Account

Posts of کابان

newest first

#8863Text
Views241−59%vs avg
Forwards—
Reactions6
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
2 h112
5 h196
7 h241
  1. After 6 hours241
  2. Total to date241
#8861Photo
Views523−11%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
20 h485
25 h523
  1. After 24 hours523
  2. Total to date523
#8860Text

بۆچی ئێمە وەک نەتەوەی کورد دەبێت پەروەردەکردنی مرۆڤی سەربەخۆ، سەربەخۆییی بیرکردنەوە و دروستکردنی توانای بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا بخەینە دواى سەربەخۆبوونی خاک؟ بۆچی هەر لە ئەمڕۆوە دەست پێ نەکەین؟ ئەمڕۆ خەرجی پەروەردەکردنی مرۆڤێکی سەربەخۆ، ئاگادار و بە‌توانا بکەین، تاکو سبەی بهای نائاگایی و وابەستەیی نەدەین. فینلاند و وڵاتانی هاوشێوە، نموونەی کردەیی و بەنرخن کە پێشان دەدەن سەربەخۆیی نەتەوەیی، بە بێ پەروەردەکردنی مرۆڤی ئاگادار، فێرکردن، بیرکردنەوەی سەربەخۆ و دامەزراوەی بەهێز، ناگاتە ئەنجامی مەبەست. کەواتە، تۆ هاونیشتمانی کوردی من، هەر لە ئەمڕۆوە قۆڵ هەڵماڵە! چاوەڕێی سەربەخۆبوونی خاک، گۆڕانی حکومەتەکان یان دەرکەوتنی ڕابەرانی سیاسی مەبە. لە خۆتەوە دەست پێ بکە؛ فێر ببە، پرسیار بکە، ڕەخنە بگرە، بیر بکەوە و بەرپرسیارێتی هەڵبگرە. پێویستە پێش دروستکردنی وڵاتی سەربەخۆ، مرۆڤی سەربەخۆ و توانای بەڕێوەبردنی کۆمەڵگایەکی سەربەخۆ لە خۆمان و نەوەکانی داهاتوودا پەروەردە بکەین. بناغەی سەربەخۆیی نەتەوەیی، مرۆڤی سەربەخۆیە. هیچ بیرۆکەیەک، چ لە دەرەوەوە هاتبێت و چ ڕەسەنی خۆجێیی بێت، نابێت جێگەی توانای بیرکردنەوە و لێکدانەوەی مرۆڤی کورد بگرێتەوە. پێویستە بیرۆکەکان بناسین، نەک ببینە کۆیلەی ئەوان. Galawezhnamekaro دەقی سەرەکی ؛ کارۆ وەرگێڕانی AI KABAN

Open in Telegram
Views441−25%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
21 h411
26 h441
  1. After 24 hours441
  2. Total to date441
#8857Text

علم بی‌ارزش است؛ مگر برای فرزند ما! سلیمان آوری، دکترای برنامه ریزی درسی این روزها تناقض جالبی در رفتار برخی افراد دیده می‌شود؛ کسانی که گاهی تحصیل، دانشگاه، معلمان و استادان را به تمسخر می‌گیرند و معتقدند علم و مدرک دیگر ارزشی ندارد، اما وقتی فرزند خودشان در دانشگاه پذیرفته می‌شود، ناگهان همان تحصیل به بزرگ‌ترین افتخار خانوادگی تبدیل می‌شود! مشکل آنجاست که برخی، با تغییر موقعیت اقتصادی و اجتماعی، دچار توهم برتری می‌شوند و ثروت را با فهم، خودنمایی را با شخصیت و موقعیت را با فرهیختگی اشتباه می‌گیرند. گویی برای اثبات جایگاه خود، باید دانایی دیگران را کوچک بشمارند! البته واقعیت این است که امروز مدرک دانشگاهی دیگر تضمین‌کننده شغل، درآمد و رفاه نیست؛ اما آیا این به معنای بی‌ارزش شدن علم است؟ هرگز! ارزش علم را نمی‌توان فقط با میزان درآمد صاحبان آن سنجید. علم به انسان قدرت اندیشیدن، فهمیدن، پرسیدن و انتخاب آگاهانه می‌دهد؛ ارزش‌هایی که هیچ بحران اقتصادی نمی‌تواند از اعتبارشان بکاهد. به همه کسانی که هنوز در مسیر یادگیری تحصیل، پژوهش و دانایی قدم برمی‌دارند، می‌گویم: از تمسخرها ناامید نشوید و ارزش تلاش خود را با قضاوت کسانی که همه‌چیز را با پول و موقعیت می‌سنجند، اندازه نگیرید. شاید علم همیشه ثروت نیاورد، اما بی‌تردید فقر دانایی، هزینه‌ای بسیار سنگین‌تر بر انسان و جامعه تحمیل می‌کند. به علم وفادار بمانیم؛ زیرا ارزش دانستن، ماندگارتر از هر موقعیت و ثروتی است. هاژه KABAN

Open in Telegram
Views505−14%vs avg
Forwards—
Reactions7
Comments—
#8856Photo
Views5880%vs avg
Forwards—
Reactions11
Comments—
#8855Text

ســەدری   بەشی ٨ شێر پەنجەی گــرتــووە وەستـا نـادری لــە گــیــانــــەللا دا هــــاڪـــا بمـــری چوومـە ماڵی وان ڕۆژێک بـــە خێـــرا چـۆن بـوو ڪە ئـــاوا دڵــم دەوێـــــرا چووم وخــۆم خستـە سـەر لاقـەکانی هــەزار جـارم ڪرد خۆم بە قوربانـی هێنـدەی هێـزم بوو دام دایە گـــریان دەتڪوت لێی داوم سۆزکەی زریــان دەلاڵامــــەوەو دەڪـــــڕووزامــەوە دەســـووتـامەوەو دەپـــڕووزامــەوە گوتـم وەستــا گیــان پیـــاوی چــابـە قەبرت پیس مـەڪە تـو بەو حیسابە چیتان بیستـووە و چیتـان لێـم دیوە دە گــوێـی چـرکێنن دڵـــم تــۆقیـــوە بـە سوکی و دیوم حاشای لێ مـەکەن چ خوا بــەردارە بـۆ وام لــێ دەڪەن حەیفـە منـداڵـی چاوگــەش و دڵپــاک بـێ دایک بــژین غـەریب و خـەمنــاک لـە تــرسی ئازار لە تـــرسـی قــەبــری ئێستـاکە تـۆ چــۆن دەوێـــری بمـــری وەگریانم خست وەستـــا مـابـوو مات تەلـەیفۆنــی ڪرد بــۆ مــاڵی خەبـات بــە دەم هەنیسک و بـــە دڵنــەوایــی هـەر داوای هــەبوو گـــەردن ئـازایـی وتـی ڪـە ڕۆڵــەم ســەدری خێــزانت عـەیبی تێـدا نین خــۆت و ویــژدانت ئـازادم نــەڪا ڕزگـــاریــم نــــــایــــە گـونـاحبار دەبـم لـە لای ئـەم خـوایــە ئەو جووتـە کەوشە بـزانە هی من بوو خۆم دابـووم بە ئەو منــم ســیـــا ڕوو بـە خــاتـری ئەوەی بـزانن پیـاوی لێـن ئـەگەر کەسێ چـوو بزانی چــاوی لێـن جلکانی بەری هەموو هی خۆت بـوون بە ڕوونیت نەدین ڕۆژیش نەبوو ڕوون گــەرنـم ئـازاکەن هــەتــا نـــەمـردووم خـوایە سـەد تۆبـە لـە ڕێـی ڕابـردووم ئەو جـــارە خـەبـات گەڕا ماڵــەو مــاڵ لــە من دەگــەڕا وەڪوو بای شـــەمـاڵ نـەشـم دەوێــرا  خۆی دەم دەستــەوە شــەو دادەنیشتـم بـە دەم هــەستەوە منـی دۆزیەوە لە ماڵ ڪچــە پــوورم لـە پـەنجــەرەی ڕا دیتــی لــە  ژوورم ڪە هـاتە ژوورێ و چاوی پێم کەوت بـە هیـچ ئــامــانـــێ نـەدەڪرا زەوت دای لـە نـاوچـاوان بە تەسبیحی زەرد بــۆچـی ئـاوات ڪرد نامەردی نامەرد لە گیانی بەربـوو وەکوو گـورگـی هار دەستـەڪانـم شڪێ لـەشــم ببـێ لار دوایــە هــەڵیــدا بــانگــی گــریــانـێ دەیکوت سەدریم چوو منداڵم کـوانێ دەیـزانی چۆنی ورد وخـاش کـردووم ژییــانـم نـەمـا ئـابــڕو،شــی بــردووم دەزانی ڪە ئـەو ئەتکی پێ ڪردووم خۆشی ژیــانی تـــەواو لــێ شـردووم ئـاوێ ڪە ڕۆیــی تــازە بــە جــــۆ دا نـاگـــەڕێتــەوە هــەرگیـز لــە نــــۆ دا دەیکوت ڪە فکری خۆم بە خەتا بـرد سـەدری فـریشتـە لەڪکە دارم ڪــرد چۆن لە خۆڕایی پێم خۆش کرد خەڵک بـە هـۆی نـەفــامـی هــزری بـێ ڪەڵک لەو شەش مانگە دا کێشـــم ببـوو کەم لە گیان و لەش و ئەندام و جـــەستەم لێـم هـاتـە پێشێ دەستـم ڪا لــە مــل خـۆم ڕاپسڪانــد و گیــانی شـل و ول کراسەکەم هەڵڪرد شـــووخـاڵــەکانـم سمـت و خاڵیگــە و جـی بـــرینـە کانم پشتــم نیشــان دا و بــرینـــی ســــەرم گــەر ڪوتابــوومی بــە خشتەی گـەرم مەمکم نیشان دا چـۆنـە چرچ و چـۆڵ بـە ئــاوی ڪوڵیــو بـە ئـاوی سـەهـۆڵ بـرینی سـەر دڵــم نیشان دا ئەنقـەست هـەرگیزاو هـەرگیز قرماغەی نەبـەست بێـفــەزیحــەتـی و نـــاوزڕانــــدنـــــم جــەزرەبــــە دان و دڵشــــڪـانـدنــــم [دایڪبوون] نـەبـا دەستم لـێ دەشــرد ئەشق و وەفـــاشـم لــە دڵ دا دەمـــرد ڪۆی ڪردینـــەوە لـە بـن میچێڪ دا گــەرچی خـەبـاتی ماڵـەڪەی تێڪ دا کۆ بووینەوە هەر وەک جــاری جـاران بەڵام داخەکەم کەپەنک پاش باران کۆتایی نووسینی چیرۆک ؛ لەیلا قادری وەرگێڕان بۆ شێعر ؛ قەلەندەر KABAN

