Forwarded from ☬
☑️ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ☑️ 🔰 بۆ بەشداری لە لیست 🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN حەزتان بە گۆرانی کام گۆرانیبێژەی کوردە هەڵبژێرن👇🎻👇
Open in TelegramForwarded from ☬
☑️ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ☑️ 🔰 بۆ بەشداری لە لیست 🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN حەزتان بە گۆرانی کام گۆرانیبێژەی کوردە هەڵبژێرن👇🎻👇
Open in Telegram⬛ (ئیتر، ئیی تر، ئیی دی، ئیدی، ئیدەکە، چیتر، چیی تر) چین لە ڕێزمانی کوردیدا؟ وشەی «ئیتر» ( ئیدی، ئیدیکە) لە ڕێزمانی کوردیدا، بەپێی شوێن و واتاکەی لە ڕستەدا، بەگشتی دابەش دەبێتە سەر دوو بەشی سەرەکی: 1️⃣ هاوەڵکاری کات (Adverb of Time) کاتێک «ئیتر، ئیدی، ئیدیکە» واتای (لەمەودوا، لەم کاتەوە بەدواوە، چیتر) ببەخشێت، دەچێتە خانەی هاوەڵکاری کات، بەسەریەکەوە دەنووسرێت. لەم دۆخەدا سنوورێک بۆ کاتی ڕوودانی کردارەکە دادەنێت. 🟦 نموونە: ئیتر تۆم خۆش ناوێت. (واتا: لە ئێستاوە بۆ داهاتوو چیتر خۆشم ناوێیت). 🟩 نموونە: ئێمە ئیدی لێرە دەژیین. (واتا: لەمەودوا لێرە ژیان بەسەر دەبەین). 🟪 من چیتر سەیرت ناکەم. 🟡 بەڵام ئەگەر گرێی ناوی دروست بکات و لەبری جێناوی هەیی بەکار بێت، جیا دەنووسرێت چونکە جێناوی هەیی هەمیشە دیارخراوە، ئەوکات (تر) دەبێتە هاوەڵناوی نادیار و گرێی ناوی دروست دەکات. ⬛ نموونە: هیی ترم دەوێ، ئیی ترم دەوێ، چیی ترت دەوێ؟ ئیی دیم دەوێ بە دوو واتا دێت، یان ئیی دیکەم لۆ بینە. سەرنج بدەن لە شوێنی هەموو هی، ئی، چی، دەتوانین ناوێک دابنێن، کەواتا گرێی ناوین، گرێی ناوییش، بەسەریەکەوە نانووسرێت. 2️⃣ . ئامرازی بەستنەوە یان جەختکردنەوە (Conjunction / Particle) کاتێک «ئیتر، ئیدی» بۆ پێوەبەستنی دوو ڕستە، گۆڕینی بابەت، یان بۆ گەیشتنە ئەنجامێک بەکار بێت (هاوواتای وشەکانی: جا، کەواتە)، دەبێتە ئامراز. 🟧 نموونە: تۆ خەوتیت، ئیتر من ڕۆیشتم. (لێرەدا هۆکار و ئەنجام دەبەستێتەوە، واتا: کەواتە ڕۆیشتم) 🟫 نموونە: ژیانم تاڵە، ئیدی با نەژیم. ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری @Fergyrezmanikurdi63
Open in Telegramبۆ هاوڕێیانی باشووری کوردستان، بەتایبەت شاری سلێمانیی ئەزیز. ئێستا پەڕتووکی (فێرکاریی ڕێزمانی کوردی) لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی لە(چاپەمەنیی ڕێگا) ژمارە 49 بەردەستە، هەرکەسێ دەیەوێت دەتوانێت سەردانیان بکات. فێرکاریی ڕێزمانی کوردی، کتێبێک بۆ قوتابییانی زانکۆ و قوتابخانە و مامۆستایانی زمانی کوردی. @Fergyrezmanikurdi63 #چاپەمەنیی #ڕێگا چاپەمەنیی_ڕێگا #کتێب #کتێبی_کوردی #شانۆنامە #کتێبخانە #کتێبی_ڕێگا #ناردن_بۆ_دەرەوەی_ئێران #مێژوو #گەورەساڵان #کوردستان #regapub 09187776847 ••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••• 💻: regapub.com
