Posts of چاوی مۆسكۆ
تەلەزریسكە لەسەر سنوری ڕۆمانیا و ئوكراینا، ئوكراینا ئەم سیاژەی كردووە تا كۆیلەكان هەڵنەیەن و خۆیان لە ئۆردووگای زۆرەملێی ئوكراینا ڕزگار نەكەن
Open in Telegramبۆچی پێویستت بە ناوبانگێکی باش هەیە لەبەرچاوی مرۆڤە بێ بەهاکان؟ ئاخر زۆربەی خەڵک بۆیان گرینگ نییە کە تۆ باش بیت یان خراپ. زیاتر غەمی شتێکی تریان هەیە: سودت بۆیان هەیە یاخود نا؟ تا ئەو کاتەی کە تۆ گونجاو بیت. تا ئەو کاتەی پێویستیان بە تۆیە. تا سوودت هەبێت بۆیان، تۆ باشیت. بەڵام هەوڵبدە جارێک پێیان بڵێ "نا". واز لەوە بێنە گونجاو بیت بۆیان, واز لەوە بێنە ئەو چاوەڕوانیانەی لە تۆ هەیانە بۆیان بكەیت. هەر كە ئامەنەت كرد ئیدی زۆر بە خێرایی زۆر شتی تازە لەبارەی خۆتەوە دەزانیت كە وێنات نەكردووە، قسەی وا دەبیستیتەوە كە شۆكت دەكات. 😏 دوێنێ تۆ "کەسێکی گەورە" بوویت. ئەمڕۆ "پەیوەندییەکە خراپ بووە"، "تۆ گۆڕاویت"، "ئیتر وەک جاران نیت." هەرچەندە تەنها یەک شت گۆڕاوە: ئیتر تۆ گونجاو نیت بۆیان، سودت نییە بۆیان. بۆیە ژیانت بەفیڕۆ مەدە لە هەوڵی بەدەستهێنانی ناوبانگێکی باش لای کەسانێک کە بۆچوونەکانیان نابێت گرنگ بن بۆت. 🧠 ناوبانگ گرنگە. بەڵام لەوەش گرنگترە کە لای كێ ناوبانگت هەیە. هەندێک جار ناوبانگێکی خراپ لای کەسانی هەڵە باشترین ستایشە.
Open in Telegramمێدیا لە ڕۆژئاوا بەتەواوی لەژێر كۆنترۆڵی دەسەڵاتە، بچوكترین هەواڵ بڵاو بكەنەوە و دژی دەسەڵات بێت، ئەوا ڕاستەوخۆ كەیسیان لەسەردەكرێتەوە و دادگایی دەكرێن
Open in Telegramگەورەترین خۆپیشاندان لە مێژووی هاوچەرخدا بۆ ،،سەربەخۆیی میدیای گشتی،، لە کۆماری چیک بەڕێوەچوو. گردبوونەوەکە زیاتر لە ٣٥٠ هەزار کەس بەشدارییان کرد.
Open in Telegramئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، مارین لۆپێن بە باڵیۆزی ئۆکرانیای لە پاریس ڕاگەیاندووە، ئەگەر بە سەرۆک کۆماری فەرەنسا هەڵبژێردرێت، ئەوا فەرەنسا ناتوانێت بەردەوام بێت لە هاوکارییە داراییەکان بۆ کیڤ، بەهۆی دۆخی خراپی دارایی فەرەنسا. لوپین هەڵبژاردنەكانی پێشتریشی بردەوە، بەڵام هەر نەبوو بە سەرۆك، چەنكە سیاتمی سیاسیی فەرەنساش وەكو لای خۆمانە، بە تەوافوقی لپێنیان وەلا نا و پاشان دەستگیریشیان كرد. ئێستا بەربووە و دووبارە خۆی كاندید دەكاتەوە، بێگومان دەردەچێتەوە، بەڵام مەرج نییە ببێتە سەرۆك
Open in Telegramترەمپ پوتین لە دانوستانەکانی ئۆکرانیادا هەندێك سازش دەكات، بەڵام دەشیتوانی "زۆر توند مامەڵەی بکردایە". سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە پوتین ئامادەیە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت.
