Forwarded from ❗ربات ساخت بنر شیشه ای❗
چۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چیم خۆم گومانم هەیە کە هەم یا نیم... https://t.me/addlist/mTe2sPRIKGpkZDQ8
Open in Telegramکاناڵی #شنەی_ئەوین #م_ێ_هۆگر
By publication day
| Date | Avg views per post |
|---|---|
| Nov 3, 2026 | 1,020 |
| Nov 11, 2026 | 244 |
| Nov 17, 2026 | 1,080 |
| Nov 26, 2026 | 26 |
Forwarded from ❗ربات ساخت بنر شیشه ای❗
چۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چیم خۆم گومانم هەیە کە هەم یا نیم... https://t.me/addlist/mTe2sPRIKGpkZDQ8
Open in Telegram#خۆناسی وەره حاڵیت کەم،براکەم حاڵی لە خۆناسیدا زۆر کـرچوکاڵی ڕاستە بە تەمەن چـووی بەرەو لووتکە بەڵام بـە زانست هێـشتا مـنداڵی هێشـتا نـانـاسی دۆسـت و دژبەرت گیرۆدەی نوشتە و جەمبەرە و فاڵی هۆی دواکەوتـووی چوارچین بوو کاکە کوردیان هێنا سـەر بەڕەی عمبـاڵی یەک بـە خانـەقا و یەک بە دیوەخان ئەویان بە مەندیل ئەمیان بە شاڵـی دەیانکوت هەرکەس چاوکراوە بـێ بای شەیتان دەیدا لە شان و باڵـی تۆش مام کورشت بۆتە شانازی حەک خۆڵم وەسەر چەندەی لێ حاڵی حەوشەی خۆت پـڕە لە بەفر و لیتە تۆ چووی سـەربانی خەڵکی دەماڵی پەندی پێشینیان هاتەوە بیـرم بۆ جـووتی نابێ گوێلکی خۆماڵی سەلاحەدینیش لای من کورد نییــە چ بـگا بــە باب و باپیر و خاڵی کاوەی هەژدەکوڕ بە کورد نــازانم بـۆ فــەرەیدونێ نیـری دامـاڵی کورش کڵاوی نا سەر مادەکان ئێمەی خستە سـەر هەواری خاڵی شێخی مـەلیک و پیران و بـارزان چـەندیان کێشاوە جـەزرەبە و تاڵی سمکۆ و پێشەوا و یارانی دوای ئەو خـانانـی دزڵــی و سانـان و واڵـی #هۆگر پێت دەڵـێ ئەوانەن کورش ئەوەیتر پـووشی دمبای شەماڵـی #م_ئ_هۆگر ۹ـ٨ـ۲۷۲۰ی کوردی ـــــــ #تێبنی لەو شێعرەدا دوو هەڵوێستی دژ بەیەک{تەزاد}دەبیندرێ شاعیر هەرچەند ڕاستێکانی دیوەخان و خانەقا دەخاتە ڕوو بەڵام حاشا لەوەش ناکا کە گەشانەوەی ژیلەمۆی ئاوری هەموو شۆڕشەکوردێڪان بە فووی شێخ و ئاوغاوەت بوو هەر ئەوانیش بوون ئاڵای شۆڕشیان شکاوە ڕاگرت
Open in Telegram#شەوێن مانگەشەو بێ و تاریکەشەو دەشکێ دونیای بێدەنگی خەو شوانە دەسبێنێ بەر دەدا دەنگـی مەڕ؛ دەنگی کەر دەدا لە سـەر حەوشـەی بۆ لەوەڕێ مەڕی شەوێـن وەردەگەڕێ نێری دەنگی زەنگـی دەڕوا چەندە خـۆشە؛ دەنگی دەڕوا هۆهۆی شوانە و دەنگی سەگەل کاڕەی مەڕ و بـزن و شەگەل پەردەی بێدەنگی شــەو دەدڕن بـە هـەستی پێ کــوڕکـوڕ دەفڕن خشپـەی پێ و دیمەنی شـەوێن ڕەمـز و ڕازی نیـوەی شـەوێن شوانت بۆ وچـانی شـەوێ مەڕی شەوێن دەدا