Account
شیعر و هۆنراوە

شیعر و هۆنراوە

سڵاوتان لێ بێت. خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. 🌐 books.vejin.net 🌐 awin.blogfa.com 🆔 @EmranHusseini

Username
@kurdish_poetry
Category
Art
Subscribers7,522
Avg views per post, 7d869−43.6% vs prev 7d
ERR11.55%last 7 days

Average views per post by day

By publication day

Show as table
DateAvg views per post
Nov 2, 20262,260
Nov 9, 20262,190
Nov 15, 20261,540
Nov 21, 2026869

Most viewed this month

  1. 01

    🌷 ✓ #_شێرکۆ_بێکەس (1940 - 2013) تۆ شاعیری تا نەبیراو نەهێنیتە ناو ڕستەوە پەیڤەکانت هەر نابینان هەتا نادیار نەکەی بە خەونی هەمیشە و ژان بە پرسیار نە عەشق ئەگاتە ناو دڵت و نە شیعریشت ئەبێ بە عاشق و دڵدار سەرەتا بوو ئێمە گوێمان لە کڕووزەی گەڵا نەگرت بۆیە دواتر لە زایەڵەی باخ نەگەیشتین سەرەتا بوو ئێمە گوێمان لە نووزەنووزی زیخ نەگرت بۆیە دواتر لە ناڵەناڵ و هاواری کێو نەگەیشتین تۆ شاعیری بچۆرەوە بۆ لای کرم لە کرمەوە دەست پێ بکە و ورد بەرەوە هەر بۆ ئەوەی سبەی باشتر مار بناسی تۆ شاعیری بچۆرەوە لای پەلکەگیا ورد بەرەوە هەر بۆ ئەوەی سبەی باشتر دنیای بێشەڵان بناسی تۆ شاعیری شتە هەرە بچووکەکان شتە هەرە نادیارەکان بێنە قسە بچۆرەوە لای پەراوێز لە شتی پشتگوێخراودا غەدری زۆر ئەدۆزیتەوە بچۆرەوە لای پەراوێز لە ناویاندا مەتنی تازەی نەبینراو ئەدۆزیتەوە کە مێژوونووسێ ئەنووسێ لە شەڕێکدا سەد کەس کوژران و بە ئاسانی بە ناویاندا تێ ئەپەڕێ تۆ ڕاوەستە و ورد بەرەوە سەد کەس، سەد ڕۆح، سەد ڕووبار و سەد شەقام و سەد پەنجەرە و سەد ژن و سەد گەڵاڕێزان، سەدان خەون و سەدان منداڵ، هەزاران ماچ، هەزاران باخ ئەوە هەر چاوی شاعیرە لەو سەد گیانە کوژراوەدا سەد شمشاڵ و سەد گۆرانی و هەزار زەردەخەنەی گوڵ و هەزار ئاوێنەی شکاوی خۆرەتاو و هەزار دڵۆپەفرمێسکی خوا ئەبینێ 👇✍️ 📚 | @Kurdish_Poetry

    Text
    Views2.26K
    Forwards—
    Reactions16
    Comments—
  2. 02
    Views2.19K
    Forwards—
    Reactions26
    Comments—
  3. 03
    Views1.54K
    Forwards—
    Reactions24
    Comments—
  4. 04
    Views869
    Forwards—
    Reactions22
    Comments—

Latest posts

#3929Text
Views869−49%vs avg
Forwards—
Reactions22
Comments—
#3928Link preview
Views1,540−10%vs avg
Forwards—
Reactions24
Comments—
#3927Text
Views2,190+28%vs avg
Forwards—
Reactions26
Comments—
#3926Text

🌷 ✓ #_شێرکۆ_بێکەس (1940 - 2013) تۆ شاعیری تا نەبیراو نەهێنیتە ناو ڕستەوە پەیڤەکانت هەر نابینان هەتا نادیار نەکەی بە خەونی هەمیشە و ژان بە پرسیار نە عەشق ئەگاتە ناو دڵت و نە شیعریشت ئەبێ بە عاشق و دڵدار سەرەتا بوو ئێمە گوێمان لە کڕووزەی گەڵا نەگرت بۆیە دواتر لە زایەڵەی باخ نەگەیشتین سەرەتا بوو ئێمە گوێمان لە نووزەنووزی زیخ نەگرت بۆیە دواتر لە ناڵەناڵ و هاواری کێو نەگەیشتین تۆ شاعیری بچۆرەوە بۆ لای کرم لە کرمەوە دەست پێ بکە و ورد بەرەوە هەر بۆ ئەوەی سبەی باشتر مار بناسی تۆ شاعیری بچۆرەوە لای پەلکەگیا ورد بەرەوە هەر بۆ ئەوەی سبەی باشتر دنیای بێشەڵان بناسی تۆ شاعیری شتە هەرە بچووکەکان شتە هەرە نادیارەکان بێنە قسە بچۆرەوە لای پەراوێز لە شتی پشتگوێخراودا غەدری زۆر ئەدۆزیتەوە بچۆرەوە لای پەراوێز لە ناویاندا مەتنی تازەی نەبینراو ئەدۆزیتەوە کە مێژوونووسێ ئەنووسێ لە شەڕێکدا سەد کەس کوژران و بە ئاسانی بە ناویاندا تێ ئەپەڕێ تۆ ڕاوەستە و ورد بەرەوە سەد کەس، سەد ڕۆح، سەد ڕووبار و سەد شەقام و سەد پەنجەرە و سەد ژن و سەد گەڵاڕێزان، سەدان خەون و سەدان منداڵ، هەزاران ماچ، هەزاران باخ ئەوە هەر چاوی شاعیرە لەو سەد گیانە کوژراوەدا سەد شمشاڵ و سەد گۆرانی و هەزار زەردەخەنەی گوڵ و هەزار ئاوێنەی شکاوی خۆرەتاو و هەزار دڵۆپەفرمێسکی خوا ئەبینێ 👇✍️ 📚 | @Kurdish_Poetry

