ئاسمان پیرۆزە ڕەنگە و مەیلی دیدەی تۆ ئەکا ڕەعدی دڵ پڕ ئاگر و بەرقە و تەم و ڕۆڕۆ ئەکا هەڵقەیی زوڵفت لە مل دانایەوە، بۆ ڕاوی دڵ یوسفی میسریی لە سیجنی سۆز دەست ئەستۆ ئەکا تا زولەیخایی خەیاڵم، جەرگی سووتابێ بە تاو ئەو لە ڕۆژئاوای ژیانی ڕۆژهەڵاتا بۆ ئەکا بولبولی پڕخەم لە دامەن مێرگوزاری ڕوومەتت وەک دەفەی شێخان، چ ئاوازێک و جوستوجۆ ئەکا! شاهی چاوت، عالەمێ دەسگیری موژگانی درێژ هەروەکوو دڵ، لەتلەتی شمشێری دوو ئەبرۆ ئەکا سەر، هەوای ڕەنگی بەهاری پڕ گوڵی ڕاگرتووە دەم، بە خەندە کەوسەر و هەنگوین لە مێرگان ڕۆ ئەکا گیانی ژیکۆی ڕاگووشی، ئەو موگنەتیسەی چاوەکەت بۆ مەزەی ویسکی و عەرەق، داوای دڵی بۆنسۆ ئەکا @Honrave #ڕاجی
Open in TelegramPosts of تریفه
هەموو ڕێگاکان شارەزام! لەچاڵ و چۆڵ، لەخاک و خۆڵ لە زیخ و لم لە ڕاستە ڕێ ، لەگرد و دۆڵ کامە ڕێگا لات نامۆیە ؟ لە بیابان؟ لە شاخ ؟ لەچەم ؟ لە مژوو تەم ؟ لەهەر ڕێیەك تۆ ئەتەوێ لەقەد پاڵ و، لە دامێنی بەرزی چییا ؟ من سەدان ساڵ پێیداچووم و هاتووم پییا لەکورد بوون و ئەم ئاینە لەم هەموو ڕێگا بڕینە سەدان ساڵە کە هێناومە ئابەم تەبعە! ئەوەندە خێرم لێی دیووە کەنوێژم هەر "قەسرو جەمعە"! @Honrave #ساهی
Open in Telegramکە شەو دادێ مەلی شیعرم، لارە لارە... بەرەو هێلانە دێتەوە... شەوان درەنگ... لەو کاتەدا شار و لادێ چارشێوی ڕەش بەسەر زامەکاندا ئەدەن برینەکانم دێنە سوێ خەو لە پێڵووی چاوەکانم ئەتارێنن هەتا شەفەق لەناو کونجی شەو داگرتووی تەنیاییمدا میوانێکن، دڵشکاوان ئەلاوێنن... هاوڕێی قاچاخ، نزیکترین هاوڕازانم، دەست لە ملی وشەکانم ڕچەی نامۆیی ئەشکێنن... کە شەو دادێ... مناڵانی بێ وڵاتی برسی و تینوو عاشقانی لێک دابڕاوی پڕ لە تاسەی ئەم وڵاتە دێن و ئەبن بە میوانم لەگەڵ کازیوەی بەیاندا، سنگیان پڕ لە بۆنی گوڵی بەختیاری بە قاقای گەرم، دەست لە ملان دێن و ئەچنە ناو دیوانم @Honrave #ژیلا_حوسێنی
Open in Telegramکەپری دەردن زولفی ماش و برینجی من گنجی پیرین گەنجی لێ ستاندوومەوە هێندە کەند و قوڵکی تێدان ژینی تاڵ سەت کەڕەت کەوتووم و لێی هەستاومەوە @Honrave #دڵبەخوێن
Open in Telegramکڵاو چەرخانە ژین دەڕوا بە پڕتاو کە چوو بێهوودەیە، نایگاتێ هەنگاو وەرە ساقی پیاڵەی تر بگێڕین نەکا مەرگ ئێخەمان بگرێ لەناکاو @Honrave #جهلال_مەلەکشا
Open in Telegramوەرە دو دەستی من فێر کە بە ئەستۆت دەنا دەمرم وەباڵی من وە ئەستۆت @Honrave #م_ئـ_هۆگر
