Кабинет

Посты канала ژیان جوانه

сначала новые

#25083Текст
Просмотры109−33%к среднему
Пересылки—
Реакции3
Комментарии—
#25082Текст
Просмотры112−31%к среднему
Пересылки—
Реакции2
Комментарии—
#25081Текст
Просмотры100−39%к среднему
Пересылки—
Реакции3
Комментарии—
#25079Видео
Просмотры100−39%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#25078Текст
Просмотры148−9%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#25077Текст
Просмотры109−33%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#25076Текст

یاسای هەمگەل (کایێنات) هیچ شتێک لە سروشتدا بۆ خۆی ناژی. "ڕووبارەکان" ئاوی خۆیان ناخۆنەوە "دارەکان" بەری خۆیان ناخۆن "هەتاو" لە تینی خۆی کەڵک وەرناگرێ "گوڵ" لەبەر خۆی بۆ و بەرامەی بڵاو ناکاتەوە "ژیان" یانی لە خزمەت خەڵکدا بوون "یاسای سروشت" ئەوەیە..... کەوابوو ئەگەر بینیت کەسێک گرفت و گرێیەکی هەیە و تۆ ڕێگەچارەی دەزانی بێدەنگ مەبە! ئەگەر دەستت بە جێیەک ڕادەگا درێخی مەکە، پەرجۆ و مۆجزەی ژیانی دیتران بە! ئەمە یاسای هەمگەل و کایێناتە!!! کە مۆجزەی ژیانی خەڵکان بی بێگومان کەسێکش پەرجۆ و مۆجزەی ژیانی تۆ دەبێ... لە خزمەت کردن بە خەڵک پاشگەز مەبەوە ئەگەر کەسێک بە چاکەی تۆی نەزانی خەمین مەبە چونکە چۆلەکەکان هەموو ڕۆژێ دەجریوێنن کەسیش پێیان نازانێ کەسیش سپاسیان ناکا بەڵام دیسان هەر دەجریوێنن و درێژەی پێدەدەن ئەو خەڵکە هەر یەکەو بە جۆرێ لێت دەڕوانێ یەکێ بە خراپە دەتبینێ و یەکێ بە باش! وە یەکی تر دڵگر و لەبەردڵانت دەبینێ بەس خودایە کە هەر چۆنێک بی وەهات دەبینێ کەوایە بەندایەتی کردن و نیاز و مرادت هەر بۆ خودا بێ بە جوانی کە بڕوانی دەبینی کە نە هیچ‌ کەس هەواڵتە نە هیچ‌ کەس دوژمنتە هەموو هەر مامۆستاتن هەتا لە چاکەدا خۆت تاقی کەیەوە.... پاییزێکی زۆر سەیرە لەباتی گەڵاکان مرۆڤەکان هەڵدەوەرن دەبا ئاگاداری یەکتر بین وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور

Открыть в Telegram
Просмотры109−33%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#25075Фото
Просмотры103−37%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#25074Текст

ئێمە ناتوانین لای یەک بین چونکێ ڕێمان لێک جیایە تۆ پشیلەی بەر دەرکەی قەسابی من پشیلەیەکی ئاوارەی کۆڵانان تۆ خۆراکت لە کاسەی شووشەدا دەخۆی من لە دەمی شێری دەڕدێنم تۆ خەوی ئەوین دەبینی من لە خەودا ئێسکان دەقرتێنم بەڵام کاری تۆش ئاسان نیە گیانە پێم وا زۆر سەخت و ئەستەمە هەموو ڕۆژی خودا کارت ڕیایی کردن و کلک بادانە #اورهان_ولی وە ــ نادرمستەفازادە ـــــــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️ ما نمی­توانیم با هم باشیم راه ما جداست تو گربه قصابی من گربه سرگردان کوچه‌ها تو از ظرف لعابی می­خوری من از دهان شیر تو خواب عشق می­بینی من خواب استخوان اما کار تو هم آسان نیست عزیز دشوار است هر روز خدا دم جنباندن #اورهان_ولی #اورهان_ولی_کانیک (Orhan Veli Kanık) #درگذشت (۱۳ آوریل ۱۹۱۴،استانبول - ۱۴ نوامبر ۱۹۵۰، استانبول) شاعر اهل ترکیه .••          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

