"هەڵوەرین" ئەی چاوی وەریو! بەری نەداوی هێشتا نیگای سەوز! درەختی حەزم تامەزرۆی دێڕێ شیعری ڕوانینتە! لە بارانێکی ئەویندارا بێ تاسەی خاک ببە! لە دڵۆپ دڵۆپ گەڕانەوەشتا، هەناسەی گەرمی هەنگاو بچێنە.... ✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest
Open in TelegramPosts of ج.م.هەڵبەست...شیعر
"شنەی ناز" ئەی شنەی ناز!..... پێ هەڵگرە، بزر دەبن دوا هەنگاوی پەپوولەیەک بەرەو مۆم و دوایین چرپەی باویلکەیەک تا پەنجەرە و چپەی هەتاو لە گوێی هەورا.. کوانێ نیگات تا هەتەری دێڕێک تاسە و هەڵاتنی خەونی سەدەی هەزاران دڵ... شەیدا وەکوو خۆت دەزانی؟ ڕەگی خەندەت تا قوژبنی هەرچی شیعرە! پەلکی بزەت، تا خەیاڵی چی قەڵەمە!... ✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest
Open in Telegram"ئێوە ئێمه" ئێوە! ئێوەی لە ئەلفبێی باران ترساو... دڵنیا بن، دێڕەلافاو چی لاپەڕەی ژینتان هەیە دەشواتەوە.... ئێمە! ئێمەی بە فرچکی هەورەبرووسکە گۆچکراو.. بە ڕەشەبا زمانگرتوو! تا نوێنی هەڵوەرینتان بۆ ڕانەخەین... هەتا کفنی زەردتان نەبڕین، زمانی حاڵمان گڤە و گرمەس!... ئێوە...ئێوەی... ئێمە... ئێمەی... ✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest
Open in Telegramشیعری #قوتابخانە خوێندنەوە: #هێلین 1ی ڕەزبەر 2726 ✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 👇👇👇👇👇👇 https://t.me/cmhelbest
Open in TelegramForwarded from فێرگەی زمانی کوردیی خۆری هیوا
بە کاتی شێعری منداڵان.🤗👼 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ مام ڕێوی مام ڕێوی کلکی زەردە حەزی لە شاخ و هەردە بەیانی تا خۆراوا دێت و دەڕوا بەم ناوا شەوێک هاتە بەر دەرگا تەق تەق ، لە دەرگاکەی دا کێیە؟ کێیە؟ بزانم؟ وتی: منم، میوانم مام ڕێویم هاتووم بۆ نان گەلێک برسیم بەقوربان منیش دەرگام کردەوە تەکما هاتە ژوورەوە نان و چێشتم بۆ دانا خواردی مام ڕێوی دانا دوای خواردنی نانی شێو وتی دەچمەوە بۆ کێو ماڵاوایی کرد و چوو ئەوەی وتم، خەونێ بوو ✍️: ج.م.هەڵبەست @Fergay_kurdi
Open in Telegram#مێوە چاپ و بڵاوبوونەوەی شێعری "مێوە" بۆ منداڵان بە شێوەزاری کرمانجی گۆڤاری #پەپوولە _ ژمارە 346 _ گەلاوێژی 2726 #باشووری_کوردستان ✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest
Open in TelegramForwarded from خوێندنەوەکانی شوکری
شەهیدانی ژینگە🥹 ✍:جەمال مەریوانی (هەڵبەست) 🎙:#ئامین_شوکری (❤️خواز) 🍀یادیان هەرمان وڕێگەیان پڕ ڕێبوار☘ 💫 🆔: instagram 🆔: telegram
Open in TelegramForwarded from پەروەردە و کۆمەڵگە
