Account

Posts of 🌎HawramanNews 🌎هەورامان‌نیوز 🌎

newest first

#29443Photo
Views533−10%vs avg
Forwards—
Reactions3
Comments—
#29442Video
Views540−9%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
66 h535
69 h540
  1. Total to date540
#29441Photo
Views494−16%vs avg
Forwards—
Reactions4
Comments—
#29440Link preview

Forwarded from عکس نگار

‍ 🔴کەمتەرخەمییەک کە دەنگ و ڕەنگی هەورامان دەخاتە بەردەم مەترسی؛ بانگەوازێک بۆ پاراستنی میدیای هەورامان ✍️ ئەمین حاجی زەڵمی 🔹میدیا لە هەر کۆمەڵگایەکدا تەنها گواستنەوەی هەواڵ نییە، بەڵکو ئاوێنەی کۆمەڵگا، پارێزەری ناسنامە و سەکۆیەکە بۆ زیندوو هێشتنەوەی کولتوور و زمان و چالاکییەکانی. کاتێک باس لە هەورامان دەکەین، باس لە ناوچەیەک دەکەین کە خاوەنی مێژوو، فەرهەنگ و تایبەتمەندیی خۆیەتی، بەڵام بەداخەوە لە ڕووی پشتگیریی میدیاییەوە، بەردەوام لەژێر سێبەری کەمتەرخەمی و بێباکیدا بووە، بەتایبەت لەلایەن ئەو هەورامییانەی کە توانای مادی و دەسەڵاتیان هەیە؛ چ سەرمایەدار و خاوەن کارە ئازادەکان بن، چ لەناو پارتە سیاسییەکانی هەرێم و پلە حکومییەکاندا جێگەیان گرتووە. 🔹مێژوویەک لە بێباکی و پەراوێزخستن ئەم کەمتەرخەمییە تازە نییە و لە ئەزموونەکانی ڕابردوودا بە ڕوونی دەرکەوتووە. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٣دا، تەلەفزیۆنێکی لۆکاڵی بەناوی "ژیوا" هەبوو کە هەوڵێکی بەرچاو بوو بۆ خزمەتکردنی هەورامان، بەڵام بەهۆی نەبوونی پاڵپشتیی مادی و پشتگوێخستنی ئەوانەی دەتوانن هاوکار بن، داخرا و ئەو دەنگەش کپ کرایەوە. دواتر لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە تا ئێستا، "هەورامان نیوز" وەک پڕبینەرترین دیجیتاڵ میدیای هەورامان بەردەوامە لە کارکردن و، جیا لە پلاتفۆڕمەکانی، کەناڵێکی تەلەفزیۆنی لۆکاڵی هەورامانیش بوونی هەیە. سەرەڕای ئەوەی ئەم میدیایە بەبێ جیاوازی تەواوی چالاکییە هەورامی و هەورامانییەکانی بڵاو کردووەتەوە و وەک گەورەترین پەیج و پڕبینەرترین سۆشیال میدیا درێژەی بە ڕێگاکەی داوە، کەچی هیچکام لە خواپێداو و بەرپرسە هەورامییەکان نەیانتوانیوە و نەیانویستووە ببنە پاڵپشت و هاوکاری ڕاستەقینەی ئەم دیجیتاڵ میدیا یان ئەو تەلەفزیۆنە. 