Открыть в Telegram
Просмотры552+238%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#25073Текст

چیرۆکی پیاوی گڵخۆر و  عەتتار 💎کەسێک خووی بە گڵ خواردن گرتبوو. کاتێ چاوی بە گڵ دەکەوت، ئیرادەی لەدەست دەدا و دەستی بە خواردنی دەکرد. ڕۆژێک ئەو پیاوە بۆ کڕینی قەند ڕۆیشتە دووکانی عەتتارێک. عەتتار لە دووکانەکەیدا کێشی تەرازوو واتا بەردەقەپانی نەبوو، بۆ کێش کردن لە گڵەسەر کەڵکی وەردەگرت. عەتتار بە پیاوەی گوت: من لەجیاتی کێشی تەرازوو لە گڵ کەڵک وەردەگرم. خۆ کێشەیەکی بۆ تۆ نییە؟ پیاوە گوتی: «من قەندم دەوێ و جیاوازیی بۆ من نییە بۆ کێشکردنی لە چ شتێک کەڵک وەردەگری.» هەر لەو کاتەدا پیاوە لە دڵی خۆیدا گوتی: چ لەوە باشتر! بەرد بە کاری چی دێ گڵ بۆ من لە زێڕیش بەنرخترە. «ئەگەر بەردت نییە و لەباتی ئەو گڵ دادەنێی دەبێتە هۆی خۆشحاڵی من.» عەتتار لەجێی بەرد لە تایەکی تەرازووەکە، گڵی دانا و بۆ شکانی قەند چۆ سەرووی دووکان. هەر لەو بەینەدا، پیاوە گڵخۆرەکە بەدزێوە دەستی کرد بە خواردنی گڵی تای تەرازووەکە. ئەو خۆش خۆش دەیخوارد و دەترسا، کە نەبادا عەتتار بە ڕووداوەکە بزانێ. عەتتاریش لە ژێرەوە ئاگای لە گڵ خواردنی کڕیارەکە بوو بەڵام وەسەر خۆی نەدەهێنا. بەڵکوو بە بیانووی دۆزینەوەی قەندشکێن، خۆی دەخافڵاند. لەو کاتەدا عەتتار لە دڵی خۆیدا دەیگوت: «هەی داماو! هەتا دەتوانی لەو گڵە بخۆ چونکە هەرچەندی لەو دەدزی لە ڕاستیدا لەخۆتی دەدزی! تۆ بەهۆی گەمژەبوونت دەترسی من ئاگاداری دزێکەت بم. لەحاڵێکدا من لەوە دەترسێم کە تۆ کەمتر گڵ بخۆی! تا دەتوانی گڵ بخۆ. تۆ وادەزانی من نەزان و گەلحۆم؟ نا! ئاوا نییە. بەڵکوو کاتێ لە کۆتایی ئیشەکەدا، بڕە قەندەکەت بینی، تێدەگەی کێ گەمژە و نەفامە و کێ ئاقڵ و ژیرە!» 📚وەرگیراو لە #مەسنەوی ــ مەعنەوی (دەفتەری چوارەم) وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور ژێرنووس: لەو چیرۆکەدا مەبەست لە گڵ، ماڵی دنیایە و قەندیش نرخی ڕاستی ژیانی مرۆڤە. واتا مرۆڤ بێ ئەوەیکە پێبزانێ لەبۆ وەدەست هێنانی ماڵی دنیا، شتگەلی بایەخداری ژیانی خۆی بەسانایی لەکیس دەدات. .••          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

