کەرێک کورتانی زێڕو تەڵا بێت قامیشی شەکر لەجیاتی گیا بێت شاعەبباس بێنە بیکە مەیتەری قەت تەرکی ناکا ڕەوشتی کەری https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в TelegramПосты канала نەقڵی کوردی
کتێبێکی کوردی بە ناوی(سڵ و ترسی سەقز)نووسراوەی نووسەری سەقزی حاجی مستەفای تەیموورزادە چاپ کراوە. ئەم کتێبە کە بە فارسیێکی ئەو سەردەمە نووسراوە(ساڵی ۱۳۲۵- ۱۳۴۲ی هەتاوی) لە لایەن دوکتۆر شاهبازی موحسێنی بەرپرسی زانستگای ئازادی ئیسلامی سەقز بە ناوی ئەسڵی کتێبەکە(وحشت سقز)چاپ کرا، کە بە فارسیێکی ڕەوان وئەدەبی بوو، بەڵام ساڵی ۱۳٦۳ی هەتاوی لە لایەن بەڕێزی ناوداری سەقزەوە(شێخ نافێعی مەزهەر) وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی و دوای مردنی ئەو خۆشەویستە لە لایەن موفیدە خانمی مەزهەر و دیکەی منداڵانی ئەو بەڕێزەوە، لە بەهاری ئەمساڵدا یانی ۹۴چاپ کرا. لەم کتێبەدا حاجی مستەفا تەیموورزادە زۆر باسی مێژووی خۆشی سەد ساڵ لە مەوبەری هێناوە کە لێرەدا باسی یەکیان دەکەم. حاجی مستەفا دەڵێت: میر منداڵ بووم، کە باوکم ڕای هاتە سەر ئەوە کە دەرس خوێندن وێڵ بکەم ، ببمە بازڕگان. لە گەڵ باوکم و چەند کەسێک بە کاروانی چووینە بۆ تەوڕێز بۆ شت کڕین. ئەو شارەی زۆر بە لایەوە سەیر بوو، دەیگووت، لە هەر کووچە و کۆڵانێک بچووایتین، ژن و منداڵ و لات‌و لووتی ئەو شارە کە ئەیانزانی ئێمە جلی کوردیمان لە بەر بوو، بەر جنێو و بەرد و قسەی ناخۆش دەکەوتین. بە لای منەوە زۆر سەیر بوو، خۆ لە شاری ئێمەدا ئەو هەموو عەجەمە هەیە، بۆ وا نییە. ئەگەر لە شوێنێک بە کۆمەڵ نەچوایەتین، ئەوا لە لایەن ئەو لاتولووتانە، بەر پەڵامار دەکەوتین. هەندێکیش سەیید سواڵیان دەکرد، دەیانگووت:بەرجەدانەمان پێی بدەم. گوایە ئەوڵادی پێغەمبەرن و دەبێ خێرییان پێبکەین. https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegram#عه‌تا له سه‌قز کاکە ڕەشی ناوێکمان هەیە لە پارکی شار، زۆر بەو موعتادانە گیر ئەیا. جاری وایشە لێیان ئەدات. جارێکیان دوو موعتاد هاتن. دانێکیان ڕەش و دانەکەی تریان سوورکارە بوو. کاڕەشی بانگی کردن، کە ئێوە دزیتان کردوە.. دانێکیان وتی: ئێمە براین، کاکە عەتا ئەمانناسێ، دزی ناکەین... کاکە ڕەشی وتی: برای چی، درۆ بۆ ئەکەی؟! ئەو ڕەش و تۆ سوور... موعتادەیش خێرا وتی: وەڵا خۆیشمان بە باوکمان وت.. وتی: ڕۆڵە ئاخر ئەو ساڵە ڕەش و سوور مۆد بوو... https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegram#عه‌تا له سه‌قز کاکە ڕەحمانێکمان هەیە، زۆر قەرزکوێرە. تەلەفوونی بۆ ئەنوەری ڕەفێقم کردبوو: تۆخوا چەکم هەیە، دە ملوێنم بە قەرز بۆ بنێرە.. ئەنوەریش وتبووی: ڕەحمان تۆخوا بۆ ئەونە کەری! من لەکاتی نوێژکردنیشا لەسەر بەرماڵەکە لە ڕووم نایە، داوای دە ملوێن لە خوا بکەم. ئیسە تۆ داوا لە من ئەکەی. https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegramکاک سمایل ...