Open in Telegram🟩 وڵامی پرسیاری مامۆستایەک👇 جیاوازی چییە لەنێوان چاوگی (نوواندن، نواندن)؟ 1️⃣ نوواندن، چاوگێکی تێپەڕە، لە چاوگی تێنەپەڕی (نووستن) وەرگیراوە. ڕەگ+پاشگر (نوو+اندن) نموونە: بەزۆر خۆم دەنووێنم. یان منداڵەکەم نوواند. 2️⃣ نواندن... یانی تەمسیلکردن، ئەم چاوگە خۆی تێپەڕە، تێنەپەڕی نییە. نموونە: کچەکە خۆی دەنوێنێت. یان: پێویستە خۆم بنوێنم، هەتا وەرگیرێم. سەرئەنجام: دەرکەوت ئەم دوو چاوگە لە ڕووی واتا و پێکهاتەی ڕێزمانی زۆر جیاوازن، چاوگێکیان بە واتای نووستن دێت و چاوگێکیان بە واتای خۆدەرخستن و تەمسیلکردن دێت، وڵامێکیشە بۆ ئەوانەی باوەڕیان بە جووت(وو)نییە، ناکرێت هەردووکی وەکوو یەک بنووسین. سەرنجم دا کەس ئاماژەی پێ نەکردبوو، دوێنێشەو مامۆستایەک پرسیاری کرد، دەستخۆشیی لێ دەکەم. ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری @Fergyrezmanikurdi63
Open in Telegramسەرنجێک لەسەر پرسیارەکانی کوردیی پۆلی دوازدە و هەڵە ڕێنووسییەکانی. سەرەتا دەستخۆشیی لە وەزارەتی پەروەردە دەکەم بەگشتی پرسیارەکان زۆر جوان و ڕێکوپێک بوون، بەڵام هەڵەی ڕێنووسییان هەبوو، ئەمەش دەکرێت کار بکاتە سەر ئەرکەکان لە ڕێزمان.... پرسیاری یەکەم... نامان بینێت ❌ نامانبینێت✔️ ئەگەر کارەکە سادە بوو پێویست ناکات بەجیا بنووسرێت... چاوگەکە خۆی بینین..ە. پرسیاری شەشەم.... پشتاوپشت... نەک پشتاو پشت. وشەکە لێکدراوە نابێ بەجیا بنووسرێت. پرسیاری هەشتەم... دەستبەسەردا دەگرێت.. چاوگەکە سێبەشییە. پێش دەکەوت، نەک پێشدەکەوت. پرسیاری دەیەم.. کارەساتە، ناوی لێکدراو بۆ بەجیا بنووسرێت لە گوڵەهیرۆ و گوڵەباخ... ە... ئامرازی لێکدەرە نەک دانەپاڵ ئەگەر قوتابی هەموو وەڵامەکان هەڵبژێرێت ناهەقی نییە، هەڵەی زیاتریشی هەیە، بەڵام نامەوێت زۆر درێژی بکەمەوە. ئازاد هەولێری @Fergyrezmanikurdi63
Open in Telegramزمانی کوردیت باش نییە، ڕێنووست باش نییە، ڕێزمانت باش نییە، نازانیت بە کوردییەکی دروست بنووسیت؟ خەم مەخۆ ئێمە چارەسەرمان لایە لە فێرگەی زانست لە ژێردەستی مامۆستایانی شارەزا پشت بە خودا ئەم کێشانەت نامێنێت. فێرگەی زانست ماڵێک بۆ فێربوونی زمانی دایکی. @Fergayzanis87