🔸ئەدەبیاتی کوردی لە بواری شێعر و چیرۆکی مناڵاندا، خاوەن سامان و دەوڵەمەندییەکی بەرچاوە. بیستن و خوێندنەوەی شێعر و چیرۆک بە زمانی دایکی، کاریگەرییەکی قوڵ و بنەڕەتی لەسەر گەشەی هزری و بەهێزکردنی توانای دەربڕینی هەست و سۆزی مناڵان دادەنێت. 🔸ئەم شێعرە کە لە بەرهەمەکانی مامۆستای پایەبەرز "جەماڵ مەریوانی"یە، نموونەیەکی جوان و پڕبایەخە، کە بۆ مناڵان ئەتوانێت سەرنج راکێش بێت. 🔹🔹🔹🔹🔹🔹 پەروەردە و کۆمەڵگا 🆔 https://t.me/wiryanewrozied
Open in Telegramگۆرانی: "خلێره"(ژیژوو) هۆنراوە: جەمال مەریوانی( هەڵبەست) ئامادەکردن: زارۆ #ژیژوو #خلێره 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest
Open in Telegramگۆرانی: "مێشهنگڤ" هۆنراوە: جەمال مەریوانی( هەڵبەست) ئامادەکردن: زارۆ #مێش_هنگڤ 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest
Open in Telegram"سەرکەوتن" هۆ خاکەکەم! بۆ لەمەودوا پەنجەی وشەم لە گرەوی یەکەم پیتدا، چەڵەمەی فێڵ دەشکێنێت و پێنووسیشم، خەڵەفاندن دەبەزێنێ! ئالێرەوە دۆڕانی "ڕێ" بۆ هەتایە سەر هەڵدەگرێ و هەڵدەورێ بیرچوونەوەی چی هەنگاومە! هۆ خاکەکەم! بۆ لەمەودوا..... ✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest
Open in Telegram"مام ڕێوی" مام ڕێوی کلکی زەردە حەزی لە شاخ و هەردە بەیانی تا خۆراوا دێت و دەڕوا بەم ناوا شەوێک هاتە بەر دەرگا تەق تەق ، لە دەرگاکەی دا کێیە؟ کێیە؟ بزانم؟ وتی: منم، میوانم مام ڕێویم هاتووم بۆ نان گەلێک برسیم بە قوربان منیش دەرگام کردەوە تەکما هاتە ژوورەوە نان و چێشتم بۆ دانا خواردی مام ڕێوی دانا دوای خواردنی نانی شێو وتی دچمەوە بۆ کێو ماڵاوایی کرد و چوو ئەوەی وتم، خەونێ بوو ✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest
Open in Telegramگۆرانی: "مام ڕێوی" هۆنراوە: جەمال مەریوانی( هەڵبەست) ئامادەکردن: زارۆ #ژیریی_دەستکرد #مام_ڕێوی 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest
Open in TelegramForwarded from منداڵانی نیشتمان
"ژیژوو" خل و خل و خلێرە دایکە ژیژک ها لێرە دڕکاوی و خشپیلانە دەچێتە نێو هێلانە هێلانەکەی لە گیایە چوار بەچکە ژیژووی تیایە بێچووەکانی بچووکن جوانکیلە و ئێسکسووکن دایکە ژووژی شەوانە خەریکی چێشتلێنانە چیرۆک دەگێڕێتەوە گۆرانییش دەڵێتەوە کاتێ نۆرەی خەویان هات لایلایەیان بۆ دەکات سەعات دەگاتە دەی شەو بەچکەکان دەکاتە خەو پێیان دەڵێ: شەوتان خۆش کات و ساتی، خەوتان خۆش وەختێ ڕۆژ دەبێتەوە تیشکی خۆر هەڵدێتەوە ژیشک و بەچکەکانی دێنە سەر چەم و کانی دەست و دەموچاو دەشۆن دواتر نان و چا دەخۆن ژیژ و ژیژ و ژیژووە دایکێکە و چوار بێچووە خل و خل و خلێرە ژووژوو دڵخۆشه لێرە ✍: جەمال مەریوانی (هەڵبەست) #ج_م_هەڵبەست ژیژک= ژیژوو = ژووژی = ژووژوو = ژیشک.... #ژیژک #شێعر #منداڵانی_نیشتمان
Open in Telegramگۆرانی: زەردەواڵە هۆنراوە: جەمال مەریوانی( هەڵبەست) ئامادەکردن: زارۆ #ژیریی_دەستکرد #زەردەواڵە 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest
Open in Telegram