شـەوێ شەو بە مەودایە،پاییزە سەرما زاڵە،گەرما زیزە قـاپـووت لە شوانەی دەهاڵێ بـە یـادی شەوێکی ماڵێ خەونووچکە شـوانەی دادەگـرێ مەڕ، لە سەر حەوشـەی ڕادەگرێ خەوی خۆش و خەونی قـاپووت لینگی بە شوانەی کردوون جووت کاوێژی تەمەنـی دەکا سـەرخۆیانە و شەنی دەکا ژینی پێش تەمەنی پیــری وەک فیلم دێتـەوە بـیـری کایە و گاڵتەی گەڵ منـداڵان خۆڵخۆڵێنی لە سەر چاڵان تەمەنی باوخـۆشی و لاوی سـەر گـوێسوانە و بـاوەباوی گەراوی کۆن؛ شەنگەبـێری بەردەژوان و خێر و بـێری دەسبزێـوی ؛ چـاوەچاوێن دڵداری دوو لاوی خـاوێن خەون و خەیاڵ تێکەڵ دەکا ئـاوری دەروونی هەڵ دەکا مەڕی دەسبێــن دەستەمـۆیە بەیدەستە و لە سەرەخۆیە شەو بەرەو ڕووناکی بزووت هەست پێ دەکەن دوو لاقی ڕووت بە سەرمـایە بە قـوورسایی بە دواکۆچی تاریکایی تەمـاشای بـەفرە باریوە مەڕ و حەوشەی داپـۆشیوە مەڕی دەنگدا بەرەو مـاڵان ئەو زستـانەش وەکوو ساڵان هـۆڵ و شوان و مەڕ و دانگە دەبنە هـاوڕازی چوار مانگە قاپووت، دەسبێن و گۆچانەی بژێــون بۆ ژینی شوانەی هەست دەکا بە بەختەوەری ژیانێکی بێ دەردەسەری ماڵی بە کۆشکی شای نادا چۆکی بە سەد دەردان دادا #م_ئ_هۆگر
Open in Telegram#یادێک_لە_ئۆسکارمان ئۆسکارمان ڕۆژهەڵات ناسی بەناوبانگی ئەڵمانی کە هۆگرێکی زۆری بە کەلەپوور وفەرهەنگ وئەدەبیاتی نەتەوەکانی ئێرانی هەبوو لە ساڵی ۱۲٨۲ی هەتاوی لە سەردەمی دەسهەڵاتی موزەفەرەدین شای قاجار هاتۆتە موکریان و شاری مەهاباد وخەریکی تۆژینەوەی ئەدەبیاتی کوردی بۆوە .پاش ئەوەی کە لە ڕێگەی وەرگێڕاوێکی ناتەواو نێوەڕۆک و نێو ئاخنی چەند بەیتی کوردی بۆ ڕوون بۆوە. زۆر سەیرهۆگری بە ئەدەبیاتی کوردی پەیدا کرد .هەربۆیه لێبڕا بە زووترین کات فێری زمانی کوردی بێ ناوبراو لە ماوەی ساڵ ونیوێک دا بەهاوکاری دوکتۆر جەوادی قازی ۱۲٦۰ـ۱۳۳۷ هەتاوی بە ڕەوانی فێری زمانی کوردی بوو تەنانەت کەم کەس هەستیان بەوەی دەکرد کورد نیە. ئۆسکارمان هەرلە مەهاباد بەهاوکاری دکتۆر جەوادی قازی دوو بەیت بێژی بە ناوبانگی موکریان بەنێوی #ڕەحمان_بەکر و #میرزائەسکەندەر دۆزێوە و هەموو بەیتە کوردێکانی لە زمان ئەو دوو بەیت بێژە تۆمار کرد و دواتر دوکتۆرجەوادی قازی دەگەڵ خۆی برد بۆ وڵاتی ئەڵمان وهەر لەوێ هەموو بەیتە کۆکراوەکانی بەزمانی کوردی و وەرگێڕاوی ئاڵمانی لە چاپ دا. بەنێوی #تۆحفەی_موزەفەریە. کە مامۆستا هێمن هێناویەتێ سەر ڕێنووسی کوردی.لە زمانی میرزا جەوادی قازی بۆمان گەڕاوەتەوە کە، ڕۆژێک دەگەڵ ئۆسکارمان و میرزا ئەسکەندەری بەیت بێژ لە قەراغ چۆمی سابڵاغ دانیشت بوین وخەریکی تۆمار کردنی بەیتی لاس وخەزاڵ بوین لە نەکاو لە جێگایەکی بەسەرهاتی لاس وخەزاڵ دا کە دەگاتە دەربڕینی سۆزو کوڵی دڵی لاس .