Open in Telegramتۆش ئەزانی داوی زولفت عەقل و هۆشی من دەبا شل دەبەستی بۆیە لێچکەی تەنکە گوڵ نەخشینەکەت @Honrave #ئیسماعیل_موختاری
Open in Telegramبە داوی زولف و دانەی خاڵی سەر ڕووت گرفتارە دڵی سەد عاشقی ڕووت نیگاهی چاوی مەستی نیمە خابت هەزاری وەک منی خستۆتە تابووت سەبا گەر لابدا زولفت لە کوڵمەت دەڵێم یا ماهە یا خورشیدە ئەنگووت شکاندت لەشکری عەقڵ و شەکیبم بە تابووری موژە و شمشێری ئەبرووت لە چاهی ژێری لێوت وا ئەسیرن هەزارانی وەکوو هاڕووت و ماڕووت مەهە یا ڕۆژە یا ڕووی تۆیە دەرکەوت؟ شەوە یا زولفە یا خۆ موویی دڵجووت؟ ئەمە یا نوقڵە یاخۆ خونچەیی کام؟ ئەوە دەندانە یا دوڕ، یانە یاقووت؟ فیدای دەست و کەمانت بێت کوردی دەپێکێ سێ و دوو هەم تاق و هەم جووت @Honrave #کوردی
Open in Telegramچاو و مۆژەت دڵڕفێن و ڕێگر و جەردەن بە جووت دای بەبادا هزر و دینم تاقی ئەبرۆ و خاڵی ڕووت ئاشقێکم شێت و خولیا , وەرگەڕاوم بۆت لە دین بۆ تەوافی دەوری باڵات پەیکەری تۆم کردە بووت @Honrave #بێبەش_پیرانشار
Open in Telegramتا ترێ ڕێی خوم گرێ بۆ پەیکی چاوت، مەستە دڵ تا بە بادان دەی هەناسەی خۆتنەماوت مەستە دڵ تۆ بە مەستیی و من بە بەدمەستیی، خودایا تۆبە بێ...! پێبەپێی شەو بۆ گەڕی مەیلی گەڕاوت، مەستە دڵ باوەشم لەترت بپێوێ و تازەماچیشت دەمم! بۆ شەوی ترپەی هەناسەی هەڵڕژاوت، مەستە دڵ مەستەدێڕ هەستم گرێ، شێعری هەناریم بۆچییە پڕ بە لێوم بۆ هەناری پڕ لە ئاوت مەستە دڵ گەر خەزەڵوەر پێی بنێتە بینی باخان خەم مەخۆ وەرز بە وەرز تا دوا خومی خاوی شەراوت مەستە دڵ شەرحی ئەم شێعرەم بە شەرع نا، گەر بە دابی مەی کرێت بۆ شرۆڤەی شەو بە شەرمینیی چناوت مەستە دڵ زایەڵەی ژینم بە سەرمەستیی شەوانی تۆ بەنە بۆ دەمی ترسی شکاو و لەتری خاوت مەستە دڵ @Honrave #زایەڵە
Open in Telegramغونچەیی نەوبەهاری گوڵ دەرچوو لە دەستی باغەوان بولبولی دەردەداری دڵ زاری گەیشتە ئاسمان بایی خەزانە دەنگ ئەدا، گوڵ کە بەزەردی ڕەنگ ئەدا بولبولە سەر لەسەنگ ئەدا غونچە لە باغدا نەمان ئەو دڵی بێقەرارەکەم، کەوتە هەوایی یارەکەم سەبری لە کێوە چارەکەم، زەحمەتە دەردی وا گران دەوری فەلەک بەحیلە بوو فەسڵی بەهاری بردو و چوو ڕەنگی خەزانی دامە ڕوو، جوملە بەڵایی خستە جان دووریی یاری غونچەدەم، خستیە سەر دڵم ئەلەم وا ئەسفا لە دەوری غەم دەرسی فیراق ئەدا نیشان هیجر و فیراقی دڵبەرم داویە لە سینە خەنجەرم شەکوە بە لایی کێ بەرم، ڕوو لە چ لا کەم ئەلئەمان؟ یادی وەفایی کێ بکەم، مەیلی هەوایی کێ بکەم؟ چارە لە لایی کێ بکەم، غەیری خودایی موستەعان؟ ئەی فەلەکا خەتام نییە، کینەیی تۆ لە من چییە زوڵمی وا کەس نەکردییە، دەرهەق بە من لە ئینس و جان سافی لە دەردی فیرقەتە، چارەیی حاڵی زەحمەتە زامی بە ئێش و ئەزیەتە، دڵ بە برین و ئێش و ژان @Honrave #سافی_هیرانی
Open in Telegramلە ئەووەڵ دەرسەوە من گوێ لە حەرفی ئەلفوبێ دەگرم ئەبم فەرموویە دەستی دڵ بە چاکی بێ و تێ دەگرم بتی چاکە دەلیلم بێ زەلیلم دەستی پێ دەگرم لە شاگردانی کۆڕی عەشقم و جێ هەر لەوێ دەگرم کە من مشتێ چڵوچێوم بە چی بم کەڵکی کێ دەگرم بەغەیری زەڕڕە گۆشە جیلوەیی داوە بە بەختی کێ ئەویش سەرگەردییەکە لەم هەموو ئەرزەی خودا بێ جێ غوباری دامەنە دەرمانی سەر یا سەندەڵی بەر پێ نەگەییە دامەنی دەستی دوعا جا دەبمە خاکی ڕێ تەریقەی گۆشەگیری بەردەدەم ئەم جارە ڕێ دەگرم نەوەک بولبول لە خەندەی غونچە هەڵساوم سبەینێ زوو نەوەک پەروانە ئاگر بەربووە جەرگم لە شەمعی ڕوو نە ساڕێژی ئەکا ڕێشی دڵم وەک شانە تاری موو کە دادی یەئسی خۆمم بردە لا ئەم عارفە توند بوو وتی ئاخر سبەینێ جەژنە خوێنی تۆ لە پێ دەگرم کە دەستم کردە مل مینا و نۆشیم خوێنی لێوی جام لە ئەوجی مەستییا کەوتم ئیتر نەمدیوە سوبح و شام میسالی شاخی مەرجانی کە بگرێ کارەبای ناکام لە ڕووسووری عیبادەت لام و ڕووزەردی خەجاڵەت مام بە ناوی سێوی ناوم باغەوان و من بەهێ دەگرم کە گوڵزاری جیهانی عەشق کرایە ئەم چراخانە یەکێ ڕێی بولبولی گرت و یەکێ ئایینی پەروانە ئوسوولی کیشوەری عەشقە ئەما شەرتی نەوەستانە لەسەرخۆچوونە شەیدابوونە قوڕپێوانە سووتانە هەتا مردن مەحەببەت ئیشی زۆرە ڕێزی لێ دەگرم بەسەرما پێ دەنێ لەم ئەرزەدا بێڕێم دەڵێ یا شێخ کە دەستی کەوتە کار عادەتیەتی جێپێم دەڵێ یا شێخ دەڵێی نوورە لە فانۆسی دڵا بێجێم دەڵێ یا شێخ چ شۆخە ئاگرم تێ بەردەدات و پێم دەڵێ یا شێخ بە خاشاکی دەوت شوعلە عەسامە دەستی پێ دەگرم بە یەک غەمزە دەماری جەرگ و دڵمی ئەنجنی ورد کرد بەری بەست دیدەکانم جوێباری خوێنی پێدا برد تەعەججوب مام ڕەقیب لەم حاڵەتە بۆ چی لەداخا مرد کە سینەی ڕێشمی بەو تیغی نازەی ئەنجن ئەنجن کرد وتی پەژموردەیە ئەم لالەزارە ئاوی تێ دەگرم تەماشای ڕشتەکە عەقڵت هەیە مەنواڕە نەرمی شەرم هەزار سەر ڕەق ئەسیری پەنجەیێکی تاقە یەک سەر نەرم نەبوو غەرقی عەرەق دوژمن نیشانم