ئامۆژەکانی گاندی مەهاتما گاندی چەند ڕۆژێک بەر لە مەرگی، لەسەر پارچە کاغەزێک، چەند دێڕێک دەنووسێت و دەیداتە دەست نەوەکەی. ئەو دێڕانە بریتی بوون لە حەوت شت، کە لە ڕوانگەی گاندییەوە، ئەگەر حەوت شتی تریان لەگەڵدا نەبێت، کاریگەرییان گەلێ مەترسیدار و وێرانکەر دەبێت بۆ سەر مرۆڤ و کۆمەڵگا. ⬅️ ئەو حەوت شتەش ئەمانەن: ۱- سەروەت، ئەگەر بەبێ زەحمەتکێشان بەدەست بهێنرێ. ۲- چێژ، ئەگەر ویژدانی لەگەڵدا نەبێت. ۳- مەعریفە، گەر کەسێتیی لەگەڵدا نەبێت. ٤- بازرگانی، ئەگەر ئەخلاقی لەگەڵدا نەبێت. ۵- زانست، ئەگەر مرۆڤ دۆستیی لەگەڵدا نەبێت. ٦- پەرستن، ئەگەر لەخۆبوردنی لەگەڵدا نەبێت. ۷- سیاسەت، ئەگەر ئابڕووی لەگەڵدا نەبێت. وێنەکە "گاندی" و "جەواهیر لال نەهرۆ"یە. @
Открыть в TelegramПосты канала مەولانای ڕۆمی
''لە گەردنی خۆت وەرداوە، لەعل و یاقوت و مەرجان شێخی سەنعان بتبینێ، بۆت لادەدا لە ئیمان'' خانمێكێ كورد، سلێمانی، ١٩٦٠ #ئیستاتیكا
Открыть в Telegramنیوەی دڵم عەشقە و نیوەکەی تری شیعرە تۆ نە لە عەشق دەزانی و نە لە شیعر من لە پشتی ھەموو پەنجەرەیەکی کراوە و داخراودا بۆ تۆ دەگەڕێم و تۆش ھەر لە دڵمدای..! لەتیف هەڵمەت
Открыть в Telegramتاکەی دووراو دوور لە تۆ ڕامێنم بۆ ماچی لێوت وادۆش دامێنم ئینسان دامێنی مانگی هەڵداوە تۆ هێشتا دەڵێی پاکە دامێنم هێمن
Открыть в Telegramمن تەنها هەر ئەوەندە دەڵێم خانزاد تۆ نەدەبوو بزانی کە من ، خۆشم دەوێی دەبوو من ئەم نهێنیە لە سینەی خۆمدا بشارمەوە دۆستۆڤسکی
Открыть в TelegramДинамика просмотровСкрыть динамику
Рост просмотров
Часов после публикации
Показать таблицей
| Часов после публикации | Просмотры |
|---|---|
| 0 ч | 0 |
| 65 ч | 465 |
| 69 ч | 478 |
- Всего сейчас478
بهڕاستی ههرگیز لهوبڕوایهدا نهبوم كه ئهكرێت مرۆڤ لهپهنجهیهكهوه بخنكێنن! "عایده"
Открыть в Telegramدوێنێ قەترەیێ خوێن بوویت و ئەمڕۆکە کەفێ خاکی بەنی ئادەم ! کەری، گەر کەر نەبی بۆچ هێندە بێ باکی "شێخ ڕەزا"
Открыть в Telegramهەمیشە جوانتر هەیە لە مەعشوقەکەت! بەڵام ئەشق فێرت ئەکا چاوت کەسی تر نەبینێ! سەعدی شیرازی
Открыть в Telegramلەپێش چاوم بوی بە غوبار لــە دڵمـــدا بـــەدڕک و خـار لـە نێـــو گەرومــا بە هـاوار ! تۆ بەگشتی لە جەستەمدا، لەهۆش و بیرو هەستمدا لەگەڵ خودکاری دەستمدا ! تێکەڵاو بووی، تاکو دواڕۆژ تا دوا دیـدار ! بووی بەژانێکی هەتایی و بووی بە گەورەترین ئازار ... ! ساهی خەبات ,
Открыть в Telegramکە دڵ دەتوێتەوە بۆ تۆ، دەکەی ئەو ڕۆژە تۆ بڕوا کە خۆ دەرخەی وەکوو خۆر دڵ وەکوو شەونم لە خۆ بڕوا کە ڕۆحم تێ گەیی تۆ حەز بە دەرچوونی دەکەی، دەرچوو دەبێ عاشق کە دی بێزارە یاری، بێ بڕۆ بڕوا مەحوی
Открыть в Telegramوتم: ئاوێکی ڕەحمەت، گەیییە ڕۆحم ئاگری فیرقەت وتی: لەم دۆزەخە زەحمەت کە دەربێ هەر کەسی تێ کەوت مەحوی
Открыть в Telegramبێ منەت ڕزقێکە غەم، بمرم لە برسان، ئەو دەخۆم تەفرە ناخۆم و تەڵەب ناکەم لە دنیا قووتی ڕووح مەحوی
Открыть в Telegramلە کاسەی دڵ گەشتۆتە لێو خۆشەویستیت کەچی تۆ هەر بێ دەربەستیت تۆ چی دڵێکت پێ شک دێ بەمردوویش بناڵێنێت ؟ کامە زمان بە شکاویش بۆت ئەخوێنێت ؟ کام چاوی کوێر بۆ دیدارت خۆی ئەگێڕێ ؟ کام دووژمنت خۆی لەسەری تۆ ئەگێڕێ ؟ کێ شک ئەبەی بەڕەقی زارت پێکەنێ ؟ پێ لە دڕکی ڕقت بنێ ؟ گەر لەڕووتا هێندە نەرم و هێمن نەبم کامە دەستی وردو شکاو بۆت دەنووسێ : خۆشم دەوێی گەر من نەبم ؟ ساهی خەبات,
Открыть в Telegramشاعیر (کەمالی) دەڵێ: دەستێ بە زامی سینە و دەستێ بە دامەنی تۆ دەستی ترم لە کوێ بوو خاکێ بکەم بە سـەردا ئەحمەد موختار جافیش دەڵێ: دەستێ کە بە داوێنی ئەتۆ، دەستێ بــــــە دڵ بم چی بکەم کە نییە دەستێ، بکەم خاکێ بە سەردا
Открыть в Telegram