Account
دووربین :: dorbeen.co

دووربین :: dorbeen.co

پێگەی دووربین www.dorbeen.co

Username
@durbeen
Category
Politics
Subscribers3,722
Avg views per post, 7d413−44.1% vs prev 7d
ERR11.10%last 7 days

Average views per post by day

By publication day

Show as table
DateAvg views per post
Nov 17, 2026882
Nov 19, 2026666
Nov 20, 2026609
Nov 21, 2026915
Nov 22, 2026436
Nov 23, 2026383
Nov 24, 2026348
Nov 26, 2026211

Most viewed this month

  1. 01
    Views1.14K
    Forwards—
    Reactions11
    Comments—
  2. 02
    Views1.11K
    Forwards—
    Reactions10
    Comments—
  3. 03
    Views915
    Forwards—
    Reactions8
    Comments—
  4. 04
    Views625
    Forwards—
    Reactions22
    Comments—

Latest posts

#5700Text

نیدال حەسەن؛ داوای دواخستنی سزای گولـلەبارانکردنی خۆی دەکات ئا: چیا عەلی لەکۆتا ساتەکاندا نیدال حەسەن؛ بەبیانووی نادەستوریبوونی حوکمدرانی، داوای دواخستنی سزای گولـلەبارانکردنی خۆی دەکات. لەساڵی (٢٠٠٩ز)دا، لەئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر بنکەی فۆرت هود لەویلایەتی تەکساسی ئەمریکا نیدال سزادراوە، ئەو کردەیە بوو بەهۆکاری کوژرانی (١٣) کەس، کە (١٢)یان سەرباز بوون و زیاتر لە (٣٠) کەسی تریشی بریندارکرد. هەروەها ناوبراو داوای لەدادگا کردووە: جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدرانی بەشێوەی گولـلەبارانکردن دوابخات. بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس؛ نیدال حەسەن داوایکردووە: جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدرانی دوابخرێ، کە بڕیارە لەمێژووی (٣)ی کانوونی یەکەمی داهاتوودا ئەنجامبدرێ، ئەمەیش بەمەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ پەڵپگرتن لەنادەستوریبوونی حوکمدرانی بووە. لەئەگەری جێبەجێکردنی سزاکە بەسەر ناوبراودا، کە پێشتر لەسوپای ئەمریکادا پزیشکی سەربازیی بووە، لەساڵی (١٩٤٥ز)یەوە تا ئێستا، نیدال دەبێتە یەکەم سزادراو، کە لەسەر دەستی دەستەیەکی سەربازیی بەگولـلەبارانکردن لەسێدارەبدرێ. وا بڕیارە سزای لەسێدارەدرانی نیدال حەسەنی تەمەن (٥٦) ساڵ، هەر لەو بنکەیەدا جێبەجێبکرێ، کە کردە سەربازییەکەی تێدا ئەنجامدابوو. https://www.facebook.com/share/1EfF1SNPAi/

Open in Telegram
Views55−89%vs avg
Forwards—
Reactions4
Comments—
#5699Photo
Views103−80%vs avg
Forwards—
Reactions3
Comments—
#5697Text

