Views growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 0 |
| 2 h | 105 |
| 4 h | 172 |
- After 1 hour105
- After 6 hours172
- Total to date172

ماڵپەڕی هەوراماننیوز☟ http://www.hawramannews.net پەیوتندی @hwramannews 🌎#هەوراماننیوز: https://telegram.me/hawramanews
By publication day
| Date | Avg views per post |
|---|---|
| Nov 14, 2026 | 901 |
| Nov 15, 2026 | 930 |
| Nov 16, 2026 | 804 |
| Nov 17, 2026 | 827 |
| Nov 18, 2026 | 699 |
| Nov 19, 2026 | 681 |
| Nov 21, 2026 | 569 |
| Nov 23, 2026 | 514 |
| Nov 24, 2026 | 533 |
| Nov 25, 2026 | 310 |
| Nov 26, 2026 | 105 |
Hours after publication
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 0 |
| 2 h | 105 |
| 4 h | 172 |
🔴وەزارەتی پێشمەرگە بە دانانی ئەم وێنەیە نووسیویەتی: پێشمەرگە پارێزەری خاك و سەروەری كوردستان
Open in Telegram🔴ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو ئاشكرای دهكات كه له رۆژههڵاتی كوردستان، كچێكی گهنج لهلایهن دایك و باوكییهوه كوژرا. 🔻ڕێكخراوهكه لهبارهی كوشتنی ئهو كچهوه ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، هێلیا فەتاحی، كچیكی گەنجی تەمەن 19 ساڵ و دانیشتوی گەڕەکی نایسەری سنە، بە دەستی باوک و دایکی خۆی و بە بیانووی پاراستنی نامووس و شەرەف و بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا." 🔻سهرچاوهیهك بۆ رێكخراوهكه ئاشكرای كردووه، كه ئهو كچه به تۆمهتی پەیوەندیی لەگەڵ کوڕێکی گەنجدا لهلایهن دایك و باوكییهوه به توندی لێی دراوه و پاشان نزیکەی 30 حەبی دژەگەشکەیان پێ دهرخوارد داوه و پاشان کاتێک هەستیان پێ کردووە کە كچهكهیان هێشتا زیندووە، بە دانانی سەرین (بالیف) لەسەر دەموچاوی خنکاندوویانە.
Open in Telegramخورماڵیەکی بۆنەو به قەزابیەی خورماڵیۆ شیرینیشا گێڵنا #azhintv 🔴ئارۉ هەورامیەکی خورماڵی بۆنەو بەقەزابیەی خورماڵیۆ وەشحاڵی و شیرینیشا گێڵنا.
Open in TelegramHours after publication
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 0 |
| 66 h | 535 |
| 69 h | 540 |
🔷کارناواڵی دەسپێکی نۆزدەهەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان 🔹گەورەترین پێشوازیی بنەماڵەیی لە نۆزدەهەمین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان هەموان دەعوەتن: ژن و پیاو، پیر و جوان و منداڵانی خۆشەویست 🔹بە جلوبەرگی جوان و ڕازاوەی کوردیەوە 🔹پێشبڕکێی ڕازاوەترین جلوبەرگی کوردی 🔹بەخشینی خەڵات بە 5 کەس به شێوەی تیروپشک 🔹بڕی 5 ملوێن تمەن تەرخان ئه کرێت بۆهەرکام له براوه کان 🔹کات: سێشەممه 3ی سەرماوەزی 1405 کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆ 🔹شوێن: زرێبار 🔹نۆزدەهەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان
Open in TelegramForwarded from عکس نگار
