر ئەوانیش بوون ئاڵای  شۆڕشیان شکاوە ڕاگرت

Open in Telegram
Views1,080+107%vs avg
Forwards—
Reactions6
Comments—
#2840Text

#شەوێن مانگەشەو بێ و تاریکەشەو دەشکێ دونیای بێدەنگی خەو شوانە دەسبێنێ بەر دەدا دەنگـی مەڕ؛ دەنگی کەر دەدا لە سـەر حەوشـەی بۆ لەوەڕێ مەڕی شەوێـن وەردەگەڕێ نێری دەنگی زەنگـی دەڕوا چەندە خـۆشە؛ دەنگی دەڕوا هۆهۆی  شوانە و دەنگی سەگەل کاڕەی مەڕ و بـزن و شەگەل پەردەی بێدەنگی شــەو دەدڕن بـە هـەستی پێ کــوڕکـوڕ دەفڕن خشپـەی پێ و دیمەنی شـەوێن ڕەمـز و  ڕازی نیـوەی شـەوێن شوانت بۆ وچـانی شـەوێ مەڕی شەوێن دەدا شـەوێ شەو  بە مەودایە،پاییزە سەرما زاڵە،گەرما زیزە قـاپـووت لە شوانەی دەهاڵێ بـە یـادی شەوێکی ماڵێ خەونووچکە شـوانەی دادەگـرێ مەڕ، لە سەر حەوشـەی ڕادەگرێ خەوی خۆش و خەونی قـاپووت لینگی بە شوانەی کردوون جووت کاوێژی تەمەنـی دەکا سـەرخۆیانە و شەنی دەکا ژینی پێش تەمەنی  پیــری وەک فیلم  دێتـەوە بـیـری کایە و گاڵتەی گەڵ منـداڵان خۆڵخۆڵێنی لە سەر چاڵان تەمەنی  باوخـۆشی و لاوی سـەر گـوێسوانە و بـاوەباوی گەراوی کۆن؛ شەنگەبـێری بەردەژوان و خێر و بـێری دەسبزێـوی ؛ چـاوەچاوێن دڵداری دوو لاوی خـاوێن خەون و خەیاڵ تێکەڵ دەکا ئـاوری دەروونی هەڵ دەکا مەڕی دەسبێــن دەستەمـۆیە بەیدەستە و لە سەرەخۆیە شەو بەرەو ڕووناکی بزووت هەست پێ دەکەن دوو لاقی ڕووت بە سەرمـایە بە قـوورسایی بە دواکۆچی تاریکایی تەمـاشای بـەفرە باریوە مەڕ و حەوشەی داپـۆشیوە مەڕی دەنگدا بەرەو مـاڵان ئەو زستـانەش وەکوو ساڵان هـۆڵ و شوان و مەڕ   و  دانگە دەبنە هـاوڕازی چوار مانگە قاپووت، دەسبێن و گۆچانەی بژێــون بۆ  ژینی شوانەی هەست دەکا بە بەختەوەری ژیانێکی بێ دەردەسەری ماڵی  بە  کۆشکی شای نادا چۆکی بە سەد دەردان دادا                        #م_ئ_هۆگر

Open in Telegram
Views273−48%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—
#2830Text

