Account
📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

https://www.instagram.com/invites/contact/?i=9xq یارمه‌تی دڵخوازانه‌ی ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب بده‌ن. شمارە حساب وکارت: 870836544 6037707000379291 شاری ساحێب @naserrahmani57 @abed547 @kamil7633 @Ahvan90 @Dillon_honey @Kur_ddm @sahari8381 @dazarpour

Username
@asoyzhyanisaheb
Category
Books
Country
IranIran
Subscribers1,206
Avg views per post, 7d160−35.4% vs prev 7d
ERR13.23%last 7 days

Average views per post by day

By publication day

Show as table
DateAvg views per post
Nov 18, 2026196
Nov 19, 2026260
Nov 20, 2026220
Nov 22, 2026175
Nov 23, 2026146
Nov 24, 202688
Nov 25, 202674

Most viewed this month

  1. 01
    Views334
    Forwards—
    Reactions4
    Comments—
  2. 02
    Views267
    Forwards—
    Reactions4
    Comments—
  3. 03
    Views263
    Forwards—
    Reactions2
    Comments—
  4. 04

    📙بانگەوازی بەخشینی کتێب؛ هەنگاوێک بەرەو زانایی کتێب چرایەکە کە ڕێگای زانایی و هۆشیاری ڕووناک دەکاتەوە. هاوڕێیان بە هیواین بە یارمەتیی ئێوەی ئازیز کتێبخانەیەک بۆ منداڵان،مێرمنداڵان و گەورەساڵانی گوندی پێرومەران دابمەزرێنین.لە هەموو ئەو کەسانەی خۆشەویستییەکیان بۆ چاندی کتێبخوێندن هەیە، داوا دەکەین بە بەخشینی کتێبی نوێ یان دووبارە بەکارهاتووی تەندروست  و گونجاو(دەستی دوو) و یارمەتیی ماڵیی بەشداری لە بڵاوکردنەوەی نه‌ریتی خوێندنەوە و پەرەپێدانی زاناییدا بکەن. بەخۆشحاڵییەوە بە یارمەتیی هاوڕێیانی کتێبدۆست و فەرهەنگدۆست توانیمان کتێبخانەیەک بۆ منداڵە چاوگەشەکانی نیشتمان لە ئاوایی پیرەومەرانی سەقز دابمەزرێنین. 🙏سپاس بۆ ئێوەی خۆشەویست کە بە یارمەتیی ماڵیی و بەخشینی کتێب لەو هەڵمەتە پیرۆزە بەشداربوون. کتێبخانەکە بە بەخشینی پتر لە 550 بەرگ کتێبی کوردی و فارسی رازایەوە 📚هیوام وایە ئەمە هەنگاوی کۆتایی نەبێ و بتوانین لە دەرفەتیکی دیکه‌ و لە گوندێکی دیکه‌ کتێبخانەگەلی تر بۆ پەرەپێدان بە فەرهەنگی کتێبحوێندن دابمەزرێنین. 09184540155 شاهۆ لامێع زادە @shaho_lamezade 📚@asoyzhyanisaheb