Open in Telegram
Views585−1%vs avg
Forwards—
Reactions3
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
64 h578
66 h585
  1. Total to date585
#8853Text

ســـەدری  بەشی ۷ خەبات بوو جووتەکەوشەی لە وێ دی هــەڵــی گـرتــن و هێــدی بـــە هێـــدی کـەوتــە گیانـــم هــەر بەبێ ســـەبــری وەهای لێ دەدام کویت دێشێ"سەدری" بەو جووتە کەوشە سەرو ڕووی کوتام سەرو سەکوتم چوو هێندەی کە لێیدام گــوڵــــدانی مـاڵـێ ڕیــزبـــە ڕیـــزەوە هــەمووی پێــدادام هــەر بــە خیزەوە خشتەی سەرکوورە کـە گەرمـم دەکرد لــە پشتـم دەنــا تــا نـــەرمـم دەڪرد لــــە پشت و پیلــم تێیــدا شڪــاندم هــەمووی ســڕ ببــوو وەهای تەزاندم کچــە گــەورەکـەم هـــەڵات بـۆ دەری بـۆ وەستـــا نــادر بــەرێ خــەبـــەرێ هەر بە حاڵێڪی نــووزەم دەر دەڵات پێـم کوت بڕیارمان چلۆن بوو خەبات سـوێندیشـم دان وەستــاو خێــــزانی چۆن کەوش و دامێ پێـی بڵێن بـزانی چـاوتــان ڪە لێیــە ئـە ئـەو بـێـدینــە لــە خۆڕایــەتــی ئــەو بــوغــز و کینـە ئـەوانیش هــاتن هەرووکیان گــوتیــان ئێمــە نـــازانین لـــە مــەکـــــری ژنــان گریمــانی ڪردم ئــە ئــەو ڪەوشانـە بەڵـڪە ئیمـــە بـن ئـەی ئەو جلڪانــە کە وا شتــووتـن ، هـەڵت   واسیــــون ئــەوانــە هـی کێن بۆ کەس نەیدیـون ئـەوانیش زیـــاتــر بۆیان تێچـــانـــدم هـەر لـە نــاڪاو لــە پــڕ نــــەڕانـــدم کوتم ئـەوەی هی خۆن یادگـاری زوون شەش ساڵیش دەبێ لەبۆم هەڵگرتوون خەبات گوتی کـــوا ئەوە هی من بوون کەنگێ ئەوانــــەم لــە بـەرم ڪـردوون وای زانـی وەستــا ڪە فــریــوم داون ڪـاری خــۆم ڪردوە وا لـــی بـــڕاون ڕووتــی ڪردمـەوە ڕکێشـــەو ڕکێش بـردمـیـە حــەمــام ئــەو جارە لـەوێش ئاوی بـــەرەڵــدا  ئاوی سـاردی ســارد پێــدا دەکــــــردم هـــاوارم دەنـــــارد ئەو جار هی گەرم وەک گڕی تەندوور پێستی لەشی من هەمووی ببووسوور هەر لە وێ توێخی بــەردا لــەشی من بۆچی وای لێهات بەخت و بـەشی من زیڪـەی منـــداڵان گـەیشتـــە عـەڕش بە دەست دەیانڕنی سەرتەختی فەڕش ڪاتێ هــاتمـە هـۆش لـە ماڵی جیـران پــەنــای لێقـەوماو دۆستــی فەقیـران ئـــاویـــان بـە لـۆکـە دەڪردم لــە زار فەقیــر و بێ کەس زەعیفـــەو هــەژار خــانــم دیـــار بــوو زۆر خــانــەدانـە ساحەب حوڕمـەتـە هێـــژا و لــێزانــە هێندی بارانـدبـوو بــە سـەر سەرمــدا شـەرمم لێ نیشت و ئەمنیش دەرمـدا فــرمێسڪە ڪانـن ببــوون تێڪـەڵاو هــەمـوو جڵڪمـــان ببــوونــــە دەڵاو دەیـزانی نیمــــە تـــاقـــە نـــەوایـەک بـا بـردەڵێـڪم بــۆ پشـــوە بــــایــەک ئـەو جووتەکەوشە دەیکرد ماڵـەو ماڵ خەڵکی ێ ویژدان بێ عەقڵ و ڪەمـاڵ ئە ئەو بوختانە وەک بنێشتە خۆشکـە هــەر وا دەگەڕێ ئەخباری کۆشـڪـــە کـەوتـۆتـە زاران پــڕی کــردوە شــــار لـە نێــو منــداڵان بۆتــە بــە قــومـــار ســەدریش پیــاوی وەسـەر پــەڕیــوە پێخاوسـی هەڵات کەسیش نــەیــدوە ئەویش نەکەوتوە فریای کەوشــانــی دەڵێن هــەڵاتــوە بــەری بــەیـــانـــی دەربــازی بــوە بـــە ســـەر بــانــان دا خــۆی شاردۆتــەوە لـە نێـو شوانان دا ئـەوجــارە خەبات تەڵاقنــامــەی نـارد لەحق و عەدڵ ئـەویش خــۆی بـــوارد منــداڵی بێ نــاز هــەر شـەو لە ماڵێـک دەبـێ ئـەو چۆن بن لـە سەر چ حاڵێک بە بێ دایکییان چۆن شەو دەکەن تەی چڵکـن و دژوێــن ئـەو شیـــرە خـۆرەی دووسێ جارلێچکەم قڕقڕۆچکەی گرت فــڕێـم دەداوە بــۆ نێـو خـرت و پــرت دەبــوو بمێنـم و کـەم جـەنگـی ژیـنـم لـە بـەرمنــداڵی جــــوان و شیـــرینــم ئەو پـەڵە وەســڕم لە سەر شانی خۆم بێمـەوە سفــرەو نان و خوانــی خــۆم دەشــزانــم خــەبــات ڕۆژێ دێتــــەوە لــەو خــودایـەی خۆی دەپـــاڕێتـــەوە دەڪا قـەنـاعـەت بــەڪاری خــۆشـی دڵــی دێتــە ســەر ئـەشـق و پـەرۆشی ـــــــــــــــــــــــــ ســـەری خــۆم نــاوە ئاوارەو تــەریق بـە بـێ هــاواڵ و بێ دۆست و ڕەفیق تـەرڪەمـە بـوومـە جارەی لـە ماڵێـک زۆر پێـم دەوەڕین وەڪوو گـەماڵێـک هەر کەسە و بە خێر دەیان بردمە ماڵ ئاوام ڕابـوارد بـە مـاوەی یــەک ســـاڵ کەس پێی نەدەکوتــم بە نێوێکی چـاک هـەر ئـەو ڪارە بوو دەیکـردم هیـــلاک گڵـــــۆڵــەی ژینـــم ڪەوتبــۆ لێـــــــژی هیچ ڪەسێ نەبـــوو چاڪەم ببێــــژی هـەر زاتـم نـەبــوو لەو گەڕەکەی خۆم هەر بە ڕێبـواریش گــەر پێیـدا بـــڕۆم وەدوایان خستم زۆر قسەر بێ شـەرم بە منی بێ تـاوان بــە ژیان دڵگـــــەرم شەرمـم دەڪـرد و ســەرم دادەخست ڕوومەتــم دەڕنــی لە خۆم دەدا مست شەش مانگ وەکوو تۆپ ئەولابۆ ئەملا ئەمنی ماڵوێـران ، ئـەمنـی بـێ ئـەنـــوا ماڵـی بابەڪەم خەنجــەریان دەسوون ماڵـی مێـردەڪەم بـەڕق دا دەچــوون خوایە ئـەم ژیـانـە چۆنـی دەربـــــەرم تیـریان دەهـــاوێن بــۆ ســەر سێبـەرم ڕۆژێڪــی ئـــەختـــەر وڵامــی دامــێ بانگی شێوان بوو نێـــزیڪی شــامــێ درێژەی هەیە نووسینی چیرۆک ؛ لەیلا قادری وەرگێڕان بۆ شێعر ؛ قەلەندەر KABAN