Open in Telegramبۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا گلەیی ئەوەی کرد کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە سەردانێکیدا بۆ مۆسکۆ، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ناچاری کردووە بڕێکی زۆر ڤۆدکا بخواتەوە. سەرخۆشیان كردووە خوا ڕەحم بكات😹
Open in Telegramبەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕوسیا دەیەوێت سیستمی ئاسایشی ئەوروپا بەدرێژایی هێڵەکانی جەنگی سارد دابڕێژێتەوە: ناتۆ دەبێت بگەڕێتەوە بۆ پێگەکانی ساڵی ١٩٩٧ و دەستبەرداری فراوانبوونی بەرەو ڕۆژهەڵات بێت و پشتیوانی سەربازی بۆ ئۆکرانیا ڕابگرێت،. بڵاوکراوەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە کۆپییەکی بەڵگەنامەیەکی دەستکەوتووە کە نوێنەرانی ڕووسیا لە کاتی دانوستانەکان دا داویانە بە شاندی ئەمریکی لە ئەبوزەبی. بەڵگەنامەکە بەرواری ١٠ی ئەم مانگەیە لە لایەن دوو سەرچاوەی ئاگادار لە وتووێژەکانەوە پشتڕاست کراوەتەوە. بەگوێرەی بەڵگەنامەکە، ڕووسیا داوا دەکات ناتۆ دەستبەرداری فراوانبوونی زیاتر بێت، هەروەها "هەر چالاکیە سەربازیەكانی" لە ئۆکرانیا، ئەوروپای ڕۆژهەڵات، قەفقازی باشوور و ئاسیای ناوەڕاست. هەروەها گوایە مۆسکۆ پێداگری دەکات لەسەر گەڕاندنەوەی سەرباز و بنکە سەربازییەکانی ناتۆ بۆ پێگەکانیان لە ساڵی ١٩٩٧ پێش بوونە ئەندامی دەوڵەتانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا لە ناتۆ. ئەمەش بە مانای كشانەوەی سەربازی هاوپەیمانییەکە لە پۆڵەندا، ئیستۆنیا، لاتڤیا و لیتوانیا دێت. بە وتەی ئەوان، ڕووسیا داوای ڕاگرتنی تەواوەتی دابینکردنی چەک و کەرەستەی سەربازیی ڕۆژئاوایی بۆ ئۆکرانیا دەکات. داواکارییەکی جیا پەیوەندی بە چەکی ئەتۆمیەوە هەیە: ڕووسیا دەیەوێت شانشینی یەکگرتوو و فەرەنسا دەستبەرداری بەکارهێنانی جبەخانەی ئەتۆمی خۆیان بن بۆ بەرگریکردن لە دەوڵەتانی دیکەی ئەوروپا. بەگوێرەی ڕاپۆرتی NYT، لە کاتی دانوستانەکانی ئەبوزەبی، نوێنەرانی ڕووسیا ڕاستەوخۆ سیستەمی سەردەمی شەڕی ساردیان وەک مۆدێلێک بۆ داهاتووی ئەوروپا هێنایەوە. ڕووسیا دەڵێت: دابەشکردنی زۆنی کاریگەریی ئەوکاتە لە نێوان یەکێتی سۆڤیەت و ئەمریکادا، هەروەها ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوو زلهێزەکە، ئەگەری ململانێی سەربازی کەمدەکاتەوە.
Open in Telegramپەیجەكانی زێلێنسكیی دەڵێن ڕێگە بە دابەشكاری جیهان نادەین وەكو ڕێككەوتنی یاڵتا كە ستالین و ڕۆزڤێڵت و چەرچڵ كردیان ئینجا گێلێنسكیی زۆر پێی خۆشە پێی بڵێن تۆ لە چەرچڵ دەچی 😹
Open in Telegram⚡️کۆبوونەوەی نێوان پوتین و ترەمپ و شی جینپینگ ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری شنژن بەڕێوەدەچێت. ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بە پشتبەستن بە وتەبێژی کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، ڕەنگە سەرکردەکانی ڕووسیا و ئەمریکا و چین لە پەراوێزی لوتکەكەدا ڕێککەوتنی نوێ بۆ کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی تاوتوێ بکەن. هەروەها ڕەنگە لایەنەکان باس لە شەڕی ئێران و بارودۆخی دەوروبەری کۆریای باکوور و ململانێی ئۆکرانیا بکەن.
Open in Telegramدرۆن لە ئاسمانی بنکەی هێزی ئاسمانی لاکنهیس لە بەریتانیا بینرا کە ئەمریکا بەکاری دەهێنێت. سکای نیوز بە پشت بەستن بە وتەبێژی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، كە فەرمان بە سەربازەكان دراوە خۆیان بشارنەوە.