    Photo
    Views228
    Forwards—
    Reactions6
    Comments—

Latest posts

#30121Text

🔸چیرۆکی مامە ساڵەی مەولان و ڕەحیمە چەتە ✍️ئه‌مجه‌د ئیمام یەکەمین جار کە چیرۆکی «فوزەیڵی عەییاز» و پەشیمان بوونەوەی لە جەردەیی خوێندۆتەوە، پۆلی دووهەمی خولی کۆتایی خوێندنگا بوو، گێرانەوەیەک لە کتێبی «تذکرة الاوليا»ی «عەتتاری نەیشابووری» لە ئەدەبیاتی ئەو دەم. «فوزەیلی عەییاز»کە خواناس و یەکێک لە ناوداران بووە،پێشتر گەوەری دەستەیەکی رێگر دەبێ و پیشەیان ئەوە بووە ڕێیان بە کاروانەکانی وشکارۆی حیجاز دەگرت.کاروانێک بە شوێنی نیشتەجێیی چەتەکاندا تێدەپەڕێ و بڕیار دەدەن لە شوێنێکدا جێبخەن.کەسێکی کاروانەکە کە پێشتر بانگەوازی فوزەیل و کاروان دزییەکەی بیستبوو، بەو دەوروو بەرەدا دەگەرێ و دەوارێک دەبینێ و دەچێتە خێوەتەکە و بە پیاوێکی ناو چادرەکە دەڵێ:«ئەمە کیسەیەکی دینارە و لە دنیادا هەرئەوەم هەیە، دەکرێ ئەمشەو بۆم ڕاگری؟دەترسم فوزەیڵ و هاوەڵە چەتەکانی ئەمشەو بدەنە سەر کاروانەکەمان و لێم بەرن».کابرای ناو خێوەتیش دەڵێ:باشە بیخە ژێر ئەو باڵشتە و ئەرخەیان بە لە پاراستنی و بەیانی وەرەوە و بیبەوە. ئەو شەوە فوزەیڵ و کوڕیەل، ئەدەنە سەر کارواندا و دەیڕووتێننەوە! کابرای کاروانیش، بەیانی بە خۆشییەوە دەچێتە هەمان دەوار و دەچێتە خێوەتەکەی دوێنێ و دەبینێ ئەوە دزیەل، خەریکی بەشکردنی ماڵی تاڵانین! سارد و سڕ، واقی وڕ دەمنێت و لەولاشەوە، فوزەیڵ کە خاوەنی ئەو چادرە و هەمان کابرای دوێنێ بووە،دەڵێ:«برام بچۆ کیسە پارەکەی خۆت بەرەوە!بەڵێ من چەتەم،بەڵام بە بڕوای تۆ کەسێکی خاەون دەستپارێز بووم، بۆیە دەغەڵیم لە سپاردەت نەکردووە!»دوای ماوەیەک، فوزەیڵ بە بیستنی ئایەتێکی قورئانی پیرۆز کە لە کارونێکەوە دەهات،دەروونی گڕ دەگرێت و پەشیمان دەبێتەوە و لە چەتەیی دەست هەڵدەگرێت.ئەوە چیرۆکی فوزەیڵ بوو کە لە خوێندنیەوە ساڵەهایە تێدەپەرێ و لەو کاتەوە دەیان جاری تر و لە سەرچاوەی تردا خوێندوومەتەوە. بڕوا بکەن ئەم کوردستانەی خۆمانیش دەیان چیرۆکی ئاوا سەیر و سەمەرەی تێدا ڕووداوە.لە درێژەدا نموونەیەک دەگەرێنمەوە لەو جۆرە چیرۆکە پڕ لە واتا و وانە ئەخلاقییانە کە ئەگەر ئێمەی کورد نامەتیمان نەبوایەت، دەبوو لەسەر زاران بگەڕایەت و بڵاو بوایەتەوە و ببوایەتە بەشێک لە میراتی ئەخلاقی مرۆڤانە و لە کتێبی خوێندنگاکاندا بۆ وانەی ئەدەب و ڕەوشتی پڕ لە رێز دابنرایەت. ئەم چیرۆکە،لەو بەسەر هاتە ڕاستانەن کە ڕوویان داوە و منیش لە کەسانێکم بیستووە،بڕوا پێکراو و بۆ ئەوەی نەفەوتن،دەینووسمەوە وەک کەلەپووری ئەخلاقی و کرداری کۆمەڵگه‌ی کوردی ئەم ڕووداوە لە دێهاتی «چۆمەڵوو»ی سەر بە شاری سەقز ڕوویداوە.