"هەڵوەرین" ئەی چاوی وەریو! بەری نەداوی هێشتا نیگای سەوز! درەختی حەزم تامەزرۆی دێڕێ شیعری ڕوانینتە! لە بارانێکی ئەویندارا بێ تاسەی خاک ببە! لە دڵۆپ دڵۆپ گەڕانەوەشتا، هەناسەی گەرمی هەنگاو بچێنە.... ✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest
Open in Telegram
ج.م.هەڵبەست...شیعر
ج.م.هەڵبەست...شیعر @cmhelbest #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
Average views per post by day
By publication day
Show as table
| Date | Avg views per post |
|---|---|
| Nov 5, 2026 | 111 |
| Nov 14, 2026 | 65 |
Latest posts
"شنەی ناز" ئەی شنەی ناز!..... پێ هەڵگرە، بزر دەبن دوا هەنگاوی پەپوولەیەک بەرەو مۆم و دوایین چرپەی باویلکەیەک تا پەنجەرە و چپەی هەتاو لە گوێی هەورا.. کوانێ نیگات تا هەتەری دێڕێک تاسە و هەڵاتنی خەونی سەدەی هەزاران دڵ... شەیدا وەکوو خۆت دەزانی؟ ڕەگی خەندەت تا قوژبنی هەرچی شیعرە! پەلکی بزەت، تا خەیاڵی چی قەڵەمە!... ✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest
Open in Telegram"ئێوە ئێمه" ئێوە! ئێوەی لە ئەلفبێی باران ترساو... دڵنیا بن، دێڕەلافاو چی لاپەڕەی ژینتان هەیە دەشواتەوە.... ئێمە! ئێمەی بە فرچکی هەورەبرووسکە گۆچکراو.. بە ڕەشەبا زمانگرتوو! تا نوێنی هەڵوەرینتان بۆ ڕانەخەین... هەتا کفنی زەردتان نەبڕین، زمانی حاڵمان گڤە و گرمەس!... ئێوە...ئێوەی... ئێمە... ئێمەی... ✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest
Open in Telegramشیعری #قوتابخانە خوێندنەوە: #هێلین 1ی ڕەزبەر 2726 ✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 👇👇👇👇👇👇 https://t.me/cmhelbest
Open in TelegramForwarded from فێرگەی زمانی کوردیی خۆری هیوا
بە کاتی شێعری منداڵان.🤗👼 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ مام ڕێوی مام ڕێوی کلکی زەردە حەزی لە شاخ و هەردە بەیانی تا خۆراوا دێت و دەڕوا بەم ناوا شەوێک هاتە بەر دەرگا تەق تەق ، لە دەرگاکەی دا کێیە؟ کێیە؟ بزانم؟ وتی: منم، میوانم مام ڕێویم هاتووم بۆ نان گەلێک برسیم بەقوربان منیش دەرگام کردەوە تەکما هاتە ژوورەوە نان و چێشتم بۆ دانا خواردی مام ڕێوی دانا دوای خواردنی نانی شێو وتی دەچمەوە بۆ کێو ماڵاوایی کرد و چوو ئەوەی وتم، خەونێ بوو ✍️: ج.م.هەڵبەست @Fergay_kurdi
Open in Telegram#مێوە چاپ و بڵاوبوونەوەی شێعری "مێوە" بۆ منداڵان بە شێوەزاری کرمانجی گۆڤاری #پەپوولە _ ژمارە 346 _ گەلاوێژی 2726 #باشووری_کوردستان ✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest
Open in TelegramForwarded from خوێندنەوەکانی شوکری
شەهیدانی ژینگە🥹 ✍:جەمال مەریوانی (هەڵبەست) 🎙:#ئامین_شوکری (❤️خواز) 🍀یادیان هەرمان وڕێگەیان پڕ ڕێبوار☘ 💫 🆔: instagram 🆔: telegram
Open in TelegramForwarded from پەروەردە و کۆمەڵگە
🔸ئەدەبیاتی کوردی لە بواری شێعر و چیرۆکی مناڵاندا، خاوەن سامان و دەوڵەمەندییەکی بەرچاوە. بیستن و خوێندنەوەی شێعر و چیرۆک بە زمانی دایکی، کاریگەرییەکی قوڵ و بنەڕەتی لەسەر گەشەی هزری و بەهێزکردنی توانای دەربڕینی هەست و سۆزی مناڵان دادەنێت. 🔸ئەم شێعرە کە لە بەرهەمەکانی مامۆستای پایەبەرز "جەماڵ مەریوانی"یە، نموونەیەکی جوان و پڕبایەخە، کە بۆ مناڵان ئەتوانێت سەرنج راکێش بێت. 🔹🔹🔹🔹🔹🔹 پەروەردە و کۆمەڵگا 🆔 https://t.me/wiryanewrozied
Open in Telegramگۆرانی: "خلێره"(ژیژوو) هۆنراوە: جەمال مەریوانی( هەڵبەست) ئامادەکردن: زارۆ #ژیژوو #خلێره 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest
Open in TelegramConnections
Similar channels
Заметки МАРМИ@bymarmi_storeArt1.13K
ساعت به وقت شعر@poem_timeeArt1.13K
ПТИЦА ВОЛЬНАЯ@nomadesdomArt1.13K
Российская галерея искусств 🖼@stateartgalleryArt1.13K
️ سرنوشت را باید از سر نوشت@mehrdad_ahankhahArt1.13K
Şahriyor Şavkat@shahriyor_shavkatArt1.13K
ایمگهلَر️@imgalarArt1.13K
اندر امیدواری...@andaromidvariArt1.13K