Account
کابان

کابان

🔻کابان کاناڵێکی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان . هەروەها بابەتگەلی هونەری و ... بەڕێوبەر @Mihedin_Tahiri

Username
@kabanmukryan2721
Category
Books
Subscribers3,796
Avg views per post, 7d527−44.5% vs prev 7d
ERR13.87%last 7 days

Average views per post by day

By publication day

Show as table
DateAvg views per post
Nov 17, 2026937
Nov 19, 2026946
Nov 22, 2026592
Nov 23, 2026511
Nov 24, 2026546
Nov 25, 2026441
Nov 26, 2026241

Most viewed this month

  1. 01

    3⃣ چیـرۆڪی شـەو 3⃣ سـەدری   مەگەر خۆم بچـم وهــاوار کەم بـە زار بڵێـم وەرە گـۆشت بـە شـەرت و قـەرار دەنــا فـەقیــر بــــێ یا دەوڵـەمــەنــدی هیچ کەسێ نــاڵـێ ڪەرت بە چــەنـدی زۆریان پێچوو بــوو ئەوان لە ئــاشــی پــەلــەیـان دەکـرد وەک پیاوی نـاشــی دیتـم ئـەو حــاڵــە بەو حـاڵــە نـــاشـێ بـە قسەیان ناکەم باشـە و نــەبـــاشـێ کێ نـاردیـە ســەرم بە بێ سێ وو دوو مێردی پێ دەڪەم دڵـم وای فـەرمـــوو زەردە پــــەڕێ بـــوو دەمــەو ئێـــوارە ڕۆژ سوژدەی دەبرد سەر بەرەو خوارە شیلانگـم هـەڵگـرت بچـم بـۆ ڪووچـە ئاو پــڕژێنێ کەم هەرمێ و هەڵووچــە لـە بـەر وەڕەزیـــان نەمـابـــوو حـاڵــم هیچ کەسیش نـەبوو لـە وێ ئــــاواڵــم شیلانگـم تێگـرت کووچەو دەرک و بان گەش بـۆوە کووچە وەک جـاری جاران پۆلێک ڪوڕی تەڕپۆش لە ژێڵڵا هــاتـن دەتکوت هەنگوین و شـاخـەی نـەبـاتن دەمـــی شیلانگـــم خستە لای دیڪــە تـا ڪە پیس نەبن ڪەمــەر بــاریڪـە پڕیشک نەیانگرێ چـەن قیت و قـۆزن دەڵێــی عــەرعـەرن ئــاڵای نـــەوڕۆزن یەکیـــان بـە پـەلــە خۆی دا قــەراغـێ نـەمـانخـووسێنی بـــەرزە دەمـــاغـــێ نەچی تەڕن ڪەی جوانی چـاو خومار گەزیزە جوانـە و شـــاگـــوڵــی بـەهــار ناڪا سبــەینێش بە ئەو بـەهـــــانــــە بێی و بمـــاڵــی ئــەو دەرک و بـــانـــە هـەڵبــەزیمـــەوە لــە نــاڪاو دەمــــێ هـەر سەیرم دەڪرد سەیری عــالـەمێ بـە تیــری ئـەشقـــی وا ئـــەنگـاوتـمـی هەر دەتکوت لە ســەر بـــار و هــاتمی بڵێـی ئــــەوەش هــەر زیپـک و پللارە تێیـــان دەگــرتـــم بــۆتــــە دووبـــارە هێندەم بیستبــوو بـە سـەدان لاتـــــاو قسەی خۆش و ناخۆش سڵاوو ناسڵاو جنێــوی مـزریشیان ڕێهـــاڵانــــدبووم دوورە ماچیشیان لە ســەر چـاندبووم بەڵام چ جـاران پێی نـەبــووم ڕووتــاڵ هـەمووم دەهێنــا سەر نـوێژ و بەرماڵ هــەرچی دەیــانکوت وەمــزانی بـایـە دەڪووژێتەوە وەک مــۆمــێ وایــــە بـۆ ئەوەش دەتکوت سـەودا سـەرێکم وەڪوو مەجنـوونێ دەر بــەدەرێڪم دەڵێی سـەد ســاڵە بـۆ ئـەو موبتــەلام ئاشقــی بــووـم سەر خـەتمــی ڪەلام سبــەی ڪەنگــێ دێ بچـمـــەوە دەرێ شیلانگ تاو دەمێ بۆ ڪووچەی سەرێ جاری وا هــەیــە ئـاقـرەبـەی ســاعەت لە جێی نابــزوێ و دەڪا قــەنـاعــەت بــە زیــادم نـەکــرد ئەو خولەک ژمێرە لە جێی چەقیوە و هەر دەڪا سێــــرە چـرکە ژمێــر دەڵێ : دەڵێم و دەڵێـــم هـەر نەجووڵاوم و قەتش ناجووڵێـــم خــودا خـــودام بـــــوو ڕۆژ ببێتــەوە ئێـوارە دابـــێ و ڪــوڕ وا بڵێتـــــەوە لە دڵ دامـابـووم چی بکــەم لە بـــەرم خـــۆ وەڕازێنـــم تـــاتـــۆقــی ســــەرم نە هێندە کۆک بووم ، نە هێندە پۆشتە خەڵک پێی دەکوتـم جـا ئـەتـۆ بۆ شتــە هــەمبـــوو ڪراسێـک زەڕی مسقـاڵـی ئەویشــم ڕەش بوو "ســەدری" بنـاڵـی قــۆڵــەڪانی فش زۆر بــە ئـاســانــی تێیــان وەدەچــوو ســەری حیسـانــی هێنـد قوڵــە ببۆوە تا ســەر گوێـزینگم تیتۆڵ بوو دەخشان لە دووی دەلێنگـم بە غار خۆم خستــە ماڵــی ئــەختــەرێ ئــەویش جیــــران بوو نـەهــاتــە دەرێ نەیهێنـاو نەیبــرد ڪوتــی بــە ئـــادەم دەمـی دایکی تۆ لــە خــۆم بــەر نادەم خۆت ئـاڵـۆز مەڪە بچۆ ئەو کراسەت بە جـوانـی بیشــۆ بیکـەم خـولاســەت توند توند بیگووشەو توند ڕایوەشێنـە با هەموو بتڪێ و ئــاوی لــێ بێنـــــە دوایـــە هــەڵیخـــە تـــا دەبــێ ڪــزر ئـەو جــار ئوتــووی کە بە بیـر و هـزر درێــژ دەبێتـــەوە پـــڕ پــڕ بـە بــاڵات عــەیبـــی نــامێنــێ ڪـــراسـی واڵات شـەڕ بـۆ من مەڪڕە دەخیل و ئــامان بــۆ خۆم پــواوم بە دەست نــەفامـان بە دەست ڪەســانی بێ شعــوورەوە بە دەست کەسـانی سوورەو توورەوە دایڪم ڪە ڕۆیی وا بــە تـام و چێـژ چوو ڪە کەوشانــی بڪا بزمـار ڕێــژ بـە دزە دزە ڪراسـی نێـــو یــەغــدان هێنــامــەدەرێ و دەخووسم نـا جـوان نازانــم دایکــم چــۆن بـوو زرمڪوت هــاتــەوە مــاڵــێ بە بێ تاق و جووت دوو جـرتی لێــدان ئەوە خێرە شڪور شیـوو کوڵ دەڪەی وا بوویــی غللور شــاییت دەگــەڕێ چیت لە سەردایــە وا هەڵدەسووڕێی ئــە بــەو هـەوایـــە دەی هەستەجرپن ئەوەش چڵکە سوو کراست خەراکرد، خرات کرد هـەموو شێــرە بگــروەو پــاتــۆڵ هـەڵکێشـــە چەند کاری سـەختن ئـەوڕۆ لــەپێشـە ڪڵۆشی شەش ڕۆژە وا لە بــەر بـایـە خـەرمانکووتێکن ئــەوشـــۆ لــە لایــە ڕەگــەڵ بـابت و سیــــروانــی ڪەوە ئەمن چــی دەڵێـم بــزانە هـەر هـەوە نەیکەی دەغـەڵــی و کەویە فسە فس خاوە خـاو نەکەی وەک بزنــی ئـاوس 📝قەلەندەر دێژەی هەیە KABAN