Open in Telegram
Views497−16%vs avg
Forwards—
Reactions1
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
64 h491
66 h497
  1. Total to date497
#8851Text

ســەدری   بەشی ٦ ئێمـــەش لە ئــەوان دەبین بــێ بــەری بە نەعلەتی ڪەین دەری ڪەین دەری فشەم بــە وانـە بە هەمـوان دەهـــات تـــازە ڪەوتبوومە ئــامێزی خـەبــات کەوتبوومـە باوەش نێـو بـەختەوەری بێ خەم بووم لە ژین لە سەرتا سەری ژییـان ژانـدبوومی دەبوو پشـوو دەم مافـم بوو خۆشی تا ماوم و تــا هــەم عەبدی خودا بووم وەک خوشکەکانـم چیم کەم بــوو ئەمن لە هـاوڕێکــانــم ژییـان تێپـەڕی ســـاڵ وەســـاڵ گــەڕا دوور لــە نــاخــۆشی لە بـەزم و شەڕا دوو ڪچ و کوڕێک لێمـان ڪەوتـەوە خـەم و دەردی ژین ڕۆیی خـەوتــەوە خـەبـاتیش هەر وەک پیــاوی جـــاران خـۆ پـارێــز نـەبــوو لـە ڪاتی ڪاران خانوومان دروستکرد دووکانێکی چاک ڪاسبـی دەڪرد وەک مـەردانــی پـاک هەموومان هـەبوو سـەر مار و مێـروو لە مـاڵمـان دابـوو لە ژوور و ژێـــــروو هـەر ڪاتـێ دەبـوو گێرەو کێشـەمـان فەوری حەل دەبوو بە ئـەندێشەمـــان ئەگەر بــاری ژیـــن جــارێ دەپســـاوە لــە ڪــــوێ پســـابــا گــرێــن دەداوە دوو سـێ زڕدۆستـی نــابـابـی هـەبوو دەستیان لـە گەڵمـان لـە قــاپێ دابـوو دوازدە سەعاتە هەر لــە بنـــی بــوون لەبەریان دەخوێند دەهاتن ، دەچـوون دووڪان بفــرۆشـە دەچینـــە تــــاران ڪاسبـی لـە وێیــە پــارەش بــەبــاران هـەرچــەنـدە خـۆم دا بـە دار و بــەردا مێشکیان شردەوە چـوو خۆی تێـوەردا بۆم نەچـۆ سـەرێ بــە قسەی نــەکردم هێنـدە پەشێـو بووم بـــریــا دەمـــردم دووڪانی فـرۆشت هەمووی کردە ئاو هەر بــە جارێکـی خۆی خستە نێو داو لە تاران دانیشت پـــۆلــێ کـوڕ و ڪاڵ لــە شــارانـــەوە بــوونـیـە بــە ئـــاواڵ خەبات دەیهەویست بێتـە میلیــاردێـر وای تێڪوشیبوو گــەر ببێتـــە شێــــر هیچ نـەبێ بڪڕێ لایەک لــە بــۆڪان کۆشکێ درووست کا دانیشـێ لـە بــان لـەو مــاوەیــەی دا تــەنیــا مــامــەوە لــە تــرسی شــەوان دەڪـڕووزامەوە تا شەو شەق دەبوو لەرزین بـوو کـارم لــە نــــاو دڵــم  دا  ببـــــوە هـــــاوارم دەمڪوت دیــواری حــەســارێ نـەوی خـەڵک دەتـوانێ پێی دا ســەرڪـەوی خەڵک دەیــزانــی خەبات نیــە لـە ماڵ ڕۆیشتــوە ئـــەو دەگـەڵ ڪوڕ و ڪاڵ تــرســم ڕێنیشتبـــوو لە ئەو بــــارەوە ژنێـــک و ســێ منــداڵ بــە ئـــازارەوە تەلەیفۆنـم ڪـرد ، ئــەختـــەری ئــاواڵ هەمـوویــم پێکـوت وەزعیــەت و حاڵ گوتــی جووتێـک ڪەوشی پیــاوانـــە هــەر بــەتــایبــەتــی ڪاتـی شـەوانـە جووتیان کە لە گەڵ کەوشانی خۆتـان بێتــە نیشــانــە لــە مــاڵـێ بــــۆتـــان ڪراس و پـاتـۆڵێ دادە بـــە تــەنـــاف بە بـێ لـەڪە بێ زۆر خـاوێن و سـاف هــەر کەس کە بێتە دیــواری حــەسـار ئـــــاوا بـبـینــێ دەچـێـتــەوە خـــــوار دەڵـێ ئـــــەو مــاڵــە زۆر ئـــاوەدانـــە سەحـەب ماڵ لــەوێ پـــڕ لــە میوانــە زۆر فێڵـی چاک بوو بـەڵام خۆ خەبات جووتێک ڪەڵاشـی هەبوو کە نەیبـات شووشەی ساردی بوو کە خستمنە وان تا دەقیــان نـەشڪێ نەبن چــرچـەڵان دڵـم نــەدەهــات دایــان نێـــم لـــەدەر سەرما وبەستەڵەک خەرا دەبوون هەر نێو بوخچـەی قەدیـم ئـەوەی نوێماڵێم کە پێـم شک دەهات بۆخۆم لێی حاڵیم تێیدا بوون لیباس چەن ساڵ لەمەوبەر هەڵـم ڕشتن و لێـــــم هێنـــانـــــە دەر کراس و بن پاتۆڵ ڪاڵەوە بووی کۆن نیشـانەیـەک بێ بــۆ ماڵـەکەی خـــۆن خات خاتوون جیران دەرکە بـە دەرکە گوتـی چاک دەکەی بە گوێـم بە سرکە حـەیـا و شەڕەفت بگــرە بــا نــەیبــــا بـاسیـان نـەدەکرد فڵانیش ڪە هەیبـا ژن لێـی دوژمنــە داوێنــەکــەی خــۆی حەیـاو نـامووســە ئــاوێنـەکەی خـۆی لــــە ئــاوی شەوێ پاکتـر بـــوو ژنـــێ کە چــی پـەیــدا بــوو لــەوی دوژمنێ شـار بە دەر ڪرا بە قسەی ئـەم و ئەو هەزارسوێندی خوارد بۆی نەدرا لە کەو هـا جــووتـی بـەرە لـە ئـەو کــەوشانە دە پێیــان نــاڪا بـــە ئـــــەو زستـانـە کەوشی "نادریــن" هــابــزانــە چـۆنــن بــەڪاری تۆ دێـن ئــەگەر چـی ڪۆنن یــا ڪـە دوایـــە بیهێنــــە بــۆ خـــۆی یـــا کــە جووتێکی بڪڕەوە لـــە بـۆی کەوشەکەی وەستام هێنـان و یەکسەر مـاوەی مـانگێڪی دامدەنــان لــە دەر بــەڵام ڕۆژانــە دەمهێنـــانـــــــە ژوور تـاوەڪوو نـەبن خــەراپ و نـــاجوور چواری بەیان بـوو بەو شەوە خێرە ! ! بـــەری حاسمـــانێ پـڕ لە ئــەستێـــرە لــە دەرگــایـان دا چــاوەڕێ نـەبــووم چاوەڕێی خەبات لە هیچ کوێ نەبووم هــەر نــەمـدەوێـرا دەرگاڪە وەڪەم دەنگیشم نەڪرد نە زیادو نــــە ڪەم چارەگێک پێ چوو ئەو قـاڵ و بــاسـە ڪە خۆی فــڕێ دا کێشــای هەنــاسـە بە سەر دیــواری حــەســــاری نــەوی لە وێ جێ هەبـوو ئـەگەر سـەرکەوی منداڵ بـە خـەبــەر دەیانکرۆشت لێـو لـە تـرسی دز و ســەگ و جند و خێـو درێـژەی هـەیە نووسینی چیرۆک ؛ لەیلا قادری وەرگێڕان بۆ شێعر ؛ قەلەندەر KABAN