کوتی: چێوداریم دەکرد، ڕێم کەوتە ئاواییەک لە ناوچەی سوێسنایەتی سەردەشت. بوومە میوانی حاجی قادری کە دۆستی بابم بوو. زۆری قەدر و حورمەت گرتم. شەوێ کوڕەکانیشی هاتنەوە و نان و چاخوارەو، ملمان لەقسان نا. مەجلیسمان گەرم بوو، لە نێو قسان دا کوتم: حاجی لەگەڵ کوڕان چۆنی؟ چاوێکی لە سێ کوڕەکانی کرد و کوتی: لە کوڕەگەورەکەم زۆر ڕازیم، قەتی درۆ بە زاری دانایا. لەو کوڕە چکۆڵەشم هەر ڕازیم، قەت قسەی ڕاست ناکا و ئەوەی بیڵێ دەزانم درۆیە، بەڵام ڕووی ئەو کوڕە نێونجیەم ڕەش بێ، زۆری لێ ناڕازیم بەو کەعبەی زیارتم کردوە 40ساڵە کوڕمە، ئێستاش نەمزانی ئەوەی دەیڵێ درۆیە یان ڕاستە. لە فەیسبووکی کاک سەلیم سوێناسی وەرگیراوە https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegram#حه‌سه‌ن له ئاوایی پیروه‌لی باغی کارم بۆ کابرایەک دەکرد، نۆبەی قسانی نەدەدام هەر کوتی، زۆریشیان وێ دەچوون درۆ بن، بەڵام من لە شک دابووم. تا ئەوەی گێڕایەوە: وەستا ئەو ساڵە بەهارێکی خۆش بوو، وەک ئەوساڵ. چوومە کوێستانی قزڵجەی هەروا دەگەڕام بۆ کەنگر و ڕێواس و کوڕادان. بینیم پۆلەگیایەک دەجووڵێن و هەر خشپەیان دێ. لە من وایە کەروێشکە یا مارە لە ناویدا، بە ئەسپای لێی نیزیک بوومەوە. سەرم پێ داگرت چ دیار نەبوو، بۆ چما هەڵنەتۆقی. بەراوپشت وەعەرزی کەوتم. کاتێک وەخۆ هاتمەوە، بینیم کارگە هەڵتۆقیوە، تەپو تۆزی لە قوڕێ هەستاند. ئەوەندە درۆ بوو، جا من لەوە ڕا زانیم قسەکانی پێشووی هەمووی درۆن. https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegramمناڵێک له باوکی ئه‌پرسێت: بابه، که‌ریش ژن ئه‌هێنێت؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ: ئه‌ی چۆن نایهێنێت کوڕم! نه‌تدیوه من ژنم هێناوه. https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegramله مەلایەکی ورگزلی قسەخۆشم پرسی: بیروڕات چۆنە لە بارەی ئەو بولبولە فاڵگرانە؟ وتی: با بزانم ئەوەی من چی دەردەچێ! کوتم: تێناگەم دەڵێی چی، چی دەردەچێ؟! کوتی: چەند مانگ پێش، لە ورمێ بولبولێک فاڵێکی لەدەستی نام لێی نووسرابوو: ئەی خاوەنی فاڵ، خەم مەخۆ و مزگێنیت لێ بێ مناڵەکەی ناو زگت کوڕە! بۆیە دەڵێم با بزانم ئەوەی من چی دەردەچێ! https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegramله گوندێک دوو مامۆستای قوتابخانەی لێ بووە، بە ناوەکانی ئەحمەد و کەریم. هەر لەو ئاواییە شێتێکیشی لێ بووە، ناوی ڕەحمان بووە. ڕۆژێ مامۆستا ئەحمەد بانگی شێتەکە دەکات و پێی ئەڵێ: ئەرێ ڕەحمان گیان لە ئێمە دوو مامۆستا، کاممان گەمژەترین؟ ئەویش زوو و بە خێرایی دەڵێ: دڵم نایە بێژم، چونکا کاکە کەریم لێم عاجز ئەبێت. https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegramعه‌وڵا له‌گه‌ڵ مام بایزی باوکی، له‌سه‌ر خه‌رمان دەنوێت، چاو ده‌برێته ئاسمان و له باوکی دەپرسێ: ئه‌رێ بابه ڕاسته ده‌ڵێن: ئه‌و ئه‌ستێرانه هه‌موو نێویان هه‌یه؟ باوکی ده‌ڵێ: ئه‌ڕێ وه‌ڵڵا هه‌موویان نێویان هه‌یه، هه‌ر ئه‌و ئه‌ستێرەی له سه‌ر ئێمه‌یه، ئه‌وی گه‌ش ده‌چێ، ئه‌وە ئه‌ستێرەی کاکێشانێیه! دوای تاوێکی تر، عه‌وڵا ده‌ڵێ: بابه با جێگاکهن بگوێزینهوە، ئێمه ڕاست له بن ئه‌ستێرەی کاکێشانێ نوستووین. به زاتی خودا دوێنێ شه‌ویش، سێ چوار جار پووشکه(کا) چووه چاوم. https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegramچیرۆكێك هه‌یه، كه ده‌ڵێ: ڕۆژگارێك كوڕێكی ساویلكه زۆر گله‌یی له به‌ختی خۆی هه‌بوو، كه چاره‌ڕه‌شه و به‌ختی به‌سراوه. بۆ لای زانایه‌ك ڕێكه‌وت، هه‌تا به‌ختی خۆی بكاته‌وه. كه ڕێكه‌وت، له ڕێگه‌دا تووشی گورگێك بوو، گورگه لێی پرسی: بۆ كوێ ده‌چی؟! كوڕه كوتی: بۆ لای زانایه‌ك كه به‌ختم كاته‌وه. گورگه‌ش كوتی: ده تخوا خۆ تۆ ده‌چی، بزانه منیش چی بكه‌م، هه‌ر چیم ده‌سكه‌وێ، هی گه‌وج و نه‌زانه، بۆ منیش بڵێ هه‌تا به‌ختم بكرێته‌وه. كوڕه ڕۆشت هه‌تا گه‌یی به پیاوێكی وه‌رزێر. دوای سڵاو و چاك و چۆنی، وتی: بۆ كوێ ده‌چی؟! كوڕه‌ش حاڵ و نه‌قڵی خۆی باسكرد و كابرای وهرزێریش وتی: ده تخوا خۆ تۆ ده‌چی، بۆ لای ئه‌و زانایه، بۆ منیش بپرسه . من هه‌رچی گه‌نمم هه‌یه، زۆر به‌رزۆ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام دان ناگرن. هه‌ر باڵا ده‌كێشێ. كوڕه‌ش ده‌ڵێ: به‌سه‌ر چاوم. دوای ماوه‌یه‌ك كه ده‌روات، ڕێی ده‌كه‌وێته به‌ر ئه‌شكه‌وتێك، هه‌رای لێده‌كه‌ن: بۆ كوێ ده‌چی كوڕه؟! قه‌ره‌وێڵی ئه‌شكه‌وته‌كه كوڕه ده‌گرێ و ده‌یبه‌نه لای حاكمی ئه‌شكه‌وت كه په‌چه‌ی به‌سه‌ر ڕووی كێشابوو. كوڕه‌ش باسی دڵی خۆی بۆ ده‌ڵێ و حاكمیش ده‌ڵێ: ده تخوا بۆ منیش بڵێ، بۆچی من هه‌میشه دڵم ته‌نگه، بهشكهم به‌خته‌كه‌م بگرێته‌وه، به‌ڵێنی به‌ویش ده‌دات و ده‌روات. له ڕێگه‌دا ده‌یهه‌وێ بچێته ئه‌وبه‌ر ئاوی ده‌ریا، ماسێكی گه‌وره دێته‌ده‌ر و ده‌ڵێ: بۆ كوێ ده‌چی؟! ده‌ڵێ: بۆ لای زانا، هه‌تا به‌ختم كاته‌وه. ماسییه گه‌وره‌كه‌ش ده‌ڵێ: من به مه‌رجێك ده‌تبه‌مه ئه‌وبه‌ری ئاوه‌كه، هه‌تا بۆ منیش بڵێی بۆچی هه‌میشه له‌م ده‌ریا گه‌وره‌یه‌دا، نیوه‌ی پشتم له ده‌ره‌وه‌یه. هه‌تا ئه‌و شوێنه‌م بیستووه، ئێوه‌ش ده‌توانن درێژه‌كه‌ی بنووسن. https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegram#خالیـد ڕەحیـمی سـەقــز وەستا ماجیدی هاوڕێم گێڕایەوە: خزمێکمان هەیە بە نێوی(عەلیە سەقیل) هێندە سەقیلە وێنەی نییە، بەڕێکەوت کارەکانی ڕاحەت بۆ جێبەجێ دەبێت. ددانەکان خۆی کێشابوو و دەیەویست ددانی دەستکرد تێبکاتەوە. ساڵێک ئەبوو تەواو سەقز، بۆکان و تیکاب، مەهاباد، سایەنقەڵا و........ گەڕابوو هەر دەیگوت گرانە و چاکی ناکەم. بیستبووی لە سنە هەرزانترە. سواری مینی بووسەکان دەبێت ئەچێتە شاری سنە، هەر لە سەیارە دێتەخوارێ، دەچێتە دەور مەیان(هەڕاجە بازاری شاری سنە)دەبینێ موعتادێک دەستی ددانی دەستکردی پێیەو هەراجی کردووە. لێی دەچێتە پێش و دەڵێ کاکە بەچەند؟ موعتادەش دەڵێ: 50هەزار. کاک عەلی بمدەرێ با تاقی بکەمەوە. هەر ده‌یخاتە دەمییەوە، دەڵێی باشترین دوکتۆر بۆ ئەوی دروست کردووە، بۆیە دەمی تووند دەبەستێ و دەڵێ: خەڵکە وەرن ددانەکانم ون کردبوو، دۆزیمەوە. موعتادە دەڵێ: کوڕە خوانەناس وەڵڵا ددانی نەنێمە هێناومە. عەلیە سەقیل دەیکڕێ بە 20هەزار و سەیارەیهک دەربەست دەگرێ هەتا سەقز. خزم و کەسەکەی پێیان وت، چۆن دڵت هات سەیارەی دەربەستت گرت؟ کوتی: وەڵڵا هەتا ئێستا پارەم بە بەلاش نەڕۆیشتووە، بەڵام دەترسام نەنکی بێت و لە بازاڕی سنەدا بمدۆزێتەوە. https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegram*ئاندره ئامێد و ژنه‌كه‌ی له بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیاندا ده‌ڵێن: ڕۆژێك له‌گه‌ڵ خێزانی له ئاواره‌یی لا ده‌ده‌نه ماڵێك. ده‌بینن ژنێكی هه‌ژار و بێكه‌س و دوو مناڵی پا په‌تی، نانێكی ڕه‌ق و كاسه‌یه‌كی چكۆله‌ی ماستیات له به‌رده‌م داناوه و خه‌ریكی خواردنن. هه‌ركه ئه‌و دووانه‌یان لێ وه‌ژوور كه‌وت، مناڵه‌كان دهكێشێنهوه. ژنه‌كه‌ش ماست و نانهڕهقهكه دێنێته به‌رده‌ستی ئه‌وان. پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان، نان و ماسته‌كه ده‌خۆن. له دایكی مناڵه‌كان ده‌پرسن: بۆچ نان و ماست ناده‌ی به مناڵه‌كانت؟! ژنه ده‌ڵێ: هه‌ر ئه‌و پیاڵه ماسته و ئه‌و نانهڕهقهمان بوو، به‌ڵام ئێمه فێركراوین كه میوانمان هات، میواندارییان لێ بكه‌ین. *ئاندره ئامێد: گه‌شتیار و ڕۆژهه‌ڵاتناسه. https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegramهه‌ورێك ناوی پیرێژنێكی بێوه‌ژنی هه‌ژار و نه‌دار بوو، له هۆزی حهسهسووری جه‌لالی، كه زستانی ساڵی ١٩٢٩ی زایینی له شه‌ڕه‌كه‌ی ناوچه‌ی(ئۆرتۆلۆ)ی توركیه هێزی ده‌وڵه‌تی تێك شكان و سه‌ربازێكی زۆری توركی به‌دیل گرت. دیتی گۆره‌وه‌ی یه‌كێك له دیله‌كان دڕیاوه و له‌و به‌فر و بهستهلهكهدا له‌وایه لاقی سه‌رما بیبات. گۆڕه‌وی خۆی ده‌رهێنا و دای به‌و سه‌ربازه، هه‌تا لاقی سه‌رمای نه‌بێ. https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegram#سه‌یید كامیلی سه‌ییدی موقده‌م له تاران ئەمرۆ چووم پیواز و هێڕەڵماسی بکڕم. جاران لەبەر دەرگا دایاندنا. ئەم جارە هەرچی گەڕام لێی نەمابوو بە خاوەنەکەی، وتم: کاکە کوا هێڕەڵماسی و پیوازەکانتان؟!! وتی: کاکە برۆ لە سەرەوەیە. (بە هۆی بەرزبوونی بەهاکانیان لە لایی میوە لاکچرییەکان