    Text
    Views974
    Forwards—
    Reactions16
    Comments—
  2. 02

    چیــرۆکی شـەو  2⃣ ســـەدری گەر کەسێ بایەو ناردبــایــــە ســـەرم خــۆشـی ویستبـام بـە دڵێڪی گــەرم مــەمـی ئــالان بــا یــا مــەمــی ڕۆمـی دەیـانڪوت لاچــۆ دەڵێـی کوڕە دۆمی نـاوو و نوتکەیـان دەخستــە دوایــــە هــەر ئـەوانە بــوون شـــاڪاری دایــە هـەموو کەسی پێ دز و سـەگبـاب بوو گەر کـوڕی شا بــا ئەو پێی خەراب بوو هـەتــاکوو ئـــەمن مەیلیـــان نـەدەمـێ یا وەکــوو تێیـــان ڕامێنــم ڪـــەمـــێ کە ڕۆیشتبـــان مـەحـــاڵ بــوو بێنــــۆ خۆ دێیی بــایــەن یا هـی هـەر کوێنـۆ هێنــدەی دا تــەشـەر هێندەی تـانــە دا بـەئـەو  دەرگـایــەو دەرک و بــانـــە دا بـابیشـــم وەهــا گــــردە نشین بـــوو دەر ڪەنارێک و مــردە بێ تین بــــوو ئاوای دیتبایەم شـل ، مات و مــەلوول گەشیم نەبایــە وەک نـــەمـام و تـوول دەیڪوت باوەلـێ لووت دامــەژەنـــە بـــڕۆ پـەنجــانت بنــێ لـــە خــەنــــە تـۆ ڪچێڪـی ڕاڕای تــــۆ وازی وازی لـە خۆت و خەڵڪی هەمووی نـاڕازی لـە ڪچـەکانی دی عــومـرت زیـــاتــر بـۆت پـەیدا دەکەین شوێڪی چـاتــر ئەمن و دایکیشت هەر دوو بــە تیــرێ پێڪامـان نیشـــان کـردمان تەکبیـــرێ ئـەو خـوێڕیلانەی دەهـــاتن لــە دوور ئەو مووزەردانەی بە فێڵێ چاو سوور ئــەگــەر دەهــاتن بۆ خــوازبێنی تــــۆ جوابمان دەڪردن نەبــوو بە بــێ هـۆ تــۆمـان گێــڕاوە لەو دەمەی گـورگــی ئەومان دەر ڪردن بە زەبری زەرگــی ئەوان دەخوازن کیــژێڪی وەک مــار وەڪوو ڪچەکانی مـریەم شــەدە لار ڪە بیانبرژێنن بیــانڪــەنـــە پــاروو هــەمـــوو ئـــەندامیــان ببێتـــە زاروو تـۆ قەت دەرەقەت ئەوانــە نـــایــــەی سووری چاوشینن پێت دەکەن ڪایەی پـەلەت نـەبێ ڪچم بــزانـە لە دوایـە قەرزدارە پێت مێــردێک ئـەم خـــوایە ئـەمنیـش ئەوەندەم نەبوو دەم و دوو بڵێــم ئـەی بابـە بە ئـەو ســەرەی تـوو پارچەی حـەریر بێ یا خود هی وەتەن یەکن ڪاڪە سەن دەگەڵ مامـە سەن تۆ و دایڪم سوورن لە سەر حۆلی من لە سەر بێ دەستی و شــل و شۆلی من بەینێک بوو دەورەم بەجارێ چۆڵ بوو بێدەنگی ماڵـێ چەند سارد و سۆڵ بوو بــراژنەڪانـــم دوان بوو و سێیـــــان هـاتبوونـە ســەر پێـو مانگـی خــۆیان یانە منـداڵیان بوو نۆ پێچڪەی تەواو ماچی وان خۆش بوو لە زاریان هەڵاو بووڪان خەریکی ماڵ و مێـردی خۆن هەر سێ خاتوون بوون تازەکە یا کۆن ڪاتییان نــەبـــوو پــڕژێنـــە ســــەرم وت و وێـــژێ کـەن بە دڵێکی گـــــەرم پــەنــا پـەسیوێ دەچـوومــــە جێیـەک بـۆی هەڵدەکورمام وەک کۆتـرە مێیەک‌ بیــرم دەڪــردن تــاســــەو ئـــارەزوو لە هـی نـەهــاتوو لــە هی ڕابــــــردوو نەهــاتنـە زمـانـم ســەرکوتـــم کـــردن بە نـەگوتـــراوی هــەموویـــان مـــردن لەتـــرسی دایک و عەیبـەی زەمـــانـــە ســەرکۆنەی خەڵک و لـە تیـــر و تـانـە قسەی بە توێکـڵ لــە لایـەن خــەڵڪی وەجـانیـــان دێنــام گەر نــەبوو کەڵکی دایڪم گەر دەهـات جـارجــارە لە دەر ئـەگـەر چـارشێــوی لا دەدا لــە ســــەر بە فـەوری دەچــووم بەرەو پیـری ئەو هــــەتــــا وەرگــرم چـوارشێوێ لــــەو جــا قــەدم دەکــرد دەمنــایــە تـــاقــە بـۆنـم لـێ دەڪرد دەیبووم بـە سـاقـە دوای پشــوو دانــێ لە دوای نوێـــژان قسـەی دەکـردن دەهـــاتـــە وێـــــژان لە گەڵ فڵانە کەس لە قسە گیرا بووم بۆیە مــاتـڵ بووم لە هـۆش نەمابووم دەیکوت وادەڵێن قــەدیم و نـــەدیــم ئـەوەم بیستووە لـــە زانــای عـەزیــم دەڵێــن مـریشــک دەڪــا هێلڪــۆڵان جیقنـەشی هـەیـــە دەچێتـــە ڪـۆڵان ئەو کچانەی دیڪەت توولەی نەمامن بـــۆ مـاڵ و مێـردان مـوتیــــع و ڕامن "سـەدری" شت ئـاوا تۆ بی و ئیمانیت لـە چیت ڪردوون بـۆی مـەگیــرانیت شین و وڕەش دەبوو بە ئەو قسـانەی هێند پێدەکەنی لەو سوێیــــە بانـــەی دڵـــم پــڕ دەبــوو فـرمێسڪم بــە ڕیز دەهــاتنــە خوارێ وەک گـەڵای پـــاییز شــۆڕابـەیـان بــوو دەڕژانــە ڪۆشــم سێ ڕیز و چوار ڕیز بە دڵـی پـەرۆشـم بەینێک نـازانـم ڪێ بــوو لــە بنیــــان هەڵیدەخــوێنــدوو دەیخستنە گــریـان کە وا "سەدری"تان ماوە لە سەردەست بە مێرد و نـەدا دەرکی خۆتــان بەست کەوتنـە هـات و چـۆ ســەر پـەلە قـاژە مـاڵـە شێخ نـەمـا دەچــونــــە ڪـــاژە دایکیشم دەیکوت پەیتــا بــە بـــابـــم بـــــڕۆ بــگـــەڕێ بێنــــە جـــــوابـــــم خزم و ئاقــرەبـا دۆست و شونــاســان بۆیــان بـاس بڪە لە باس و خـواسان بەڵکوو گەر ئەمنیش لێخەی خۆوەکەن لە ملــی یەکێکم بەستن و جـێ وەکەن بابـم دەگەڕا هـەر بــە دەیــــان جــــار دێهات و دێهات ئەو شــار و ئەو شـــار دەست لە پـێ درێژتر دەهــاتــەوە ماڵ لاواز و پەشێــو مانــدوو بوو بێحــــاڵ لە دەرکەی حەسـار تــا دەگەییــە هــاڵ جا دەیخوێنـدنــەوە سـەردێڕی هـەواڵ دەیکوت ئافرەت بـۆم نەهات خــەبــەر خــەبــەرێک نییە لــە خــوازبێنی ڪەر درێـژەی هەیە KABAN