🔴کەمتەرخەمییەک کە دەنگ و ڕەنگی هەورامان دەخاتە بەردەم مەترسی؛ بانگەوازێک بۆ پاراستنی میدیای هەورامان ✍️ ئەمین حاجی زەڵمی 🔹میدیا لە هەر کۆمەڵگایەکدا تەنها گواستنەوەی هەواڵ نییە، بەڵکو ئاوێنەی کۆمەڵگا، پارێزەری ناسنامە و سەکۆیەکە بۆ زیندوو هێشتنەوەی کولتوور و زمان و چالاکییەکانی. کاتێک باس لە هەورامان دەکەین، باس لە ناوچەیەک دەکەین کە خاوەنی مێژوو، فەرهەنگ و تایبەتمەندیی خۆیەتی، بەڵام بەداخەوە لە ڕووی پشتگیریی میدیاییەوە، بەردەوام لەژێر سێبەری کەمتەرخەمی و بێباکیدا بووە، بەتایبەت لەلایەن ئەو هەورامییانەی کە توانای مادی و دەسەڵاتیان هەیە؛ چ سەرمایەدار و خاوەن کارە ئازادەکان بن، چ لەناو پارتە سیاسییەکانی هەرێم و پلە حکومییەکاندا جێگەیان گرتووە. 🔹مێژوویەک لە بێباکی و پەراوێزخستن ئەم کەمتەرخەمییە تازە نییە و لە ئەزموونەکانی ڕابردوودا بە ڕوونی دەرکەوتووە. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٣دا، تەلەفزیۆنێکی لۆکاڵی بەناوی "ژیوا" هەبوو کە هەوڵێکی بەرچاو بوو بۆ خزمەتکردنی هەورامان، بەڵام بەهۆی نەبوونی پاڵپشتیی مادی و پشتگوێخستنی ئەوانەی دەتوانن هاوکار بن، داخرا و ئەو دەنگەش کپ کرایەوە. دواتر لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە تا ئێستا، "هەورامان نیوز" وەک پڕبینەرترین دیجیتاڵ میدیای هەورامان بەردەوامە لە کارکردن و، جیا لە پلاتفۆڕمەکانی، کەناڵێکی تەلەفزیۆنی لۆکاڵی هەورامانیش بوونی هەیە. سەرەڕای ئەوەی ئەم میدیایە بەبێ جیاوازی تەواوی چالاکییە هەورامی و هەورامانییەکانی بڵاو کردووەتەوە و وەک گەورەترین پەیج و پڕبینەرترین سۆشیال میدیا درێژەی بە ڕێگاکەی داوە، کەچی هیچکام لە خواپێداو و بەرپرسە هەورامییەکان نەیانتوانیوە و نەیانویستووە ببنە پاڵپشت و هاوکاری ڕاستەقینەی ئەم دیجیتاڵ میدیا یان ئەو تەلەفزیۆنە. 🔹دزینی فیکر و لەباربردنی هیواکان ستافی هەورامان نیوز لەپێناو دروستکردنی چەترێک بۆ پشتگیریی میدیا هەورامییەکان، هەنگاوی بەرەو دروستکردنی "ئەنجومەنی هەورامان" نا. بەڵام جێگەی داخێکی گەورەیە کە فیکرەکەمان دزرا و لەلایەن چەند کەسێکی پاوانخوازی هەورامی لەناو پارتە دەسەڵاتدارەکانی باشووری کوردستانەوە، ئەنجومەنەکە بە هەلاکەت برا. لە یەکەم هەنگاویشدا ئێمەیان پەراوێز خست و وردە وردە ئەو هیوایەشیان لەباربرد کە دەیتوانی ببێتە هۆی یەکخستن و پاراستنی دەنگی میدیایی هەورامان. 🔹بەڵێنی بێ کردار و تۆمەتی ناڕەوا لەناو هەموو هەورامییەکاندا، تەنها کەسایەتییەک کە بە کردار دەرکی بە ماندووبوونمان کرد و لە خەمخۆریمان تێگەیشت، بەڕێز حاجی تاهیری سەرگەت بوو؛ کە دوو ساڵ پێش ئێستا مۆبایلێکی بۆ ئەم دیجیتاڵ میدیایە کردە دیاری و چەند جارێکیش هاوکاریی مادیی کردووین. سوپاس و پێزانینمان بۆ هەڵوێستە خەمخۆرانەکەی. بەڵام بەداخەوە، زۆربەی سەرمایەدار، بەرپرسە سیاسی، حیزبی و حکومییەکان، بێجگە لە بەڵێنی بێ کردار هیچی تریان پێشکەش نەکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە ئەگەر هەر یەکێکیان بە هاوکارییەکی کەمیش بێت بە شێوەی مانگانە پشتگیری بکات، ئەم میدیایەی هەورامان دەتوانێت خزمەتێکی زۆر گەورە بکات و وەک دەنگ و ڕەنگی ڕاستەقینەی هەورامان بمێنێتەوە. زیاتر لەوەش، هاوکات لەگەڵ نەبوونی هاوکاری، هەمیشە تۆمەتی ناڕەوا خراوەتە پاڵمان گوایە لە بەرژەوەندی ئەملا و ئەولا کار دەکەین؛ ئەمەش لە کاتێکدایە زۆرێک لەوانەی ئەو قسانە دەکەن، خۆیان شاهیدی بێلایەنی و پیشەییبوونی میدیای هەورامانن. 