قارەمانی چیرۆکەکە، کەسێکە بە ناوی«مامە ساڵەی مەولان»،کە خەڵکی ئەو دێهاتە بووە.مامە ساڵە لە سەفەرێک دەگەرێتەوە و شەو درەنگان دەگاتە نزیک دێهاتەکەی خۆیان، واتە «چۆمەڵوو».لە ڕێگاکەدا چەند کەسی چەتە رێگای پێدەگرن و کاتێ دەزانن خەڵکی «چۆمەڵوو»ە، پێی دەڵێن:یان دەتکوژین یان دەبێ رێنموونیمان بکەیت بۆ ماڵێکی دەوڵەمەندی ئەم دێهاتە کە مەڕ و ماڵاتیان ببێ، پارێزەرمان بیت،ئێمەش تاڵانی کەین و کەسیش پێمان نەزانێت و کێشەمان بۆ ساز نەبێ! مامە ساڵەش بیرێک دەکاتەوە دەڵێ،ماڵێک هەیە کە هەم داران و هەم مەڕ و ماڵاتیان هەیە و ئیشەکەیش بێ خەمە، چونکوو شوێنی ماڵەکە پەرتە و پیاوەکەیان نییە و چەند منداڵیان وردە، مەگەر کوڕێک،کە ئەویش،نەبیست و نەوێژە،بۆیە هیچ خەمتان نەبێ! دزەکان دیسان دەیترسێنن لەوەی درۆ بکات بە کوشتن بە دەمانچە و بەو جۆرە «مامە ساڵە»دەیان باتە پشتی ماڵێکی پەرتی ئاوایی و خۆی نگابانییان بۆ دەدا تا چەند سەر مەڕ و ماڵات و مایین و جوانووکیش لە ماڵەکە دەهێرنە دەرەوە و دەیبەن! بەیانی چەتەکان،دەگەنە شوێنێک کە مەڕ و ماڵاتەکان بفرۆشن. کابرای کڕیار، مایین و جوانووەکە دەناسێتەوە و دەڵێ،ئەمەتان لە کوێ دزیوە؟ ئەوانیش دەڵێن لە ماڵێکی دێهاتی چۆمەڵوو! کابرای کڕیار دەڵێ ئەمە هینی مامە ساڵەی مەولان بوو.ئەوانیش پێیان سەیر دەبێ چونکوو مامە ساڵە ناوی خۆی پێیان گوتبوو! بۆیە زیاتر دەپرسن و ناو و نیشانی لێ دەپرسن و بە تایبەت کە کوڕێکی نەبیستی بووە،گومانیان نامێنێ کە ئەوەی کە ماڵاتەکەیان لێبردبوو،هەمان کەس بوو کە رێنموونی کردبوون. مامە ساڵە ئەوانی بردبوو بۆ ماڵی خۆی! با دزەکان زیان بە کەسی تر نەگەیێنن! دزەکان بە بیستنی ئەوە، پەشیمان دەبنەوە و ماڵاتەکان دەبەنەوە نزیک دێهاتی چۆمەڵوو و کەسێک دەنێرنە شوێن مامە ساڵەدا.گەورەکەیان خۆی دەناسێنێ بە ناوی «ڕەحیم» و پێی دەڵێن کە بەو کارەی ئەو زۆر سەرسام بوون و شەرافەت و بەرزی ئەخلاقی تۆ،ئێمەشی پەشیمان کردۆتەوە و هەر چییان بردووە، ئەوا هێناویانەتەوە! مامەساڵەش، ماڵاتەکەیان لێ وەردەگێرتەوە،بەڵام مایین و جوانووەکەیان پێدەبەخشێ و داوایان لێدەکات کە لەم چەتەییە دەست هەڵگرن و ڕوو بکەنە خودا. ئەوانیش ئەونە ئەو کار و ڕەوشتەی مامە ساڵە کارییگەرییان تێدەکات کە بۆ هەمووکات،دەست لە جەردەیی هەڵدەگرن. 📚@asoyzhyanisaheb

