ÇEMÊ STÊRAN - AHMED KAYA پێشکێشکار: ئەلەند خەیری دەرهێنەرێ هونەری: نێچیرڤان یوسف ئامادەکرن و نڤیسین: ئەمیر سیراجەدین وێنەگر: شیمال هرۆری کۆنسێپت و گرافیک: نێچیرڤان یوسف https://youtu.be/DUa0EptTWQo?si=XaSQd2v0RO3Sp-hR
Открыть в Telegram
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
Новые посты
سێبەری کافکا بەسەر دەفتەرە شینەکەی Max Richter ـەوە دیارە! خۆی دەڵێت؛ ئەلبوومەکەم ناڕەزایەتییەکی هونەرییە لەمەڕ ڕووداوە سیاسییەکانی سەردەمی جەنگی عێراق! لێ لە ڕاستیدا ئەم مۆسیقایە لە لووتکەی هونەریبوونیدا پەیامێکی قووڵی سیاسییە. پەیامێک تێکەڵ بە ترس و گومان و مرۆڤی هاوچەرخ! ئەمیر سیراجەدین
Открыть в Telegram"یادی تراژیدیایەکی لەبیرنەکراو؛ سەید ڕەزا و کۆمەڵکوژیی دەرسیم" نووسینی: ئەمیر سیراجەدین لە ڕۆژێکدا وەک ئەمڕۆ، مەیدانی "ئەلەزیز" (خارپێت) شاهیدی تراژیکترین ڕووداوی مێژوویی بوو؛ کارەساتێک و کۆمەڵکوژییەک کە هەرگیز لە بیر ناکرێت. بڕیار بوو سەید ڕەزا، کوڕە ١٧ ساڵانەکەی، و چەند هاوسەنگەرێکی دیکەشی لە سێدارە بدرێن. سەید ڕەزا پێی وابوو کە لانی کەم کوڕەکەی، کە هێشتا منداڵە، لێی خۆش دەبن. بە سەربازەکان دەڵێت: "چل لیرە و کاتژمێرێکم هەیە، بیدەن بە کوڕەکەم." لە وەڵامی داواکەیدا پێی دەڵێن: "ئێمە کوڕەکەشت لە سێدارە دەدەین. سەید ڕەزا ئەمجارە دەڵێت: "کەواتە پێشتر من لە سێدارە بدەن." بەڵام دەوڵەتی کوردکوژی تورکیا لە پێش چاوەکانی، کوڕە ١٧ ساڵانەکەی هەڵدەگرن و دەیبەن کە لە سێدارەی بدەن. سەید ڕەزا ڕوو لە کوڕەکەی دەکات و پێی دەڵێت: "لەسەر نێوچاوانیشمان هیچ لەکەیەکی ڕەش نییە کوڕم، سەرت بەرز بکەرەوە جەرگەکەم." دواتر ڕوو لە تورکە فاشیستەکان دەکات و دەڵێت: "من لە فێڵ و پیلانەکانتان تێنەگەیشتم، نەمتوانی ستەمی ئێوە قبووڵ بکەم، لەبەر ئەمەش بۆ ئەم دیدارە هاتم. ئەوەتا دەمرم، با ئەمە بۆ من ببێتە دەرد، بەڵام با ئەوەش بۆ ئێوە ببێتە دەرد کە سەرم بۆ ئێوە دانەنواند." سەید ڕەزا لە ساڵی ١٩٣٧ز لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا بە دڕندانەترین شێوە، لە مەیدانی خارپێت (ئەلەزیز) بە دەستی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا لە سێدارە دەدرێت. بەپێی هەندێک سەرچاوە، سەید ڕەزا لەدایکبووی ساڵی ١٨٥٩ز بووە و کاتێک لە سێدارە دراوە، تەمەنی ٧٨ ساڵ بووە. بەپێی یاساکان، تەمەنی سەید ڕەزا بۆ سێدارەدان گونجاو نەبووە، بەڵام فاشیزم یاساکان ناناسێت. دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بۆ ترساندنی خەڵکی، پاش لەسێدارەدانی سەید ڕەزا و دە کەس لە هاوڕێیانی، تەرمەکانیان لە کۆڵانەکانی "ئەلەزیز" گێڕا و بێڕێزییان پێ کرد. هەر بەمەش نەوەستان، دواتر بە بێبەزەییانەترین شێوە تەرمی سەید ڕەزا و هاوڕێیانیان سووتاند. #seyidrıza #dêrsim #dersîm #elezîz #seyrizo #komkujiyadêrsimê
Открыть в Telegram"Em ne Şêrgeleyê xeylan Ne Qaremanê çîrokan; Em bikujê hestên xwe yên kêrkirî ne!" نووسەر: ئەمیر سیراجەدین پاژێک لە شیعری "لەیلان" (٢٠٢٣) موزیک: Eleni Karaindrou - Ulysses' Gaze مۆنتاژ: #ڕاوێژیسم Nivîskar: Emîr Sîracedîn Beşek ji Helbesta “Leylan” Sala Nivîsînê: 2023 Mûzîk: Eleni Karaindrou - Ulysses' Gaze @rawezhism
Открыть в TelegramŞakiro - Metê Roj Baş! ☀️ Dîmen: Zozanên Feraşînê - #Colemêrg Edit: #Rawêjîsm #şakiro #ڕاوێژیسم #دەنگبێژی #dengbej @rawezhism
Открыть в Telegram"تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە...." ژەنیار: کانی پاشائی تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە بمدەیە ماچێکی تەڕ لەم لێوە، با جوان ببمەوە دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە شەنگەبێری بسڕەوە فرمێسکی بێ شوانی ئیتر ڕەنگە هێشتا لەو چیا و زۆزانە بۆ شوان ببمەوە من گوڵی سەر گۆڕی ئاواتی لەمێژینەم بەڵام ڕێژنێکم لێ بدا پێم وایە بۆ ڕوان ببمەوە شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕا من خەریکم بۆ کچە شێخێ پەژیوان ببمەوە هۆنراوەی: م. هێمن ناوی هۆنراوە: ڕێژنە (1921-1986) لە کتێبی: ناڵەی جودایی @rawezhism
Открыть в Telegram"بۆ ئەشق، بۆ جوانی" Helbestvan: Mûdî Strançek Navê stranê: Ez naxwazim Stranbêj: ? ناوی هونەرمەندەکەمان بۆ بنووسن گەر دەزانن. @rawezhism
Открыть в TelegramСвязи
Похожие каналы
مـدونة كوت عبــدالله@alshoaraИскусство2,11 тыс.
شــــعــراء الــــعــراق@sh3raa_al_iraqИскусство2,21 тыс.
الشاعر محمد الظالمي@mohammed_al_zalimiИскусство1,92 тыс.
لـ فرقـان.@furqan20mИскусство2,23 тыс.
رِئَتِي الْثالِثَة.@mailk1946Искусство1,89 тыс.
شابەیتی کوردی@shabeytikurdiИскусство1,88 тыс.
بداية جديدة@foil15Искусство2,31 тыс.
الشاعر حيـدر حـطاب@ared_ahlmИскусство2,37 тыс.