Open in Telegramلە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆ واتا چوار ساڵ لەمەوبەر "فێرگەی ڕێزمانی کوردی"م دامەزراند سەرەتا کۆمەڵێک کەس گاڵتەیان پێ دەهات، بەڵام دوای بینینی کارەکانمان، گەواهیی شارەزایانی زمانی کوردی خۆشبەختانە کەناڵەکەم بووە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی فێرخوازان لە هەرچوارپارچە، لە ماوەی ئەو چوار ساڵە توانیم زیاتر لە سەد وانەی ڕێزمان و ڕێنووس دابنێم کە نزیکەی پەنجا وانەیان بە دەنگوڕەنگ بوو، دواتر نووسینی پەڕتووکی فێرکاریی ڕێزمانی کوردی، بابەتەکانی ئێمە بوونەتە سەرچاوە بۆ قوتابییانی زانکۆ و مامۆستایانی قوتابخانە. لە کۆتاییدا ئەوەی لە توانامدا بێت پێشکەشی دەکەم، سوپاس بۆ پیرۆزبایییەکانتان بمێنن ئینشائەڵڵا. کوردستان هەر ئاوەدان بێت. هەر ڕەخنەیەک یان پێشنیارێکتان هەیە دەیخمە سەر چاوم. براتان: ئازاد هەولێری @Fergyrezmanikurdi63
Open in Telegram🔲 ڕاگەیاندن: ــــــــــــــــــــــ خوازیارانی پەرتووکی "فێرکاریی ڕێزمانی کوردی"، دەتوانن لە ڕێگەی ئایدیی "پەرتووکی ئاژۆ"وە، داوای پەرتووکەکە بکەن. 👇👇👇👇 @pertukiajo @pertukiajo @pertukiajo ✍️ نووسەر: ئازاد هەولێری 📝 پێداچوونەوەی: سینا ڕەحیمپوور 📌 بابەت: لێکۆڵینەوەی کوردی 🖊 پەڕبەندی: محەممەدئەمین شاسەنەم 🖨️ بڵاوکردنەوەی: چاپەمەنیی ڕێگا 📜 چاپی یەکەم: هاوینی ١٤٠٤ 📚 هەژمار: ١٠٠٠ بەرگ 💰 نرخ: ٣٥٠ هەزار تمەن 🗒 ژمارەی لاپەڕە: ١٩٦ 📍بۆ سەرجەم پەرتووکفرۆشییەکان کە دەیانهەوێت ١٠ دانە یان زۆرتر لە ١٠ دانە پەرتووک داوا بکەن، بە ٣٠٪ داشکاندنەوە بۆیان دەنێرین. @Fergyrezmanikurdi63
Open in Telegramزمانی کوردیت باش نییە، ڕێنووست باش نییە، ڕێزمانت باش نییە، نازانیت بە کوردییەکی دروست بنووسیت؟ خەم مەخۆ ئێمە چارەسەرمان لایە لە فێرگەی زانست لە ژێردەستی مامۆستایانی شارەزا پشت بە خودا ئەم کێشانەت نامێنێت. فێرگەی زانست ماڵێک بۆ فێربوونی زمانی دایکی. @Fergayzanis87
Open in Telegram🟩 واتاسازی یان(semantic): بریتییە لەو زاراوەیەی لێکۆڵینەوە لە واتا دەکات، ئەم زاراوەیەش لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدە لەسەر دەستی زانای فەڕەنسی (میشاڵ بڕیل) لە ساڵی ١٨٨٣ز سەری هەڵدا، کە مەبەستەکەی واتاسازی بوو، زمانەوانە فەڕەنسییەکان بۆ ماوەیەک کێشەی واتاسازی یان واتایان بە بابەتاکانی شێوازناسی و لێکۆڵینەوە ئەدەبییەکان دادەنا، دواتر دووبارە ئەم زانستیان خستە ناو لێکۆڵینەوە زمانییەکان. لەناو زمانی کوردییش چەند لقوپۆپ لەو زانستە دەبنەوە ئێمە بەکورتی باسی هەندێکیان دەکەین. 1️⃣ هاوپیت یان هۆمۆگراف: بریتییە لەوەی وشەکان یەک ڕێنووس و یەک دەنگیان هەیە، بەڵام واتای جیاوازییان هەیە. نموونە⬇️ 🟡 (شیر) شیر: بە واتای شیری ئاژەڵ. شیر: بە واتای ئامێری بڕین یان شەڕکردن شمشێر. ⚫ (دەم) دەم: ئەندامی جەستە. دەم: کات، وەخت، الوقت. 