Open in Telegram
Views74−61%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—
#30120Link preview

Forwarded from عکس نگار

‍ 🔸(تووە ڕێویلکە) گیایەکی کەمتر ناسراو. هاوینی ئەمساڵ سەردانێکی کەلی خانم کرد لە نێوان سەقز و بانە، لە بەشێک لە گەشتەکەمدا، چاوم بە ڕووەکێک کەوت کە تا ئێستا نەمدیبوو. دوای توێژینەوە بۆم دەرکەوت کە ئەو ڕووکە چییە و لە درێژەدا دەیناسێنم: «تووە رێویلکە»، «تووە چۆلەکە»، «تووە جووجکان»، «تووە شاخی»، «تووە کێویلە»، «تووە ورچانە»، «توو دلقی»، «توو ترقی»، «سەلمەکە کێوی» هەموو ئەوانە ناون بۆ ڕووەکێکی کێوی و خشۆک کە لە ناوچە کوێستانییە نماوییەکاندا دەردێت و بە جۆرێک توو فەرەنگی ناودارە کە پێی دەڵێن تووفەرەنگی بلایت. بە فارسی «سەلمەک تووت گونجێشکی» پێ دەڵێن و ناوی زانستییەکەی (Blitum capitatum) يە. لە زۆرێک لە شوێنەکانی دونیادا هەیە و ئێستا لە برێک شوێن لە جۆری ئەو ڕووەکانەیە کە مەترسی لە ناو چوونیان هەیە بە جۆرێ کە لە ئەمریکا گیایەکی پارێزراوە. لە کوردستانیشدا بە گیایەکی ڕەسەنی کوردەواری دەژمێردرێ و ئەوەتا نەک یەک ناو، بەڵکوو چەند ناوی ڕەسەنی کوردی هەیە. ئەم ڕووەکە، گیایەکی ساڵانەیە کە لقەکانی گەشە دەکەن. ڕووەکێکی خشۆکە و بەسەر خاکدا دەکشێ و لقەکانی خۆیان بەسەر زەویدا بڵاو و درێژ دەکەنەوە بۆ ۴۰ تا ۵۰ سانتی میتر. میوەییەکی وردی سووری تۆخ و هاوشێوەی تووەفەرەنگی هەیە کە بە ڕێژەیەکی کەم دەخورێت و زیاخۆرییەکەی زیانی هەیە چونکوو مادەی ساپۆنینی تێدایە کە ژاراوییە. میوەکەی خۆراکی گیانلەبەرانێ وەک ڕێوی و چۆلەکە و باڵندەی کێوین، تەنانەت ورچیش لێی دەخوات و گەلێ لە ناوە کوردییەکانی ئەم ڕووەکە لە خواردنی ئەو گیانلەبەرانەوە گیراوە. هەر چەند گەڕام، لە کەلتووری زارەکی و نووسراوەیی کوردیدا شتێکم سەبارەت بەم ڕووەکە نەدیوە. 🖊:ئەمجەد ئیمام 📚https://t.me/asoyzhyanisaheb

Open in Telegram
Views75−61%vs avg
Forwards—
Reactions3
Comments—
#30119File
Views88−54%vs avg
Forwards—
Reactions2
Comments—
#30118Photo
Views146−23%vs avg
Forwards—
Reactions4
Comments—
#30117Photo

قەت لە بیرت دێ کە ماچێکم لە کوڵمەی تۆ ستاند؟ خامە دەم شڕ بوو بە بێ پرس عالەمێکی تێگەیاند تام و چێژی هێندە کاری کرد له سەر مێشک و دەمار عیلم و زانستی گرێدا، ئەقڵ و هۆشی هەڵفڕاند وەک مەلێ فێر بێ بەدانە، دڵ بووە کۆیلەی ئەوین ماڵی خۆشبەختیت بە پیری زۆر لە ناکاو تێک تەپاند تۆ شەمی شەوگاری تار و تیشکی ڕۆژی تاسە بووی کەپرو کۆخت ئاوەدان و ئێشی سەد دەردت شکاند وازرەی، هێلانەکەی ئەشقت لە بەرچی چۆڵ دەکەی چیبووە؟ پەیمانی ژاونگەت وا بە جێهێشت و پساند کامڵە سووڕی تەمەن، هەرزە نییەم، قەدرت هەیە من لە سەر وادەی لەبی تۆ ساڵ و مانگم تێپەڕاند ئەم هەموو داخە لە سەر دڵ، هەر دڵی سوکنا نەکرد؟ دڵڕەقی و تۆڵە ئەوەی ویست، وا سنوورت بۆ بەزاند ساتە وەختێ ئەستەمە بێ تۆ ژیانم تێپەڕێت وێنەکانت مەڵحەمی زام، بێ تۆ سەرتوێژی کڕاند بێ دڵی بۆیە سەبارەت بەم دڵە سارد و سڕی سەر هەڵێنی پێ دەزانی پشتی (ژاکاو)ت چەماند 1/ 9 / 1405 هەتاوی 📚https://t.me/asoyzhyanisahebhttps://t.me/asoyzhyanisaheb

