Кабинет

Посты канала فێرگەی ڕێزمانی کوردی

сначала новые

#577Текст
Просмотры63−7%к среднему
Пересылки—
Реакции1
Комментарии—
#555Текст

⬛ (ئیتر، ئیی تر، ئیی دی، ئیدی، ئیدەکە، چیتر، چیی تر) چین لە ڕێزمانی کوردیدا؟ وشەی «ئیتر» ( ئیدی، ئیدیکە) لە ڕێزمانی کوردیدا، بەپێی شوێن و واتاکەی لە ڕستەدا، بەگشتی دابەش دەبێتە سەر دوو بەشی سەرەکی: 1️⃣ هاوەڵکاری کات (Adverb of Time) کاتێک «ئیتر، ئیدی، ئیدیکە» واتای (لەمەودوا، لەم کاتەوە بەدواوە، چیتر) ببەخشێت، دەچێتە خانەی هاوەڵکاری کات، بەسەریەکەوە دەنووسرێت. لەم دۆخەدا سنوورێک بۆ کاتی ڕوودانی کردارەکە دادەنێت. 🟦 نموونە: ئیتر تۆم خۆش ناوێت. (واتا: لە ئێستاوە بۆ داهاتوو چیتر خۆشم ناوێیت). 🟩 نموونە: ئێمە ئیدی لێرە دەژیین. (واتا: لەمەودوا لێرە ژیان بەسەر دەبەین). 🟪 من چیتر سەیرت ناکەم. 🟡 بەڵام ئەگەر گرێی ناوی دروست بکات و لەبری جێناوی هەیی بەکار بێت، جیا دەنووسرێت چونکە جێناوی هەیی هەمیشە دیارخراوە، ئەوکات (تر) دەبێتە هاوەڵناوی نادیار و گرێی ناوی دروست دەکات. ⬛ نموونە: هیی ترم دەوێ، ئیی ترم دەوێ، چیی ترت دەوێ؟ ئیی دیم دەوێ بە دوو واتا دێت، یان ئیی دیکەم لۆ بینە. سەرنج بدەن لە شوێنی هەموو هی، ئی، چی، دەتوانین ناوێک دابنێن، کەواتا گرێی ناوین، گرێی ناوییش، بەسەریەکەوە نانووسرێت. 2️⃣ . ئامرازی بەستنەوە یان جەختکردنەوە (Conjunction / Particle) کاتێک «ئیتر، ئیدی» بۆ پێوەبەستنی دوو ڕستە، گۆڕینی بابەت، یان بۆ گەیشتنە ئەنجامێک بەکار بێت (هاوواتای وشەکانی: جا، کەواتە)، دەبێتە ئامراز. 🟧 نموونە: تۆ خەوتیت، ئیتر من ڕۆیشتم. (لێرەدا هۆکار و ئەنجام دەبەستێتەوە، واتا: کەواتە ڕۆیشتم) 🟫 نموونە: ژیانم تاڵە، ئیدی با نەژیم. ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری @Fergyrezmanikurdi63

Открыть в Telegram
Просмотры5 680×84к среднему
Пересылки—
Реакции27
Комментарии—
#531Фото
Просмотры6 240×92к среднему
Пересылки—
Реакции17
Комментарии—
#518Текст
Просмотры9 690×144к среднему
Пересылки—
Реакции21
Комментарии—
#507Фото
Просмотры8 590×127к среднему
Пересылки—
Реакции26
Комментарии—
#504Текст
Просмотры3 460×51к среднему
Пересылки—
Реакции14
Комментарии—
#503Фото
Просмотры3 990×59к среднему
Пересылки—
Реакции57
Комментарии—
#498Фото
Просмотры3 700×55к среднему
Пересылки—
Реакции11
Комментарии—
#495Текст
Просмотры8 240×122к среднему
Пересылки—
Реакции10
Комментарии—
#486Текст