Open in Telegram
Views531−10%vs avg
Forwards—
Reactions8
Comments—
#8850Text

ســــەدری  بەشی ٥ هـەستـن دەرڪـەون نـەتــانبینمـــەوە نــەبنـــە بە هۆکار تــووڕە و قـینمـەوە ڪەیخـودا هـەستـان یەکپێ بـۆ حەوا کە حاڵ و وەزعیـــان دیتبــــوو ئــەوا چارشێوم گرتن بــۆ ســەری ژنــەڪان هەلینگم دایە جووت کەم کەوشەڪان کەیخــوا ڕاوەستان هەموو شانەو شان قسـەیان دەکــرد و سـەریـان ڕاوەشــان سێ بەشی عومــرم کەم بــۆوە لــەوێ ســــەر و چـــاوی من دەبــێ دانـــەوێ لـــە پــڕ هـەڵـمـدا بـــانگــی گــریـــانێ هێند خەجاڵەت بــووم خــودا دەزانـێ یەکیان هاتـە پێش تەختی نێو چــاوان ماچی دەکردم کوتــی مــەگـری بـــاوان چاکمـان نەجات بوو لە دەستی داییت ڕۆڵــە ببینــــم یـــــا ڕەببـــی شـــاییت مانگی ڕەشـەمە بـــای وەعـدە دەهــات بـەفر خۆی نـەگرت خۆڵی وەسەر کـات بەفــر تێی کــەوت پــەڵــە و ڕەشـــایی گــــرمـــا داهــات و بـــڕا ســـاردایــــی کەوتنــە مێشێنـــە دەستــەی جحێڵان هــەرەوەز هـــاتـــن بۆ ڕەز و کێــــڵان لەو دەمەی دا بوو خاتوونێ ڕووخۆش ڕابرد بـە وێـــــدا مــــەتیـن و پـڕجۆش دڵـم پێی بــزووت چـــی لــە نــەزەر دا پـەیـامی پـێ بـوو ئـەو لـە خــەبــەر دا وتـــم خاتــوونــــم مـاڵـی ڪێت دەوێ هـــەر چـــاو دەگێـڕی ئەلێــرە و لـە وێ وتــی تـــۆ ســـەدری؟ چۆنــی حـەیاتم ئـــەمن خــەزێمـم پــووری خـەباتـــــم خۆ شـڪور بەرەڵبوە ئـازادە خـــەبـات ئەو بوو ڪە ئـەمنـی وا نــاردۆتـە لات بـەڵــێ بۆخۆمـم فــەرمـوو بـۆ ژوورێ کوللێرەیەک بخۆ لـە ســەر تـەندوورێ کـوتـە کاغەزێک پـێ وێیدام بـــە دزی هــا بیخوێنــــەوە ڪـــاتـــی وەڕەزی خەبـات بۆی ناردووی با کەس نەزانێ دەبــا نـەیبینــێ چــاوی شــەیتــانــێ نـامـــەم لێ وەرگـرت ئـەوم نــاردەوە پــزووم هـەڵێنــا و تێمـــدا شـــاردەوە هەرچۆنێڪی بوو خوێنــدمەوە نــامە قســـەی دڵداری و دوعـــا و ســەلامــە دەستـم دەلەرزین وەڪوو شـەقشەقە لاقـانـــم هــەر وا لێیــان دێ تـــەقــــە دڵــم خـەرێک بــوو کە بێتــە وەستـان سـەرم دەسووڕا بــە وێنـــەی مەستـان نامـە لێپاو لیپ قسـەی خۆشی تێـــدا نازانـم چۆن بوو ڕوییــــم بـــە ڕێـــدا چۆنـی بـەرگە گـرت دڵ وا قەوی بـوو بە ڕاستی دڵـم خــۆش و جــەوی بــوو یەکـەم دیـدار تـــا دیــــواری زینـــدان تێیــدا نـووسیبوو بــاسـی ئەشقمـــان پێیـدا هەڵکوتبـووم هـــەر لـە زینـدانێ دوو بــەند ئەولاتــر کەوتنــە گــریـانێ باســی گۆرانی سـامـان عــومـەر بـوو باسی گلـەیی و عەشقی لە ســەر بوو نووسیبووی چیـدی ناتوانــم دووریت نەممــاوە هێـز و تــوانـای سەبووریت چـارمان ناچـارە بــڕۆیین دوو بە دوو پچینـە جێگـایــەک من ببــم و ئــەتوو ئــەوشـۆ کاتـژمێـری ۱۲ی نیـوە شـــەو لـە ســەردەمان و ڪاتی گەرمـە خـەو لە ڪووچەی مـاڵی تەیمووری مـامــم ئەگەر تـۆ بێـــی و پێـــم دەی وەڵامـم ماشێنێکــی سپی چــاوەڕێـی تـــۆیــە دەڕۆیین دەڕۆ هێنـــاومــە بــــۆیـــــە ئیتـــر لـە دایـک و بــــابت واز بێنــــە خۆشەویستی خۆت بــۆم بســەلمێنــە فڪرم لا نــەمــا تــای نووڪـی دەرزی بـە حـاستەم پێشم دەنـــا لــە حــەرزی دڵاو دڵ نـــەبــووم نـە فڪری ئــاڵــۆز دەروەستی نەبووم گەرما وتـەپ وتۆز ڪاتێ ڪاتی هات بــۆ وەختـی خەوێ جێ و بانـم ڕاخست هی خۆشم لە وێ تــاوم دا سجیل ، ڪارت و پێنــــاســە هــۆشــم بــڕابــوو دونیـــا چ بــــاسـە ئـەوان ڪە خــەوتن بــە مـاتـە مـاتــە چوومـە سـەر ڪانی سەر بەردی تاتـە دوو ڕکعەتم خوێنـد لە نوێــژی سەفەر ئەو جار لە ڪووچە ڕۆییم هەتا سـەر لــە دوورەوە دێــــم سپیـە مــاشێنێک کـوژانـدبوویـەوە بۆ خۆی لە شوێنێک ڪــەواو پـــاتــۆڵـــی ڕەشـی قەتـرانی بــۆی ڕاوەستــابــوو مــەمــی ئــالانی سیغاری قامڪی پێـی دەدام خـەبــەر پـەلـەی هەبوو زۆر خەبات بـۆ سەفەر لـە بــن دیــواری ڪاڪ مــەلا مینــــە خۆی بوو خەبات بوو زۆر لێم یەقینە بـاڵمـان هەڵێنـــان بـۆ باوەشــی یــەک یەکەم باوەش بوو گەرمە لەشی حەک ســاتــە وەختـی وا خۆشم نــەدیبـوو خـەمم لا نــەما دڵ پێی خــەنــی بـوو ئاواتم دەخواست لەو شـوێنە نەسڕێم لە ئـەو باوەشــە هــەرگیز دا نـەبــڕێم لــە تــرس و لـەرز ببومـــان نـەجـــات لە دێیــە نــــزیک خــزمـانی خـــەبـات ماوەیــەڪـی زۆر لــە وێ مــاینـــەوە خـزمــانـی خـەبـات  دڵیــان داینـــەوە بۆ مەسڵەتی نارد چەند جاران خەبات وەڵامــی بــەڵــی لـە بــابــم نــەهــات بـۆ چـوارەمین جــار بــرا گەورەڪەم بە بـابمی کوتبــوو مەسڵــەتـێ دەکەم بەڵام بەو شــەرتـەی هـەتـا هەتـــایــە بـۆ لای ماڵێمــان نـــەیــە لـــەدوایــــە تــازە مـەحڕوومـە لە ئیرس و میـرات دەبێ نـاوی خۆی لـە ئێمـــە وەشـوات نووسینی چیرۆک ؛ لەیلا قادری وەرگێڕان بۆ شێعر ؛ قەلەندەر درێــژەی هەیە KABAN

Open in Telegram
Views540−8%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—
#8848Text

