کۆنەئەوین جار جار کە خەونت ئەبینم کۆنە ئەوین سەرهەڵدەدا کەخەبەرم ئەبێتەوە لەخوم ناگەم، ئاسمانەهەڵمدەکێشێ یا زەوییەقووتم دەدا؟ #فەڕەنگ @shahranekord
Open in Telegram
شێعر و ئەدەبی کوردی
بۆناردنی شێعره کانتان بۆونیشانانه به ڕێ بکه ن @Soleyman_rad @Ahmadismaily
Average views per post by day
By publication day
Show as table
| Date | Avg views per post |
|---|---|
| Nov 10, 2026 | 472 |
| Nov 11, 2026 | 487 |
| Nov 12, 2026 | 504 |
| Nov 14, 2026 | 488 |
| Nov 16, 2026 | 469 |
| Nov 17, 2026 | 430 |
| Nov 18, 2026 | 360 |
| Nov 19, 2026 | 340 |
| Nov 20, 2026 | 314 |
| Nov 21, 2026 | 278 |
| Nov 22, 2026 | 383 |
| Nov 23, 2026 | 258 |
| Nov 25, 2026 | 204 |
| Nov 26, 2026 | 164 |
| Nov 28, 2026 | 132 |
Most viewed this month
- 01Views507Forwards—Reactions5Comments—
- 02Views504Forwards—Reactions6Comments—
- 03Views487Forwards—Reactions2Comments—
- 04Views472Forwards—Reactions4Comments—
Latest posts
کاتێک شیعری خۆشەویستی تۆ دەنووســم "دەست بە تکــا" وشە دوای وشە چاوەڕێــن دە پێم بڵێ ئەمن کامیان هەڵبژێــرم: خاک، نیشتمان، وڵات یا زێد؟! کاتێک فکری دوور بوون لە باڵای تۆ دەکــەم "دەست بە تکــا" یەک بە دوای یەکدا چاوەڕێــن دە پێم بڵێ ئەمن کامیان بە جێ بێڵــم: ژان و ئازار یا دەرد و ئێش؟ مامۆستا؛ #مارف_ئاغایی @shahranekord
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 0 |
| 3 h | 69 |
| 12 h | 152 |
- Total to date152
موتریب وەرە دەستی من و دامانی وەفات بێ سووتام بە مەستی مەیەوە دەنگی نەوات بێ ساقی وەرە مەجلیس بە سەر و گەردەنی جامت بێ نەغمەیی نەی نامەوێ گەر ئابی حەیات بێ تۆ گەنجی جەمالت هەیە، من عاشقی ڕووتم یەک بووسە چ نابێ کە بفەرمووی بە زەکات بێ نابێتەوە ڕۆژ ئیدی سەباحی ئەمەلی من بەو گەردنە، هەر تا شکەنی زولفی دوتات بێ دەگریم و لەگەڵ ئاهی دەروون سۆزی دڵم دێ وەک بەرقی بەهاری کە لە عەینی زوڵمات بێ قوربان! کوتم: ئاخر بەسە بەو زولفە ئەسیری فەرمووی: کە ئەتۆ مورغی شەباوێزی، سەدات بێ مەنعم مەکە مەستم کە بە تەفسیری جەماڵت عاشق ئەوەیە بێسیفەت و پەڕتەوی زات بێ من ڕەند و قەلەندەرسیفەت و مەست و خەرابم تۆ پیری خەراباتی ئەگەر مەزهەبی وات بێ نەمزانی هەتا پێ نەکەنی گوڵبەدەنی من فنجانی لە مەرجانی دەبێ پڕ لە نەبات بێ هەر چاوەڕوانی قەدەمی تۆم و ئەگەر دێی زوو بێ نەفەسی ئاخرە، ڕۆحم بەفیدات بێ هەستە وەرە لەو جامی ئەلەستە بدە دەستم بەستەی دەری گوڵزارە ئەوی مەستی سەفات بێ سەد جار بچم و بێم و بسووتێم حەقی تۆیە هەرچەندە بە شەرعی شەم و پەروانە خەتات بێ بۆ ماچێکی مەمکوژە، بەڕوحم و بەوەفا بە هەرچەندە بە دینی گوڵ و بولبول حەسەنات بێ عەهدێکە لەگەڵ گوڵ کە بەبێ موتریب و ساقی تا ئێرە نەچی ئیدی «وەفایی» دە حەیات بێ مامۆستا وەفایی @shahranekord
Open in Telegramمچوڕکی پێیە بەژنی ڕووتەڵی دار بەدەم باوەی گەڵا خستۆتە هاوار بەسەد ڕەنگی لە پاییز پێیە دیرۆک بە سەد زاری لە دووری پێیە ئازار #سۆران_حوسێنی @shahranekord