    Text
    Views966
    Forwards—
    Reactions13
    Comments—
  3. 03
    Views919
    Forwards—
    Reactions20
    Comments—
  4. 04

    چیرۆڪی شـەو 1⃣ کچێک بە ناوی سەدری  دەگێڕێتەوە مـاڵێڪی وا بـووین ، منــداڵانـی زۆر کوڵمەن سووتابــوو ڕۆژێ لـە بـەر خۆر شەش خوشک بـوویین لەگەڵ سێ برا هـەر ڪەسەو بـەختـی بــە شــانی درا من گەورەتـر بووم لە موو بــە موویان لـە یەکیـان نەبێ لە هــەر هـەموویـان دایکـم نـەیدابـوو قـەت شیری خاوێن دایــم منــداڵـی لـە ڪـــۆش و داوێـن منــداڵـەڪانی شیــراو شیــــر دانــەن وایـــــان دەزانـــی گــــەر وا دوانــەن یەڪی لە بەر بـوو ، لە یەکیان سک پڕ تـووڕە و تۆسن بوو ، زمانـی شڕ و دڕ قـــەڵس و جـاڕز بوو لادەر بوو لە ڕێ دوو قـڕانیەکی پێ دایـــم بــۆ شـەڕێ دایمــە لە حـاڵـی هەڵڵا و هەنگــەمــە بیــانـووی دەگرت تاو تاو، دەم دەمــە دەیـویست بــڕێژێ خـەشی٭ بـە ئێمـە هەتـا وەحەسێ لـەو ژیـــانــە دێمــــە من لە وانـی تــر بـاوەخۆشتــر بــووم گۆشتن،ئێسک پان،بەرو پشت تربووم بــۆیــە هــــەویـــری درەنگ هەڵاتبــا چێشتی شــەوانـــــەی بــــەری گرتبا گـــڕی گــرتبــا ســـەمـــاوەری مـــــاڵ یا خود عـەلادین هەمووی بــووبا قاڵ دووکەڵـی کـردبـا ڪـوورەی دارانیش هـاتبـاو سارد بایـە کورسی جارانیش گەر بەتاڵ بایـە باکـی کـوورەی نەوت یەک لە منــداڵان کـاتـێ نــەدەخەوت بە جێی نەهێشتبـا بابم خەرجی مـاڵ هـەر ژیـانی من بوو ئـەگەر دەبوو تاڵ بیانووی چاک بوون بـۆ تۆقی سـەرم دەبـوونـــە خــۆرە پێیـــان دەربــەرم هێند تەپە سەر کرام ببووم شەرمێون ئــاواڵــێ نـــەبوو هــاتبــانــــە لای من لـە سووچێکی چۆڵ بـۆی دادەنیشتــم ڕەفیقـێ نــەبوو لـە چـوار تـەنیشتـــم هــەر دەمکرد سەیری کایەی منـــداڵان هـەڵــم دەکێشــا ئــاخــی خــەیــــاڵان تێڪەڵیـان دەبــووم منــداڵـە ورڪـــە دەبــوونــە ئـاوقـــام بــە نــرڪە نـرکە دەستەوڪەر نەبوم بـە وێنەی ڕێـــوی وستـەم نــەدەهــات لــــە زار و لێــوی لە بن دەستیان دا قرخــەبــڕ دەبــووم وەهام لـێدەهات دەتکوت هەر نەبووم گێژوحۆل دەبووم قزە و شەل و شێت سیرمەی ڕزیوو زلحــۆلی بێ خـــوێت هەموو سەرپاکی زمانی دایکەم بوون لـە لای دڵی ئەو هێشتاڪە ڪەم بوون مووم پســـانـدبــا حاڵــی گشتــی مــن ئـــاور دەڪراوە لـە ســەر پشتــی مـن بــە بێــڕەزایی پێیــدادام چـــەپــــۆک لێی هەڵقــرونجیم بە زەبـــری نینـــۆک کاسی ڪاس ببووم وابوو بــە سەعات هەنیسک و نووڪەم لێ دەر نەدەهـات هەرگیــز نەدەمـــا نــاوی خـۆم لە بیــر لــە داوی ڪێ دا وا بــووــم ئــەسیـــر نـەمدەزانی کێم یــا ئێـــرە ڪــوێیـــە لـە کوێـوە هـاتــووم بــۆ ئێــرەم جێیە شــەوانە منــداڵ هی ئەم و هی ئـــەو هەموویان نووستوو لە غــوڕابی خەو دەبوو گەر ئــەمن لانڪە ڕاژێن بــــام منداڵان ژیـرکەم هەر چاو نووقێن بـام دایکـم شێلابـــا ســەری هــەتــا پێـــی داممـــاڵیبــایـــە شــان و بنـــانگـوێــی هــەر وختــایــەکی کە وا دەخـــەوتـم ئـــارام دەبــووم و تـــۆزێ دەزەوتـــم لێفــەم دەکێشــا بـــەســەر ســــەرم دا لـە بـەر تــرس بـــوو نــەڪا ســەرم دا زۆر جـار بەیـانان وا بـــوو دەمـزەلاند تەڕ دەبـوو دۆشەک هەمووم دەپـڕژاند هــەموی دەخووسـا تا نێــوی شـــانـم ئـەی خـوایـە هـاوار چەند ماڵ وێرانم ئەی خوایە هـاوار نامهـــەوێ چیـــدی نــزایـــەک دەڪــەم دەبــــا بێتـــە دی لەو دوعـایانـەی سینگیـان بـــۆ دەدڕن لەو دوعــایانەی بە پــــارە دەیڪـــڕن گوللەیەکی وێـــل ڪەوتبــــا ســــەرم هــەڵــی دڕیبـــا ســەر دڵـــــی نــــەرم بـا لـە خـوێنی خـۆم گەوزیبــا لـەشـم پـایانی دابـــا بــە چـــــارەی ڕەشــــم ئـەو سێپــەلاڪەم ڕەش هەڵگـــەڕابــا یان ســوورە ڪوانێک لـە دڵم هــاڵابـا یا بـۆم نـــازڵ با دەردی مـوفـــاجـــات گەر سینۆهەش بێ چــاری پێ نـەبــات حەیف ڪـە هیچیــان نــەهــاتنـــە دی ئەوەی خواردم و چی دایڪم گـــوتـی کە دایە دەیکوت بۆت بێ دەردی سیل هـەر بوو بە گۆشت ، بەزی شان وپیل ڪە دەیکوت هـــەلا هــەلا بێ لــەشی هەر بــۆ مەینەت و گێرەو قەرقەشــی خـوشک و برایەکان هـەموو پێگـەیین شیری کوڵیون خەست بوون و مەیین لـە ژوور پێشخـــانی مـاڵـی بــابی من چۆڪــیان دادەدا نـەجیب و شــەرمن هەر خوازبێنی کـەر دەهــاتن زوو زوو یەک لە سەریەکی مێردیان کرد هەموو هـەموو بـەرەو ماڵ بـەخت بوونـــەوە خەم و مـەینەتیـان لە بیــر چـوونـەوە کوڕەکان خوێندیان ، چوونـە سەربازی هـەر ڪە تەواو بوون بە دڵێڪی ڕازی ئـەوانیش چوونـە سەر بــەڕەی خـەڵک وەک ڪوڕێڪی باش بە سوود و کەڵک بـە تەپڵ و زوڕنــا هــەریەک لـە شـارێ بـووکیان دابـەزاند لە نێــو حـەســـارێ ئەمنیش ببــوومە گایــەڪی قـەشــان سینە لـە پێش و باهــۆو پیــل و شـان سەر و نەسەنـەم خەراپ و سەر شین بەخت و یەقباڵم هــەموویــان دروین ڪەس نەیدەوێــرا تخـــوونـم ڪەوێ باس باسی من بــوو لـە ئێــرەو لــەوێ درێـــژەی هــەیـــە کابان KABAN