سەدری بەشی ٤ قــوونـە کەوێڪە ئەو گەنمــە جوانـە دارگیــــری پێیــە وا بــــە سیـــروانــە ئەولیچــەت بــۆچی کردوە بەر بـەنـە٭ خۆ بەڕ بەڕی نیە چەند شوێنی هـەنە هــەر کچـی خـەڵکن لـە کوورەخــانــە قالب بە دەستـن تــەقـە تــەقیــــانــــە ڕۆژ نــابێتـــەوە دەبــڕێ هــەزار خشت ڕادەوەشێنــێ پیــل و شــــان و پشــت پێمکوت بە دایکم مـــاڵــت نـــەشێـوێ زمـانــــە نـاگــــەڕێ نــابــزوێ لێــــوێ تــەنــانــەت لە گــەڵ مانگای مـالـوانێ٭ تــاهــۆوەی نــاچــم لێم دەدەی تـانــێ ئەو قوونلێکەوتوە دەیکا شەن و ڪەو لـە لای من مـەکە هــەر تــاریفــی ئــەو بەڵـێ هـــەر وایـــەو ڪاری خـــاتوونێ بەڵام بـە نێـویش نێـوی مــەیمـــوونــێ چاوت بـە قوونێی هـەی دێڵـە خوێـڕی هیچت پێ نـاڪرێ هـەر چــاو دەگێڕی کراسم ئاو کێش کرد بە چــۆڕە چـۆڕە هـەر چـاوی لێڪەو هەر لێی بنـــــۆڕە بــە بــێ کوشین و بــێ ڕاوەشــانــدن دام بــە تــەنــافــا بە بێ تـــەکـانـــدن کراسی دڵـــداری و بــاو بـاوێن و ژوان بۆ من تەسک بـوو بیکێشــم دەشـــــان گەلێک نــاسک بـوو هـەر بۆ بەری مـن تێیوە نــەدەچـــوو قۆڵ و ســەری مـن لـە زەبــری دایکـم کـەڵیش دەتــۆقــی چــراش نەیدەمـا سـۆمـای نە شـۆقــی دەهــاتـە سـەرم خـــۆم بســـووتێنـــم قەینــــاڪا بمـــرم بــا هــەر نــەمێنــم دەستـی بـابـم کۆڵ بێ یـــاریدەر بــوو ڕۆژ نــەحـەســاوە دایمـە لــە دەر بـوو گـا لـە مــەزرا بـــوو گــا لـە بەر مــەڕی دەگەڵ زەوی بــوو بـــە دایــم شـــەڕی کاریـان نەدەکـرد کوڕەکــانی جـــــارێ مورووی خەنجەریان دەکەوتـە خوارێ هەموو تەرخان خۆرلە بەر سێبەربوون ڕێـوی ماڵێ بوون شێـری لــەدەر بوون ملـم ڪەچ ڪرد و ڕێگــام گرتــە بـەر بە هـــاوڕێی باب لـە دێ چوومــە دەر ئــــەو  ڕۆژە  ڕۆیــــی  ڕۆژی دواتـــــر ئەو ڪوڕە هــاتــەوە زۆر بە تــەمــاتـر دە جارانی کـرد هات و چۆی ڪووچە دەتکوت لـە کووچە دەستێنێ مووچـە نـامـەی فــڕێ دا بـەر پێیــانــم جــوان سەری هەڵنــەبـڕی حــەیای دا نیشــان بـە بۆنـی عـەتری "خەبات" ی سەدری سـەدری نــەیـدەمـا قەرار و ســەبــری ئـەختـەر هـات گوتی پیشەی خۆیانـە پللاران داوێن ڪوڕی ئــەو زەمــانـــە ئـاگـات لـە خـۆ بێ بــۆخـۆت دەزانـی خۆتیــان بـۆ مـاوێ لــە قــۆچــە کانی ئێستــا پێت دەڵێـم هــەتـا لــە دوایـە بـۆیان نــەکــەویە چەقڵـە سـەمــایــە من مارانگـەستەم ،مێردەڪەم کاروان چــەقـی ڕێگـا بــوو کاری ڕاوەستـــان چــۆڪی دادەدا و دەپـــــاڕایــــــەوە بــۆ نیـــو نیگـــایـــــەک دەلاڵایــــەوە کچـی خاڵخاس بووم لە لای ڪاروانی لە دونیـا تەک بــووم بــۆ میهــرەبــانی خـەڵـە تـانـدمـی و جــا دڵـــم  دایــــە لەو زیــاتر نەمدی لە ئەو دونیـــــایــە کوتـم قوربانت بـم بــە جێــژوانــەوە بـــە چـــاردە ماڵــی گــەڕڪمــانــەوە ڪە ماڵمـان دانــاو کەوتینــە بـن میچ هەستا سەر پاشووخۆشەویستی هیچ هـەر نێـوی نــەمـا ئــەشــق و دڵـداری وەفـاش ڪە ڕۆیــی بـە بـای پـــللاری ئـاوام بە سەر هــات زۆر بـە نـاڪامی بەرامەم نــەدی نــــە بــــۆن و تــامـی ـــــــــــــــــ ئـەختــەری شلک و  وەرهەم هەڵێنـان خێڵی شادی ئـەو بــارگــەیان لێنـــــان مــاڵـی خــەزووری قـەللاش و نــاڕێک مێردیشی هەر وا هەر بەر دەبوون تێک مانگێکی پێ چوو هەر چاوەڕێ بـووم جارجار لە کۆڵان گا لــە دەرڪێ بووم هەر چۆڵ وهۆڵ بوون شەقام و کۆڵان نە دەنگی کوڕان  نە دەنگــی ڪچۆڵان کەوتبوومــە یـادی سامــان عومــەری ئــەو گۆرانیـەی بڵێـــم ســەرســـەری تۆ بووی ناخی منت پڕ کرد لە گریە و لە کەساسی بەر لەوەی کە تۆ بناسم کەی گریانم ئەناسی؟ گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی، نامەیەکت نەگەیی هەواڵێکت نەگــەیی. ئەو👆 چواردێڕە گۆرانێ سامان عومەر بوو دەسکاریم نەکردوە ــــــــــــــــــــــــــــــــ کەوتینــە نیـوەی مـانگی خــەزەڵــوەر دەستێک کەیخوداو ژن هاتن یەکسەر ڪەیخودا لـــە ژن لـە پیــاوی زانـــا پیــــاوانی مــاقوڵ پـــڕهێــز و توانــا خـودابێ و ڕاستان خوازبێنی ڪەرن زۆر زان و ئاقڵ دڵۆپــی گــەوهــەرن کوڕەکەیان خەبات ونبوی مانگی زوو ئـەو تــازە لاوەی ئـاشقــی مــن بــوو دەست بە سەرە ئەو زیندان دەکێشێ جورمی سیــاسی هــاتــۆتـــە پێشــێ خزمانی ناردبوون گەر نیشانەم ڪەن دوای ئازاد بوونـی بەرەو لانەم ڪـەن دایڪم لەو ڪاتـە لـە مـەتبــەق دابوو کلارێک خــەنـــەی لە پـــرچی دابـوو لاپێچ و لەچڪەی بەستبــوو لە سـەر پێشـی عـەیب بــوو ڪە وا بێتــە دەر لە وێ گوێی لـێ بـوو لـەو خەبـەراتـە هـات و دەرەڵ بــوو ڪاتی هــەڵاتـــە هەموو شتێکم بیست ئەمین نایدەمێ تەمبیشی دەکەم لــەنێـو عـالــــەمــێ لاوی چی لاوتـــــان ڕەبــــی داوەشـێ چ گوێکی خواردوە چۆتە کونە ڕەشێ چیرۆک ؛ لەیلا قادری کردن بە شێعر ؛ قەلەندەر درێژەی هەیە KABAN

Open in Telegram
Views595+1%vs avg
Forwards—
Reactions6
Comments—
#8847Link preview