Open in Telegramتەمەن وەک هەور و باڕۆیی و هەدەرچوو ئەگەرغەم بوو ئەگەر شادی بەسەرچوو ژیانی پڕلەهەوراز و نشێوم قەزایەک بوو بەشۆێن دەردی قەدەر چوو #فەڕەنگ @shahranekord
Open in Telegramخۆزگە دەتزانی كە شێتی لێرە چۆن سووتاوە بۆت چۆن چرۆی خەونی بەهاری ژینی هەڵقرچاوە بۆت خۆزگە دەتزانی شەقامی تاسەباری شارەكەم چۆن بەدووتا وێڵ و سەرگەردان بەكوڵ گریاوە بۆت من بە شانازی لەسەر ئایینی ئەو خاڵەت دەڵێم دێر و مزگەوت و كەنیسەم گشت بەلاوە ناوە بۆت تاقە دیكتاتۆری تۆ خۆشم دەوێی ئەی ئەشقی من بۆیە ئاڵای ملكەچیم لەم شارەدا هەڵداوە بۆت نا خەمی ئەم بەحری فرمێسكەت نەبێ بۆ هاتنت من گلێنەم بەردەبازی رێگەتە و دامناوە بۆت جیا لەوەی هەستم سەمای ژینت لە پێشوازی دەكا شادەماری شێعری كۆنیشم هەمووی هەستاوە بۆت نوێژی ئەم ئەشقەم بەرەو قیبلەی مەمت دابەستووە خوادەزانێ چۆن رەكات و سوژدە لێم شێواوە بۆت خۆزگە بەو رۆژەی لە میعراجی ئەوینا پێم ئەڵێی ئایەتی ماچ و مەمم وەك موعجیزە داناوە بۆت ڕەسووڵ سوڵتانی https://t.me/shahranekord
Open in Telegramهەمووکەس با بزانێ من کە سەودای زوڵفی دووتاتم لە خانەی کوڵمدا کۆڵم بە فەڕزی شای ڕوخت ماتم ئەگەرچی ساکینی مڵکی عەجەم بووم دوور لە ڕۆم کەوتم لە سایەی پەرچەمی تۆوە ڕەئیسی مڵکی شاماتم دڵم هەروەک ڕەعییەت خۆش نشینی موڵکی ئەعزاتە لە هەرجێ دادەنیشێ لێی گەڕێ قوربانی باڵاتم موتالای حاشییەی زوڵفت لەسەر سەفحەی ڕوخت سەعبە لەبۆم چا بوو بە منداڵی لە دەرسی عیشق ڕاهاتم ئەگەر ڕاستت دەوێ سەروی بڵندباڵا درۆ ناکەم لەپاش فەوتی حەیاتیشم بە ئوممێدی مولاقاتم نەوای ناڵەی حەزینم ڕاستە وەک قافڵەی حیجازی دێ وەرە سەر سەیری بەزم و سۆزش و شۆری مەقاماتم دەڵێن فەرموویە یار بێتە موتاڵای خەتتی ڕەیحانی بڵێن با شەمعی ڕوخساری هەڵایسێنێ ئەوا هاتم بە شیرینی مەزەی لێو و خەتی سەبزت دڵم خۆشە لە مەیخانەی غەمی عیشقت کەوا سەرمەستی سەهباتم بە یادی مەدرەسەی عیشقت گەلێ عیلمم کەسب کردن ئەوێستاکەش لەبەر چاوت شەڕابخۆری خەراباتم قڕانی عاشقانە کەس نەما دەرچێت و سەر دەرکا مەگەر بۆ موفلیسی وەک من کە بێ قڕان و پەناباتم کەوا پارچەی غەزەل دەبڕێ حەریق ئەمڕۆ لە دیوانت دەڵێ هەر چاوەڕێی دەستەخەیاتەی زوڵفی تاتاتم حەریق https://t.me/shahranekord
Open in TelegramForwarded from فرهنگ وهنر پیرانشهر
لە شاری پیرانشار کۆڕی پەردەلادان لەسەر دوو کتێبی نووسەرانی پیرانشاری لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبی ڕووناک بە ئامادەبوونی نووسەران، چالاکوانان و رۆشنبیرانی شارەکە کرایەوە کتێبی (چەند کورتە چیرۆکێکی وزە بەخش) لە لایەن ئەحمەد ئیسماعیلی چاپ و بڵاو کرایەوە، هەر وەها کتێبێک لەسەر بابەتە وەرزشییەکان لە لایەن خالید دودمان بڵاو کرایەوە ئامادەبووانی ئەم مەراسیمە دڵخۆشن بەوەی کە دوو بەرهەمی دیکە دەچنە نێو خەزێنەی کتێبەوە ئەمەش هەنگاوێکی باشە بۆ خوێنەرانی کتێب فرهنگ وهنر پیرانشهر @honarpiranshahr
Open in Telegram