دانرابوون!) https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegramلە کوردێکیان پرسیار کرد: جیاوازی نێوان زمانی ئینگلیزی و کوردی چییە؟! وتی: ئەوان بە یەک، ئەڵێن وان. ئێمە بە دوو، ئەڵێن دووان. https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegramکابرایه‌ک ده‌یکوت: منداڵ ده‌بێ ته‌مه‌نی بگاته پازده‌ساڵ، جا ناوی بۆ دانی. کوتم: بۆ؟! کوتی: ده‌بینی ژنێک ناوی زیبایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جوانی بێ، خودا نه‌یداوه‌تێ. یان ناوی ناسکه، وه‌ک به‌رده‌پێ وایه. کابرا ناوی ڕه‌شیده، له مێرووله‌ش ده‌ترسێ، یان ناوی سهرورته، له برسان پشتی شکاوه. ئه‌وتانێ بۆ خۆم، ناوم ساڵحه، وه‌بیرم نایه قه‌ت کارێکی، باشم کردبێ. بابم ناوی عه‌زیزه،که‌سیش خۆشی ناوێ. دایکیشم ناوی نازداره، کوێربم، که‌س وه‌ک ئه‌و، بێ ناز نییه...! https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegramپیاوێکی کرماشانی، لەسەرە مەرگا وەسیەت بۆ مناڵەکانی ئەکات، ئەڵێ: کوڕیەل ئەگە من مردم، بووشن باوکتان ئەیدز داشتوو، هەم مەریزییەکەم باکلاسە، هەمیش کەسێ دوای من، سوراغ داڵکتان نیەچوو! https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegram#عه‌تا له سه‌قز ڕفێقێکمان هەیه چل و پێنج ساڵیەتی، هێشتا ژنی نەهێناوە. پێم وت: سەعدی گیان، بۆ ژن ناهێنی؟!! ئەڵێ: به‌خوا پێم وابێت کاتی خەتەنەکردنم، باوکم پووڵی کابرای خەتەنەچی نەداوە، بۆیە کەسم پێ ڕازی نابێت، ئاهی کابرای خەتەنە بەدوامۆیە!! https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegramتۆڵەی یابانی ! ناردنی: سه‌یید كامیلی سه‌ییدی موقه‌ده‌م له تارن چەندین ساڵ پێش بۆ پەرەی راهێنانی بەرێوەبەری بە ئامادەبوونی مامۆستایەکی یابانی بە ناوی پرۆفیسور یوشیدا بوو بەشداریم دەکرد. هاوکات شەڕی نێوخۆیی ئەفغانستان کە خەڵکانی ئەم وڵاتە تووشی ئاوارەبوون و دەبەدەری زۆر هاتبون .هەڵبەت فیلم و وێنەی ژن و منداڵانیان بوو، لە سەرما و سەهۆڵبەندا بە کەسیرەیی هەڵئەلەرزان . ئەم وێنە ناخ هەژێنانە وای کردبوو رۆژێک ئوستاد هاتە پۆلەکە و وانەی ئەورۆژەی بە ئەم دێڕانە دەستپێکرد. ئاغایانی بەڕێز ئەم وێنانەی منداڵانی ئەفغانی دەبیین؟ لەگەڵ منداڵانی یابانی وێکچوونێکی یەکجار زۆرمان هەیە . ئێمەش لە شەڕی دووەمی جیهانی ئەم بەسەرهاتەمان لە ژێر چەپۆکی ئەمریکادا بوو. ئێمەی منداڵ دەمانگوت: کەی ئێمەش گەورە ببین و بە فڕۆکەی جەنگی بتوانین ئەمریکا تووشی لەناوچوونی بکەین؟ بەڵام کاتێک ئێمە گەورە بووین چۆن ئەو تۆڵەمان کردەوە؟ لە پارێزگای تەنێسی ئەمریکا لە سەره‌تای هەشتاکانی زایینی شریکەی نەیسانمان NISSAN دامه‌زراند و هەزاران ئەمریکاییمان لە ژێر رکێڤمان دامەزراند! https://t.me/NAGHLIKURDI
Открыть в Telegram