لە سەر کێلی قەشەیەک نووسیبوویان کاتێ مناڵ بووم: دەمویست دنیا ئاڵوو گۆڕ کەم کە گەورەتر بووم،تێگەیشتم دنیا گەورەیە من دەبێ ئینگلستان ئاڵووگۆڕ کەم. پاشان ئینگستانیشم گەورە هاتە بەر چاو بڕیارم گرت شارەکەی خۆم بگۆڕم لە کاتی پیری بڕیارم گرت: بنەماڵەکەی خۆم بگۆڕم… ئێستا کە لە سەرە مەرگ دام تێدەگەم ئەگەر ڕۆژی ئەووەڵ خۆم گۆڕیبا ڕەنگ بوو بتوانم دنیا بگۆڕم... وە ــ نادرمستەفازادە ـ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️ بر سر قبر کشیشی نوشته شده بود : کودک که بودم ... میخواستم دنیا را تغییر دهم بزرگتر که شدم فهمیدم دنیا بزرگ است من باید انگلستان را تغییر دهم بعدها انگلستان را هم بزرگ دیدم و تصمیم گرفتم شهرم را تغییر دهم در سالخوردگی تصمیم گرفتم خانوادهام را متحول کنم … اینک که در آستانهی مرگ هستم میفهمم که اگر روز اول خودم را تغییر داده بودم شاید میتوانستم دنیا را هم تغییر دهم
Open in TelegramPosts of ژیان جوانه
ئال پاچینۆ: زۆرجاران لەجێی مشتومڕ، تەنیا دەڕوانمە لایەنی بەرامبەر و سەرسام دەبم لەوەیکە چلۆن ئەو هەمۆ نەزانی و نەفامێ لەو کەللە چوکەیەدا جێگەی بۆتەوە..... ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ زانا نەزان دەناسێ لەبەر ئەوەیکە بۆخۆی ڕۆژێک نەزان بووە بەڵام نەزان زانا ناناسێ چونکە قەت زانا نەبووە............ ئەفلاتوون وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
Open in Telegramکاتێک منداڵ بووم، وام بیر دەکردەوە دایکان و باوکان وێنەی کاتژمێری لمین (خۆڵی)، هەرکە تەواو بوون، هەڵیان دەگەڕێنییەوە؛ سەرلەنوێ دەسپێدەکەنەوە. پاشان زانیم: دایکان و باوکان، وێنەی پێنووسی ڕەنگین؛ دنیات ڕەنگ دەکەن و چکۆلە دەبنەوە، تا ژیانت جوان بکەن........! خۆزگە زووتر کەسێک ڕاستێکەی بە من گوتبوایە دایکان و باوکان، وەک قەند وانە؛ هەرکە چای ژیانتیان شیرین کرد، بۆخۆشیان تەواو دەبن و دەتوێنەوە....... «دەبا، تا دایک و بابمان لە ژیاندا ماون، قەدریان بزانین و ڕێزیان بگرین.» وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
Open in Telegramلێرە ئازادی تاوانە ژیان سەخت و مەرگ تا بڵێی ئاسانە! خەڵک ڕەنگە برسی نەبن بەڵام تێرن لەم ژیانە! #ک_د_ئازاد
Open in Telegram☀هاوڕێیانی خۆشەویست کاتتان باش هاوڕێیان و ئازیزانی #کاناڵ 📆 ئەمڕۆ سێشەممە 🌼۳ی سەرماوەزی۲۷۲۶ی کوردی 🌼 ۳ی آذر ماە ۱۴۰۵ی هــەتـاوی 🌼 ۲٤ی نوامبری ۲۰۲۶ی زایینی .•°``°•.¸.•°``°•. ♥️♥️ •.¸ ¸.•• °•.¸¸.•°` ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨) (¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2 پەیجی ئینستاگەڕام https://www.instagram.com/nadermostafazadeh3?igsh=bWc4Ym5uMmpwMjZq
Open in Telegramئایا هیچ کەس ئەوەندی خۆش دەوێی لە دنیا نەترسێی؟؟ ترساوی؟ لە چی؟ لە کێ؟ لە دنیا؟ من دنیاتم. لە برسێتی؟ من گەنمتم. لە چی ترساوی لە کێ لە دەشتی ویشک و بێئاو؟ من بارانتم لە کات و زەمان ترساوی؟ من منداڵیتم لە چی ترساوی لە کێ لە چارەنووس؟ ئاخ کە ئەوجار منیش وەک تۆ لە چارەنووس دەترسێم زەنەقم چۆ.... #شمس_لنگرودی وە ـ نادرمستەفازادە