🔹بانگەواز بۆ کۆبوونەوەیەکی گشتگیر لەبەر ڕۆشنایی ئەم بارودۆخە هەستیارەدا، دەمانەوێت هەنگاوێک هەڵبگرین بەرەو سازکردنی کۆبوونەوەیەکی گشتگیری هەورامییەکان بەبێ جیاوازی. ئامانج لەم کۆبوونەوەیە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕایە لەسەر ئەوەی کە چۆن بە هەموومان بتوانین ئەم میدیا تاقانەیەی هەورامان لە مەترسیی داخستن بپارێزین و نەهێڵین دەنگێکی تر لەم ناوچەیە کپ بکرێت. پاراستنی ئەم میدیایە تەنها ئەرکی ستافێک نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی و ناوچەییە لەسەر شانی هەموو ئەوانەی خۆیان بە خاوەنی هەورامان دەزانن.
Open in Telegram🔴قادر خوسرەوی ناسراو بە قادر غەریب، پاش ململانێ لەگەڵ نەخۆشی و هەڵچوونی تەمەن، لە بۆکان و لە تەمەنی 92 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. 🔻قادر غەریب لە بەیت و حەیراندا ناوبانگی هەبووە و ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە پاراستنی کەلەپووری فۆلکلۆریی کوردی و هەروەها دەنگێکی بەرزی حەیران بووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
Open in TelegramForwarded from عکس نگار
داخوازیی شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان ڕوو لە لایەنەکان و کۆمەڵگای مەدەنی باشووری کوردستان لەو کاتەوە شەڕی نگریسی چاڵدران لە ساڵی 1514زایینی، کوردستانی وەک یەکەیەکی سەرزەوینی لە نێوان دوو ئێمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەوی دابەش کرد و دواتریش ئاکامی شەڕی یەکەمی جیهانی وەک تەواوکەری ئەو دابەشبوونە وڵاتی کوردانی كردە قۆچی قوربانی و لە نێوان چوار وڵات دابەشیان کرد لە هەموو بەشەکانی کوردستان خەباتێکی بێبڕانەوە بۆ گەڕانەوەی سەروەریی نیشتمانی هاتە ئاراوە و لەم ڕێگایەدا هەزاران كەس لە باشترین ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە گیانی ئازیزیان بەخت کردووە. یەکێک لەو بەشانەی کوردستان کە بە گیانفیداییەكی بێوێنە پتر لە حەفتا ساڵ خەباتی خوێناوی بۆ دەستەبەرکردنی مافی نەتەوەیی و بەرپاکردنی کیانی کوردستانی، تێکۆشانێکی پڕتێچووی ئەنجام داوە، باشووری کوردستانە. هەموو فاکتە مێژوویەکانی سەردەم بە ڕوونی نیشاندەری ئەو ڕاستییەن کە خەباتی چەندین ساڵەی شێخ مەحموودی حەفید و بزووتنەوەی نەتەوەیی مەلا مستەفای بارزانی، هەتا گەلەکۆمەی ژئێوپۆلێتیکی ١٩٧٥ی.