پارسەنگی هێز؛ لەنێوان رێسای قورئان و واقیعی ئێستای موسوڵماناندا ن: پێشەوا قازی لەجیهانی سیاسەتدا رێسایەکی نەگۆڕ هەیە کە پێیدەوترێ: «هاوسەنگیی هێز»؛ واتە: دەوڵەتێک هێزی خۆی بگەیەنێتە ئاستی هێزی نەیارەکەی، نەک بۆ داگیرکاری، بەڵکو بۆ ئەوەی دوژمن نەوێرێت هێرشبکاتە سەری. هەروەک شاعیر ئەبولقاسم ئەلشابی دەڵێت: «هیچ دادپەروەرییەک بوونی نییە، مەگەر هێزەکان هاوسەنگبن». کاتێک هێزەکان هاوسەنگدەبن، ئەوا ئاشتی باڵادەستدەبێت؛ بەڵام هەر کاتێک لایەک لاوازبوو، دەبێتە نێچیری لایەنی بەهێز، چونکە لەجیهانی سیاسەتدا بەزەیی بوونی نییە. • رەگوڕیشەی ئەم رێسایە لەئیسلامدا: ئەم بیرۆکەیە داهێنراوی ئەوروپا نییە، بەڵکو زیاتر لە (١٤) سەدە پێش ئێستا قورئان بنەمای بۆ داناوە، هەروەک خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَأَعِدُّوا لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ وَمِن رِّبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ﴾ -الانفال:٦٠- لێرەدا وشەی (تُرْهِبُونَ بِهِ) واتە: «ساردکردنەوەو چاوترسێنکردنی دوژمن، لەبیرکردنەوە لەهێرشکردن»، کە ئەمەیش جەوهەری هاوسەنگیی هێزە. هەروەها فارابی لەسەدەی نۆیەمدا -واتە: (٦٠٠) ساڵ پێش ماکیاڤێلی- ڕوونیکردووەتەوە: "یەکسانیی هێز؛ دەوڵەتان ناچاری ئاشتی دەکات و یەکگرتنی لاوازەکانیش لەبەرانبەر دوژمنێکی بەهێزدا، هاوسەنگی دەگەڕێنێتەوە". • چۆن هاوسەنگیی هێز دروستدەبێت؟ سیاسەتمەداران دوو رێگەیان بۆ درووستکردنی هاوسەنگی داناوە، کە موسوڵمانان لەسەردەمی زێڕینی دەسەڵاتدارێتیی خۆیاندا، هەردووکیان جێبەجێکردووە: ١) بونیادنانی خودی (خۆ بونیادنان): دەوڵەت پشت بەتوانای خۆی ببەستێت: نموونەی ئەمە رێکەوتنی حودەیبییەیە؛ پێغەمبەر (ﷺ) لەکاتی لاوازیدا قوڕەیشی ناچاری ئاشتی نەکرد، بەڵکو لەدوای ئەوەی موسوڵمانان لەجەنگی خەندەقدا سەرکەوتن و هێزێکی تۆکمەیان درووستکرد، قوڕەیش لەوە تێگەیشتن کە ناتوانن بیانشکێنن، سەرەنجام ناچاربوون ئاگربەستی (١٠) ساڵە واژۆبکەن. ٢) بونیادنانی هاوبەش (هاوپەیمانێتی): کاتێک دەوڵەت بەتەنها خۆی تواناو هێزی پێویستی نەبێت، ئەوا لەگەڵ دەوڵەتانی تردا یەکدەگرێت. نموونەی ئەمەیش سەلاحەدینی ئەیوبییە (ڕەحمەتی خوای لێبێت)؛ کاتێک خاچپەرستەکان قودسیان داگیرکردبوو، جیهانی ئیسلامی پەرتەوازەبوو، سەلاحەدین لەڕێگەی یەکخستنی میسر، شام و عێراقەوە، تەرازووی هێزی گۆڕی و توانی قودس ڕزگاربکات. * واقیعی ئێستای موسوڵمانان؛ ئاشکرایە ئەمڕۆ جیهانی ئیسلامی باجی دەستبەرداربوون لەهەردوو رێگەکەی هاوسەنگیی هێز دەدات: - لەدەستدانی خۆبونیادنان: موسوڵمانان وازیان لەفەرمانی قورئانیی (مَّا اسْتَطَعْتُم) هێناوە لەبواری: زانست، تەکنەلۆژیا، ئابووریی سەربەخۆو پیشەسازیی سەربازیدا، بەمەیش تەنها بوون بەبەکاربەری کاڵاو چەکی وڵاتانی تر. - لەدەستدانی یەکگرتن: لەجیاتیی هاوپەیمانێتی و یەکڕیزی، دابەشبوون و سەرقاڵی ناکۆکیی ناوخۆیین، ئەمەیش وای کردووە تەرازووی هێز بەتەواوی لەدژیان بشکێتەوە. لەکۆتاییدا؛ قورئان و مێژوو پێماندەڵێن: "ئاشتی و شکۆمەندی بەلاوازی و پاڕانەوە بەدەستناهێنرێن؛ تەنها رێگەچارە ئەوەیە، کە موسوڵمانان بگەڕێنەوە بۆ سەر رێبازی زانست و خۆبونیادنان، لەگەڵ یەکگرتن و هاوپەیمانێتیدا، ئەو کاتە تەرازووی هێز هاوسەنگدەبێتەوەو هیچ هێزێک ناتوانێت بیانچەوسێنێتەوە". + بۆ نووسینی ئەم بابەتە سوودم لەچاوگی (علم العلاقات الدولية) وەرگرتووە. https://www.facebook.com/share/1EfF1SNPAi/

