Кабинет

Посты канала تریفه

сначала новые

#30324Текст
Просмотры322−58%к среднему
Пересылки—
Реакции4
Комментарии—
#30323Текст
Просмотры315−59%к среднему
Пересылки—
Реакции6
Комментарии—
#30322Текст
Просмотры486−37%к среднему
Пересылки—
Реакции2
Комментарии—
#30316Текст
Просмотры795+3%к среднему
Пересылки—
Реакции8
Комментарии—
#30315Текст
Просмотры727−6%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—
#30313Текст
Просмотры768−1%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—
#30312Текст

غونچەیی نەوبەهاری گوڵ دەرچوو لە دەستی باغەوان بولبولی دەردەداری دڵ زاری گەیشتە ئاسمان بایی خەزانە دەنگ ئەدا، گوڵ کە بەزەردی ڕەنگ ئەدا بولبولە سەر لەسەنگ ئەدا غونچە لە باغدا نەمان ئەو دڵی بێقەرارەکەم، کەوتە هەوایی یارەکەم سەبری لە کێوە چارەکەم، زەحمەتە دەردی وا گران دەوری فەلەک بەحیلە بوو فەسڵی بەهاری بردو و چوو ڕەنگی خەزانی دامە ڕوو، جوملە بەڵایی خستە جان دووریی یاری غونچەدەم، خستیە سەر دڵم ئەلەم وا ئەسفا لە دەوری غەم دەرسی فیراق ئەدا نیشان هیجر و فیراقی دڵبەرم داویە لە سینە خەنجەرم شەکوە بە لایی کێ بەرم، ڕوو لە چ لا کەم ئەلئەمان؟ یادی وەفایی کێ بکەم، مەیلی هەوایی کێ بکەم؟ چارە لە لایی کێ بکەم، غەیری خودایی موستەعان؟ ئەی فەلەکا خەتام نییە، کینەیی تۆ لە من چییە زوڵمی وا کەس نەکردییە، دەرهەق بە من لە ئینس و جان سافی لە دەردی فیرقەتە، چارەیی حاڵی زەحمەتە زامی بە ئێش و ئەزیەتە، دڵ بە برین و ئێش و ژان @Honrave #سافی_هیرانی

Открыть в Telegram
Просмотры757−2%к среднему
Пересылки—
Реакции5
Комментарии—
#30310Текст