#یادێک_لە_ئۆسکارمان ئۆسکارمان ڕۆژهەڵات ناسی بەناوبانگی ئەڵمانی کە هۆگرێکی زۆری بە کەلەپوور وفەرهەنگ وئەدەبیاتی نەتەوەکانی ئێرانی هەبوو لە ساڵی ۱۲٨۲ی هەتاوی لە سەردەمی دەسهەڵاتی موزەفەرەدین شای قاجار هاتۆتە موکریان و شاری مەهاباد وخەریکی تۆژینەوەی ئەدەبیاتی کوردی بۆوە .پاش ئەوەی کە لە ڕێگەی وەرگێڕاوێکی  ناتەواو نێوەڕۆک و نێو ئاخنی چەند بەیتی کوردی بۆ ڕوون بۆوە. زۆر سەیرهۆگری بە ئەدەبیاتی کوردی پەیدا کرد .هەربۆیه لێبڕا بە زووترین کات فێری زمانی کوردی بێ ناوبراو  لە ماوەی ساڵ ونیوێک دا بەهاوکاری دوکتۆر جەوادی قازی ۱۲٦۰ـ۱۳۳۷ هەتاوی بە ڕەوانی فێری زمانی کوردی بوو تەنانەت کەم کەس هەستیان بەوەی دەکرد  کورد نیە. ئۆسکارمان هەرلە مەهاباد بەهاوکاری  دکتۆر جەوادی قازی دوو بەیت بێژی بە ناوبانگی موکریان  بەنێوی #ڕەحمان_بەکر و #میرزائەسکەندەر دۆزێوە و هەموو بەیتە کوردێکانی لە زمان ئەو دوو  بەیت بێژە تۆمار کرد و  دواتر دوکتۆرجەوادی قازی دەگەڵ خۆی برد بۆ وڵاتی  ئەڵمان وهەر لەوێ هەموو بەیتە کۆکراوەکانی بەزمانی کوردی و  وەرگێڕاوی ئاڵمانی لە چاپ دا. بەنێوی #تۆحفەی_موزەفەریە. کە مامۆستا هێمن هێناویەتێ سەر ڕێنووسی کوردی.لە زمانی میرزا جەوادی قازی بۆمان گەڕاوەتەوە  کە، ڕۆژێک دەگەڵ ئۆسکارمان و میرزا ئەسکەندەری بەیت بێژ لە قەراغ چۆمی سابڵاغ دانیشت بوین وخەریکی تۆمار کردنی بەیتی لاس وخەزاڵ بوین لە نەکاو لە جێگایەکی بەسەرهاتی لاس وخەزاڵ دا کە دەگاتە دەربڕینی سۆزو کوڵی دڵی لاس .ڕۆژهەڵات ناسی ئەڵمانی سوێندی خوارد کە بابەتی ئاوا جوان ودڵڕفێن لە ئاسەواری هیچ نووسەرێکی ڕۆژ ئاوای دا  نە خوڵقاوە .. یادی ئۆسکارمان بەخێر بێ . نەتەوەی کورد لە بواری ئەدەبیات بە تایبەت ۆبەیت و حەیراندا منەتباری کۆمەڵێک ڕۆژهەڵات ناسی وەک ئۆسکارمان وڕۆژی لیسکۆ  مارگرێت ڕودینکۆ مینۆریسکی و ئیلکساندر ژاباو  و..... و هەر  وەها ڕەحمان بەکر  و میرزا ئەسکەندەری بەیت بێژ ودکتۆر جەوادی قازی و هەموو ئەوکەسانەی کە بۆ هەرمانی فەرهەنگ وکەلتووری کوردی قۆڵیان هەڵماڵیوە یادیان بەخیر و ناویان هەرمان بێ          #م_ئ_هۆگر                                             👇    .•°``°•.¸.•°``°•.              ♥️@shnaievin♥️     •.¸            ¸.•          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️    

Open in Telegram
Views1,020+95%vs avg
Forwards—
Reactions3
Comments—
#2811Text
Views1,170+124%vs avg
Forwards—
Reactions10
Comments—
#2810Photo
Views547+5%vs avg
Forwards—
Reactions8
Comments—
#2781Photo
Views1,200+130%vs avg
Forwards—
Reactions10
Comments—
#2774Text
Views1,050+101%vs avg
Forwards—
Reactions11
Comments—
#2770Photo