    Text
    Views908
    Forwards—
    Reactions13
    Comments—

Latest posts

#8863Text
Views241−59%vs avg
Forwards—
Reactions6
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
2 h112
5 h196
7 h241
  1. After 6 hours241
  2. Total to date241
#8861Photo
Views523−11%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
20 h485
25 h523
  1. After 24 hours523
  2. Total to date523
#8860Text

بۆچی ئێمە وەک نەتەوەی کورد دەبێت پەروەردەکردنی مرۆڤی سەربەخۆ، سەربەخۆییی بیرکردنەوە و دروستکردنی توانای بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا بخەینە دواى سەربەخۆبوونی خاک؟ بۆچی هەر لە ئەمڕۆوە دەست پێ نەکەین؟ ئەمڕۆ خەرجی پەروەردەکردنی مرۆڤێکی سەربەخۆ، ئاگادار و بە‌توانا بکەین، تاکو سبەی بهای نائاگایی و وابەستەیی نەدەین. فینلاند و وڵاتانی هاوشێوە، نموونەی کردەیی و بەنرخن کە پێشان دەدەن سەربەخۆیی نەتەوەیی، بە بێ پەروەردەکردنی مرۆڤی ئاگادار، فێرکردن، بیرکردنەوەی سەربەخۆ و دامەزراوەی بەهێز، ناگاتە ئەنجامی مەبەست. کەواتە، تۆ هاونیشتمانی کوردی من، هەر لە ئەمڕۆوە قۆڵ هەڵماڵە! چاوەڕێی سەربەخۆبوونی خاک، گۆڕانی حکومەتەکان یان دەرکەوتنی ڕابەرانی سیاسی مەبە. لە خۆتەوە دەست پێ بکە؛ فێر ببە، پرسیار بکە، ڕەخنە بگرە، بیر بکەوە و بەرپرسیارێتی هەڵبگرە. پێویستە پێش دروستکردنی وڵاتی سەربەخۆ، مرۆڤی سەربەخۆ و توانای بەڕێوەبردنی کۆمەڵگایەکی سەربەخۆ لە خۆمان و نەوەکانی داهاتوودا پەروەردە بکەین. بناغەی سەربەخۆیی نەتەوەیی، مرۆڤی سەربەخۆیە. هیچ بیرۆکەیەک، چ لە دەرەوەوە هاتبێت و چ ڕەسەنی خۆجێیی بێت، نابێت جێگەی توانای بیرکردنەوە و لێکدانەوەی مرۆڤی کورد بگرێتەوە. پێویستە بیرۆکەکان بناسین، نەک ببینە کۆیلەی ئەوان. Galawezhnamekaro دەقی سەرەکی ؛ کارۆ وەرگێڕانی AI KABAN

Open in Telegram
Views441−25%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
21 h411
26 h441
  1. After 24 hours441
  2. Total to date441
#8857Text