ڕۆژهەڵات ناسی ئەڵمانی سوێندی خوارد کە بابەتی ئاوا جوان ودڵڕفێن لە ئاسەواری هیچ نووسەرێکی ڕۆژ ئاوای دا نە خوڵقاوە .. یادی ئۆسکارمان بەخێر بێ . نەتەوەی کورد لە بواری ئەدەبیات بە تایبەت ۆبەیت و حەیراندا منەتباری کۆمەڵێک ڕۆژهەڵات ناسی وەک ئۆسکارمان وڕۆژی لیسکۆ مارگرێت ڕودینکۆ مینۆریسکی و ئیلکساندر ژاباو و..... و هەر وەها ڕەحمان بەکر و میرزا ئەسکەندەری بەیت بێژ ودکتۆر جەوادی قازی و هەموو ئەوکەسانەی کە بۆ هەرمانی فەرهەنگ وکەلتووری کوردی قۆڵیان هەڵماڵیوە یادیان بەخیر و ناویان هەرمان بێ #م_ئ_هۆگر 👇 .•°``°•.¸.•°``°•. ♥️@shnaievin♥️ •.¸ ¸.• °•.¸¸.•°` ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨) (¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️
Open in Telegram. سەر لە پێناو نیشتمانم،،سەیرە سەوداسەر نەبێ ڕێی ئەوینی نیشتمانت بۆ دەبێ تا سەر نەبێ نێو نێوبانگت بەپاکی گەر بڕوا با سەر نەبێ ژینی سەر شۆڕی ،نەمانم باشترە با هەر نەبێ #م_ێ_هۆگر .
Open in Telegramبڵیندگۆی بەندیخانە بێ پسانەوە هەرای دەکرد هۆگر ملاقات ! هۆگر ملاقات ! کاتێک چاوم بە دیمەنی تێکچڕژاوی بابم کەوت لە قوڵپی گریانێم دا کێشکچی قاقا پێم پێکەنی بابم خێسەیەکی لێکرد و پێی کوتم کوڕم دەزانی تۆ دوو جار شەیتانت پێ پێکەنیوە؟ #م_ئـ_هۆگر .
Open in Telegramلە دوای کۆچی بەهارێ ، وەرزی هاوین دەزانێ چەندە تـامەزرۆی هـەتـاوین لە تیشکی ڕۆژی ڕووت بـۆمـان بنـێـرە هەتا شـەختـەی خەزڵوەر لێی نەداوین #م_ئـ_هۆگر کاناڵی شنەی ئەوین #م_ێ_هۆگر 👇 .•°``°•.¸.•°``°•. ♥️@shnaievin♥️ •.¸ ¸.• °•.¸¸.•°` ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨) (¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️
Open in Telegramنەما ترسی ئـەوەی ترسا لـەسەرما بەهار هات وسپی پۆش بێ ئەسەرما بەیادی تۆ چلەی سـاردم بەڕێ کرد خەیاڵی تۆش هەتا مردن لـەسەرما #م_ئ_هۆگر
Open in Telegramوەرە ۲ دەستی من فێرکە بەئەستۆت دەنا دەمرم وەبـاڵی من وە ئەستۆت لە ئاسمانێ ئــەمـن چبـکەم لـە مانگێ لە پێش چـاوم کەوانەی داوە ئەبرۆت #م_ئ_هۆگر .
Open in Telegram
ножик арнонкура@batonandknifeMusic1.01K
Ilya Showtime (Илья Шоутайм)@soundbyshowtimeMusic1.01K
National Atlantean Metalcorist and Nu Metalist Vanguard (N.A.M.A.N.M.V.)@namanmvMusic1.01K
sunwoodrise@sunwoodriseMusic1.01K
violence@violencestorMusic1.01K
4Culture@fourcultureMusic1.01K