Open in Telegramلەو کاتەوە کە مێژوونووسان مێژوویان نووسیوەتەوە یان ڕەنگە لە کۆتایی چاخەنوێ بەردینەکان(عەسری نەوسەنگی)، سێ جۆرە مرۆڤ لە دنیا بوون: باڵا، مام ناونجی ،خواروو...... کە مەبەستی ئەم سێ دەستەوقۆڵە بەتەواوی دژ بەیەک بووە و هەرگیز بەلای ئاشتی و سازشدا نەڕۆیشتوون. ئامانجی چینی باڵادەست، پارازتنی جێگەی خۆی و مانەوە لە شوێنی خۆیەتی، ئامانجی چینی مام ناونجی، گۆڕینەوەی جێگە و پێگەی خۆی لەگەڵ چینی باڵادەستە، ئامانجی چینی خواروو، ئەویش کە کاتێ ئامانجێکی بێ، شکاندنی جیاوازییەکان و خوڵقاندنی کۆمەڵگایەکە کە لەودا گشت مرۆڤەکان بەرابەر و یەکسان بن. تایبەتمەندیی بەردەوامی چینی خواروو ئەمەیە کە پڕکاری و سەرقاڵی ژیانی ڕۆژانە وەهای لەپێ دەخات کە هیچ ئاگای لە دەرەوەی بازنەی ژیانی ڕۆژانەی نەبێت مەگەر جارجارێک بە دەگمەن هەواڵ و زانیارێکی پێبگات. جۆرج ئۆرۆێل وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
Open in Telegramیاسای هەمگەل (کایێنات) هیچ شتێک لە سروشتدا بۆ خۆی ناژی. "ڕووبارەکان" ئاوی خۆیان ناخۆنەوە "دارەکان" بەری خۆیان ناخۆن "هەتاو" لە تینی خۆی کەڵک وەرناگرێ "گوڵ" لەبەر خۆی بۆ و بەرامەی بڵاو ناکاتەوە "ژیان" یانی لە خزمەت خەڵکدا بوون "یاسای سروشت" ئەوەیە..... کەوابوو ئەگەر بینیت کەسێک گرفت و گرێیەکی هەیە و تۆ ڕێگەچارەی دەزانی بێدەنگ مەبە! ئەگەر دەستت بە جێیەک ڕادەگا درێخی مەکە، پەرجۆ و مۆجزەی ژیانی دیتران بە! ئەمە یاسای هەمگەل و کایێناتە!!! کە مۆجزەی ژیانی خەڵکان بی بێگومان کەسێکش پەرجۆ و مۆجزەی ژیانی تۆ دەبێ... لە خزمەت کردن بە خەڵک پاشگەز مەبەوە ئەگەر کەسێک بە چاکەی تۆی نەزانی خەمین مەبە چونکە چۆلەکەکان هەموو ڕۆژێ دەجریوێنن کەسیش پێیان نازانێ کەسیش سپاسیان ناکا بەڵام دیسان هەر دەجریوێنن و درێژەی پێدەدەن ئەو خەڵکە هەر یەکەو بە جۆرێ لێت دەڕوانێ یەکێ بە خراپە دەتبینێ و یەکێ بە باش! وە یەکی تر دڵگر و لەبەردڵانت دەبینێ بەس خودایە کە هەر چۆنێک بی وەهات دەبینێ کەوایە بەندایەتی کردن و نیاز و مرادت هەر بۆ خودا بێ بە جوانی کە بڕوانی دەبینی کە نە هیچ کەس هەواڵتە نە هیچ کەس دوژمنتە هەموو هەر مامۆستاتن هەتا لە چاکەدا خۆت تاقی کەیەوە.... پاییزێکی زۆر سەیرە لەباتی گەڵاکان مرۆڤەکان هەڵدەوەرن دەبا ئاگاداری یەکتر بین وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
Open in Telegram☀هاوڕێیانی خۆشەویست کاتتان باش هاوڕێیان و ئازیزانی #کاناڵ 📆 ئەمڕۆ دووشەممە 🌼۲ی سەرماوەزی۲۷۲۶ی کوردی 🌼 ۲ی آذر ماە ۱۴۰۵ی هــەتـاوی 🌼 ۲۳ی نوامبری ۲۰۲۶ی زایینی .•°``°•.¸.•°``°•. ♥️♥️ •.¸ ¸.•• °•.¸¸.•°` ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨) (¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2 پەیجی ئینستاگەڕام https://www.instagram.com/nadermostafazadeh3?igsh=bWc4Ym5uMmpwMjZq