علم بی‌ارزش است؛ مگر برای فرزند ما! سلیمان آوری، دکترای برنامه ریزی درسی این روزها تناقض جالبی در رفتار برخی افراد دیده می‌شود؛ کسانی که گاهی تحصیل، دانشگاه، معلمان و استادان را به تمسخر می‌گیرند و معتقدند علم و مدرک دیگر ارزشی ندارد، اما وقتی فرزند خودشان در دانشگاه پذیرفته می‌شود، ناگهان همان تحصیل به بزرگ‌ترین افتخار خانوادگی تبدیل می‌شود! مشکل آنجاست که برخی، با تغییر موقعیت اقتصادی و اجتماعی، دچار توهم برتری می‌شوند و ثروت را با فهم، خودنمایی را با شخصیت و موقعیت را با فرهیختگی اشتباه می‌گیرند. گویی برای اثبات جایگاه خود، باید دانایی دیگران را کوچک بشمارند! البته واقعیت این است که امروز مدرک دانشگاهی دیگر تضمین‌کننده شغل، درآمد و رفاه نیست؛ اما آیا این به معنای بی‌ارزش شدن علم است؟ هرگز! ارزش علم را نمی‌توان فقط با میزان درآمد صاحبان آن سنجید. علم به انسان قدرت اندیشیدن، فهمیدن، پرسیدن و انتخاب آگاهانه می‌دهد؛ ارزش‌هایی که هیچ بحران اقتصادی نمی‌تواند از اعتبارشان بکاهد. به همه کسانی که هنوز در مسیر یادگیری تحصیل، پژوهش و دانایی قدم برمی‌دارند، می‌گویم: از تمسخرها ناامید نشوید و ارزش تلاش خود را با قضاوت کسانی که همه‌چیز را با پول و موقعیت می‌سنجند، اندازه نگیرید. شاید علم همیشه ثروت نیاورد، اما بی‌تردید فقر دانایی، هزینه‌ای بسیار سنگین‌تر بر انسان و جامعه تحمیل می‌کند. به علم وفادار بمانیم؛ زیرا ارزش دانستن، ماندگارتر از هر موقعیت و ثروتی است. هاژه KABAN

Open in Telegram
Views505−14%vs avg
Forwards—
Reactions7
Comments—
#8856Photo
Views5880%vs avg
Forwards—
Reactions11
Comments—
#8855Text

ســەدری   بەشی ٨ شێر پەنجەی گــرتــووە وەستـا نـادری لــە گــیــانــــەللا دا هــــاڪـــا بمـــری چوومـە ماڵی وان ڕۆژێک بـــە خێـــرا چـۆن بـوو ڪە ئـــاوا دڵــم دەوێـــــرا چووم وخــۆم خستـە سـەر لاقـەکانی هــەزار جـارم ڪرد خۆم بە قوربانـی هێنـدەی هێـزم بوو دام دایە گـــریان دەتڪوت لێی داوم سۆزکەی زریــان دەلاڵامــــەوەو دەڪـــــڕووزامــەوە دەســـووتـامەوەو دەپـــڕووزامــەوە گوتـم وەستــا گیــان پیـــاوی چــابـە قەبرت پیس مـەڪە تـو بەو حیسابە چیتان بیستـووە و چیتـان لێـم دیوە دە گــوێـی چـرکێنن دڵـــم تــۆقیـــوە بـە سوکی و دیوم حاشای لێ مـەکەن چ خوا بــەردارە بـۆ وام لــێ دەڪەن حەیفـە منـداڵـی چاوگــەش و دڵپــاک بـێ دایک بــژین غـەریب و خـەمنــاک لـە تــرسی ئازار لە تـــرسـی قــەبــری ئێستـاکە تـۆ چــۆن دەوێـــری بمـــری وەگریانم خست وەستـــا مـابـوو مات تەلـەیفۆنــی ڪرد بــۆ مــاڵی خەبـات بــە دەم هەنیسک و بـــە دڵنــەوایــی هـەر داوای هــەبوو گـــەردن ئـازایـی وتـی ڪـە ڕۆڵــەم ســەدری خێــزانت عـەیبی تێـدا نین خــۆت و ویــژدانت ئـازادم نــەڪا ڕزگـــاریــم نــــــایــــە گـونـاحبار دەبـم لـە لای ئـەم خـوایــە ئەو جووتـە کەوشە بـزانە هی من بوو خۆم دابـووم بە ئەو منــم ســیـــا ڕوو بـە خــاتـری ئەوەی بـزانن پیـاوی لێـن ئـەگەر کەسێ چـوو بزانی چــاوی لێـن جلکانی بەری هەموو هی خۆت بـوون بە ڕوونیت نەدین ڕۆژیش نەبوو ڕوون گــەرنـم ئـازاکەن هــەتــا نـــەمـردووم خـوایە سـەد تۆبـە لـە ڕێـی ڕابـردووم ئەو جـــارە خـەبـات گەڕا ماڵــەو مــاڵ لــە من دەگــەڕا وەڪوو بای شـــەمـاڵ نـەشـم دەوێــرا  خۆی دەم دەستــەوە شــەو دادەنیشتـم بـە دەم هــەستەوە منـی دۆزیەوە لە ماڵ ڪچــە پــوورم لـە پـەنجــەرەی ڕا دیتــی لــە  ژوورم ڪە هـاتە ژوورێ و چاوی پێم کەوت بـە هیـچ ئــامــانـــێ نـەدەڪرا زەوت دای لـە نـاوچـاوان بە تەسبیحی زەرد بــۆچـی ئـاوات ڪرد نامەردی نامەرد لە گیانی بەربـوو وەکوو گـورگـی هار دەستـەڪانـم شڪێ لـەشــم ببـێ لار دوایــە هــەڵیــدا بــانگــی گــریــانـێ دەیکوت سەدریم چوو منداڵم کـوانێ دەیـزانی چۆنی ورد وخـاش کـردووم ژییــانـم نـەمـا ئـابــڕو،شــی بــردووم دەزانی ڪە ئـەو ئەتکی پێ ڪردووم خۆشی ژیــانی تـــەواو لــێ شـردووم ئـاوێ ڪە ڕۆیــی تــازە بــە جــــۆ دا نـاگـــەڕێتــەوە هــەرگیـز لــە نــــۆ دا دەیکوت ڪە فکری خۆم بە خەتا بـرد سـەدری فـریشتـە لەڪکە دارم ڪــرد چۆن لە خۆڕایی پێم خۆش کرد خەڵک بـە هـۆی نـەفــامـی هــزری بـێ ڪەڵک لەو شەش مانگە دا کێشـــم ببـوو کەم لە گیان و لەش و ئەندام و جـــەستەم لێـم هـاتـە پێشێ دەستـم ڪا لــە مــل خـۆم ڕاپسڪانــد و گیــانی شـل و ول کراسەکەم هەڵڪرد شـــووخـاڵــەکانـم سمـت و خاڵیگــە و جـی بـــرینـە کانم پشتــم نیشــان دا و بــرینـــی ســــەرم گــەر ڪوتابــوومی بــە خشتەی گـەرم مەمکم نیشان دا چـۆنـە چرچ و چـۆڵ بـە ئــاوی ڪوڵیــو بـە ئـاوی سـەهـۆڵ بـرینی سـەر دڵــم نیشان دا ئەنقـەست هـەرگیزاو هـەرگیز قرماغەی نەبـەست بێـفــەزیحــەتـی و نـــاوزڕانــــدنـــــم جــەزرەبــــە دان و دڵشــــڪـانـدنــــم [دایڪبوون] نـەبـا دەستم لـێ دەشــرد ئەشق و وەفـــاشـم لــە دڵ دا دەمـــرد ڪۆی ڪردینـــەوە لـە بـن میچێڪ دا گــەرچی خـەبـاتی ماڵـەڪەی تێڪ دا کۆ بووینەوە هەر وەک جــاری جـاران بەڵام داخەکەم کەپەنک پاش باران کۆتایی نووسینی چیرۆک ؛ لەیلا قادری وەرگێڕان بۆ شێعر ؛ قەلەندەر KABAN