. #سەوداسەری قەت نەکەی شێعرم لە نێوت بێبەری باخـی هــەستم بێ‌تـۆ ژاکـاوە بەری لادەدەم نێــوم لە شێـعر و شـاعیـری یاد و نـێــوت گەر لە شێعـرم  لابەری ئەو دڵەم بەو هەستەوە تۆ بەستـەوە تــۆم بە زلهێزێـک دەدی داگیرکەری ئەو وڵاتەم خـاک و ئــاوم دیـلی تۆن کـوا قشونی کوا ئاڵا کوا ئـەفسەری تۆ دەدوێنم ئەی فریشتەی سەرزەوی من دەدوێنـێ سینـەکەت کـاتێ لەری بـــاخـەوانـم شـەرتی مـن دار و بەری بــاوەرێنیش ئی منە هـەرچـی وەری تـۆ دەزانی چا دەنووسێ چارەنووس بـازی بەختـم تـۆی دەنیشێتە سەری مـام مەلا باسی بەهەشتێم بـۆ دەکا ویشکە سۆفی زۆرە بێ من موشتەری من لـەمێژە لـەو بەهەشتەیـدا دەژیم وەک بەهەشتە نیشتمانـم ،ئەو پەری لەوبەرەی من با تـەنـێ حۆریم دەنێ بۆ جەنابی هەرچی هەمبوو لەو بەری کێ دەکا وەک هۆگرت سەوداسەری پڕ لـە شێـعری یادی تـۆیە دەفتەری          #م_ئ_هۆگر                         کاناڵی شنەی ئەوین👇                              .•°``°•.¸.•°``°•.              ♥️@shnaievin♥️     •.¸            ¸.•          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️    

Open in Telegram
Views1,000+91%vs avg
Forwards—
Reactions9
Comments—
#2763Photo
Views1,450+177%vs avg
Forwards—
Reactions15
Comments—
#2761Photo
Views948+81%vs avg
Forwards—
Reactions12
Comments—
#2759Video
Views770+47%vs avg
Forwards—
Reactions9
Comments—
#2756Text