🟩 واتاسازی یان(semantic): بریتییە لەو زاراوەیەی لێکۆڵینەوە لە واتا دەکات، ئەم زاراوەیەش لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدە لەسەر دەستی زانای فەڕەنسی (میشاڵ بڕیل) لە ساڵی ١٨٨٣ز سەری هەڵدا، کە مەبەستەکەی واتاسازی بوو، زمانەوانە فەڕەنسییەکان بۆ ماوەیەک کێشەی واتاسازی یان واتایان بە بابەتاکانی شێوازناسی و لێکۆڵینەوە ئەدەبییەکان دادەنا، دواتر دووبارە ئەم زانستیان خستە ناو لێکۆڵینەوە زمانییەکان. لەناو زمانی کوردییش چەند لقوپۆپ لەو زانستە دەبنەوە ئێمە بەکورتی باسی هەندێکیان دەکەین. 1️⃣ هاوپیت یان هۆمۆگراف: بریتییە لەوەی وشەکان یەک ڕێنووس و یەک دەنگیان هەیە، بەڵام واتای جیاوازییان هەیە. نموونە⬇️ 🟡 (شیر) شیر: بە واتای شیری ئاژەڵ. شیر: بە واتای ئامێری بڕین یان شەڕکردن شمشێر. ⚫ (دەم) دەم: ئەندامی جەستە. دەم: کات، وەخت، الوقت. 🔵 (بەر) بەر: بەرد، پێش. بەر: بەرهەم. 🟤 (ڕیش) ڕیش: ڕدێن، ڕیشی پیاو. ڕیش: ڕەگ، بنەپچە. 🟣 (برسک) برسک: ئاگر برسک: گەڵای خورما. 2️⃣ هاودەنگ یان هۆمۆفۆن: بریتییە لەوەی وشەکان یەک دەنگیان هەیە، واتا بە یەک شێواز دەخوێندرێنەوە، بەڵام واتایان جیاوازە، زۆر گەڕام لە کوردی وشەی لەو شێوەیەمان نییە، بەڵام لە ئینگلیزیدا زۆرە، وشەکان یەک دەنگیان هەیە، بەڵام ڕێنووس و واتایان جیاوازە. See بینین Sea دەریا Pear هەرمێ Pair پووت Ball تۆپ Bawl گریان 3️⃣ فرەواتا یان (Polysemy) بریتییە لە یەک وشە، بە یەک ڕێنووس و یەک گۆکردن، کە چەند واتایەکی هاوبەش و پەیوەندیداری هەیە. واتا: وشەکە خۆی یەکە، بەڵام لە چەند شوێنی جیاوازدا بەکار دێت و واتاکانیشی بە یەکەوە پەیوەستن (لە ڕیشەیەکی زمانەوانییەوە هاتوون). نموونەی کوردی (فرەواتا): 1. "سەر"    · سەری مرۆڤ (ئەندامی لەش)    · سەری شاخ (لوتکە)    · سەری ڕێگا (دەسپێک)    · سەرەخۆشی (پێشواز)    · هەموو ئەم واتایانە پەیوەندییان بە "لووتکە" و "دەسپێک" و "بەرزی"یەوە هەیە. 2. "دەست"    · دەستی مرۆڤ    · دەستت پێوە نەمێنێت (خاوەندارێتی)    · دەستکورت (کەمدەست)    · دەستپاک (ڕاستگۆ)    · هەموویان بۆ "توانا" و "پێوەندی" و "خۆگرتن" دەگەڕێنەوە. 3. "ڕوون"    · ڕووناکی (بەیانی ڕوون)    · ڕوونکردنەوە (قسەکەی ڕوون کرد)    · ڕوونی (ئاوەکە ڕوونە) (نان) بژێوی ژیان، کولێرە. (وشک) بە واتای ڕەقکار پیاوەکە زۆر وشکە. 2: شوێنی بێباران، یان بێئاوی. 3: خاکێکی وشکە، ساڵێکی وشکە. (تۆزوبا) دیاردەی سروشتی شتێک بنەچەی دیار نەبێت. شتی دزیاری، ترومبێلی بێسەرەتا. ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری @Fergyrezmanikurdi63

Открыть в Telegram
Просмотры10 500×156к среднему
Пересылки—
Реакции36
Комментарии—
#483Текст
Просмотры3 460×51к среднему
Пересылки—
Реакции17
Комментарии—
#482Фото
Просмотры9 310×138к среднему
Пересылки—
Реакции14
Комментарии—
#474Фото
Просмотры4 130×61к среднему
Пересылки—
Реакции9
Комментарии—
#472Текст
Просмотры6 580×97к среднему
Пересылки—
Реакции6
Комментарии—
#468Текст
Просмотры4 550×67к среднему
Пересылки—
Реакции15
Комментарии—
#467Фото
Просмотры10 400×154к среднему
Пересылки—
Реакции17
Комментарии—
#457Текст