لە ئەووەڵ دەرسەوە من گوێ لە حەرفی ئەلفوبێ دەگرم ئەبم فەرموویە دەستی دڵ بە چاکی بێ و تێ دەگرم بتی چاکە دەلیلم بێ زەلیلم دەستی پێ دەگرم لە شاگردانی کۆڕی عەشقم و جێ هەر لەوێ دەگرم کە من مشتێ چڵوچێوم بە چی بم کەڵکی کێ دەگرم بەغەیری زەڕڕە گۆشە جیلوەیی داوە بە بەختی کێ ئەویش سەرگەردییەکە لەم هەموو ئەرزەی خودا بێ جێ غوباری دامەنە دەرمانی سەر یا سەندەڵی بەر پێ نەگەییە دامەنی دەستی دوعا جا دەبمە خاکی ڕێ تەریقەی گۆشەگیری بەردەدەم ئەم جارە ڕێ دەگرم نەوەک بولبول لە خەندەی غونچە هەڵساوم سبەینێ زوو نەوەک پەروانە ئاگر بەربووە جەرگم لە شەمعی ڕوو نە ساڕێژی ئەکا ڕێشی دڵم وەک شانە تاری موو کە دادی یەئسی خۆمم بردە لا ئەم عارفە توند بوو وتی ئاخر سبەینێ جەژنە خوێنی تۆ لە پێ دەگرم کە دەستم کردە مل مینا و نۆشیم خوێنی لێوی جام لە ئەوجی مەستییا کەوتم ئیتر نەمدیوە سوبح و شام میسالی شاخی مەرجانی کە بگرێ کارەبای ناکام لە ڕووسووری عیبادەت لام و ڕووزەردی خەجاڵەت مام بە ناوی سێوی ناوم باغەوان و من بەهێ دەگرم کە گوڵزاری جیهانی عەشق کرایە ئەم چراخانە یەکێ ڕێی بولبولی گرت و یەکێ ئایینی پەروانە ئوسوولی کیشوەری عەشقە ئەما شەرتی نەوەستانە لەسەرخۆچوونە شەیدابوونە قوڕپێوانە سووتانە هەتا مردن مەحەببەت ئیشی زۆرە ڕێزی لێ دەگرم بەسەرما پێ دەنێ لەم ئەرزەدا بێڕێم دەڵێ یا شێخ کە دەستی کەوتە کار عادەتیەتی جێپێم دەڵێ یا شێخ دەڵێی نوورە لە فانۆسی دڵا بێجێم دەڵێ یا شێخ چ شۆخە ئاگرم تێ بەردەدات و پێم دەڵێ یا شێخ بە خاشاکی دەوت شوعلە عەسامە دەستی پێ دەگرم بە یەک غەمزە دەماری جەرگ و دڵمی ئەنجنی ورد کرد بەری بەست دیدەکانم جوێباری خوێنی پێدا برد تەعەججوب مام ڕەقیب لەم حاڵەتە بۆ چی لەداخا مرد کە سینەی ڕێشمی بەو تیغی نازەی ئەنجن ئەنجن کرد وتی پەژموردەیە ئەم لالەزارە ئاوی تێ دەگرم تەماشای ڕشتەکە عەقڵت هەیە مەنواڕە نەرمی شەرم هەزار سەر ڕەق ئەسیری پەنجەیێکی تاقە یەک سەر نەرم نەبوو غەرقی عەرەق دوژمن نیشانم دا کە بەحری شەرم لە پاداشی قسەی سەردا هەمە ئاهـ و هەناسەی گەرم کەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ من بەرقی تێ دەگرم یەکێ مەستی مەیی کیبرە یەکێ مەخمووری ئافاتە یەکێ کەمالی نوقسانە یەکێ نوقسانکەمالاتە لە هەم بەزمی وەها «حەمدی» تەرەب نەوعی مەحالاتە شوکر هوشیارە "مەحوی" تێ دەگا دنیا خەراباتە کە بەدمەستی بکا ئەهلی خراپەی بۆ چی لێ دەگرم @Honrave #مەحوی

Открыть в Telegram
Просмотры907+17%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—
#30307Текст

ڕەنجشی مەعشووقە گەر عاشق لە بەرچاوی نەبێ پادشەهـ عاجز دەبێ هەر وادییێ ڕاوی نەبێ لامەبە گێسوویی موشکینت لەدەوری خاڵی ڕوو مفتە بۆ مورغانی جۆیا دانە گەر داوی نەبێ نەهری ئەشکم بۆ مەداری دڵ گەلێ نەفعی هەیە ناگەڕێ سەنگ ئاسیا تا قووەتی ئاوی نەبێ مەنعی موژگانت مەکە با باجی خۆی بگرێ لە دڵ شەهـ بە لەشکر، چی بدا گەر کیشوەری ساوی نەبێ؟ باعیسە بۆ پوختەگیی دڵ سۆزی ناری فیرقەتت نانی نابرژێ تەنوور ئەر گەرمیی و تاوی نەبێ خاوی غەفڵەت عەهدی چاوت سەهلە بۆ بێداردڵ کەی زەبوونگیری دەکا خەرگۆش ئەگەر خاوی نەبێ باری دڵ گەر هەڵگرێ دەشکێ بەتەنها گەردنم حامیلی ناکا سەمەک هەمدۆشی وەک گاوی نەبێ بەردە بۆ دڵ داشی جانم دەر نەکا گەر حوکمی خاڵ داوی بەرنووی بۆسەیە گەر داشی کوژراوی نەبێ هەر خودادادێ نەکا جامەی هەتیوێ بۆ خودا وا دەزانم هەر کە بمرێ بۆ کفن جاوی نەبێ سەردمیهری وا لە بەینا ناوی سالم گەر نەبەی ساحیبی خۆی کەی دەناسێ هەر سەگێ ناوی نەبێ @Honrave #سالم

Открыть в Telegram
Просмотры827+7%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—
#30305Текст
Просмотры884+14%к среднему
Пересылки—
Реакции13
Комментарии—