Посты канала مامۆستا قانع
بهێڵە با خۆشم بوێی تا لە مەراقی كەڵەكەكراوی ناو ناخم ڕزگارم بێ تا لە زەمەنی دزێوی و تاریكی ڕزگارم بێ تۆ ئەی شیرینترین مەخلووق بهێڵە با... لەسەر لەپی دەستەكانت كەمێ خەوم لێ بكەوێ چونكە من. ئەتوانم بە عیشق ئەندازەی گەردوون. بگۆڕم ئەتوانم بەرگەی ئەم پەرتەوازەییە بگرم...!!!! 🌌 #نزار_قەبانی _____________
Открыть в Telegramمادام تۆ هەیت ئەی پاسارییە سەوزەكەم خۆشەویستم...نەشمیلانە كەواتە...خودایەك هەیە لەو ئاسمانە..!!!! 🌌 #نزار_قەبانی ________
Открыть в Telegramسەرنجی ڕێ ئەدەم، ڕێگا، هەموو شێوەی ئەوی تیایە وەکوو دنیا لەناو جوانیی ئەوا توابێتەوە، وایە شنەی با، باسی جوانیی ئەو بە گوێی مندا ئەچرپێنێ هەموو دەرکەوتنی شۆخێ، دڵی من دا ئەخورپێنێ بەڵام خورپەی تەواوی دڵ لەگەڵ هەنگاوی ئەودایە کە سەرتاپا لە ئاوازی بەهەشتی خواوە پەیدایە...!!! 🌌 #ئەحمەدهەردی ____________
Открыть в Telegramئەترسم ڕۆژێك دەستەكانم لەرزۆك ببن چیتر قەڵەم. نەگرێ و من هێشتا وەسفی جوانیتم پێ نەنووسرابێ. ئەترسم ڕۆژێك چاوەكانم كز ببێ و توانای بینینیان زەحمەت بێ و من هێشتا تێر نەبووبم لە سەیر كردنت. ئەترسم ڕۆژێ دڵم لە ترپە بكەوێت و من هێشتا پڕ بەدڵ پێم نەوتبێتی خۆشم ئەوێی..!!!! 🌌 #دلۆ __________
Открыть в Telegramیان هەموو شاعیران عاشقت بوون یان من لە هەموو بەیتێكا ئەتدۆزمەوە...!!! 🌌 #ئەردەم_بایەزیت ____________
Открыть в Telegramئەو دەمەی باڵات و هەر هەموو جوانیتم بە ڕووتی نیشانی ”دواڕۆژ”دا وتی: ئاخ خودایە با مردن بمرێت و ئەو نەمرێ..!!! 🌌 #شێرکۆ_بێکەس __________
Открыть в Telegramگەر بادە، فەرحبەخشە، بەیادی لەبی تۆیە نەشئەی چییە، بێ شەهدی لەبت: جامی لەبالەب...!!!! گەر لۆمەیە، گەر مەنعە، ئەگەر کفرە، گەر ئیسلام.. گەر تابعی قانوونە؛ ئەگەر خارجی مەزهەب.... تا جان لە بەدەندایە، ئەدەب تۆ دەپەرستێ زونناری ملم: زوڵفی خەمت؛ قیبلەمە: غەبغەب...!!!! 🌌 #عەبدوڵڵا_بەگی_میسباح_دیوان ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Открыть в Telegramتا حەیاتم بێ لە دڵما، شەرتە میهرت دەرنەکەم ڕۆژ پەرەستم تا بمێنم ، سوجدە بۆ ئەختەر نەکەم شەرت و عەهدە مەیلی گەرمت قەت لەلام ساردۆ نەبێ تا، سەرم نەدوورنە جاوو و زیارەتی مەحشەر نەکەم گەر لە لێوی لەعلی ئاڵت قەترەیێکم دەس کەوێ ڕووڕەشم گەر تەرکی ئاوی زەمزەم و کەوسەر نەکەم نووکیی موژگانی لە خەنجەر تیژترە بۆ قەتڵی من چۆن بە جارێ تف لە شیر و خەنجەر و نەشتەر نەکەم ھەر شەوێ دولبەر بەنازۆ ڕوو بکاتە مەنزڵم ڕەببی لاڵ بم گەر لەڕێیا تەرکی ڕۆح و سەر نەکەم #قانع ــــــــــــــــ
Открыть в Telegramمن ناتوانم پێت بڵێم هەر لە جاری یەکەمەوە تۆم بینی خۆشمویستیت یا لە جاری دووهەم و سێیەم و چوارەمەوە... بەڵام جاری یەکەمم بیر دێت کە تەماشام کردیت و بە لامدا تێپەڕیت؛ لەو ساتەدا بە جۆرێک هەستم کرد هەموو جیهان بزر دەبێت کاتێک لەگەڵ تۆدام...!!!! 🌌 #مەحمود_دەروێش ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
Открыть в Telegram