Открыть в Telegram
Просмотры124−24%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#25072Текст
Просмотры110−33%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#25071Фото
Просмотры128−22%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#25069Текст

ناسرەدین شاە کاتی سەردان کردنی لە ئیسفەهان بە کالیسکەی سەڵتەنەتی لە گۆڕەپانی کۆنە تێپەر دەبوو کە چاوی بە ڕەژیفرۆشێک کەوت. ڕەژیفرۆش تەنیا پاتۆڵێکی کورتی لەپێ دابوو و خەریکی جیاکردنەوەی ڕەژی لە خۆڵەمێشی ڕەژییەکان بوو. کە لە ئاکامدا تۆزی خەڵووزەکان لەگەڵ لەشی ڕووت و لە ئارەقەخووساویدا دیمەنێکی ترسناکی پێک هێنابوو....... ناسرەدین شا سەری لە کالیسکە هێنایە دەر و هەرای لە ڕەژیفرۆشەکەکرد. ڕەژیفرۆش بە ڕاکردن چۆ پێشێ و گوتی: «بەڵێ قوربان.» ناسرەدین شا لە قەڵافەتی ڕوانی و گوتی: «لە دۆزەخ بووی؟!!!» ڕەژیفرۆش زۆر زیرەکانە و بە قۆشمەیی گوتی: «بەڵێ قوربان!!!» شا خۆشی هات لە ڕەفتاری ڕەژیفرۆش و گوتی: «کێت لە دۆزەخ بینیوە؟!» ڕەژیفرۆشی حازرجواب لە وەڵامدا گوتی: «ئەوانەی کە لە دەوروبەری جەنابتن گشتیانم بینی!!» شا کەوتە بیر و پاش کەمێ بێدەنگی گوتی: «منت لەوێ نەدی؟» ڕەژی فرۆش بیری کردەوە کە ئەگەر بڵێ بەڵێ ڕەنگە فەرمانی کوشتنی بدا. ئەگەریش بڵێ نەمدیوە قسەی دڵی نەکردووە و حەقی قسەکەی بەتەواوی نەگەیاندووە....... کەوابوو کوتی: «جەناب، ڕاستێکەی ئەوەیە تا قووڵایی دۆزەخ نەڕۆیشتم!» نووسەر: نەناسراو وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور .••          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

Открыть в Telegram
Просмотры210+29%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#25067Текст

سیستمی چاپلووسی و ڕیاکاری لە سیستمی چاپلووسی و ڕیاکاری دا، کەسانی کەم ئەزموون و تازەکار بۆ پێشکەوتنی خۆیان، دەبێ ڕەزامەندیی کەسانێک وەدەست بێنن، کە پێشتر جێگای خۆیان لە سیستم دا چەسپاندووە. ئەوان حەز بە هاتنی کەسانی زۆر کارامە و بە بەهرە ناکەن، بە واتایەکی تر خۆشیان لەو کەسانە نایە، چونکە ئەو کەسانە دەتوانن شوێن و پێگەی ئەوان بخەنە مەترسییەوە. لە سیستمی سوسیالیستی دا، ڕێگەی پێشکەوتن و هەڵدان نەک هەر بەپێیی لێهاتوویی و دەسکەوت نییە، بەڵکوو بەپێیی وەرگرتنی ڕەزامەندیی باڵادەستە. لەو جۆرە سیستمەدا، نەوەی گەنج و نوێخواز، لەژێر چاوەدێری چینی پیر و دەسەڵاتدار دایە و بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن، دەبێ بە داخوازییەکانی ئەوان ڕازی بێ. #فون ـــ میزس وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور ۲۷ی خەزەڵوەری۲۷۲۶ی کوردی .••          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

Открыть в Telegram
Просмотры162−1%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#25066Видео
Просмотры161−1%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#25065Текст
Просмотры250+53%к среднему
Пересылки—
Реакции4
Комментарии—
#25064Текст
Просмотры208+27%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#25063Текст
Просмотры209+28%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—