Posts of مامۆستا قانع
بهێڵە با خۆشم بوێی تا لە مەراقی كەڵەكەكراوی ناو ناخم ڕزگارم بێ تا لە زەمەنی دزێوی و تاریكی ڕزگارم بێ تۆ ئەی شیرینترین مەخلووق بهێڵە با... لەسەر لەپی دەستەكانت كەمێ خەوم لێ بكەوێ چونكە من. ئەتوانم بە عیشق ئەندازەی گەردوون. بگۆڕم ئەتوانم بەرگەی ئەم پەرتەوازەییە بگرم...!!!! 🌌 #نزار_قەبانی _____________
Open in Telegramمادام تۆ هەیت ئەی پاسارییە سەوزەكەم خۆشەویستم...نەشمیلانە كەواتە...خودایەك هەیە لەو ئاسمانە..!!!! 🌌 #نزار_قەبانی ________
Open in Telegramسەرنجی ڕێ ئەدەم، ڕێگا، هەموو شێوەی ئەوی تیایە وەکوو دنیا لەناو جوانیی ئەوا توابێتەوە، وایە شنەی با، باسی جوانیی ئەو بە گوێی مندا ئەچرپێنێ هەموو دەرکەوتنی شۆخێ، دڵی من دا ئەخورپێنێ بەڵام خورپەی تەواوی دڵ لەگەڵ هەنگاوی ئەودایە کە سەرتاپا لە ئاوازی بەهەشتی خواوە پەیدایە...!!! 🌌 #ئەحمەدهەردی ____________
Open in Telegramئەترسم ڕۆژێك دەستەكانم لەرزۆك ببن چیتر قەڵەم. نەگرێ و من هێشتا وەسفی جوانیتم پێ نەنووسرابێ. ئەترسم ڕۆژێك چاوەكانم كز ببێ و توانای بینینیان زەحمەت بێ و من هێشتا تێر نەبووبم لە سەیر كردنت. ئەترسم ڕۆژێ دڵم لە ترپە بكەوێت و من هێشتا پڕ بەدڵ پێم نەوتبێتی خۆشم ئەوێی..!!!! 🌌 #دلۆ __________
Open in Telegramیان هەموو شاعیران عاشقت بوون یان من لە هەموو بەیتێكا ئەتدۆزمەوە...!!! 🌌 #ئەردەم_بایەزیت ____________
Open in Telegramئەو دەمەی باڵات و هەر هەموو جوانیتم بە ڕووتی نیشانی ”دواڕۆژ”دا وتی: ئاخ خودایە با مردن بمرێت و ئەو نەمرێ..!!! 🌌 #شێرکۆ_بێکەس __________
Open in Telegramگەر بادە، فەرحبەخشە، بەیادی لەبی تۆیە نەشئەی چییە، بێ شەهدی لەبت: جامی لەبالەب...!!!! گەر لۆمەیە، گەر مەنعە، ئەگەر کفرە، گەر ئیسلام.. گەر تابعی قانوونە؛ ئەگەر خارجی مەزهەب.... تا جان لە بەدەندایە، ئەدەب تۆ دەپەرستێ زونناری ملم: زوڵفی خەمت؛ قیبلەمە: غەبغەب...!!!! 🌌 #عەبدوڵڵا_بەگی_میسباح_دیوان ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Open in Telegramتا حەیاتم بێ لە دڵما، شەرتە میهرت دەرنەکەم ڕۆژ پەرەستم تا بمێنم ، سوجدە بۆ ئەختەر نەکەم شەرت و عەهدە مەیلی گەرمت قەت لەلام ساردۆ نەبێ تا، سەرم نەدوورنە جاوو و زیارەتی مەحشەر نەکەم گەر لە لێوی لەعلی ئاڵت قەترەیێکم دەس کەوێ ڕووڕەشم گەر تەرکی ئاوی زەمزەم و کەوسەر نەکەم نووکیی موژگانی لە خەنجەر تیژترە بۆ قەتڵی من چۆن بە جارێ تف لە شیر و خەنجەر و نەشتەر نەکەم ھەر شەوێ دولبەر بەنازۆ ڕوو بکاتە مەنزڵم ڕەببی لاڵ بم گەر لەڕێیا تەرکی ڕۆح و سەر نەکەم #قانع ــــــــــــــــ
Open in Telegramمن ناتوانم پێت بڵێم هەر لە جاری یەکەمەوە تۆم بینی خۆشمویستیت یا لە جاری دووهەم و سێیەم و چوارەمەوە... بەڵام جاری یەکەمم بیر دێت کە تەماشام کردیت و بە لامدا تێپەڕیت؛ لەو ساتەدا بە جۆرێک هەستم کرد هەموو جیهان بزر دەبێت کاتێک لەگەڵ تۆدام...!!!! 🌌 #مەحمود_دەروێش ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
Open in Telegram