Open in Telegram
Views585−1%vs avg
Forwards—
Reactions3
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
64 h578
66 h585
  1. Total to date585
#8853Text

ســـەدری  بەشی ۷ خەبات بوو جووتەکەوشەی لە وێ دی هــەڵــی گـرتــن و هێــدی بـــە هێـــدی کـەوتــە گیانـــم هــەر بەبێ ســـەبــری وەهای لێ دەدام کویت دێشێ"سەدری" بەو جووتە کەوشە سەرو ڕووی کوتام سەرو سەکوتم چوو هێندەی کە لێیدام گــوڵــــدانی مـاڵـێ ڕیــزبـــە ڕیـــزەوە هــەمووی پێــدادام هــەر بــە خیزەوە خشتەی سەرکوورە کـە گەرمـم دەکرد لــە پشتـم دەنــا تــا نـــەرمـم دەڪرد لــــە پشت و پیلــم تێیــدا شڪــاندم هــەمووی ســڕ ببــوو وەهای تەزاندم کچــە گــەورەکـەم هـــەڵات بـۆ دەری بـۆ وەستـــا نــادر بــەرێ خــەبـــەرێ هەر بە حاڵێڪی نــووزەم دەر دەڵات پێـم کوت بڕیارمان چلۆن بوو خەبات سـوێندیشـم دان وەستــاو خێــــزانی چۆن کەوش و دامێ پێـی بڵێن بـزانی چـاوتــان ڪە لێیــە ئـە ئـەو بـێـدینــە لــە خۆڕایــەتــی ئــەو بــوغــز و کینـە ئـەوانیش هــاتن هەرووکیان گــوتیــان ئێمــە نـــازانین لـــە مــەکـــــری ژنــان گریمــانی ڪردم ئــە ئــەو ڪەوشانـە بەڵـڪە ئیمـــە بـن ئـەی ئەو جلڪانــە کە وا شتــووتـن ، هـەڵت   واسیــــون ئــەوانــە هـی کێن بۆ کەس نەیدیـون ئـەوانیش زیـــاتــر بۆیان تێچـــانـــدم هـەر لـە نــاڪاو لــە پــڕ نــــەڕانـــدم کوتم ئـەوەی هی خۆن یادگـاری زوون شەش ساڵیش دەبێ لەبۆم هەڵگرتوون خەبات گوتی کـــوا ئەوە هی من بوون کەنگێ ئەوانــــەم لــە بـەرم ڪـردوون وای زانـی وەستــا ڪە فــریــوم داون ڪـاری خــۆم ڪردوە وا لـــی بـــڕاون ڕووتــی ڪردمـەوە ڕکێشـــەو ڕکێش بـردمـیـە حــەمــام ئــەو جارە لـەوێش ئاوی بـــەرەڵــدا  ئاوی سـاردی ســارد پێــدا دەکــــــردم هـــاوارم دەنـــــارد ئەو جار هی گەرم وەک گڕی تەندوور پێستی لەشی من هەمووی ببووسوور هەر لە وێ توێخی بــەردا لــەشی من بۆچی وای لێهات بەخت و بـەشی من زیڪـەی منـــداڵان گـەیشتـــە عـەڕش بە دەست دەیانڕنی سەرتەختی فەڕش ڪاتێ هــاتمـە هـۆش لـە ماڵی جیـران پــەنــای لێقـەوماو دۆستــی فەقیـران ئـــاویـــان بـە لـۆکـە دەڪردم لــە زار فەقیــر و بێ کەس زەعیفـــەو هــەژار خــانــم دیـــار بــوو زۆر خــانــەدانـە ساحەب حوڕمـەتـە هێـــژا و لــێزانــە هێندی بارانـدبـوو بــە سـەر سەرمــدا شـەرمم لێ نیشت و ئەمنیش دەرمـدا فــرمێسڪە ڪانـن ببــوون تێڪـەڵاو هــەمـوو جڵڪمـــان ببــوونــــە دەڵاو دەیـزانی نیمــــە تـــاقـــە نـــەوایـەک بـا