سنوور دەرگای ماڵەچۆڵێک بەدەم باوەوە شەقەی دەهات. کەلاکی مەڕێک لەناو کۆڵان کەوتبوو. لە دوورەوە دەنگی تەقە دەهات. هەر ڕۆژە بڵێسەی ئاور لە شوێنێک بەرز دەبووەوە. هەر شەوە ماڵێک دەبووە پرسەخانە. ئەو شەوە، ئەو و باوکی لە لای ئاگرێک دانیشتبوون. باوکی پاڵی بە گابەردێکەوە دابوو. کچە پیاڵەیەکی چایی دایە دەستی باوکی و پرسی: باوکەگیان، پێت وایە ئەم شەڕە بەرەو کوێ بچێت؟ باوکی هەناسەیەکی هەڵکێشا و وتی: ئەو کاتەی فەرانسە بە ئاشکرا پشتیوانی لە دوژمن دەکرد و هەندێک لە خێڵەکانیش پاشگەز دەبوونەوە، من و چەند هاوڕێیەک لە خزمەتی شێخ بووین. یەکێک لە هاوڕێکان لە شێخی پرسی: قوربان، ئێستا چی بکەین؟ فەرمووی: نازانم چی ڕوودەدات و ئەم شەڕە بە کوێ دەگات؟ بەڵام دەبێت ئەرکی خۆمان بەو شێوەیە جێبەجێ بکەین کە نەوەکانی داهاتوو بە بیستنی ناومان هەست بە سەربەرزی بکەن، نەک سەرشۆڕی! کچە چاوی لە ئاگرەکە بڕی: ئەگەر لەم شەڕەدا سەرنەکەوین، چ دەبێ؟ باوکی وتی: «هەموو شتێک بە دەستی ئێمە نییە، کچی خۆم» پیاڵەکەی دانا، چوو سەرێک لە هێزەکانی بدات. ڕۆژێک، لەنێو تەقە و دووکەڵ، چەند هاوڕێیەک کەوتنە ناو گەمارۆی دوژمن. ئەو کچە لە پشت بەردەکانەوە خۆی گەیاندە نزیکیان. بە هاوار و ئاماژە ڕێگای پاشەکشەی دەست‌نیشان کرد. دەستی دایە چەک و یارمەتییانی دا تا دەرباز ببن. ئەوان یەک بە یەک کشانەوە. کچە لە شوێنەکەیدا مایەوە تا دوا کەسیان دەرباز بوو. کە ویستی بگەڕێتەوە، گوللـەیەک لە لاقی کەوت. سەربازانی دوژمن گەیشتنە سەری، چەکەکەیان لێ ئەستاند و بردیانە لای فەرماندەکەیان. فەرماندە لە پشتی مێزەکەی دانیشتبوو. نەخشەیەک و چەند لاپەڕەیەک لەسەر مێزەکەی بوون. کاتێک پێیان گوت ئەوە کچی سەرکردەی شۆڕشە، سەری بەرز کردەوە. ماوەیەک سەیری کرد. پاشان فەرمانی چارەسەرکردنی برینەکەی دا و ناردییە ناوەندی فەرماندەیی. پاش چەند ڕۆژ فەرماندە بە پێکەنینەوە هاتە ژوورەوە. وتی: پێم وابوو کوڕی فەرماندەی شۆڕشمان دەستگیر کردووە، نە کچەکەی. کچه گوتی: «کوڕ یان کچ، من دیلی دەستی ئێوەم.» فەرماندە کورسییەکەی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و دانیشت. ـ دەتوانیت چیتر دیل نەبیت. من هەمیشە ڕێزم بۆ کەسانی بوێر هەبووە. کاتێک بیستم توانیوتە هاوڕێکانت لە گەمارۆ دەرباز بکەیت، زانیم کە تۆ کچێکی ئازا و بەجەرگی.» کچە بێدەنگ مایەوە. لە دەرەوە دەنگی هاتوچۆی سەربازان دەهات. -- بەڵام پێم وایە حەزناکەی بە دەنگی تەقە وەخەبەر بیت و بە ناڵەی برینداران خەوت بزڕێت. منیش حەزمە کچێکی ئازا، لە تەنیشتم بێت نەک بەرانبەرم. تۆ دەتوانیت ژیانێکی نوێ دەست پێ بکەیت و ببیتە هاوسەری من. کچە چرکەیەک بێدەنگ بوو. چاوی لە برینی لاقی خۆی کرد. پەنجەکانی بە دەوری پەتی برینەکەیدا دەسووڕاند. پاش نەختێک بیرکردنەوە سەری هەڵبڕی: «لەسەر خاکی باوانم ناتوانم ملکەچی تۆ بم. بەڵام لەوبەری سنوور دەتوانیت خاوەنی من بیت.» فەرماندە چاوەڕێی ئەو وڵامەی نەدەکرد. پرسی: «خاکی باوانت تا کوێ دەگات؟» وتی: «تا ڕووباری باتمان.» فەرماندە سەیری نەخشەکەی کرد. پاشان فەرمانی ئامادەکردنی گەشتەکەی دا. ڕێگا دوور بوو. سواری ئەسپێکیان کرد. فەرماندە لە پێشەوە دەڕۆیشت و دوو سەرباز لە دوو لای ئەو کچە بوون. فەرماندە جاروبار ئاوڕی دەدایەوە و سەیری کچەی دەکرد. لە خەیاڵیدا باوکی ئەو کچەی دەبینی کاتێ هەواڵی گەشتەکەی پێ دەگات؛ زەبرێک قورستر لە زەبری گوللـەی تۆپ! کاتێک گەیشتنە سەر پردی ماڵابات، ئەو کچە وتی: ئێستا گەیشتووینەتە سنوور. دەمەوێت بۆ دواینجار سەیری خاکی باوانم بکەم. فەرماندە سەرێکی هەژاند و بە دوو سەربازەکەی ئاماژەی کرد کە بیبەنە سەر پردەکە. لەسەر پردەکە ڕاوەستا. شەماڵ هەڵی کردبوو. بەفراوی کوێستان بەرەو خوار دەهات. لرفەی لافاو و هاژەی قەڵبەزە دەهاتە بەر گوێ. با جلەکانی دەجوڵاند. سەیری خاکی باوانی کرد. چرکەیەک وەستا؛ پاشان خۆی فڕێدایە ناو ڕووبارەکە. سەربازەکان بەرەو لێواری پردەکە ڕایان کرد. یەکێکیان خۆی بۆ ناو ئاوەکە هەڵدا، بەڵام شەپۆلە بەهێزەکان پێش ئەوان گەیشتبوون. پیرەمێردێک لە هاوڕێیانی فەرماندە کە لە دوورەوە سەیری دەکرد، دەستی کرد بە پێکەنین. فەرماندە بە تووڕەییەوە هاواری کرد: پیرەمێرد! بە عەقڵی من پێدەکەنی یان بە ڕیشە سپییەکەی خۆت؟ کچی فەرماندەی دوژمن خۆی کوشت و تۆ پێدەکەنی؟ پیرەمێردەکە کە لەبەر پێکەنین چاوی پڕ لە فرمێسک ببوو، فرمێسکەکانی سڕییەوە و گوتی: چەند مانگە دەکوژین و دەسووتێنین بۆ ئەوەی بزانین ئەم خاکە هی کێیە؟ ئەم کچە بە شەلەشەل وەڵامی دایەوە. پاشان ئاماژەی بە ڕووبارەکە کرد: فەرموو، ئەوەش سنوور! تۆ لەسەر نەخشە دەیبینی، ئەو لەسەر خاکی باوباپیرانی خۆی. فەرماندە هیچ وەڵامێکی نەبوو. ئاو لە ژێر پردەکەوە بە هاژەهاژ دەڕۆیشت. عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٨/٢٧ لەسەر بنەمای چیرۆکی ژیانی ڕاستەقینەی ڕەندی خانم، کچی محەممەد عەلی یونس، هاوڕێی شەهید شێخ سەعیدی پیران. KABAN

Open in Telegram
Views613+4%vs avg
Forwards—
Reactions7
Comments—
#8846Text
Views919+56%vs avg
Forwards—
Reactions20
Comments—
#8845Text

3⃣ چیـرۆڪی شـەو 3⃣ سـەدری   مەگەر خۆم بچـم وهــاوار کەم بـە زار بڵێـم وەرە گـۆشت بـە شـەرت و قـەرار دەنــا فـەقیــر بــــێ یا دەوڵـەمــەنــدی هیچ کەسێ نــاڵـێ ڪەرت بە چــەنـدی زۆریان پێچوو بــوو ئەوان لە ئــاشــی پــەلــەیـان دەکـرد وەک پیاوی نـاشــی دیتـم ئـەو حــاڵــە بەو حـاڵــە نـــاشـێ بـە قسەیان ناکەم باشـە و نــەبـــاشـێ کێ نـاردیـە ســەرم بە بێ سێ وو دوو مێردی پێ دەڪەم دڵـم وای فـەرمـــوو زەردە پــــەڕێ بـــوو دەمــەو ئێـــوارە ڕۆژ سوژدەی دەبرد سەر بەرەو خوارە شیلانگـم هـەڵگـرت بچـم بـۆ ڪووچـە ئاو پــڕژێنێ کەم هەرمێ و هەڵووچــە لـە بـەر وەڕەزیـــان نەمـابـــوو حـاڵــم هیچ کەسیش نـەبوو لـە وێ ئــــاواڵــم شیلانگـم تێگـرت کووچەو دەرک و بان گەش بـۆوە کووچە وەک جـاری جاران پۆلێک ڪوڕی تەڕپۆش لە ژێڵڵا هــاتـن دەتکوت هەنگوین و شـاخـەی نـەبـاتن دەمـــی شیلانگـــم خستە لای دیڪــە تـا ڪە پیس نەبن ڪەمــەر بــاریڪـە پڕیشک نەیانگرێ چـەن قیت و قـۆزن دەڵێــی عــەرعـەرن ئــاڵای نـــەوڕۆزن یەکیـــان بـە پـەلــە خۆی دا قــەراغـێ نـەمـانخـووسێنی بـــەرزە دەمـــاغـــێ نەچی تەڕن ڪەی جوانی چـاو خومار گەزیزە جوانـە و شـــاگـــوڵــی بـەهــار ناڪا سبــەینێش بە ئەو بـەهـــــانــــە بێی و بمـــاڵــی ئــەو دەرک و بـــانـــە هـەڵبــەزیمـــەوە لــە نــاڪاو دەمــــێ هـەر سەیرم دەڪرد سەیری عــالـەمێ بـە تیــری ئـەشقـــی وا ئـــەنگـاوتـمـی هەر دەتکوت لە ســەر بـــار و هــاتمی بڵێـی ئــــەوەش هــەر زیپـک و پللارە تێیـــان دەگــرتـــم بــۆتــــە دووبـــارە هێندەم بیستبــوو بـە سـەدان لاتـــــاو قسەی خۆش و ناخۆش سڵاوو ناسڵاو جنێــوی مـزریشیان ڕێهـــاڵانــــدبووم دوورە ماچیشیان لە ســەر چـاندبووم بەڵام چ جـاران پێی نـەبــووم ڕووتــاڵ هـەمووم دەهێنــا سەر نـوێژ و بەرماڵ هــەرچی دەیــانکوت وەمــزانی بـایـە دەڪووژێتەوە وەک مــۆمــێ وایــــە بـۆ ئەوەش دەتکوت سـەودا سـەرێکم وەڪوو مەجنـوونێ دەر بــەدەرێڪم دەڵێی سـەد ســاڵە بـۆ ئـەو موبتــەلام ئاشقــی بــووـم سەر خـەتمــی ڪەلام سبــەی ڪەنگــێ دێ بچـمـــەوە دەرێ شیلانگ تاو دەمێ بۆ ڪووچەی سەرێ جاری وا هــەیــە ئـاقـرەبـەی ســاعەت لە جێی نابــزوێ و دەڪا قــەنـاعــەت بــە زیــادم نـەکــرد ئەو خولەک ژمێرە لە جێی چەقیوە و هەر دەڪا سێــــرە چـرکە ژمێــر دەڵێ : دەڵێم و دەڵێـــم هـەر نەجووڵاوم و قەتش ناجووڵێـــم خــودا خـــودام بـــــوو ڕۆژ ببێتــەوە ئێـوارە دابـــێ و ڪــوڕ وا بڵێتـــــەوە لە دڵ دامـابـووم چی بکــەم لە بـــەرم خـــۆ وەڕازێنـــم تـــاتـــۆقــی ســــەرم نە هێندە کۆک بووم ، نە هێندە پۆشتە خەڵک پێی دەکوتـم جـا ئـەتـۆ بۆ شتــە هــەمبـــوو ڪراسێـک زەڕی مسقـاڵـی ئەویشــم ڕەش بوو "ســەدری" بنـاڵـی قــۆڵــەڪانی فش زۆر بــە ئـاســانــی تێیــان وەدەچــوو ســەری حیسـانــی هێنـد قوڵــە ببۆوە تا ســەر گوێـزینگم تیتۆڵ بوو دەخشان لە دووی دەلێنگـم بە غار خۆم خستــە ماڵــی ئــەختــەرێ ئــەویش جیــــران بوو نـەهــاتــە دەرێ نەیهێنـاو نەیبــرد ڪوتــی بــە ئـــادەم دەمـی دایکی تۆ لــە خــۆم بــەر نادەم خۆت ئـاڵـۆز مەڪە بچۆ ئەو کراسەت بە جـوانـی بیشــۆ بیکـەم خـولاســەت توند توند بیگووشەو توند ڕایوەشێنـە با هەموو بتڪێ و ئــاوی لــێ بێنـــــە دوایـــە هــەڵیخـــە تـــا دەبــێ ڪــزر ئـەو جــار ئوتــووی کە بە بیـر و هـزر درێــژ دەبێتـــەوە پـــڕ پــڕ بـە بــاڵات عــەیبـــی نــامێنــێ ڪـــراسـی واڵات شـەڕ بـۆ من مەڪڕە دەخیل و ئــامان بــۆ خۆم پــواوم بە دەست نــەفامـان بە دەست ڪەســانی بێ شعــوورەوە بە دەست کەسـانی سوورەو توورەوە دایڪم ڪە ڕۆیی وا بــە تـام و چێـژ چوو ڪە کەوشانــی بڪا بزمـار ڕێــژ بـە دزە دزە ڪراسـی نێـــو یــەغــدان هێنــامــەدەرێ و دەخووسم نـا جـوان نازانــم دایکــم چــۆن بـوو زرمڪوت هــاتــەوە مــاڵــێ بە بێ تاق و جووت دوو جـرتی لێــدان ئەوە خێرە شڪور شیـوو کوڵ دەڪەی وا بوویــی غللور شــاییت دەگــەڕێ چیت لە سەردایــە وا هەڵدەسووڕێی ئــە بــەو هـەوایـــە دەی هەستەجرپن ئەوەش چڵکە سوو کراست خەراکرد، خرات کرد هـەموو شێــرە بگــروەو پــاتــۆڵ هـەڵکێشـــە چەند کاری سـەختن ئـەوڕۆ لــەپێشـە ڪڵۆشی شەش ڕۆژە وا لە بــەر بـایـە خـەرمانکووتێکن ئــەوشـــۆ لــە لایــە ڕەگــەڵ بـابت و سیــــروانــی ڪەوە ئەمن چــی دەڵێـم بــزانە هـەر هـەوە نەیکەی دەغـەڵــی و کەویە فسە فس خاوە خـاو نەکەی وەک بزنــی ئـاوس 📝قەلەندەر دێژەی هەیە KABAN

