ئامۆژەکانی گاندی مەهاتما گاندی چەند ڕۆژێک بەر لە مەرگی، لەسەر پارچە کاغەزێک، چەند دێڕێک دەنووسێت و دەیداتە دەست نەوەکەی. ئەو دێڕانە بریتی بوون لە حەوت شت، کە لە ڕوانگەی گاندییەوە، ئەگەر حەوت شتی تریان لەگەڵدا نەبێت، کاریگەرییان گەلێ مەترسیدار و وێرانکەر دەبێت بۆ سەر مرۆڤ و کۆمەڵگا. ⬅️ ئەو حەوت شتەش ئەمانەن: ۱- سەروەت، ئەگەر بەبێ زەحمەتکێشان بەدەست بهێنرێ. ۲- چێژ، ئەگەر ویژدانی لەگەڵدا نەبێت. ۳- مەعریفە، گەر کەسێتیی لەگەڵدا نەبێت. ٤- بازرگانی، ئەگەر ئەخلاقی لەگەڵدا نەبێت. ۵- زانست، ئەگەر مرۆڤ دۆستیی لەگەڵدا نەبێت. ٦- پەرستن، ئەگەر لەخۆبوردنی لەگەڵدا نەبێت. ۷- سیاسەت، ئەگەر ئابڕووی لەگەڵدا نەبێت. وێنەکە "گاندی" و "جەواهیر لال نەهرۆ"یە. @
Open in TelegramPosts of مەولانای ڕۆمی
''لە گەردنی خۆت وەرداوە، لەعل و یاقوت و مەرجان شێخی سەنعان بتبینێ، بۆت لادەدا لە ئیمان'' خانمێكێ كورد، سلێمانی، ١٩٦٠ #ئیستاتیكا
Open in Telegramنیوەی دڵم عەشقە و نیوەکەی تری شیعرە تۆ نە لە عەشق دەزانی و نە لە شیعر من لە پشتی ھەموو پەنجەرەیەکی کراوە و داخراودا بۆ تۆ دەگەڕێم و تۆش ھەر لە دڵمدای..! لەتیف هەڵمەت
Open in Telegramتاکەی دووراو دوور لە تۆ ڕامێنم بۆ ماچی لێوت وادۆش دامێنم ئینسان دامێنی مانگی هەڵداوە تۆ هێشتا دەڵێی پاکە دامێنم هێمن
Open in Telegramمن تەنها هەر ئەوەندە دەڵێم خانزاد تۆ نەدەبوو بزانی کە من ، خۆشم دەوێی دەبوو من ئەم نهێنیە لە سینەی خۆمدا بشارمەوە دۆستۆڤسکی
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 0 |
| 65 h | 465 |
| 69 h | 478 |
- Total to date478
بهڕاستی ههرگیز لهوبڕوایهدا نهبوم كه ئهكرێت مرۆڤ لهپهنجهیهكهوه بخنكێنن! "عایده"
Open in Telegramدوێنێ قەترەیێ خوێن بوویت و ئەمڕۆکە کەفێ خاکی بەنی ئادەم ! کەری، گەر کەر نەبی بۆچ هێندە بێ باکی "شێخ ڕەزا"
Open in Telegramهەمیشە جوانتر هەیە لە مەعشوقەکەت! بەڵام ئەشق فێرت ئەکا چاوت کەسی تر نەبینێ! سەعدی شیرازی
Open in Telegramلەپێش چاوم بوی بە غوبار لــە دڵمـــدا بـــەدڕک و خـار لـە نێـــو گەرومــا بە هـاوار ! تۆ بەگشتی لە جەستەمدا، لەهۆش و بیرو هەستمدا لەگەڵ خودکاری دەستمدا ! تێکەڵاو بووی، تاکو دواڕۆژ تا دوا دیـدار ! بووی بەژانێکی هەتایی و بووی بە گەورەترین ئازار ... ! ساهی خەبات ,
Open in Telegramکە دڵ دەتوێتەوە بۆ تۆ، دەکەی ئەو ڕۆژە تۆ بڕوا کە خۆ دەرخەی وەکوو خۆر دڵ وەکوو شەونم لە خۆ بڕوا کە ڕۆحم تێ گەیی تۆ حەز بە دەرچوونی دەکەی، دەرچوو دەبێ عاشق کە دی بێزارە یاری، بێ بڕۆ بڕوا مەحوی
Open in Telegramوتم: ئاوێکی ڕەحمەت، گەیییە ڕۆحم ئاگری فیرقەت وتی: لەم دۆزەخە زەحمەت کە دەربێ هەر کەسی تێ کەوت مەحوی
Open in Telegramبێ منەت ڕزقێکە غەم، بمرم لە برسان، ئەو دەخۆم تەفرە ناخۆم و تەڵەب ناکەم لە دنیا قووتی ڕووح مەحوی
Open in Telegramلە کاسەی دڵ گەشتۆتە لێو خۆشەویستیت کەچی تۆ هەر بێ دەربەستیت تۆ چی دڵێکت پێ شک دێ بەمردوویش بناڵێنێت ؟ کامە زمان بە شکاویش بۆت ئەخوێنێت ؟ کام چاوی کوێر بۆ دیدارت خۆی ئەگێڕێ ؟ کام دووژمنت خۆی لەسەری تۆ ئەگێڕێ ؟ کێ شک ئەبەی بەڕەقی زارت پێکەنێ ؟ پێ لە دڕکی ڕقت بنێ ؟ گەر لەڕووتا هێندە نەرم و هێمن نەبم کامە دەستی وردو شکاو بۆت دەنووسێ : خۆشم دەوێی گەر من نەبم ؟ ساهی خەبات,
Open in Telegramشاعیر (کەمالی) دەڵێ: دەستێ بە زامی سینە و دەستێ بە دامەنی تۆ دەستی ترم لە کوێ بوو خاکێ بکەم بە سـەردا ئەحمەد موختار جافیش دەڵێ: دەستێ کە بە داوێنی ئەتۆ، دەستێ بــــــە دڵ بم چی بکەم کە نییە دەستێ، بکەم خاکێ بە سەردا
Open in Telegram