Кабинет

Посты канала چاوی مۆسكۆ

сначала новые

#8724Текст

بۆچی پێویستت بە ناوبانگێکی باش هەیە لەبەرچاوی مرۆڤە بێ بەهاکان؟ ئاخر زۆربەی خەڵک بۆیان گرینگ نییە کە تۆ باش بیت یان خراپ. زیاتر غەمی شتێکی تریان هەیە: سودت بۆیان هەیە یاخود نا؟ تا ئەو کاتەی کە تۆ گونجاو بیت. تا ئەو کاتەی پێویستیان بە تۆیە. تا سوودت هەبێت بۆیان، تۆ باشیت. بەڵام هەوڵبدە جارێک پێیان بڵێ "نا". واز لەوە بێنە گونجاو بیت بۆیان, واز لەوە بێنە ئەو چاوەڕوانیانەی لە تۆ هەیانە بۆیان بكەیت. هەر كە ئامەنەت كرد ئیدی زۆر بە خێرایی زۆر شتی تازە لەبارەی خۆتەوە دەزانیت كە وێنات نەكردووە، قسەی وا دەبیستیتەوە كە شۆكت دەكات. 😏 دوێنێ تۆ "کەسێکی گەورە" بوویت. ئەمڕۆ "پەیوەندییەکە خراپ بووە"، "تۆ گۆڕاویت"، "ئیتر وەک جاران نیت." هەرچەندە تەنها یەک شت گۆڕاوە: ئیتر تۆ گونجاو نیت بۆیان، سودت نییە بۆیان. بۆیە ژیانت بەفیڕۆ مەدە لە هەوڵی بەدەستهێنانی ناوبانگێکی باش لای کەسانێک کە بۆچوونەکانیان نابێت گرنگ بن بۆت. 🧠 ناوبانگ گرنگە. بەڵام لەوەش گرنگترە کە لای كێ ناوبانگت هەیە. هەندێک جار ناوبانگێکی خراپ لای کەسانی هەڵە باشترین ستایشە.

Открыть в Telegram
Просмотры1 060+19%к среднему
Пересылки—
Реакции17
Комментарии—
#8721Фото
Просмотры895+1%к среднему
Пересылки—
Реакции18
Комментарии—
#8719Видео
Просмотры956+7%к среднему
Пересылки—
Реакции55
Комментарии—
#8717Текст

بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕوسیا دەیەوێت سیستمی ئاسایشی ئەوروپا بەدرێژایی هێڵەکانی جەنگی سارد دابڕێژێتەوە: ناتۆ دەبێت بگەڕێتەوە بۆ پێگەکانی ساڵی ١٩٩٧ و دەستبەرداری فراوانبوونی بەرەو ڕۆژهەڵات بێت و پشتیوانی سەربازی بۆ ئۆکرانیا ڕابگرێت،. بڵاوکراوەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە کۆپییەکی بەڵگەنامەیەکی دەستکەوتووە کە نوێنەرانی ڕووسیا لە کاتی دانوستانەکان دا داویانە بە شاندی ئەمریکی لە ئەبوزەبی. بەڵگەنامەکە بەرواری ١٠ی ئەم مانگەیە لە لایەن دوو سەرچاوەی ئاگادار لە وتووێژەکانەوە پشتڕاست کراوەتەوە. بەگوێرەی بەڵگەنامەکە، ڕووسیا داوا دەکات ناتۆ دەستبەرداری فراوانبوونی زیاتر بێت، هەروەها "هەر چالاکیە سەربازیەكانی" لە ئۆکرانیا، ئەوروپای ڕۆژهەڵات، قەفقازی باشوور و ئاسیای ناوەڕاست. هەروەها گوایە مۆسکۆ پێداگری دەکات لەسەر گەڕاندنەوەی سەرباز و بنکە سەربازییەکانی ناتۆ بۆ پێگەکانیان لە ساڵی ١٩٩٧ پێش بوونە ئەندامی دەوڵەتانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا لە ناتۆ. ئەمەش بە مانای كشانەوەی سەربازی هاوپەیمانییەکە لە پۆڵەندا، ئیستۆنیا، لاتڤیا و لیتوانیا دێت. بە وتەی ئەوان، ڕووسیا داوای ڕاگرتنی تەواوەتی دابینکردنی چەک و کەرەستەی سەربازیی ڕۆژئاوایی بۆ ئۆکرانیا دەکات. داواکارییەکی جیا پەیوەندی بە چەکی ئەتۆمیەوە هەیە: ڕووسیا دەیەوێت شانشینی یەکگرتوو و فەرەنسا دەستبەرداری بەکارهێنانی جبەخانەی ئەتۆمی خۆیان بن بۆ بەرگریکردن لە دەوڵەتانی دیکەی ئەوروپا. بەگوێرەی ڕاپۆرتی NYT، لە کاتی دانوستانەکانی ئەبوزەبی، نوێنەرانی ڕووسیا ڕاستەوخۆ سیستەمی سەردەمی شەڕی ساردیان وەک مۆدێلێک بۆ داهاتووی ئەوروپا هێنایەوە. ڕووسیا دەڵێت: دابەشکردنی زۆنی کاریگەریی ئەوکاتە لە نێوان یەکێتی سۆڤیەت و ئەمریکادا، هەروەها ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوو زلهێزەکە، ئەگەری ململانێی سەربازی کەمدەکاتەوە.

Открыть в Telegram
Просмотры917+3%к среднему
Пересылки—
Реакции18
Комментарии—
#8715Фото
Просмотры682−23%к среднему
Пересылки—
Реакции21
Комментарии—
#8714Текст
Просмотры687−23%к среднему
Пересылки—
Реакции12
Комментарии—
#8713Текст
Просмотры701−21%к среднему
Пересылки—
Реакции11
Комментарии—
#8711Текст
Просмотры746−16%к среднему
Пересылки—
Реакции12
Комментарии—
#8710Текст
Просмотры805−10%к среднему
Пересылки—
Реакции13
Комментарии—
#8709Текст
Просмотры773−13%к среднему
Пересылки—
Реакции17
Комментарии—
#8708Фото
Просмотры831−7%к среднему
Пересылки—
Реакции36
Комментарии—
#8707Текст
Просмотры1 030+16%к среднему
Пересылки—
Реакции25
Комментарии—