🔹دزینی فیکر و لەباربردنی هیواکان ستافی هەورامان نیوز لەپێناو دروستکردنی چەترێک بۆ پشتگیریی میدیا هەورامییەکان، هەنگاوی بەرەو دروستکردنی "ئەنجومەنی هەورامان" نا. بەڵام جێگەی داخێکی گەورەیە کە فیکرەکەمان دزرا و لەلایەن چەند کەسێکی پاوانخوازی هەورامی لەناو پارتە دەسەڵاتدارەکانی باشووری کوردستانەوە، ئەنجومەنەکە بە هەلاکەت برا. لە یەکەم هەنگاویشدا ئێمەیان پەراوێز خست و وردە وردە ئەو هیوایەشیان لەباربرد کە دەیتوانی ببێتە هۆی یەکخستن و پاراستنی دەنگی میدیایی هەورامان. 🔹بەڵێنی بێ کردار و تۆمەتی ناڕەوا لەناو هەموو هەورامییەکاندا، تەنها کەسایەتییەک کە بە کردار دەرکی بە ماندووبوونمان کرد و لە خەمخۆریمان تێگەیشت، بەڕێز حاجی تاهیری سەرگەت بوو؛ کە دوو ساڵ پێش ئێستا مۆبایلێکی بۆ ئەم دیجیتاڵ میدیایە کردە دیاری و چەند جارێکیش هاوکاریی مادیی کردووین. سوپاس و پێزانینمان بۆ هەڵوێستە خەمخۆرانەکەی. بەڵام بەداخەوە، زۆربەی سەرمایەدار، بەرپرسە سیاسی، حیزبی و حکومییەکان، بێجگە لە بەڵێنی بێ کردار هیچی تریان پێشکەش نەکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە ئەگەر هەر یەکێکیان بە هاوکارییەکی کەمیش بێت بە شێوەی مانگانە پشتگیری بکات، ئەم میدیایەی هەورامان دەتوانێت خزمەتێکی زۆر گەورە بکات و وەک دەنگ و ڕەنگی ڕاستەقینەی هەورامان بمێنێتەوە. زیاتر لەوەش، هاوکات لەگەڵ نەبوونی هاوکاری، هەمیشە تۆمەتی ناڕەوا خراوەتە پاڵمان گوایە لە بەرژەوەندی ئەملا و ئەولا کار دەکەین؛ ئەمەش لە کاتێکدایە زۆرێک لەوانەی ئەو قسانە دەکەن، خۆیان شاهیدی بێلایەنی و پیشەییبوونی میدیای هەورامانن. 🔹بانگەواز بۆ کۆبوونەوەیەکی گشتگیر لەبەر ڕۆشنایی ئەم بارودۆخە هەستیارەدا، دەمانەوێت هەنگاوێک هەڵبگرین بەرەو سازکردنی کۆبوونەوەیەکی گشتگیری هەورامییەکان بەبێ جیاوازی. ئامانج لەم کۆبوونەوەیە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕایە لەسەر ئەوەی کە چۆن بە هەموومان بتوانین ئەم میدیا تاقانەیەی هەورامان لە مەترسیی داخستن بپارێزین و نەهێڵین دەنگێکی تر لەم ناوچەیە کپ بکرێت. پاراستنی ئەم میدیایە تەنها ئەرکی ستافێک نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی و ناوچەییە لەسەر شانی هەموو ئەوانەی خۆیان بە خاوەنی هەورامان دەزانن.

