Посты канала 🌻بـێـحـەل گـیـان🌻
خەیاڵم ئەرواتەوە بۆ مناڵیم بۆ ئەو کاتەی . نەم ئەزانی خەم چیە . نەم ئەزانی دڵ تەنگی چیە . نەم ئەزانی نە بوونی چیە . نەم ئەزانی ئازار چیە . بە مناڵی تەنها مێشکێکی سافم هەبوو . تەنها دڵێکی باشم هەبوو . تەنها جەستەیەکی ساغم هەبوو . ئەوکات بە بچوک ترین شت دڵ خۆش ئەبووم . بەڵام بە ملی شکاوم ئاواتم بۆ گەورە بوون خواست و گەورە بووم و . هەر لەگەڵ گەورە بوونا خەم و دڵ تەنگی و نە بوونی و ئازار بەرۆکی گرتم . ئەو مێشکە سافەی مناڵیم ئاڵۆز بوو . ئەو دڵە باشەی مناڵیم شکا . ئەو جەستە ساغەی مناڵیم ئیستا شەکەتە . بۆیە ئەو دڵ خۆشییەی مناڵیم گەورە بوون هەمووی لێ سەندمەوە خۆشی مناڵیمی لێکردم بە ناخۆشی . ئینجا زانیم گەورە بوون تەلەیە💔..!
Открыть в Telegramکاتێک پێت دەڵێن “گۆڕاویت” بەڵێ گۆڕاوم ، ئەی کێ لە ئێمە نەگۆڕاوە؟ بارودۆخ دەمانگۆڕێت ، دوورکەوتنەوەی هاوڕێ دەمانگۆڕێت ، کۆچی دوایی کەسێکی ئازیز دەمانگۆڕێت ، نەخۆشی دەمانگۆڕێت ، گریان دەمانگۆڕێت ، ئەو ڕۆژانەی بەتەنیا بەسەریان دەبەین دەمانگۆڕن ، تەنیایی دەمانگۆڕێت ، هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی دەمانگۆڕێت ، ساتەکانی لاوازی دەمانگۆڕن ، هەرچەند تەمەن بڕوات زیاتر لە خۆمان و لە دوونیا و لە خەڵک تێدەگەین بۆیە دەگۆڕێین ، لەو کەسانە دوور دەکەوینەوە کە ماندوومان دەکەن و ئازارمان دەدەن بۆیە دەگۆڕێین ، کێ لە ئێمە نەگۆڕاوە و وەک خۆی ماوەتەوە؟ گۆڕانکاری شتێکی حەتمییە و ڕێگەی لێ ناگیرێت بەڵام هیوادارین بەرەو پێگەیشتووی ، بەرەو بەهێزی و بەرەو میهرەبانی بگۆڕێین نەک بەرەو خراپتر و ناشرینتر..
Открыть в Telegramلەوانەیە فانتۆم تەنها ئازاری ئەندامێکی نەماو نەبێت؛ بەڵکوو ئازاری ئەو شتانەش بێت کە لە ژیانمان ون بوون، بەڵام لە دڵماندا هێشتا ماون 🥀
Открыть в Telegramبە دەستی خۆم ناوەوەی خۆمم وێران کرد چوونکە زامەکەم لەناو خۆمدا چەکەرەی کردبوو....🥀
Открыть в Telegramخدا ميدونە خستە شدی دعـا کن ، صبر کن، اعتماد کن🤎" خودا دەزانێت ماندوو بووی دوعا بکە ، ئارام بگرە، متمانە بکە🤎"
Открыть в Telegramساڵی پار لە داخیلی بووم لەپشت ئەو جێ خەوەی لێی ئەخەوتم شتێک نوسرابوو. منیش ئەمویست بزانم ئەمە کی نوسیویەتی و هی چ زەمانێکە، پرسیارم کرد تا لە کۆتایدا یەکێک لە مەرحلە چوارەکان وتی هاو ژوور بوین، گەنجێکی تا بڵێی میهرەبان و باش بوو بەڵام هەمیشە باسی ئەوەی دەکرد کە ئەترسی خۆشەویستەکەی شوبکات و ئەم فریای نەکەوی بەڵام ئەو ترس و خەیاڵەی بوو بە راست شووی کرد ،ئیتر وازی لە زانکۆ هێنا و ڕۆیشت ویستبوی بچێت بۆ ئەوروپا تا هەناسەی یاری پێ نەکا بەڵام ئەفسوس وتیان کەشتیەکەی لە دەریای ئیجه دا غەرق بووە و ئیتر بۆ تا هەتایە سەری نایەوە نوسینەکە نوسرابوو “من بیری خۆکوشتنم کردووە، تۆش بیری ناوی منداڵەکەت”
Открыть в Telegramچی بکەین؟لەکام شاخەوە خۆمان هەڵواسین؟موس بدەین لە کام دەماری ژیان تاکو بمرین؟چی بکەین؟چۆن بیکەین؟چۆن لەم ئازارەی سینەمان دەربهێنین؟بەچ چەکوشێ سینەمان بکێشین و دڵمان فڕێ بەین؟خۆمان فڕێ بدەینە کام دۆزەخەوە؟ئەم ئازارەمان بیر بباتەوە خۆمان فڕێ بدەینە کام ئۆقیانوسەوە تا لە چەند دەقەیەک زیاتر نەژین؟سەرمان بدەین لەکام گۆشەی خانووەکەمان تا مێشکمان هەنجن هەنجن بێت؟ چ چاکەیەک بکەین خوا بمان بورێ و لەلای خۆیەوە دامان بنێ؟ ‘
Открыть в Telegram