دا کە بەحری شەرم لە پاداشی قسەی سەردا هەمە ئاهـ و هەناسەی گەرم کەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ من بەرقی تێ دەگرم یەکێ مەستی مەیی کیبرە یەکێ مەخمووری ئافاتە یەکێ کەمالی نوقسانە یەکێ نوقسانکەمالاتە لە هەم بەزمی وەها «حەمدی» تەرەب نەوعی مەحالاتە شوکر هوشیارە "مەحوی" تێ دەگا دنیا خەراباتە کە بەدمەستی بکا ئەهلی خراپەی بۆ چی لێ دەگرم @Honrave #مەحوی
Open in Telegramڕەنجشی مەعشووقە گەر عاشق لە بەرچاوی نەبێ پادشەهـ عاجز دەبێ هەر وادییێ ڕاوی نەبێ لامەبە گێسوویی موشکینت لەدەوری خاڵی ڕوو مفتە بۆ مورغانی جۆیا دانە گەر داوی نەبێ نەهری ئەشکم بۆ مەداری دڵ گەلێ نەفعی هەیە ناگەڕێ سەنگ ئاسیا تا قووەتی ئاوی نەبێ مەنعی موژگانت مەکە با باجی خۆی بگرێ لە دڵ شەهـ بە لەشکر، چی بدا گەر کیشوەری ساوی نەبێ؟ باعیسە بۆ پوختەگیی دڵ سۆزی ناری فیرقەتت نانی نابرژێ تەنوور ئەر گەرمیی و تاوی نەبێ خاوی غەفڵەت عەهدی چاوت سەهلە بۆ بێداردڵ کەی زەبوونگیری دەکا خەرگۆش ئەگەر خاوی نەبێ باری دڵ گەر هەڵگرێ دەشکێ بەتەنها گەردنم حامیلی ناکا سەمەک هەمدۆشی وەک گاوی نەبێ بەردە بۆ دڵ داشی جانم دەر نەکا گەر حوکمی خاڵ داوی بەرنووی بۆسەیە گەر داشی کوژراوی نەبێ هەر خودادادێ نەکا جامەی هەتیوێ بۆ خودا وا دەزانم هەر کە بمرێ بۆ کفن جاوی نەبێ سەردمیهری وا لە بەینا ناوی سالم گەر نەبەی ساحیبی خۆی کەی دەناسێ هەر سەگێ ناوی نەبێ @Honrave #سالم
Open in Telegramموتریب بەخودا لەشکری غەم تاقەتی بردم ڕەحمێ بکە بیهێنەرەوە لانی سەبووری @Honrave #سابیری
Open in Telegramدڵم هەر ئەو دڵەی جارانه ئێستاکەش ئەناڵێنێ هەناسەی سەردی ناکامی له سینەمدا ئەتاسێنێ ئەگەر جوانیت سەرنجم ڕائەکێشێ، مەگره لێم چونکه جەماڵت پەیکەری ڤێنووسی خوای جوانی ئەجووڵێنێ پەچەت لاده ببینم ڕووت، ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەم له ڕووی تۆ تێدەگەم یەزدان چلۆن نەخشی ئەنەخشێنێ که تیشکی ڕۆژ ئەدا زاخاوی پرچی زەردی زێڕینت لەلام قەوس و قەزەح هیچ ڕەونەق و شەوقێکی نامێنێ بەوەش دڵشاد و خۆشحاڵم، که یادی نائومێدی خۆم به خوڕ ئەشکی لە چاوانا قەتیسماوم ئەبزوێنێ تەمەن ڕوو بۆ خەزان ئەڕوا، کەچی گەردوون ئەوا تازه له وێرانەی دڵمدا تووی گوڵی دڵداری ئەڕوێنێ به چەشنێ خۆشەویستیی تۆ، له سینگ و کەللەما چەسپه مەگەر جامی ئەجەل ئەم تین و تاوەی لێ هەڵێنجێنێ @Honrave #ئەخۆل
Open in Telegram