Open in Telegram
Views216−59%vs avg
Forwards—
Reactions11
Comments—
#5695Text

شێخی ئێمە؛ بەتەنها خۆی ئوممەتێکە ن: دلۆڤان عەلی هەڵوێستێک کە مێژوو بەئاسانی ناینووسێتەوە؛ کەم پیاو لەمێژووی کورددا بەو شێوەیە گەیشتووەتە لوتکە. ئەگەر ڕۆژێک لەڕۆژان بەهۆی چەواشەکارییەوە ڕێزی تەواوی لێنەگیرابێت، ئەوا هەرگیز لەکەمیی گەورەیی ئەو نەبووە، بەڵکو ئەوە کاری ماستاوچی و کۆیلەکانی بێگانە بووە، کە ویستوویانە ڕاستییەکان بشارنەوە، خەڵک لەڕێگەی ڕاست لابدەن، بۆئەوەی خۆیان بەژێردەستەیی و تاڵانکردنی سامانی ئەم وڵاتە بژین. لەدیدی من و سەدانی ترەوە، نە لەناو عەرەب، نە لەناو عەجەمدا کەسێک ناگاتە ئەو ئاستەی، کە شان لەشانی ئەم کەسایەتییە بدات، چونکە ئەم پیاوی هیچ دەست و مەرامێک نییەو نەبووە، بەڵکو تەنها بەندەی خوایە، هەر لەبەرئەوەیش هەمیشە دووچاری زیندانیکران و دەربەدەری بووەتەوە، ئەو فشارو ستەمەیش لەدژی مامۆستا بەهاوکاریی بەکرێگیراوو کۆیلە ناوخۆییەکان بەڕێوەبراوە، تا ئەم میللەتە بێدەنگبکرێ و هەستی متمانەبەخۆبوون و شکۆو کەرامەتی نەمێنێت. ئەم پیاوە لەڕاستگۆیی، دووربینی، خاکیبوون و بەوەفاییدا بێهاوتایە! زۆر کەس و لایەن هەوڵیاندا دەنگی کپبکەن، تەنانەت ئەوانەیش کە درووشمی برایەتیی ئایینییان بەرزکردووەتەوە، لەپێناوی مانەوەی خۆیان و کورسیی ئاغاکانیاندا خەنجەری غەدریان لەپشتیداوە، بەڵام ئەو نە خۆی فرۆشت و نەچەمایەوە، چونکە بەڕاستی بەتەنها خۆی ئوممەتێکەو بڕوایەک لەناخیدا هەیە، کە بەهیچ دیوارو بەربەستێک سستنابێت. ئەمڕۆ بەبەراورد بەهەر کاتێکی تر، خەڵکی کوردستان زۆر زیاتر درک بەقوڵیی دیدگەو دووربینیی ئەو زانا گەورەیەی کورد دەکەن، چونکە ئەو هەمیشە داوای ئازادی، سەربەرزی و ژیانێکی شیاوی بۆ نەتەوەکەی کردووە، لەکاتێکدا ئەمڕۆ جەستەی لەزینداندایە، بەڵام وشەو شیکارییەکانی هەموو لایەکیان تەنیوەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بەدەنگی حەق و ڕاستی زیندوو هێشتووەتەوە. ئەوانەیش کە ڕێگەی خزمەتکردنیان لەناو نیشتیمان و میللەتەکەیدا لێگرت. ئەمڕۆ خۆیان لەبەردەمی نەفرەت و شەرمەزاریی مێژوودا دەبیننەوە، هەتا ئێمەیش بمێنین: شێخی زیندان مەشخەڵی رێنیشاندەرمانەو وەک هێمای سەربەرزی و شانازیمان دەمێنێتەوە.

Open in Telegram
Views356−32%vs avg
Forwards—
Reactions25
Comments—
#5693Photo
Views324−38%vs avg
Forwards—
Reactions4
Comments—

All posts

Connections