Open in Telegram
Views974+65%vs avg
Forwards—
Reactions16
Comments—
#8843Text

چیــرۆکی شـەو  2⃣ ســـەدری گەر کەسێ بایەو ناردبــایــــە ســـەرم خــۆشـی ویستبـام بـە دڵێڪی گــەرم مــەمـی ئــالان بــا یــا مــەمــی ڕۆمـی دەیـانڪوت لاچــۆ دەڵێـی کوڕە دۆمی نـاوو و نوتکەیـان دەخستــە دوایــــە هــەر ئـەوانە بــوون شـــاڪاری دایــە هـەموو کەسی پێ دز و سـەگبـاب بوو گەر کـوڕی شا بــا ئەو پێی خەراب بوو هـەتــاکوو ئـــەمن مەیلیـــان نـەدەمـێ یا وەکــوو تێیـــان ڕامێنــم ڪـــەمـــێ کە ڕۆیشتبـــان مـەحـــاڵ بــوو بێنــــۆ خۆ دێیی بــایــەن یا هـی هـەر کوێنـۆ هێنــدەی دا تــەشـەر هێندەی تـانــە دا بـەئـەو  دەرگـایــەو دەرک و بــانـــە دا بـابیشـــم وەهــا گــــردە نشین بـــوو دەر ڪەنارێک و مــردە بێ تین بــــوو ئاوای دیتبایەم شـل ، مات و مــەلوول گەشیم نەبایــە وەک نـــەمـام و تـوول دەیڪوت باوەلـێ لووت دامــەژەنـــە بـــڕۆ پـەنجــانت بنــێ لـــە خــەنــــە تـۆ ڪچێڪـی ڕاڕای تــــۆ وازی وازی لـە خۆت و خەڵڪی هەمووی نـاڕازی لـە ڪچـەکانی دی عــومـرت زیـــاتــر بـۆت پـەیدا دەکەین شوێڪی چـاتــر ئەمن و دایکیشت هەر دوو بــە تیــرێ پێڪامـان نیشـــان کـردمان تەکبیـــرێ ئـەو خـوێڕیلانەی دەهـــاتن لــە دوور ئەو مووزەردانەی بە فێڵێ چاو سوور ئــەگــەر دەهــاتن بۆ خــوازبێنی تــــۆ جوابمان دەڪردن نەبــوو بە بــێ هـۆ تــۆمـان گێــڕاوە لەو دەمەی گـورگــی ئەومان دەر ڪردن بە زەبری زەرگــی ئەوان دەخوازن کیــژێڪی وەک مــار وەڪوو ڪچەکانی مـریەم شــەدە لار ڪە بیانبرژێنن بیــانڪــەنـــە پــاروو هــەمـــوو ئـــەندامیــان ببێتـــە زاروو تـۆ قەت دەرەقەت ئەوانــە نـــایــــەی سووری چاوشینن پێت دەکەن ڪایەی پـەلەت نـەبێ ڪچم بــزانـە لە دوایـە قەرزدارە پێت مێــردێک ئـەم خـــوایە ئـەمنیـش ئەوەندەم نەبوو دەم و دوو بڵێــم ئـەی بابـە بە ئـەو ســەرەی تـوو پارچەی حـەریر بێ یا خود هی وەتەن یەکن ڪاڪە سەن دەگەڵ مامـە سەن تۆ و دایڪم سوورن لە سەر حۆلی من لە سەر بێ دەستی و شــل و شۆلی من بەینێک بوو دەورەم بەجارێ چۆڵ بوو بێدەنگی ماڵـێ چەند سارد و سۆڵ بوو بــراژنەڪانـــم دوان بوو و سێیـــــان هـاتبوونـە ســەر پێـو مانگـی خــۆیان یانە منـداڵیان بوو نۆ پێچڪەی تەواو ماچی وان خۆش بوو لە زاریان هەڵاو بووڪان خەریکی ماڵ و مێـردی خۆن هەر سێ خاتوون بوون تازەکە یا کۆن ڪاتییان نــەبـــوو پــڕژێنـــە ســــەرم وت و وێـــژێ کـەن بە دڵێکی گـــــەرم پــەنــا پـەسیوێ دەچـوومــــە جێیـەک بـۆی هەڵدەکورمام وەک کۆتـرە مێیەک‌ بیــرم دەڪــردن تــاســــەو ئـــارەزوو لە هـی نـەهــاتوو لــە هی ڕابــــــردوو نەهــاتنـە زمـانـم ســەرکوتـــم کـــردن بە نـەگوتـــراوی هــەموویـــان مـــردن لەتـــرسی دایک و عەیبـەی زەمـــانـــە ســەرکۆنەی خەڵک و لـە تیـــر و تـانـە قسەی بە توێکـڵ لــە لایـەن خــەڵڪی وەجـانیـــان دێنــام گەر نــەبوو کەڵکی دایڪم گەر دەهـات جـارجــارە لە دەر ئـەگـەر چـارشێــوی لا دەدا لــە ســــەر بە فـەوری دەچــووم بەرەو پیـری ئەو هــــەتــــا وەرگــرم چـوارشێوێ لــــەو جــا قــەدم دەکــرد دەمنــایــە تـــاقــە بـۆنـم لـێ دەڪرد دەیبووم بـە سـاقـە دوای پشــوو دانــێ لە دوای نوێـــژان قسـەی دەکـردن دەهـــاتـــە وێـــــژان لە گەڵ فڵانە کەس لە قسە گیرا بووم بۆیە مــاتـڵ بووم لە هـۆش نەمابووم دەیکوت وادەڵێن قــەدیم و نـــەدیــم ئـەوەم بیستووە لـــە زانــای عـەزیــم دەڵێــن مـریشــک دەڪــا هێلڪــۆڵان جیقنـەشی هـەیـــە دەچێتـــە ڪـۆڵان ئەو کچانەی دیڪەت توولەی نەمامن بـــۆ مـاڵ و مێـردان مـوتیــــع و ڕامن "سـەدری" شت ئـاوا تۆ بی و ئیمانیت لـە چیت ڪردوون بـۆی مـەگیــرانیت شین و وڕەش دەبوو بە ئەو قسـانەی هێند پێدەکەنی لەو سوێیــــە بانـــەی دڵـــم پــڕ دەبــوو فـرمێسڪم بــە ڕیز دەهــاتنــە خوارێ وەک گـەڵای پـــاییز شــۆڕابـەیـان بــوو دەڕژانــە ڪۆشــم سێ ڕیز و چوار ڕیز بە دڵـی پـەرۆشـم بەینێک نـازانـم ڪێ بــوو لــە بنیــــان هەڵیدەخــوێنــدوو دەیخستنە گــریـان کە وا "سەدری"تان ماوە لە سەردەست بە مێرد و نـەدا دەرکی خۆتــان بەست کەوتنـە هـات و چـۆ ســەر پـەلە قـاژە مـاڵـە شێخ نـەمـا دەچــونــــە ڪـــاژە دایکیشم دەیکوت پەیتــا بــە بـــابـــم بـــــڕۆ بــگـــەڕێ بێنــــە جـــــوابـــــم خزم و ئاقــرەبـا دۆست و شونــاســان بۆیــان بـاس بڪە لە باس و خـواسان بەڵکوو گەر ئەمنیش لێخەی خۆوەکەن لە ملــی یەکێکم بەستن و جـێ وەکەن بابـم دەگەڕا هـەر بــە دەیــــان جــــار دێهات و دێهات ئەو شــار و ئەو شـــار دەست لە پـێ درێژتر دەهــاتــەوە ماڵ لاواز و پەشێــو مانــدوو بوو بێحــــاڵ لە دەرکەی حەسـار تــا دەگەییــە هــاڵ جا دەیخوێنـدنــەوە سـەردێڕی هـەواڵ دەیکوت ئافرەت بـۆم نەهات خــەبــەر خــەبــەرێک نییە لــە خــوازبێنی ڪەر درێـژەی هەیە KABAN