ز، بەبێ هیچ گۆمانێک لە سەر شوناسی نەتەوەیی و پاراستنی جۆگرافیای کوردستان بووە. خەباتی شێلگیرانەی گەلی کوردستان تا بە ئامانج گەیشتنی ڕاپەڕینی پڕشکۆی ساڵی ١٩٩١، دامەزرانی پەرلەمان و حکوومەتێکی دێموکراتیکی کوردی لەو بەشەی کوردستانی لێكەوتەوە. پەڕلەمانی کوردستان و پێکهاتنی دوڵەتی ناوچەیی لە ڕێگای هەڵبژاردنێکی ئازاد و دێموکراتیكەوە، خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە سیاسەت و خەباتی کوردی لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا. دانپێدانانی کیانێكی کوردستانی لە یاسای بنەڕەتی عێراقدا و پاڵپشتی ئەو هەرێمە لە لایەن هاوپەیمانانی نێونەتەوەییەوە، نیشاندەری قورسایی هێزە کوردستانییەکان لە ئاستی بەغدا و ناوچەکەدا بووە. ئەزموونی حوکمڕانی باشووری کوردستان سەرەڕای هەموو تەنگەژەکان، جێگای ئومێد و هیوای هەموو خەڵکی کوردستانە و نابێ بە هیچ شێوەیەک، ململانێی سیاسی و خوێندنەوەی جیاواز بۆ بەڕێوەبەرایەتیی وڵات، هێڵە سوورەكانی نیشتمانی ببەزێنێت و کەرامەتی نەتەوەیی و یەکپارچەیی جوگرافیای سیاسی کوردستان پێشێل بکات. ئێمە وەک شۆرای ڕێکخراوە مەدنییەکانی شاری مەریوان وێڕای پاڵپشتی تەواو بۆ خەباتی نەتەوەیی خەڵکی باشووری کوردستان، داوا لە هەموو لایەنە بەشدارەکانی گۆڕەپانی سیاسی باشوور دەکەین: ١- یەكپارچەیی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان هێڵی سووری نەتەوەییە و نابێ ببێتە قۆچی قوربانی هیچ حیزب و لایەنێك. ٢- حكوومەتی هەرێمی باشووری كوردستان جێگای ئومێد و سۆمای چاوی پارچەكانی دیكەی كوردستانە و ئەوانیش قوربانییان بۆ داوە. بۆیە نابێ ڕێگە بدرێت هیچ كەس و لایەنێك وەك كاڵایەك سەیری بكات. ٣- داوا لە هەموو هێز و لایەنەكان دەكەین وێڕای پاراستنی كەرامەتی خەڵكی كوردستان ڕكابەری و کێشە و بەربەستەکانی پڕۆسە سیاسییەكانی نێوانیان لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر بكەن. ٤- داوا لە هەموو ڕێکخراوە مەدەنییەکانی سەرجەم کوردستان و بە تایبەت باشووری كوردستان دەکەین ڕۆڵی نەتەوەیی خۆیان بۆ پاراستنی ئەو كیانە بگێڕن. شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان ١- ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبی مەریوان ٢- ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی ڕۆجیار ٣- ئەنجومەنی سەوزی چیا ٤- ناوەندی فەرهەنگی زانستیی ڕۆنان ٥-ناوەندی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین ٦- ژیانەوە ٧- یەمامە ٨- سەندیكای كرێكارانی بیناسازی ٩- ناوەندی سەلامەتی ژین
Open in Telegram🔴دامەزرێنەری تلیگرام پاڤێل دوروڤ عێراق تەلەگرامی بلۆک کرد (ئەمساڵ جاری دووەم). بەزەییمان بە گەلی عێراقدا دێتەوە. بەڵام ئێمە سانسۆر بۆ ئازادی قسەکردنی سیاسی ناکەین. بەبێ گوێدانە ئەوەی کە چۆن پرسیارمان لێدەکرێت. ـــــــــــــــــــــــــــــــــ هەوراماننیوز / ئینستاگرام ➖➖➖➖➖➖➖ 🆔 @hawramanews ➖➖➖➖➖➖➖
Open in Telegram
قناة العهد@alahadchNews and media8.65K
Assyria News Network@assyrianewsnetworkNews and media8.65K
مديرية المعدات الفنية العامة@almudaatNews and media8.55K
عطل نجفيون@ibnnajafnNews and media8.09K
X News@albertxnewsNews and media9.78K
خلية الإعلام الإمني@secmedcellNews and media7.74K
تكسير الإكسير@shabohteNews and media9.91K
إذاعة صوت العراق 🎙@voiceofiraqradioNews and media9.95K