Open in Telegram
Views2,260+32%vs avg
Forwards—
Reactions16
Comments—
#3925Text
Views2,470+44%vs avg
Forwards—
Reactions17
Comments—
#3924Text
Views3,120+82%vs avg
Forwards—
Reactions26
Comments—
#3923Text

🌾 ✓ #_ئەدەب (1859 - 1916) 🔸 عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان زوڵفت سەنەما! لەو گوڵی ڕوخسارە نموودار یا نافەیی چینچینە لەسەر خەرمەنی گوڵنار گێسووتە ئەگەر، بۆ چی وەکوو سونبولە تاتار گەر سونبولە، بۆ پڕشکەن و حەڵقەیە وەک مار گەر ئەفعییە، بۆ نێشی وەکوو عەقرەبە، جەڕاڕ گەر عەقرەبە، بۆ سوورەتی مانەندە بە جەدوار گا زوڵفە، دەمێ سونبولی گوڵزارە، دەمێ مار گا عەقرەبی جەڕاڕە، گەهێ هەیئەتی جەدوار گا دەستەیێ ڕەیحان و گەهێ بەستەیێ شەوبۆ گا عەنبەری لەرزان و دەمێ نافەیی تاتار گا شاپەڕی شاهێن و دەمێ باڵی سیەهزاغ گا پەنجەیی تورکان و دەمێ نافەیی تاتار گا جەوشەنی ڕوویین و دەمێ مەغفەری ئاهن گا شۆخی کەمەندئاوەر و گا تورکی کەماندار گا خەرمەنی نەسرین و دەمێ گوڵشەنی سەوسەن گا خیتتەیی فەڕخار و دەمێ دەککەیی عەتتار گا حەڵقە و گا عوقدە، دەمێ خام و دەمێ خەم گا پێچ و دەمێ کونج و دەمێ ڕشتە، دەمێ تار گا زیبی زەنەخدان و دەمێ زینەتی غەبغەب گا زینەتی بێستان و دەمێ شەوکەتی دیدار گا ساکینی فیردەوس و دەمێ خاریجی جەننات گاهێ لە لەبی کەوسەر و کونجی دوو لەبی یار گا سیلسیلەیی پامە، گەهێ تەوقە لە گەردەن گا بەندی دڵازارە، دەمێ بەندی دڵی زار سەد خۆزگە کەس ئەو هیندوویی سەححارە نەبینێ بشبینێ ئەگەر، وەک «ئەدەبی» نەبووە گرفتار 👇✍️ 📚 | @Kurdish_Poetry

Open in Telegram
Views2,960+73%vs avg
Forwards—
Reactions22
Comments—
#3922Text
Views3,240+89%vs avg
Forwards—
Reactions30
Comments—
#3921Text
Views3,390+98%vs avg
Forwards—
Reactions32
Comments—
#3920Photo

Forwarded from مانگ

☀️🔭 ☑️ #_پاییز 🔸 پاییزی 2726 ـی کوردی – 1405 ـی هەتاوی دەستپێکردن: چوارشەممە 03:35 ـی بەرلەنیوەڕۆ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوە: 89 ڕۆژ و 20 سەعات و 45 خولەک 🔸 Autumn 2026 Start (September equinox): 23 Sep 03:35 AM RKUT Duration: 89 days, 20 hrs, 45 mins 🔹 لە ڕۆژژمێری کوردی و هەتاویدا سێشەممە 22 ـی 09 ـی 2026 ڕێکەوتە لەگەڵ 31 ـی خەرمانانی 2726 ـی کوردی دوایین ڕۆژی هاوینە و چوارشەممە یەکەم ڕۆژی وەرزی پاییزە (سەرەتای مانگی ڕەزبەر). 🔹 بەپێی پێوانە فەلەکییەکان ڕۆژی چوارشەممە کات 03:35 خولەکی بەرەبەیان لە نیوگۆی باکووریی زەوی دیاردەی «ڕۆژگەڕانەوەی پاییز - September equinox» ڕوو دەدات. لەم کاتەشدا لە نیوگۆی باشووریی زەوی بەهار دەست پێ دەکات. 🔹لەم کاتەدا ماوەی نێوان شەو و ڕۆژ یەکسان دەبێت. ماوەی نێوان زەوی و خۆر دەگاتە نزیکەی 152 میلیۆن کیلۆمەتر. هەر کەسێک بیەوێت زۆر بە وردی ئاراستەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای بۆ دەرەکەوێت. لە یەکەم ڕۆژی پاییزدا خۆر لە ڕۆژهەڵات هەڵدێت کە 90 پلەیە. بە هەمان شێوە شوێنی ئاوابوونی خۆر ڕێک خاڵی ڕۆژاوات پێ نیشان دەدات، واتە 270 پلە. ☀️🔭🌍 ☑️ | @Mang_Meriwan

Open in Telegram
Views3,290+92%vs avg
Forwards—
Reactions23
Comments—

All posts

Connections