Account

Posts of نەقڵی کوردی

newest first

#6963Link preview

کتێبێکی کوردی بە ناوی(سڵ و ترسی سەقز)نووسراوەی نووسەری سەقزی حاجی مستەفای تەیموورزادە چاپ کراوە. ئەم کتێبە کە بە فارسیێکی ئەو سەردەمە نووسراوە(ساڵی ۱۳۲۵- ۱۳۴۲ی هەتاوی) لە لایەن دوکتۆر شاهبازی موحسێنی بەرپرسی زانستگای ئازادی ئیسلامی سەقز بە ناوی ئەسڵی کتێبەکە(وحشت سقز)چاپ کرا، کە بە فارسیێکی ڕەوان وئەدەبی بوو، بەڵام ساڵی ۱۳٦۳ی هەتاوی لە لایەن بەڕێزی ناوداری سەقزەوە(شێخ نافێعی مەزهەر) وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی و دوای مردنی ئەو خۆشەویستە لە لایەن موفیدە خانمی مەزهەر و دیکەی منداڵانی ئەو بەڕێزەوە، لە بەهاری ئەمساڵدا یانی ۹۴چاپ کرا. لەم کتێبەدا حاجی مستەفا تەیموورزادە زۆر باسی مێژووی خۆشی سەد ساڵ لە مەوبەری هێناوە کە لێرەدا باسی یەکیان دەکەم. حاجی مستەفا دەڵێت: میر منداڵ بووم، کە باوکم ڕای هاتە سەر ئەوە کە دەرس خوێندن وێڵ بکەم ، ببمە بازڕگان. لە گەڵ باوکم و چەند کەسێک بە کاروانی چووینە بۆ تەوڕێز بۆ شت کڕین. ئەو شارەی زۆر بە لایەوە سەیر بوو، دەیگووت، لە هەر کووچە و کۆڵانێک بچووایتین، ژن و منداڵ و لاتو لووتی ئەو شارە کە ئەیانزانی ئێمە جلی کوردیمان لە بەر بوو، بەر جنێو و بەرد و قسەی ناخۆش دەکەوتین. بە لای منەوە زۆر سەیر بوو، خۆ لە شاری ئێمەدا ئەو هەموو عەجەمە هەیە، بۆ وا نییە. ئەگەر لە شوێنێک بە کۆمەڵ نەچوایەتین، ئەوا لە لایەن ئەو لاتولووتانە، بەر پەڵامار دەکەوتین. هەندێکیش سەیید سواڵیان دەکرد، دەیانگووت:بەرجەدانەمان پێی بدەم. گوایە ئەوڵادی پێغەمبەرن و دەبێ خێرییان پێبکەین. https://t.me/NAGHLIKURDI

Open in Telegram
Views130−41%vs avg
Forwards—
Reactions2
Comments—
#6962Link preview
Views121−45%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
#6961Link preview
Views128−42%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
#6960Link preview
Views122−45%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
#6959Link preview
Views145−35%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
#6957Link preview
Views2210%vs avg
Forwards—
Reactions1
Comments—
#6956Link preview
Views196−12%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
#6955Link preview
Views167−25%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
#6954Link preview