⬛تەواوکەری وانەی پێشوو. 3️⃣ ڕستەی سادەی فراوانکراو: ئەو ڕستانەی، کە ئامرازی لێکدەر و ئامرازەکانی ڕستەی ئاوێتەیان تێدا نییە و کەرەستەی سەرباریان خراوەتە ناو، پێیان دەگوترێت ڕستەی سادەی فراوانکراو، هۆکاری ناوبردنیشیان بەم شێوەیە، بۆ ئەوەیە، کە ئەم جۆرە ڕستەیە، وێڕای کەرەستە سەرەکییەکان، کەرەستەی دیکەی (لاوەکی/سەرباز/ناپێویست/ ئاماڵ زیادە)یان خراوەتە ناو، جا ئەم جۆرە بە لایەنیی کەمەوە ((لە کرداری تێنەپەڕدا پتر لە دوو وشە و لە کرداری تێپەڕیشدا پتر لە سێ وشەن)) و کرداری تێپەڕی دوو بەرکاریشدا پتر لە چوار وشەن. نموونە👇 ــ مامۆستای دراوسێمان، ئەمڕۆ بەیانی، بەخێرایی چوو بۆ قوتابخانەی دایک. ــ باخەوانەکەی ئێوە، گوڵەکانی باخچەکەتانی بە ئاوی باران ئاو دان. ــ دایکی هاوڕێمان، نەخۆشییەکەی خۆی بە برای خۆی گوت. ــ پەری کچی مامۆستا زۆر زیرەکە. 🟩بەشی سێیەم: ڕستەی لێکدراو جۆرەکانی و پێکهێنەرەکانی: بریتییە       ڕستەی لێکدراویش، یەکێکە لە جۆرەکانی ڕستە، کە وا پێناسە دەکرێت: ((لە دوو ڕست یان زیاتر پێک دێت، یان بەو ڕستانە دەگوترێت کە زیاتر لە کردارێکیان تێدایە.)) 1️⃣ ڕستەی لێکدراوی هاوڕێک: ئەو ڕستانەی، لێکدانەکەیان بە یەکێک لەم ئامرازانەیە:((و، هەروەها، ئەوجا، ئنجا، ئینجا، یش، ش...))، ڕستەی لێکدراوی هاوڕێکن، چونکە ڕوودانی کرداری ڕستەکان (هەرچەندێک بن)، ڕوودانێکی هاوڕێکە. نموونە👇 ــ ئازاد شیعرەکەی خوێندەوە، ئەوجا ڕۆیشت. ــ کچەکان هاتنە باخەکە و دانیشتن. ــ تۆ نەهاتیت، هەروەها ئێوەش. ــ من نەمخواردەوە، هەروەها ئەوانیش. 2️⃣ ڕستەی لێکدراوی پێچەوانە:  کاتێ ڕستەیەکی لێکدراو بە ئامرازەکانی ((بەڵام، لەگەڵ ئەوەشدا، هەرچەندە، ئەگەرچی، وێڕای ئەوەی، کەچێ...))مان هەبوو، ئەوا ئەو جۆرە ڕستە لێکدراوە، ڕستەیەکی پێچەوانەیە و کردارەکانی دوو ڕستەکە ((کە لە بۆتەی ڕستەیەکدان)) ڕوودانیان پێچەوانەیە، جا یان دوو بیری پێچەوانەن یان دوو دیاردەی پێچەوانەن، یان دوو جووڵەی پێچەوانەن... نموونە👇 ــ زۆرم خۆشم دەویست، کەچی پێی نەگەیشتم. ــ ئەو بە دواتدا دەگەڕا، بەڵام تۆ خۆت لێ دەشاردەوە. ــ ئەڤین بۆنی زۆر خۆشە، وێڕای ئەوەی کەم  خۆی دەشوات. ــ ئەگەرچی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم. (هێمن) 3️⃣ ڕستەی لێکدراوی نەرێ:  ناسینەوەی ئەم جۆرەی ڕستەی لێکدراو ئاسانە، چونکە هەر ڕستەیەک لێک درا بێت بە ئامرازی لێکدەری پچراوی (نە...نە)، ئەوا جۆرەکەی ڕستەی لێکدراوی نەرێیە، کە ڕوودانی کرداری هیچ کام لە دوو ڕستەکە جێبەجێ نابێت. نموونە👇 ــ نە گوڵە، نە دڕکە. نە فەقیر بێ کفن دەڕوات، نە دەوڵەمەند لە کفنێک زیاتر دەبات. (بابەتاهێر) ــ نە دەخوێنێ نە واز دێنێ. ــ نە نزیکی، نە لێم دووری. 4️⃣ڕستەی لێکدراوی هەڵبژاردە:       ئەم جۆرە ڕستە لێکدراوانە، بە ئامرازی لێکدەری ((یا/یان/یان....یا/یان/یاخود، چ....چ) لێک دەدرێن و هەر ڕستەیەکی لێکدراویش بەم مۆڕفێمانە لێک درا بێت، ئەوا یەکێک لە کردارەکان جێبەجێ دەبێت و یەکێکیان جێبەجێ نابێت. نموونە ــ (یا/یان/یاخود) ئەم گوڵە بکڕە، یان ئەو دارانە. ـــ یان بڕۆ، یان دەرگاکە پێوە دە. ــ چ برنجم بۆ بهێنی، چ ساوار. ــ چ  بێ چ بڕوات، هەر دەردەکرێ. سەرچاوەکان ١ــ عەبدووڵڵا حوسێن ڕەسوڵ. ٢ــ عەبدووڵڵا حوسێن ڕەسوڵ. ٣ــ نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو. ٤ــ یووسف نووری محەمەدئەمین. ٥ــ جەوهەر ئەحمەد. ئامادەکردن و ڕێکخستنی: ئازاد هەولێری. @Fergyrezmanikurdi63

Открыть в Telegram
Просмотры9 650×143к среднему
Пересылки—
Реакции15
Комментарии—
#450Фото
Просмотры6 330×94к среднему
Пересылки—
Реакции29
Комментарии—
#440Текст
Просмотры5 360×79к среднему
Пересылки—
Реакции28
Комментарии—