Open in Telegramئێمە ناتوانین لای یەک بین چونکێ ڕێمان لێک جیایە تۆ پشیلەی بەر دەرکەی قەسابی من پشیلەیەکی ئاوارەی کۆڵانان تۆ خۆراکت لە کاسەی شووشەدا دەخۆی من لە دەمی شێری دەڕدێنم تۆ خەوی ئەوین دەبینی من لە خەودا ئێسکان دەقرتێنم بەڵام کاری تۆش ئاسان نیە گیانە پێم وا زۆر سەخت و ئەستەمە هەموو ڕۆژی خودا کارت ڕیایی کردن و کلک بادانە #اورهان_ولی وە ــ نادرمستەفازادە ـــــــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️ ما نمیتوانیم با هم باشیم راه ما جداست تو گربه قصابی من گربه سرگردان کوچهها تو از ظرف لعابی میخوری من از دهان شیر تو خواب عشق میبینی من خواب استخوان اما کار تو هم آسان نیست عزیز دشوار است هر روز خدا دم جنباندن #اورهان_ولی #اورهان_ولی_کانیک (Orhan Veli Kanık) #درگذشت (۱۳ آوریل ۱۹۱۴،استانبول - ۱۴ نوامبر ۱۹۵۰، استانبول) شاعر اهل ترکیه .•• °•.¸¸.•°` ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨) (¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2
Open in Telegramچیرۆکی پیاوی گڵخۆر و عەتتار 💎کەسێک خووی بە گڵ خواردن گرتبوو. کاتێ چاوی بە گڵ دەکەوت، ئیرادەی لەدەست دەدا و دەستی بە خواردنی دەکرد. ڕۆژێک ئەو پیاوە بۆ کڕینی قەند ڕۆیشتە دووکانی عەتتارێک. عەتتار لە دووکانەکەیدا کێشی تەرازوو واتا بەردەقەپانی نەبوو، بۆ کێش کردن لە گڵەسەر کەڵکی وەردەگرت. عەتتار بە پیاوەی گوت: من لەجیاتی کێشی تەرازوو لە گڵ کەڵک وەردەگرم. خۆ کێشەیەکی بۆ تۆ نییە؟ پیاوە گوتی: «من قەندم دەوێ و جیاوازیی بۆ من نییە بۆ کێشکردنی لە چ شتێک کەڵک وەردەگری.» هەر لەو کاتەدا پیاوە لە دڵی خۆیدا گوتی: چ لەوە باشتر! بەرد بە کاری چی دێ گڵ بۆ من لە زێڕیش بەنرخترە. «ئەگەر بەردت نییە و لەباتی ئەو گڵ دادەنێی دەبێتە هۆی خۆشحاڵی من.» عەتتار لەجێی بەرد لە تایەکی تەرازووەکە، گڵی دانا و بۆ شکانی قەند چۆ سەرووی دووکان. هەر لەو بەینەدا، پیاوە گڵخۆرەکە بەدزێوە دەستی کرد بە خواردنی گڵی تای تەرازووەکە. ئەو خۆش خۆش دەیخوارد و دەترسا، کە نەبادا عەتتار بە ڕووداوەکە بزانێ. عەتتاریش لە ژێرەوە ئاگای لە گڵ خواردنی کڕیارەکە بوو بەڵام وەسەر خۆی نەدەهێنا. بەڵکوو بە بیانووی دۆزینەوەی قەندشکێن، خۆی دەخافڵاند. لەو کاتەدا عەتتار لە دڵی خۆیدا دەیگوت: «هەی داماو! هەتا دەتوانی لەو گڵە بخۆ چونکە هەرچەندی لەو دەدزی لە ڕاستیدا لەخۆتی دەدزی! تۆ بەهۆی گەمژەبوونت دەترسی من ئاگاداری دزێکەت بم. لەحاڵێکدا من لەوە دەترسێم کە تۆ کەمتر گڵ بخۆی! تا دەتوانی گڵ بخۆ. تۆ وادەزانی من نەزان و گەلحۆم؟ نا! ئاوا نییە. بەڵکوو کاتێ لە کۆتایی ئیشەکەدا، بڕە قەندەکەت بینی، تێدەگەی کێ گەمژە و نەفامە و کێ ئاقڵ و ژیرە!» 📚وەرگیراو لە #مەسنەوی ــ مەعنەوی (دەفتەری چوارەم) وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور ژێرنووس: لەو چیرۆکەدا مەبەست لە گڵ، ماڵی دنیایە و قەندیش نرخی ڕاستی ژیانی مرۆڤە. واتا مرۆڤ بێ ئەوەیکە پێبزانێ لەبۆ وەدەست هێنانی ماڵی دنیا، شتگەلی بایەخداری ژیانی خۆی بەسانایی لەکیس دەدات. .•• °•.¸¸.•°` ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨) (¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2