چیرۆكێك هه‌یه‌، كه‌ ده‌ڵێ: ڕۆژگارێك كوڕێكی ساویلكه‌ زۆر گله‌یی له‌ به‌ختی خۆی هه‌بوو، كه‌ چاره‌ڕه‌شه‌ و به‌ختی به‌سراوه‌. بۆ لای زانایه‌ك ڕێكه‌وت، هه‌تا به‌ختی خۆی بكاته‌وه‌. كه‌ ڕێكه‌وت، له‌ ڕێگه‌دا تووشی گورگێك بوو، گورگه‌ لێی پرسی: بۆ كوێ ده‌چی؟! كوڕه‌ كوتی: بۆ لای زانایه‌ك كه‌ به‌ختم كاته‌وه‌. گورگه‌ش كوتی: ده‌ تخوا خۆ تۆ ده‌چی، بزانه‌ منیش چی بكه‌م، هه‌ر چیم ده‌سكه‌وێ، هی گه‌وج و نه‌زانه‌، بۆ منیش بڵێ هه‌تا به‌ختم بكرێته‌وه‌. كوڕه‌ ڕۆشت هه‌تا گه‌یی به‌ پیاوێكی وه‌رزێر. دوای سڵاو و چاك و چۆنی، وتی: بۆ كوێ ده‌چی؟! كوڕه‌ش حاڵ و نه‌قڵی خۆی باسكرد و كابرای وه‌رزێریش وتی: ده‌ تخوا خۆ تۆ ده‌چی، بۆ لای ئه‌و زانایه‌، بۆ منیش بپرسه‌ . من هه‌رچی گه‌نمم هه‌یه‌، زۆر به‌رزۆ ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام دان ناگرن. هه‌ر باڵا ده‌كێشێ. كوڕه‌ش ده‌ڵێ: به‌سه‌ر چاوم. دوای ماوه‌یه‌ك كه‌ ده‌روات، ڕێی ده‌كه‌وێته‌ به‌ر ئه‌شكه‌وتێك، هه‌رای لێده‌كه‌ن: بۆ كوێ ده‌چی كوڕه‌؟! قه‌ره‌وێڵی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ كوڕه‌ ده‌گرێ و ده‌یبه‌نه‌ لای حاكمی ئه‌شكه‌وت كه‌ په‌چه‌ی به‌سه‌ر ڕووی كێشابوو. كوڕه‌ش باسی دڵی خۆی بۆ ده‌ڵێ و حاكمیش ده‌ڵێ: ده‌ تخوا بۆ منیش بڵێ، بۆچی من هه‌میشه‌ دڵم ته‌نگه‌، به‌شكه‌م به‌خته‌كه‌م بگرێته‌وه‌، به‌ڵێنی به‌ویش ده‌دات و ده‌روات. له‌ ڕێگه‌دا ده‌یهه‌وێ بچێته‌ ئه‌وبه‌ر ئاوی ده‌ریا، ماسێكی گه‌وره‌ دێته‌ده‌ر و ده‌ڵێ: بۆ كوێ ده‌چی؟! ده‌ڵێ: بۆ لای زانا، هه‌تا به‌ختم كاته‌وه‌. ماسییه‌ گه‌وره‌كه‌ش ده‌ڵێ: من به‌ مه‌رجێك ده‌تبه‌مه‌ ئه‌وبه‌ری ئاوه‌كه‌، هه‌تا بۆ منیش بڵێی بۆچی هه‌میشه‌ له‌م ده‌ریا گه‌وره‌یه‌دا، نیوه‌ی پشتم له‌ ده‌ره‌وه‌یه‌. هه‌تا ئه‌و شوێنه‌م بیستووه‌، ئێوه‌ش ده‌توانن درێژه‌كه‌ی بنووسن. https://t.me/NAGHLIKURDI

Open in Telegram
Views161−27%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
#6953Link preview