Open in Telegram
Views594+1%vs avg
Forwards—
Reactions2
Comments—
#29439Photo
Views544−8%vs avg
Forwards—
Reactions3
Comments—
#29438Link preview

Forwarded from عکس نگار

‍ داخوازیی شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان ڕوو لە لایەنەکان و کۆمەڵگای مەدەنی باشووری کوردستان لەو کاتەوە شەڕی نگریسی چاڵدران لە ساڵی 1514زایینی، کوردستانی وەک یەکەیەکی سەرزەوینی لە نێوان دوو ئێمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەوی دابەش کرد و دواتریش ئاکامی شەڕی‌ یەکەمی جیهانی وەک تەواوکەری ئەو دابەشبوونە وڵاتی کوردانی كردە قۆچی قوربانی و لە نێوان چوار وڵات دابەشیان کرد لە هەموو بەشەکانی کوردستان خەباتێکی بێبڕانەوە بۆ گەڕانەوەی سەروەریی نیشتمانی هاتە ئاراوە و لەم ڕێگایەدا هەزاران كەس لە باشترین ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە گیانی ئازیزیان بەخت کردووە. یەکێک لەو بەشانەی کوردستان کە بە گیانفیداییەكی بێوێنە پتر لە حەفتا ساڵ خەباتی خوێناوی بۆ دەستەبەرکردنی مافی نەتەوەیی و بەرپاکردنی کیانی کوردستانی، تێکۆشانێکی پڕتێچووی ئەنجام داوە، باشووری‌ کوردستانە. هەموو فاکتە مێژوویەکانی سەردەم بە ڕوونی نیشاندەری ئەو ڕاستییەن کە خەباتی چەندین ساڵەی شێخ مەحموودی حەفید و بزووتنەوەی نەتەوەیی مەلا مستەفای بارزانی، هەتا  گەلەکۆمەی ژئێوپۆلێتیکی ١٩٧٥ی.ز، بەبێ هیچ گۆمانێک لە سەر شوناسی نەتەوەیی و پاراستنی جۆگرافیای کوردستان بووە. خەباتی‌ شێلگیرانەی گەلی کوردستان تا بە ئامانج گەیشتنی ڕاپەڕینی پڕشکۆی ساڵی ١٩٩١،‌ دامەزرانی پەرلەمان‌ و حکوومەتێکی دێموکراتیکی کوردی لەو بەشەی کوردستانی لێكەوتەوە. پەڕلەمانی کوردستان  و پێکهاتنی دوڵەتی ناوچەیی لە ڕێگای هەڵبژاردنێکی ئازاد و دێموکراتیكەوە، خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە سیاسەت و خەباتی کوردی لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا. دانپێدانانی کیانێكی کوردستانی لە یاسای بنەڕەتی عێراقدا و پاڵپشتی ئەو هەرێمە لە لایەن هاوپەیمانانی نێونەتەوەییەوە،  نیشاندەری قورسایی هێزە کوردستانییەکان لە ئاستی بەغدا و ناوچەکەدا بووە. ئەزموونی حوکمڕانی باشووری کوردستان سەرەڕای هەموو تەنگەژەکان، جێگای ئومێد و هیوای هەموو خەڵکی کوردستانە و نابێ بە هیچ شێوەیەک، ململانێی سیاسی و خوێندنەوەی جیاواز بۆ بەڕێوەبەرایەتیی وڵات، هێڵە سوورەكانی نیشتمانی ببەزێنێت و کەرامەتی نەتەوەیی و یەکپارچەیی جوگرافیای سیاسی کوردستان پێشێل بکات. ئێمە وەک شۆرای ڕێکخراوە مەدنییەکانی شاری مەریوان وێڕای پاڵپشتی تەواو بۆ خەباتی نەتەوەیی خەڵکی باشووری کوردستان، داوا لە هەموو لایەنە بەشدار‌ەکانی گۆڕەپانی سیاسی باشوور دەکەین: ١- یەكپارچەیی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان هێڵی سووری نەتەوەییە و نابێ ببێتە قۆچی قوربانی هیچ حیزب و لایەنێك. ٢- حكوومەتی هەرێمی باشووری كوردستان جێگای ئومێد و سۆمای چاوی پارچەكانی دیكەی كوردستانە و ئەوانیش قوربانییان بۆ داوە. بۆیە نابێ ڕێگە بدرێت هیچ كەس و لایەنێك وەك كاڵایەك سەیری بكات. ٣- داوا لە هەموو هێز و لایەنەكان دەكەین وێڕای پاراستنی كەرامەتی خەڵكی كوردستان ڕكابەری و کێشە و بەربەستەکانی پڕۆسە سیاسییەكانی نێوانیان لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر بكەن. ٤- داوا لە هەموو ڕێکخراوە مەدەنییەکانی سەرجەم  کوردستان و بە تایبەت باشووری كوردستان دەکەین ڕۆڵی نەتەوەیی خۆیان بۆ پاراستنی ئەو كیانە بگێڕن. شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان ١- ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبی مەریوان ٢- ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی ڕۆجیار ٣- ئەنجومەنی سەوزی چیا ٤- ناوەندی فەرهەنگی زانستیی ڕۆنان ٥-ناوەندی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین ٦- ژیانەوە ٧- یەمامە ٨- سەندیكای كرێكارانی بیناسازی ٩- ناوەندی سەلامەتی ژین

Open in Telegram
Views681+15%vs avg
Forwards—
Reactions8
Comments—
#29435Photo
Views699+18%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—
#29434Video
Views827+40%vs avg
Forwards—
Reactions9
Comments—
#29433Video
Views804+36%vs avg
Forwards—
Reactions1
Comments—
#29432Video
Views930+57%vs avg
Forwards—
Reactions1
Comments—
#29431Video
Views901+53%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—