Open in TelegramForwarded from وەرگێڕانی کوردی
من نازانم، که جیهان من بەچی دەزانێ؟ بەڵام من خۆم وەک مناڵێک دەبینم کە لە گوێی چەم و کەناراوەکان سەرقاڵی کایەکردنه و جارناجارێ بە دۆزینەوەی زیخێ یان گوێ ماسیلکەیەکی جوانتر و لووستر لەوانی تر، دڵخۆش دەبێ؛ لەحاڵێکدا، پاناوی گەورەی ڕاستێکان هەروا بە نەدۆزراوەیی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە پێشمایە. نیۆتن وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور https://t.me/+dzfgduPuZEozZmE0
Open in Telegram☀هاوڕێیانی خۆشەویست کاتتان باش هاوڕێیان و ئازیزانی #کاناڵ 📆 ئەمڕۆ یەکشەممە 🌼۱ی سەرماوەزی۲۷۲۶ی کوردی 🌼 ۱ی آذر ماە ۱۴۰۵ی هــەتـاوی 🌼 ۲۲ی نوامبری ۲۰۲۶ی زایینی .•°``°•.¸.•°``°•. ♥️♥️ •.¸ ¸.•• °•.¸¸.•°` ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨) (¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2 پەیجی ئینستاگەڕام https://www.instagram.com/nadermostafazadeh3?igsh=bWc4Ym5uMmpwMjZq
Open in Telegramناسرەدین شاە کاتی سەردان کردنی لە ئیسفەهان بە کالیسکەی سەڵتەنەتی لە گۆڕەپانی کۆنە تێپەر دەبوو کە چاوی بە ڕەژیفرۆشێک کەوت. ڕەژیفرۆش تەنیا پاتۆڵێکی کورتی لەپێ دابوو و خەریکی جیاکردنەوەی ڕەژی لە خۆڵەمێشی ڕەژییەکان بوو. کە لە ئاکامدا تۆزی خەڵووزەکان لەگەڵ لەشی ڕووت و لە ئارەقەخووساویدا دیمەنێکی ترسناکی پێک هێنابوو....... ناسرەدین شا سەری لە کالیسکە هێنایە دەر و هەرای لە ڕەژیفرۆشەکەکرد. ڕەژیفرۆش بە ڕاکردن چۆ پێشێ و گوتی: «بەڵێ قوربان.» ناسرەدین شا لە قەڵافەتی ڕوانی و گوتی: «لە دۆزەخ بووی؟!!!» ڕەژیفرۆش زۆر زیرەکانە و بە قۆشمەیی گوتی: «بەڵێ قوربان!!!» شا خۆشی هات لە ڕەفتاری ڕەژیفرۆش و گوتی: «کێت لە دۆزەخ بینیوە؟!» ڕەژیفرۆشی حازرجواب لە وەڵامدا گوتی: «ئەوانەی کە لە دەوروبەری جەنابتن گشتیانم بینی!!» شا کەوتە بیر و پاش کەمێ بێدەنگی گوتی: «منت لەوێ نەدی؟» ڕەژی فرۆش بیری کردەوە کە ئەگەر بڵێ بەڵێ ڕەنگە فەرمانی کوشتنی بدا. ئەگەریش بڵێ نەمدیوە قسەی دڵی نەکردووە و حەقی قسەکەی بەتەواوی نەگەیاندووە....... کەوابوو کوتی: «جەناب، ڕاستێکەی ئەوەیە تا قووڵایی دۆزەخ نەڕۆیشتم!» نووسەر: نەناسراو وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور .•• °•.¸¸.•°` ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨) (¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2
Open in Telegram.•• °•.¸¸.•°` ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨) (¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2