Open in Telegram
Views175−8%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—
#30116Photo
Views218+14%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—
#30115Text

ئەو کتێبانەی که له سەر شاری سەقز و دەوروبەری تا ئێستا نووسراون و ئاگاداریان هەین. ✍️کۆکردنەوەی: هێمن خوشنوودی ۱- دوران بی خبری (۳ جلد):رشید کیخسروی ۲- سقز در گذر زمان: محسن صدیقی 3- نظری به تاریخ و فرهنگ سقز کردستان: عمر فاروقی 4- تذکرەی سادات و صلحا در سقز کردستان: عمر فاروقی 5- سەقز له گەرمەی شەڕی جیهانی (۲ به رگ): عومەر فاروقی6 6- وحشت در سقز: مصطفی تیمورزاده 7 -سڵ و ترسی سەقز: وەرگیڕانی نافێع مەزهەر 8- مونوگرافی سقز: مصطفی کاوه 9- زبانشناسی و دستور زبان لهجه سورانی سقزی: مصطفی کاوه 10- چاپان نامه:سەیدئازاد سەیدئیبراهیمی ۱1- بەرزاییەکانی سەرکەوتن: عومەر عەبدوڵڵابەگی ۱2- خاطرات من: عبداللەخان ناهید ۱3- بیان نمادین در هنر زیویه: محمودرضا وکیلی ۱4- معماری و طراحی شهری و نقش آن در هویت شهری سقز: رضا قادر بیگ زاده ۱5- قەنه بارانه (بەند و کەلیمەکانی ناوچەی سەقز): خالید پیشداد ۱6- خۆشنەوایانی سەقز: رەسووڵ میرزاپوور ۱7- مێژووی پارسیان: سەید سەباح حسەینی ۱8- سقز براساس اسناد و تصاویر: سید صباح حسینی 19- شنەی کانی گۆمەیان و وتەی پێدەشتی حاجیەتاوە: عابید حسەینی(چاوشینی باوه‌خه‌ڵیفه‌} 20-خاطرات شیخ رئوف ضیایی 21- قلعه سلطنتی زیویه و هنر سکایی: رومن گیرشمن ۲۲- تاریخ کشتی سقز ۲۳-بیرەوەرییەکانی حاجی مامۆستا ئیمامی ۲۴- تاریخ سقز و سیاکو: صالح امین پور و محمدمرادی تیلکو (زیر چاپ) ۲۵-گنجینەی زیویەی کوردستان: پرشنگ بابایی ۲٦-بەشێک لە کتێبی جوغرافیای تاریخی کوردستان: مەلا جەلال شافیعی ۲۷-رزمندگان سقز کردستان در مبارزات مشروطیت ایران: عمر فاروقی ۲٨-سەقز لە ڕوانگەی شاعیراندا: مستەفا ئاسور ۲۹-چیرۆک و حەکایەتەکانی ناوچەی سەقز: دەسێ گوڵ و دەسێ نێرگز۱و۲، ئاوێنەی بێگەرد و...:حەیدەر لوتفی نیا،لوقمان نادرپوور ۳۰-خاطرات سقز کهن: محمد صدیقی (چاپ نشده) ۳۱-آثار گنجینەی زیویە: مهتا شیخی ۳۲_جدال در زیویه:جمعی از نویسندگان ۳۳-عاج های زیویه در موزه ملی ایران: مارتین ف.چالزورت ۳۴-دەورانی بێخەبەری (٢بەرگ): وەرگێڕانی حەیبەڵا ئاریانژاد 📚@asoyzhyanisaheb

Open in Telegram
Views197+3%vs avg
Forwards—
Reactions1
Comments—

All posts

Connections