🔵 (بەر) بەر: بەرد، پێش. بەر: بەرهەم. 🟤 (ڕیش) ڕیش: ڕدێن، ڕیشی پیاو. ڕیش: ڕەگ، بنەپچە. 🟣 (برسک) برسک: ئاگر برسک: گەڵای خورما. 2️⃣ هاودەنگ یان هۆمۆفۆن: بریتییە لەوەی وشەکان یەک دەنگیان هەیە، واتا بە یەک شێواز دەخوێندرێنەوە، بەڵام واتایان جیاوازە، زۆر گەڕام لە کوردی وشەی لەو شێوەیەمان نییە، بەڵام لە ئینگلیزیدا زۆرە، وشەکان یەک دەنگیان هەیە، بەڵام ڕێنووس و واتایان جیاوازە. See بینین Sea دەریا Pear هەرمێ Pair پووت Ball تۆپ Bawl گریان 3️⃣ فرەواتا یان (Polysemy) بریتییە لە یەک وشە، بە یەک ڕێنووس و یەک گۆکردن، کە چەند واتایەکی هاوبەش و پەیوەندیداری هەیە. واتا: وشەکە خۆی یەکە، بەڵام لە چەند شوێنی جیاوازدا بەکار دێت و واتاکانیشی بە یەکەوە پەیوەستن (لە ڕیشەیەکی زمانەوانییەوە هاتوون). نموونەی کوردی (فرەواتا): 1. "سەر" · سەری مرۆڤ (ئەندامی لەش) · سەری شاخ (لوتکە) · سەری ڕێگا (دەسپێک) · سەرەخۆشی (پێشواز) · هەموو ئەم واتایانە پەیوەندییان بە "لووتکە" و "دەسپێک" و "بەرزی"یەوە هەیە. 2. "دەست" · دەستی مرۆڤ · دەستت پێوە نەمێنێت (خاوەندارێتی) · دەستکورت (کەمدەست) · دەستپاک (ڕاستگۆ) · هەموویان بۆ "توانا" و "پێوەندی" و "خۆگرتن" دەگەڕێنەوە. 3. "ڕوون" · ڕووناکی (بەیانی ڕوون) · ڕوونکردنەوە (قسەکەی ڕوون کرد) · ڕوونی (ئاوەکە ڕوونە) (نان) بژێوی ژیان، کولێرە. (وشک) بە واتای ڕەقکار پیاوەکە زۆر وشکە. 2: شوێنی بێباران، یان بێئاوی. 3: خاکێکی وشکە، ساڵێکی وشکە. (تۆزوبا) دیاردەی سروشتی شتێک بنەچەی دیار نەبێت. شتی دزیاری، ترومبێلی بێسەرەتا. ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری @Fergyrezmanikurdi63
Open in Telegramزمانی کوردیت باش نییە، ڕێنووست باش نییە، ڕێزمانت باش نییە، نازانیت بە کوردییەکی دروست بنووسیت؟ خەم مەخۆ ئێمە چارەسەرمان لایە لە فێرگەی زانست لە ژێردەستی مامۆستایانی شارەزا پشت بە خودا ئەم کێشانەت نامێنێت. فێرگەی زانست ماڵێک بۆ فێربوونی زمانی دایکی. @Fergayzanis87
Open in Telegram🟩ڕاگەیاندن لەدوای نەمانی کتێبی"فێرکاریی ڕێزمانی کوردی" لە باشووری کوردستان ئێستا کتێبەکە بەردەستە لە شاری هەولێر کتێبخانەی "ناوەندی ئاوێر" گەیاندنیان هەیە بۆ سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان. 📍ناوونیشانی ناوەندی ئاوێر: هەولێر - پشت کۆڵانی پارێزگا. ☎️ ژمارەی پەیوەندی: 07507476644 🔗 لاپەڕەی ئینستاگرام: https://www.instagram.com/nawandi_awer?igsh=a2wyY3dpZmF4ODV6
Open in Telegram🔲 ناونووسیی خولی نوێی "فێرکاریی ڕێزمانی کوردی" دەستی پێ کرد. ــــــــــــــــــــــــ 🔴 وانەبێژ: ئازاد هەولێری بۆ ناونووسی و زانیاریی زۆرتر پەیوەندی بە ئایدیی خوارەوە بگرن. @ferkarirezman