بـردەڵێـڪم بــۆ پشـــوە بــــایــەک ئـەو جووتەکەوشە دەیکرد ماڵـەو ماڵ خەڵکی ێ ویژدان بێ عەقڵ و ڪەمـاڵ ئە ئەو بوختانە وەک بنێشتە خۆشکـە هــەر وا دەگەڕێ ئەخباری کۆشـڪـــە کـەوتـۆتـە زاران پــڕی کــردوە شــــار لـە نێــو منــداڵان بۆتــە بــە قــومـــار ســەدریش پیــاوی وەسـەر پــەڕیــوە پێخاوسـی هەڵات کەسیش نــەیــدوە ئەویش نەکەوتوە فریای کەوشــانــی دەڵێن هــەڵاتــوە بــەری بــەیـــانـــی دەربــازی بــوە بـــە ســـەر بــانــان دا خــۆی شاردۆتــەوە لـە نێـو شوانان دا ئـەوجــارە خەبات تەڵاقنــامــەی نـارد لەحق و عەدڵ ئـەویش خــۆی بـــوارد منــداڵی بێ نــاز هــەر شـەو لە ماڵێـک دەبـێ ئـەو چۆن بن لـە سەر چ حاڵێک بە بێ دایکییان چۆن شەو دەکەن تەی چڵکـن و دژوێــن ئـەو شیـــرە خـۆرەی دووسێ جارلێچکەم قڕقڕۆچکەی گرت فــڕێـم دەداوە بــۆ نێـو خـرت و پــرت دەبــوو بمێنـم و کـەم جـەنگـی ژیـنـم لـە بـەرمنــداڵی جــــوان و شیـــرینــم ئەو پـەڵە وەســڕم لە سەر شانی خۆم بێمـەوە سفــرەو نان و خوانــی خــۆم دەشــزانــم خــەبــات ڕۆژێ دێتــــەوە لــەو خــودایـەی خۆی دەپـــاڕێتـــەوە دەڪا قـەنـاعـەت بــەڪاری خــۆشـی دڵــی دێتــە ســەر ئـەشـق و پـەرۆشی ـــــــــــــــــــــــــ ســـەری خــۆم نــاوە ئاوارەو تــەریق بـە بـێ هــاواڵ و بێ دۆست و ڕەفیق تـەرڪەمـە بـوومـە جارەی لـە ماڵێـک زۆر پێـم دەوەڕین وەڪوو گـەماڵێـک هەر کەسە و بە خێر دەیان بردمە ماڵ ئاوام ڕابـوارد بـە مـاوەی یــەک ســـاڵ کەس پێی نەدەکوتــم بە نێوێکی چـاک هـەر ئـەو ڪارە بوو دەیکـردم هیـــلاک گڵـــــۆڵــەی ژینـــم ڪەوتبــۆ لێـــــــژی هیچ ڪەسێ نەبـــوو چاڪەم ببێــــژی هـەر زاتـم نـەبــوو لەو گەڕەکەی خۆم هەر بە ڕێبـواریش گــەر پێیـدا بـــڕۆم وەدوایان خستم زۆر قسەر بێ شـەرم بە منی بێ تـاوان بــە ژیان دڵگـــــەرم شەرمـم دەڪـرد و ســەرم دادەخست ڕوومەتــم دەڕنــی لە خۆم دەدا مست شەش مانگ وەکوو تۆپ ئەولابۆ ئەملا ئەمنی ماڵوێـران ، ئـەمنـی بـێ ئـەنـــوا ماڵـی بابەڪەم خەنجــەریان دەسوون ماڵـی مێـردەڪەم بـەڕق دا دەچــوون خوایە ئـەم ژیـانـە چۆنـی دەربـــــەرم تیـریان دەهـــاوێن بــۆ ســەر سێبـەرم ڕۆژێڪــی ئـــەختـــەر وڵامــی دامــێ بانگی شێوان بوو نێـــزیڪی شــامــێ درێژەی هەیە نووسینی چیرۆک ؛ لەیلا قادری وەرگێڕان بۆ شێعر ؛ قەلەندەر KABAN

Open in Telegram
Views497−16%vs avg
Forwards—
Reactions1
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
64 h491
66 h497
  1. Total to date497

All posts

Connections