🧷 #هێمن_چەندەهێمن_بوو؟ کوڕی حەمەدی ئاغای لاچینی لە شاری خۆیەو شاپور سەرباز بوو هەڵات بوو هاتبۆوە بە بابی کووتبوو بابە لە  شاپور یاسای دابەشبوونی زەوی وزار هاتوە هەتا کەس نەیزانیوە و نەگەیوەتە ئێرە با هەموو ڕەعییەتەکان لەسەر زەوی وزار دەرکەین و کارگەریان بۆ بگرین، عەوڵاغای مامی باوەڕی نەکردبوو هێنایان لاچینیان بەش کرد بەشی عەوڵاغای بە ڕەعییەتان ماوە بەشی حەمەدئاغاش بە کارگەران ڕەحەمەل دەهات ، زۆری پێ نەچوو قسەکە وەڕاست گەڕا و لە دێهاتی دەورو بەر وردە وردە پەرچەمی شێروخورشید هەڵدەدراو بە زرمەی دەهوڵ وزوڕنا زەوی وزار دەدرا بەو کەسەی کاری لەسەر زەوی دەکرد. لە زۆربەی ئاواییەکان شەڕ و کێشە و نێوان ناخۆشی کەوتە بەینی ئاغاو ڕەعییەت هەرچەند دابەشبوونی زەوی و زار یاسایی بوو  و مەعمووری دوڵەت بەڕێوەیان دەبرد بەڵام ئاغا و ڕەعییەت دانویان دە یەک دیزەی دا نەدەکوڵا . گوندەکەی ئێمە {شیلاناوێ} بە بێ دڵهێشە و نێوان ناخۆشی  دابەشبوونی زەوی لێ بەڕێوە چوو تەنانەت نەمانهێشت دەهۆڵ و زوڕناش لێدرێ چون لە هەر گوندێک ئەو یاسایە بەڕێوە چووبا دەبوو ئاڵا هەڵکرێ و دەهوڵ وزوڕنا لێدرێ  . لە گوندەکەی ئێمە لە مێژ ساڵ بوو ئاغاو ڕەعییەت بە بێ کێشە   و ناڕاحەتی سەریان پێکەوە نابوو کرمانج کرمانج بوو بەڵام ئاغاش خۆی بە کرمانج دەزانی  تەنیا کەسێکی کە لە ڕۆژی قەباڵە نووسینیدا دەگەڵ ئاغای کێشەی لێ پەیدا بوو بابم بوو ماوەی چەند ڕۆژێک بوو دەگەڵ ماڵە ئاغای نێوانمان نەبوو لە گردەکەی بەردێ لە سەر کانێ تاتان دارەبووزێکی لێبوو وەک گرووی ماری ڕاست لووس و جوان هەتا بڵێی دیمەنێکی جوانی هەبوو ئاغا  زۆری ئەو دارە خۆشدەویست هەمیشە دەچوو لەبن سێبەری ئەو دارەی لەسەر زگ ڕادەکشا و شێعری دەنووسی دەیکووت بە شەویش ئەگەر دڵم پڕ دەبێ دەچمەسەر ئەو کانییەی لەسەر پشت ڕادەکشێم و چاو دە ئەستێران دەبڕم  زۆر شەوان بە دەنگی شمشاڵی برایم شەم  و زرم وکووتی زەنگوڵەی مەڕی شەوێنێ خەو دەمباتەوە. بۆ نەهامەتی ئێمە شەیتان و شوفاران چوون ئەو دارەیان بڕی بوو قەڵەت وبڕیان کرد بوو ماڵە ئاغای زۆریان پێناخۆش بوو دەنگۆی ئەوەی بڵاو بۆوە کە ئەو دار بڕینە  کاری کوڕانی ئەحمەد سەیدەیە{من و براکانم} هەرچەند کاری ئێمە  نەبوو بەڵام واش وێدەچوو چوون هەر دەگەڵ ئێمە نێوان ناخۆشیان هەبوو ماوەیەک بوو خۆمان نیشانی ماڵە ئاغای نەدەدا بە کووتەی خەڵکی ئاغای گەورە هەڕەشەی لێکردوین کوڕانی ماڵه ئاغاش لێمان دەخەفتێن بۆیان هەڵکەوێ کامان دەپێستی سەری داخنن  ڕاستی و درووستی ئەو هەڕەشانەمان بۆ ڕوون نەبوو بەڵام تاریک و ڕوونی بەیانی دەڕۆیشتین و نوێژی شێوان دەهاتینەوە و خۆمان نیشانی ماڵە ئاغای نەدەدا ڕۆژێک واهات کارێکم بۆ هاتەپێش دەبوو بۆ نیوەڕۆیە بچمەوە ماڵێ دەشمزانی ئاغا لەسەر ڕێگای من خەریکی کەشاوگرتنە بەترس و لەرز ڕۆیشتمەوە کاتێک گەیشتمە ڕاستی ئاغای سەرم داخست و ڕۆیشتم هەرای کردمێ، ــ هۆی کوڕی ئەحمەد سەیدەی داوەرە بزانم ــ  بەڵێ ئاغا لەخزمەتتدام ــ دا بچۆ ئەو کەترێی پڕکە و چایەکەی وەسەر نێ ـ بەچاوان ئاغا چووم کەترێ  ڕەشم وەسەرنا کەتری کوڵی بانگی ئاغام کرد قوربان وەرە چایەکە کوڵیوە هات ماندوو نەبینم لێکرد دەستم دەنێو دەستی نا  زۆر بە ڕوو خۆشی وەری گرتم چام بۆ خۆم بۆ ئاغای تێکرد توتن وپەڕەکەی دەرهێنا سیگارێکی تێکرد مژێکی لێدا و کووتی کوڕی ئەحمەد سەیدەی دەزانم ئەو داربڕینە کاری تۆ وبراکانت نییە کاری هەرکەس بێ هەویستویە نێوانی مە زیاتر ناخۆش بێ چامان خواردەوە و دەگەڵ ئاغای بەرەو ماڵ بوینەوە و خەڵک کە تا ئەوکات چاوڕێی ئەوە بوون ئاغا ئێمە تەمبێ بکا بە دیتی ئەو دیمەنە بۆیان دەرکەوت کە بۆیە پێی دەڵێن {هێمن}                     #م_ئ_هۆگر 🧷

Open in Telegram
Views1,150+120%vs avg
Forwards—
Reactions7
Comments—