#خالیـد ڕەحیـمی سـەقــز وەستا ماجیدی هاوڕێم گێڕایەوە: خزمێکمان هەیە بە نێوی(عەلیە سەقیل) هێندە سەقیلە وێنەی نییە، بەڕێکەوت کارەکانی ڕاحەت بۆ جێبەجێ دەبێت. ددانەکان خۆی کێشابوو و دەیەویست ددانی دەستکرد تێبکاتەوە. ساڵێک ئەبوو تەواو سەقز، بۆکان و تیکاب، مەهاباد، سایەنقەڵا و........ گەڕابوو هەر دەیگوت گرانە و چاکی ناکەم. بیستبووی لە سنە هەرزانترە. سواری مینی بووسەکان دەبێت ئەچێتە شاری سنە، هەر لە سەیارە دێتەخوارێ، دەچێتە دەور مەیان‌‌(هەڕاجە بازاری شاری سنە)دەبینێ موعتادێک دەستی ددانی دەستکردی پێیەو هەراجی کردووە. لێی دەچێتە پێش و دەڵێ کاکە بەچەند؟ موعتادەش دەڵێ: 50هەزار. کاک عەلی بمدەرێ با تاقی بکەمەوە. هەر ده‌یخاتە دەمییەوە، دەڵێی باشترین دوکتۆر بۆ ئەوی دروست کردووە، بۆیە دەمی تووند دەبەستێ و دەڵێ: خەڵکە وەرن ددانەکانم ون کردبوو، دۆزیمەوە. موعتادە دەڵێ: کوڕە خوانەناس وەڵڵا ددانی نەنێمە هێناومە. عەلیە سەقیل دەیکڕێ بە 20هەزار و سەیارەیه‌ک دەربەست دەگرێ هەتا سەقز. خزم و کەسەکەی پێیان وت، چۆن دڵت هات سەیارەی دەربەستت گرت؟ کوتی: وەڵڵا هەتا ئێستا پارەم بە بەلاش نەڕۆیشتووە، بەڵام دەترسام نەنکی بێت و لە بازاڕی سنەدا بمدۆزێتەوە. https://t.me/NAGHLIKURDI

Open in Telegram
Views364+64%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—
#6952Link preview
Views283+28%vs avg
Forwards—
Reactions3
Comments—
#6951Link preview
Views295+33%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
#6950Link preview
Views239+8%vs avg
Forwards—
Reactions2
Comments—
#6948Link preview
Views263+19%vs avg
Forwards—
Reactions2
Comments—
#6946Link preview
Views321+45%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
#6945Link preview

تۆڵەی یابانی ! ناردنی: سه‌یید كامیلی سه‌ییدی موقه‌ده‌م له‌ تارن چەندین ساڵ پێش بۆ پەرەی راهێنانی بەرێوەبەری بە ئامادەبوونی مامۆستایەکی یابانی بە ناوی پرۆفیسور یوشیدا بوو بەشداریم دەکرد. هاوکات شەڕی نێوخۆیی ئەفغانستان کە خەڵکانی ئەم وڵاتە تووشی ئاوارەبوون و دەبەدەری زۆر هاتبون .هەڵبەت فیلم و وێنەی ژن و منداڵانیان بوو، لە سەرما و سەهۆڵبەندا بە کەسیرەیی هەڵئەلەرزان . ئەم وێنە ناخ هەژێنانە وای کردبوو رۆژێک ئوستاد هاتە پۆلەکە و وانەی ئەورۆژەی بە ئەم دێڕانە دەستپێکرد. ئاغایانی بەڕێز ئەم وێنانەی منداڵانی ئەفغانی دەبیین؟ لەگەڵ منداڵانی یابانی وێکچوونێکی یەکجار زۆرمان هەیە . ئێمەش لە شەڕی دووەمی جیهانی ئەم بەسەرهاتەمان لە ژێر چەپۆکی ئەمریکادا بوو. ئێمەی منداڵ دەمانگوت: کەی ئێمەش گەورە ببین و بە فڕۆکەی جەنگی بتوانین ئەمریکا تووشی لەناوچوونی بکەین؟ بەڵام کاتێک ئێمە گەورە بووین چۆن ئەو تۆڵەمان کردەوە؟ لە پارێزگای تەنێسی ئەمریکا لە سەره‌تای هەشتاکانی زایینی شریکەی نەیسانمان NISSAN دامه‌زراند و هەزاران ئەمریکاییمان لە ژێر رکێڤمان دامەزراند! https://t.me/NAGHLIKURDI

Open in Telegram
Views294+32%vs avg
Forwards—
Reactions3
Comments—