Posts of 🌻بـێـحـەل گـیـان🌻
خەیاڵم ئەرواتەوە بۆ مناڵیم بۆ ئەو کاتەی . نەم ئەزانی خەم چیە . نەم ئەزانی دڵ تەنگی چیە . نەم ئەزانی نە بوونی چیە . نەم ئەزانی ئازار چیە . بە مناڵی تەنها مێشکێکی سافم هەبوو . تەنها دڵێکی باشم هەبوو . تەنها جەستەیەکی ساغم هەبوو . ئەوکات بە بچوک ترین شت دڵ خۆش ئەبووم . بەڵام بە ملی شکاوم ئاواتم بۆ گەورە بوون خواست و گەورە بووم و . هەر لەگەڵ گەورە بوونا خەم و دڵ تەنگی و نە بوونی و ئازار بەرۆکی گرتم . ئەو مێشکە سافەی مناڵیم ئاڵۆز بوو . ئەو دڵە باشەی مناڵیم شکا . ئەو جەستە ساغەی مناڵیم ئیستا شەکەتە . بۆیە ئەو دڵ خۆشییەی مناڵیم گەورە بوون هەمووی لێ سەندمەوە خۆشی مناڵیمی لێکردم بە ناخۆشی . ئینجا زانیم گەورە بوون تەلەیە💔..!
Open in Telegramکاتێک پێت دەڵێن “گۆڕاویت” بەڵێ گۆڕاوم ، ئەی کێ لە ئێمە نەگۆڕاوە؟ بارودۆخ دەمانگۆڕێت ، دوورکەوتنەوەی هاوڕێ دەمانگۆڕێت ، کۆچی دوایی کەسێکی ئازیز دەمانگۆڕێت ، نەخۆشی دەمانگۆڕێت ، گریان دەمانگۆڕێت ، ئەو ڕۆژانەی بەتەنیا بەسەریان دەبەین دەمانگۆڕن ، تەنیایی دەمانگۆڕێت ، هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی دەمانگۆڕێت ، ساتەکانی لاوازی دەمانگۆڕن ، هەرچەند تەمەن بڕوات زیاتر لە خۆمان و لە دوونیا و لە خەڵک تێدەگەین بۆیە دەگۆڕێین ، لەو کەسانە دوور دەکەوینەوە کە ماندوومان دەکەن و ئازارمان دەدەن بۆیە دەگۆڕێین ، کێ لە ئێمە نەگۆڕاوە و وەک خۆی ماوەتەوە؟ گۆڕانکاری شتێکی حەتمییە و ڕێگەی لێ ناگیرێت بەڵام هیوادارین بەرەو پێگەیشتووی ، بەرەو بەهێزی و بەرەو میهرەبانی بگۆڕێین نەک بەرەو خراپتر و ناشرینتر..
Open in Telegramلەوانەیە فانتۆم تەنها ئازاری ئەندامێکی نەماو نەبێت؛ بەڵکوو ئازاری ئەو شتانەش بێت کە لە ژیانمان ون بوون، بەڵام لە دڵماندا هێشتا ماون 🥀
Open in Telegramخدا ميدونە خستە شدی دعـا کن ، صبر کن، اعتماد کن🤎" خودا دەزانێت ماندوو بووی دوعا بکە ، ئارام بگرە، متمانە بکە🤎"
Open in Telegramساڵی پار لە داخیلی بووم لەپشت ئەو جێ خەوەی لێی ئەخەوتم شتێک نوسرابوو. منیش ئەمویست بزانم ئەمە کی نوسیویەتی و هی چ زەمانێکە، پرسیارم کرد تا لە کۆتایدا یەکێک لە مەرحلە چوارەکان وتی هاو ژوور بوین، گەنجێکی تا بڵێی میهرەبان و باش بوو بەڵام هەمیشە باسی ئەوەی دەکرد کە ئەترسی خۆشەویستەکەی شوبکات و ئەم فریای نەکەوی بەڵام ئەو ترس و خەیاڵەی بوو بە راست شووی کرد ،ئیتر وازی لە زانکۆ هێنا و ڕۆیشت ویستبوی بچێت بۆ ئەوروپا تا هەناسەی یاری پێ نەکا بەڵام ئەفسوس وتیان کەشتیەکەی لە دەریای ئیجه دا غەرق بووە و ئیتر بۆ تا هەتایە سەری نایەوە نوسینەکە نوسرابوو “من بیری خۆکوشتنم کردووە، تۆش بیری ناوی منداڵەکەت”
Open in Telegramچی بکەین؟لەکام شاخەوە خۆمان هەڵواسین؟موس بدەین لە کام دەماری ژیان تاکو بمرین؟چی بکەین؟چۆن بیکەین؟چۆن لەم ئازارەی سینەمان دەربهێنین؟بەچ چەکوشێ سینەمان بکێشین و دڵمان فڕێ بەین؟خۆمان فڕێ بدەینە کام دۆزەخەوە؟ئەم ئازارەمان بیر بباتەوە خۆمان فڕێ بدەینە کام ئۆقیانوسەوە تا لە چەند دەقەیەک زیاتر نەژین؟سەرمان بدەین لەکام گۆشەی خانووەکەمان تا مێشکمان هەنجن هەنجن بێت؟ چ چاکەیەک بکەین خوا بمان بورێ و لەلای خۆیەوە دامان بنێ؟ ‘
Open in Telegram