Open in Telegramزمانی کوردیت باش نییە، ڕێنووست باش نییە، ڕێزمانت باش نییە، نازانیت بە کوردییەکی دروست بنووسیت؟ خەم مەخۆ ئێمە چارەسەرمان لایە لە فێرگەی زانست لە ژێردەستی مامۆستایانی شارەزا پشت بە خودا ئەم کێشانەت نامێنێت. فێرگەی زانست ماڵێک بۆ فێربوونی زمانی دایکی. @Fergayzanis87
Open in Telegram🔲 هەندێک زانیاری سەبارەت بە خولی "فێرکاریی ڕێزمانی کوردی". ــــــــــــــــــــــــ 1⃣. خولی ڕێزمان بەپێی پەرتووکی "فێرکاریی ڕێزمانی کوردی" بەڕێوە دەچێت. 2⃣. لە سێ بەشی ١٥ دانیشتنیدا، خولەکە بەڕێوە دەچێت. واتە گشتی خولەکە ٤٥ دانیشتنە. 3⃣. لە کۆتاییی خول، بە فێرخوازانی دەرچوو، بڕوانامە دەدرێت. بۆ ناونووسی و زانیاریی زۆرتر پەیوەندی بە ئایدیی خوارەوە بگرن. @ferkarirezman
Open in Telegram🔲 ناونووسیی خولی نوێی "فێرکاریی ڕێزمانی کوردی" دەستی پێ کرد. ــــــــــــــــــــــــ 🔴 وانەبێژ: ئازاد هەولێری بۆ ناونووسی و زانیاریی زۆرتر پەیوەندی بە ئایدیی خوارەوە بگرن. @ferkarirezman
Open in Telegram⬛تەواوکەری وانەی پێشوو. 3️⃣ ڕستەی سادەی فراوانکراو: ئەو ڕستانەی، کە ئامرازی لێکدەر و ئامرازەکانی ڕستەی ئاوێتەیان تێدا نییە و کەرەستەی سەرباریان خراوەتە ناو، پێیان دەگوترێت ڕستەی سادەی فراوانکراو، هۆکاری ناوبردنیشیان بەم شێوەیە، بۆ ئەوەیە، کە ئەم جۆرە ڕستەیە، وێڕای کەرەستە سەرەکییەکان، کەرەستەی دیکەی (لاوەکی/سەرباز/ناپێویست/ ئاماڵ زیادە)یان خراوەتە ناو، جا ئەم جۆرە بە لایەنیی کەمەوە ((لە کرداری تێنەپەڕدا پتر لە دوو وشە و لە کرداری تێپەڕیشدا پتر لە سێ وشەن)) و کرداری تێپەڕی دوو بەرکاریشدا پتر لە چوار وشەن. نموونە👇 ــ مامۆستای دراوسێمان، ئەمڕۆ بەیانی، بەخێرایی چوو بۆ قوتابخانەی دایک. ــ باخەوانەکەی ئێوە، گوڵەکانی باخچەکەتانی بە ئاوی باران ئاو دان. ــ دایکی هاوڕێمان، نەخۆشییەکەی خۆی بە برای خۆی گوت. ــ پەری کچی مامۆستا زۆر زیرەکە. 🟩بەشی سێیەم: ڕستەی لێکدراو جۆرەکانی و پێکهێنەرەکانی: بریتییە ڕستەی لێکدراویش، یەکێکە لە جۆرەکانی ڕستە، کە وا پێناسە دەکرێت: ((لە دوو ڕست یان زیاتر پێک دێت، یان بەو ڕستانە دەگوترێت کە زیاتر لە کردارێکیان تێدایە.)) 1️⃣ ڕستەی لێکدراوی هاوڕێک: ئەو ڕستانەی، لێکدانەکەیان بە یەکێک لەم ئامرازانەیە:((و، هەروەها، ئەوجا، ئنجا، ئینجا، یش، ش...))، ڕستەی لێکدراوی هاوڕێکن، چونکە ڕوودانی کرداری ڕستەکان (هەرچەندێک بن)، ڕوودانێکی هاوڕێکە. نموونە👇 ــ ئازاد شیعرەکەی خوێندەوە، ئەوجا ڕۆیشت. ــ کچەکان هاتنە باخەکە و دانیشتن. ــ تۆ نەهاتیت، هەروەها ئێوەش. ــ من نەمخواردەوە، هەروەها ئەوانیش. 