Open in Telegramکۆستا، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا و ڤۆن دێر لیین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بە ئاشکرا پێشنیاری کاڵاسیان بۆ سەرکردایەتیکردنی دانوستانەکانی یەکێتی ئەوروپا و ڕووسیا ڕەتکردەوە. ئەم لێدوانەیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لە لوتکەی نافەرمی یەکێتی ئەوروپا لە دبلن دا. وەكو پێشتر وتم، ئەم كایا كاڵاسە سەرۆكی بەشی دیپلۆماسی ئەورووپایە كەچی كەس قسەی لەگەڵ ناكات😹
Open in Telegramئەم پورە فۆندێرلاینە دەڵێی پورەحەنای ژنی سیروسە، قسە ناچێ بە مێشكیا، لە دنیای خەیاڵاتی خۆیا ئەژی. ڕووسیا پەنجا هەزار جار گوتی كە ئاگربەستی قبوڵ نییە، چونكە ئەورووپا و ناتۆ ئاگربەست ئەقۆزنەوە بۆ سەرلەنوێ ڕێكخستنەی سوپای ئوكراینا و پڕچەككردنی ئەو سوپا نازییە كەچی پورە حەنا هەر قسە ناچێ بە مێشكیا
Open in Telegramئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا گوتی کە ئەولەویەتی یەکێتی ئەوروپا لە دانوستانەکانی ئۆکرانیا لەگەڵ ڕووسیا و ئەمریکا ئاگربەست دەبێت، هەروەها "گەرەنتی ئاسایش" و دەستەبەرکردنی گرێبەستەکانی ئاوەدانكردنەوە بۆ یەکێتی ئەوروپا بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا. هەروەها ڤۆن دێر لاین بەڵێنیدا بە زووترین کات پاکێجی بیست و دووهەمین سزاکانی سەر ڕووسیا و پێشنیارەکانی بۆ دابینکردنی بودجەی سەربازی بۆ ئۆکرانیا تا کۆتایی ئەمساڵ بخاتەڕوو.
Open in Telegramبە پێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ. ⚡️ئەوروپا لە دانوستانەکانی داهاتووی ڕووسیا و ئۆکرانیادا بە نوێنەرایەتی ڕاوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، و پۆڵەندا، هەروەها نوێنەری دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەورووپا بەشداری دەكەن گفتوگۆکە تیشک دەخاتە سەر پێکهێنانی تیمێکی دانوستانکاری یەکگرتووی ئەوروپی (E5) کە پێویستە بەشداری ئەوروپا لە گفتوگۆکردن لەسەر مەرجەکانی کۆتاییهێنان بە شەڕ و بیناسازیی ئەمنی داهاتووی کیشوەرەکە مسۆگەر بکات. بڕیاری دامەزراندنی ئەم نوێنەرایەتییە لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەوروپا لە دبلن درا. ئەوروپا ترسی ئەوەی هەیە کە واشنتۆن و مۆسکۆ لەسەر پرسەکانی ئاسایشی کیشوەری ئەورووپا بەبێ بەشداری خودی ئەوروپییەکان بگەنە ڕێککەوتن. بە تایبەتی ڕووسیا داوای پێداچوونەوە بە بیناسازی ئاسایشی ئەوروپا و سنووردارکردنی بوونی ناتۆ لە سنوورەکانی دەکات.
Open in Telegramمێدڤێدێڤ, جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا دەڵێت: کەس یەکێتی ئەوروپای بانگهێشت نەکردووە بۆ دانوستان لەسەر ئۆکرانیا، هەروەها نایانەوێت كایا کاڵاس لەوێ بێت نەك لەبەر ئەوەی دانوستانكارێكی توندە بەڵكو لەبەر ئەوەی "گەمژەیە" وێنەكە كایا كاڵاسە، سەرۆكی دیپلۆماتی یەكێتی ئەورووپایە، كەچی قسەی لەگەڵ كەس نییە و هەر جارێ لێدوانێك دەدا ئابڕووی خۆی و یەكێتی ئەورووپاش دەبا
Open in Telegramبە دوو هۆكار بەغیلی بەم زێلێنسكییە دەبەم، یەكەم لەبەر ئەوەی زۆر بە زووی خۆی فیری ئوكراینی و ئینگلیزی كرد دووەم لەبەر ئەوەی بە كەیفی خۆی بە وڵاتانا ئەگەڕێ بەبێ ڤیزا😂 ئەوە دوو مانگە ئوكراینای جێهشتووە نایەتەوە😂
Open in Telegram