Account
rawêjîsm | ڕاوێژیسم

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]

Username
@rawezhism
Category
Art
Country
IraqIraq
Subscribers2,060
Avg views per post, 7d—last 7 days
ERR12.48%30-day average

Latest posts

#4501Audio
Views694+170%vs avg
Forwards—
Reactions10
Comments—
#4499Text

"یادی تراژیدیایەکی لەبیرنەکراو؛ سەید ڕەزا و کۆمەڵکوژیی دەرسیم" نووسینی: ئەمیر سیراجەدین لە ڕۆژێکدا وەک ئەمڕۆ، مەیدانی "ئەلەزیز" (خارپێت) شاهیدی تراژیکترین ڕووداوی مێژوویی بوو؛ کارەساتێک و کۆمەڵکوژییەک کە هەرگیز لە بیر ناکرێت. بڕیار بوو سەید ڕەزا، کوڕە ١٧ ساڵانەکەی، و چەند هاوسەنگەرێکی دیکەشی لە سێدارە بدرێن. سەید ڕەزا پێی وابوو کە لانی کەم کوڕەکەی، کە هێشتا منداڵە، لێی خۆش دەبن. بە سەربازەکان دەڵێت: "چل لیرە و کاتژمێرێکم هەیە، بیدەن بە کوڕەکەم." لە وەڵامی داواکەیدا پێی دەڵێن: "ئێمە کوڕەکەشت لە سێدارە دەدەین. سەید ڕەزا ئەمجارە دەڵێت: "کەواتە پێشتر من لە سێدارە بدەن." بەڵام دەوڵەتی کوردکوژی تورکیا لە پێش چاوەکانی، کوڕە ١٧ ساڵانەکەی هەڵدەگرن و دەیبەن کە لە سێدارەی بدەن. سەید ڕەزا ڕوو لە کوڕەکەی دەکات و پێی دەڵێت: "لەسەر نێوچاوانیشمان هیچ لەکەیەکی ڕەش نییە کوڕم، سەرت بەرز بکەرەوە جەرگەکەم." دواتر ڕوو لە تورکە فاشیستەکان دەکات و دەڵێت: "من لە فێڵ و پیلانەکانتان تێنەگەیشتم، نەمتوانی ستەمی ئێوە قبووڵ بکەم، لەبەر ئەمەش بۆ ئەم دیدارە هاتم. ئەوەتا دەمرم، با ئەمە بۆ من ببێتە دەرد، بەڵام با ئەوەش بۆ ئێوە ببێتە دەرد کە سەرم بۆ ئێوە دانەنواند." سەید ڕەزا لە ساڵی ١٩٣٧ز لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا بە دڕندانەترین شێوە، لە مەیدانی خارپێت (ئەلەزیز) بە دەستی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا لە سێدارە دەدرێت. بەپێی هەندێک سەرچاوە، سەید ڕەزا لەدایکبووی ساڵی ١٨٥٩ز بووە و کاتێک لە سێدارە دراوە، تەمەنی ٧٨ ساڵ بووە. بەپێی یاساکان، تەمەنی سەید ڕەزا بۆ سێدارەدان گونجاو نەبووە، بەڵام فاشیزم یاساکان ناناسێت. دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بۆ ترساندنی خەڵکی، پاش لەسێدارەدانی سەید ڕەزا و دە کەس لە هاوڕێیانی، تەرمەکانیان لە کۆڵانەکانی "ئەلەزیز" گێڕا و بێڕێزییان پێ کرد. هەر بەمەش نەوەستان، دواتر بە بێبەزەییانەترین شێوە تەرمی سەید ڕەزا و هاوڕێیانیان سووتاند. #seyidrıza #dêrsim #dersîm #elezîz #seyrizo #komkujiyadêrsimê

Open in Telegram
Views2,050+698%vs avg
Forwards—
Reactions20
Comments—
#4497Video
Views1,950+659%vs avg
Forwards—
Reactions17
Comments—
#4495Video
Views2,280+787%vs avg
Forwards—
Reactions32
Comments—

All posts

Connections