2️⃣ ڕستەی لێکدراوی پێچەوانە: کاتێ ڕستەیەکی لێکدراو بە ئامرازەکانی ((بەڵام، لەگەڵ ئەوەشدا، هەرچەندە، ئەگەرچی، وێڕای ئەوەی، کەچێ...))مان هەبوو، ئەوا ئەو جۆرە ڕستە لێکدراوە، ڕستەیەکی پێچەوانەیە و کردارەکانی دوو ڕستەکە ((کە لە بۆتەی ڕستەیەکدان)) ڕوودانیان پێچەوانەیە، جا یان دوو بیری پێچەوانەن یان دوو دیاردەی پێچەوانەن، یان دوو جووڵەی پێچەوانەن... نموونە👇 ــ زۆرم خۆشم دەویست، کەچی پێی نەگەیشتم. ــ ئەو بە دواتدا دەگەڕا، بەڵام تۆ خۆت لێ دەشاردەوە. ــ ئەڤین بۆنی زۆر خۆشە، وێڕای ئەوەی کەم خۆی دەشوات. ــ ئەگەرچی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم. (هێمن) 3️⃣ ڕستەی لێکدراوی نەرێ: ناسینەوەی ئەم جۆرەی ڕستەی لێکدراو ئاسانە، چونکە هەر ڕستەیەک لێک درا بێت بە ئامرازی لێکدەری پچراوی (نە...نە)، ئەوا جۆرەکەی ڕستەی لێکدراوی نەرێیە، کە ڕوودانی کرداری هیچ کام لە دوو ڕستەکە جێبەجێ نابێت. نموونە👇 ــ نە گوڵە، نە دڕکە. نە فەقیر بێ کفن دەڕوات، نە دەوڵەمەند لە کفنێک زیاتر دەبات. (بابەتاهێر) ــ نە دەخوێنێ نە واز دێنێ. ــ نە نزیکی، نە لێم دووری. 4️⃣ڕستەی لێکدراوی هەڵبژاردە: ئەم جۆرە ڕستە لێکدراوانە، بە ئامرازی لێکدەری ((یا/یان/یان....یا/یان/یاخود، چ....چ) لێک دەدرێن و هەر ڕستەیەکی لێکدراویش بەم مۆڕفێمانە لێک درا بێت، ئەوا یەکێک لە کردارەکان جێبەجێ دەبێت و یەکێکیان جێبەجێ نابێت. نموونە ــ (یا/یان/یاخود) ئەم گوڵە بکڕە، یان ئەو دارانە. ـــ یان بڕۆ، یان دەرگاکە پێوە دە. ــ چ برنجم بۆ بهێنی، چ ساوار. ــ چ بێ چ بڕوات، هەر دەردەکرێ. سەرچاوەکان ١ــ عەبدووڵڵا حوسێن ڕەسوڵ. ٢ــ عەبدووڵڵا حوسێن ڕەسوڵ. ٣ــ نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو. ٤ــ یووسف نووری محەمەدئەمین. ٥ــ جەوهەر ئەحمەد. ئامادەکردن و ڕێکخستنی: ئازاد هەولێری. @Fergyrezmanikurdi63
Open in Telegramبۆ هاوڕێیانی بادینان ئێستا پەڕتووکی فێرکاریی ڕێزمانی کوردی لە شاری زاخۆی دەلال و پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب بەردەستە. زانکۆی ئەمریکی زاخۆ ژووری ڕێگا. فێرکاریی ڕێزمانی کوردی، پەڕتووکێک بۆ مامۆستایان و قوتابییانی زانکۆ و قوتابخانە. @Fergyrezmanikurdi63
Open in Telegramزمانی کوردیت باش نییە، ڕێنووست باش نییە، ڕێزمانت باش نییە، نازانیت بە کوردییەکی دروست بنووسیت؟ خەم مەخۆ ئێمە چارەسەرمان لایە لە فێرگەی زانست لە ژێردەستی مامۆستایانی شارەزا پشت بە خودا ئەم کێشانەت نامێنێت. فێرگەی زانست ماڵێک بۆ فێربوونی زمانی دایکی. @Fergayzanis87
Open in Telegram