Open in Telegram
Views966+64%vs avg
Forwards—
Reactions13
Comments—
#8841Text

چیرۆڪی شـەو 1⃣ کچێک بە ناوی سەدری  دەگێڕێتەوە مـاڵێڪی وا بـووین ، منــداڵانـی زۆر کوڵمەن سووتابــوو ڕۆژێ لـە بـەر خۆر شەش خوشک بـوویین لەگەڵ سێ برا هـەر ڪەسەو بـەختـی بــە شــانی درا من گەورەتـر بووم لە موو بــە موویان لـە یەکیـان نەبێ لە هــەر هـەموویـان دایکـم نـەیدابـوو قـەت شیری خاوێن دایــم منــداڵـی لـە ڪـــۆش و داوێـن منــداڵـەڪانی شیــراو شیــــر دانــەن وایـــــان دەزانـــی گــــەر وا دوانــەن یەڪی لە بەر بـوو ، لە یەکیان سک پڕ تـووڕە و تۆسن بوو ، زمانـی شڕ و دڕ قـــەڵس و جـاڕز بوو لادەر بوو لە ڕێ دوو قـڕانیەکی پێ دایـــم بــۆ شـەڕێ دایمــە لە حـاڵـی هەڵڵا و هەنگــەمــە بیــانـووی دەگرت تاو تاو، دەم دەمــە دەیـویست بــڕێژێ خـەشی٭ بـە ئێمـە هەتـا وەحەسێ لـەو ژیـــانــە دێمــــە من لە وانـی تــر بـاوەخۆشتــر بــووم گۆشتن،ئێسک پان،بەرو پشت تربووم بــۆیــە هــــەویـــری درەنگ هەڵاتبــا چێشتی شــەوانـــــەی بــــەری گرتبا گـــڕی گــرتبــا ســـەمـــاوەری مـــــاڵ یا خود عـەلادین هەمووی بــووبا قاڵ دووکەڵـی کـردبـا ڪـوورەی دارانیش هـاتبـاو سارد بایـە کورسی جارانیش گەر بەتاڵ بایـە باکـی کـوورەی نەوت یەک لە منــداڵان کـاتـێ نــەدەخەوت بە جێی نەهێشتبـا بابم خەرجی مـاڵ هـەر ژیـانی من بوو ئـەگەر دەبوو تاڵ بیانووی چاک بوون بـۆ تۆقی سـەرم دەبـوونـــە خــۆرە پێیـــان دەربــەرم هێند تەپە سەر کرام ببووم شەرمێون ئــاواڵــێ نـــەبوو هــاتبــانــــە لای من لـە سووچێکی چۆڵ بـۆی دادەنیشتــم ڕەفیقـێ نــەبوو لـە چـوار تـەنیشتـــم هــەر دەمکرد سەیری کایەی منـــداڵان هـەڵــم دەکێشــا ئــاخــی خــەیــــاڵان تێڪەڵیـان دەبــووم منــداڵـە ورڪـــە دەبــوونــە ئـاوقـــام بــە نــرڪە نـرکە دەستەوڪەر نەبوم بـە وێنەی ڕێـــوی وستـەم نــەدەهــات لــــە زار و لێــوی لە بن دەستیان دا قرخــەبــڕ دەبــووم وەهام لـێدەهات دەتکوت هەر نەبووم گێژوحۆل دەبووم قزە و شەل و شێت سیرمەی ڕزیوو زلحــۆلی بێ خـــوێت هەموو سەرپاکی زمانی دایکەم بوون لـە لای دڵی ئەو هێشتاڪە ڪەم بوون مووم پســـانـدبــا حاڵــی گشتــی مــن ئـــاور دەڪراوە لـە ســەر پشتــی مـن بــە بێــڕەزایی پێیــدادام چـــەپــــۆک لێی هەڵقــرونجیم بە زەبـــری نینـــۆک کاسی ڪاس ببووم وابوو بــە سەعات هەنیسک و نووڪەم لێ دەر نەدەهـات هەرگیــز نەدەمـــا نــاوی خـۆم لە بیــر لــە داوی ڪێ دا وا بــووــم ئــەسیـــر نـەمدەزانی کێم یــا ئێـــرە ڪــوێیـــە لـە کوێـوە هـاتــووم بــۆ ئێــرەم جێیە شــەوانە منــداڵ هی ئەم و هی ئـــەو هەموویان نووستوو لە غــوڕابی خەو دەبوو گەر ئــەمن لانڪە ڕاژێن بــــام منداڵان ژیـرکەم هەر چاو نووقێن بـام دایکـم شێلابـــا ســەری هــەتــا پێـــی داممـــاڵیبــایـــە شــان و بنـــانگـوێــی هــەر وختــایــەکی کە وا دەخـــەوتـم ئـــارام دەبــووم و تـــۆزێ دەزەوتـــم لێفــەم دەکێشــا بـــەســەر ســــەرم دا لـە بـەر تــرس بـــوو نــەڪا ســەرم دا زۆر جـار بەیـانان وا بـــوو دەمـزەلاند تەڕ دەبـوو دۆشەک هەمووم دەپـڕژاند هــەموی دەخووسـا تا نێــوی شـــانـم ئـەی خـوایـە هـاوار چەند ماڵ وێرانم ئەی خوایە هـاوار نامهـــەوێ چیـــدی نــزایـــەک دەڪــەم دەبــــا بێتـــە دی لەو دوعـایانـەی سینگیـان بـــۆ دەدڕن لەو دوعــایانەی بە پــــارە دەیڪـــڕن گوللەیەکی وێـــل ڪەوتبــــا ســــەرم هــەڵــی دڕیبـــا ســەر دڵـــــی نــــەرم بـا لـە خـوێنی خـۆم گەوزیبــا لـەشـم پـایانی دابـــا بــە چـــــارەی ڕەشــــم ئـەو سێپــەلاڪەم ڕەش هەڵگـــەڕابــا یان ســوورە ڪوانێک لـە دڵم هــاڵابـا یا بـۆم نـــازڵ با دەردی مـوفـــاجـــات گەر سینۆهەش بێ چــاری پێ نـەبــات حەیف ڪـە هیچیــان نــەهــاتنـــە دی ئەوەی خواردم و چی دایڪم گـــوتـی کە دایە دەیکوت بۆت بێ دەردی سیل هـەر بوو بە گۆشت ، بەزی شان وپیل ڪە دەیکوت هـــەلا هــەلا بێ لــەشی هەر بــۆ مەینەت و گێرەو قەرقەشــی خـوشک و برایەکان هـەموو پێگـەیین شیری کوڵیون خەست بوون و مەیین لـە ژوور پێشخـــانی مـاڵـی بــابی من چۆڪــیان دادەدا نـەجیب و شــەرمن هەر خوازبێنی کـەر دەهــاتن زوو زوو یەک لە سەریەکی مێردیان کرد هەموو هـەموو بـەرەو ماڵ بـەخت بوونـــەوە خەم و مـەینەتیـان لە بیــر چـوونـەوە کوڕەکان خوێندیان ، چوونـە سەربازی هـەر ڪە تەواو بوون بە دڵێڪی ڕازی ئـەوانیش چوونـە سەر بــەڕەی خـەڵک وەک ڪوڕێڪی باش بە سوود و کەڵک بـە تەپڵ و زوڕنــا هــەریەک لـە شـارێ بـووکیان دابـەزاند لە نێــو حـەســـارێ ئەمنیش ببــوومە گایــەڪی قـەشــان سینە لـە پێش و باهــۆو پیــل و شـان سەر و نەسەنـەم خەراپ و سەر شین بەخت و یەقباڵم هــەموویــان دروین ڪەس نەیدەوێــرا تخـــوونـم ڪەوێ باس باسی من بــوو لـە ئێــرەو لــەوێ درێـــژەی هــەیـــە کابان KABAN

Open in Telegram
Views908+54%vs avg
Forwards—
Reactions13
Comments—