Open in Telegramسیستمی چاپلووسی و ڕیاکاری لە سیستمی چاپلووسی و ڕیاکاری دا، کەسانی کەم ئەزموون و تازەکار بۆ پێشکەوتنی خۆیان، دەبێ ڕەزامەندیی کەسانێک وەدەست بێنن، کە پێشتر جێگای خۆیان لە سیستم دا چەسپاندووە. ئەوان حەز بە هاتنی کەسانی زۆر کارامە و بە بەهرە ناکەن، بە واتایەکی تر خۆشیان لەو کەسانە نایە، چونکە ئەو کەسانە دەتوانن شوێن و پێگەی ئەوان بخەنە مەترسییەوە. لە سیستمی سوسیالیستی دا، ڕێگەی پێشکەوتن و هەڵدان نەک هەر بەپێیی لێهاتوویی و دەسکەوت نییە، بەڵکوو بەپێیی وەرگرتنی ڕەزامەندیی باڵادەستە. لەو جۆرە سیستمەدا، نەوەی گەنج و نوێخواز، لەژێر چاوەدێری چینی پیر و دەسەڵاتدار دایە و بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن، دەبێ بە داخوازییەکانی ئەوان ڕازی بێ. #فون ـــ میزس وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور ۲۷ی خەزەڵوەری۲۷۲۶ی کوردی .•• °•.¸¸.•°` ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨) (¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2
Open in Telegram☀هاوڕێیانی خۆشەویست کاتتان باش هاوڕێیان و ئازیزانی #کاناڵ 📆 ئەمڕۆهەینی 🌼۲۹ی گەڵاڕێزانی۲۷۲۶ی کوردی 🌼 ۲۹ی آبان ماە ۱۴۰۵ی هــەتـاوی 🌼 ۲۰ی نوامبری ۲۰۲۶ی زایینی .•°``°•.¸.•°``°•. ♥️♥️ •.¸ ¸.•• °•.¸¸.•°` ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨) (¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2 پەیجی ئینستاگەڕام https://www.instagram.com/nadermostafazadeh3?igsh=bWc4Ym5uMmpwMjZq
Open in Telegramنە ئەوەندە جوانم کە ئەوینداری خۆم بم نە زۆر باشم ئیمان بە خۆم بێنم بەڵام هێندە ئەیندارم گاهەیە ڕۆژێک ڕازی بی بەوەی کە دەکرێ منت خۆش بوێ دەکرێ لە باوەشم گری وە ـ نادرمستەفازادە ــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️ آنقدر زیبا نیستم که عاشق خودم شوم! آنقدر خوب نیستم که به خودم ایمان بیاورم! اما آنقدر عاشقم که شاید روزی متقاعد شوی میشود مرا دوست داشت! میشود مرا بغل کرد! ✍️#الف_رحیمی
Open in TelegramForwarded from ژیان جوانه
.مەبەست لە ژیان تەنیا شاد بوون نیە، بەڵکوو بە قازانج بوون و بە شەڕەف و ڕێزدار و دڵسۆز غەمخۆر بوونە. جیاوازی هەیە کە تەنیا ژیابی یان زۆر چاکت ژیان بردبێتە سەر... وە ــ نادرمستەفازادە هدف از زندگی فقط شاد بودن نیست، بلکه مفید بودن، شرافتمند بودن، دلسوز و غمخوار بودن است. تفاوت دارد كه فقط زندگی کرده ای یا خیلی خوب زندگی کرده ای. #رالف_امرسون💙 کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن @Mostafazadeh2
Open in Telegramژیان پەڕەکایەکە، کەکێومان لێ دروست کردووە ژیان ناوێکی جوانە کە سووک و بێ نرخمان کردووە نمنمی بارانی بەهارە، ژیان دیتن و دیداری یارە، ژیان ژیان ئەوینە، گوتنی قسەی دڵدارییە بۆ کەسێ ئەگینا هەر دڕک و داڵێ، ژیاوە گەلێ، ژیان فرە ئەزموونی تاڵی هەیە، دوو ــ سێ کۆڵان و لاکۆڵان و بەقەرا تەمەنێ لەیلانی هەیە. چمان کردووە ئەمە لەو ماوە کەمە؟! سۆهراب سپێهری وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
Open in Telegram